شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ مێژوو – چه‌ند ڕاستییه‌ك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه .
ده‌مێكه له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بیروڕا ئه‌خرێته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ). بۆیه چه‌ند ڕاستییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه هه‌بوو كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا به وردی ته‌ركیزم خستبووه سه‌ری و، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هه‌ندێكیان ئاماژه پێ ده‌كه‌م :
1 – هه‌موو حیزبه‌كان پشتیوانیان له‌و خۆپیشاندانانه ده‌كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌ت دا به‌شدارن. پرسیاره لۆژیكییهكه ئه‌وه‌یه: گه‌ر ئه‌م دۆخه هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت پارتیی و ، ئینجا سێ حیزبه به‌شداره‌كه‌ی ناو حكوومه‌ت (یه‌كێتیی، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) بێت، ئیدی چۆن ئه‌بێت ئه‌م حیزبانه خۆیان له به‌رپرسیارێتیی بدزنه‌وه و خه‌ڵكیش لێیان قبووڵ بكات!؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، ئه‌ی كێ به‌رپرسه له جێ به‌جێ نه‌كردنیان، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان نین حكوومه‌تیان به‌ده‌سته و ئه‌مه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا هێناوه!!؟
2 – خه‌ڵك چۆن ڕێگایان دا به به‌رپرس و كادیرانی پارتی ( له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێری یه‌كێتیی مامۆستایان ) به‌شداری بكه‌ن و، به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتیش به‌شداربن له خۆپیشاندانه‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری ڕانییه !). له‌كاتیكدا چه‌ندان كه‌س له‌و به‌رپرس و كادیرانه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی ئه‌ناسم كه زۆریان له هه‌ڵلوشینی مافی خه‌ڵك و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ندان دۆنم زه‌وی موڵكی گشتیی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كه‌سوكاریان دا تێوه‌گلاوون!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه : گه‌ر ئه‌وانه بۆ موزایه‌ده هاتبن، كه‌واته خه‌ڵكیشیان ئیستیغلال كردووه! كه‌وابوو بۆ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ( ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن بێ – لایه‌نن ) بۆ هه‌ڵوێستێكی جدیان له دژی گه‌نده‌ڵكاران نه‌بوو كه بۆیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ( گورك دا گۆشت بخۆن و له‌گه‌ڵ مه‌ڕیش دا شین بكه‌ن !!).
3 – ده‌بوو یه‌كێك له درووشمه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشاندان ئه‌وه‌بووایه كه داوایان بكردبایه: ده‌بێت ( یه‌كێتیی ، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ) به‌ره‌ی خه‌ڵك هه‌ڵببژێرن و له‌م حكوومه‌ته چهپاولگهره بكشێنه‌وه، ئه‌گینا ئیدی گه‌ل وه‌ك پارتیی حسابیان بۆ ده‌كات و، چه‌ند ڕوویی كاتی به‌سه‌رچووه.
4 – له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان به ترسناكترین شێوه كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد شكێنرا، پارتیی هه‌ستا به ئاشكرا وه‌ك خێڵه‌كانی چه‌رخی سه‌ده ناوهڕاستییهكان، تاكی مافویستی دهفڕاندو و سهروبرۆی ده‌تاشی، كه ئه‌مه‌ش قێزه‌ونترین ڕه‌وشتی دژه مرۆڤایه‌تییه. كه‌چی هه‌ڵوێستی فه‌رمی گۆڕان زۆر لاواز و ناواقیعی و نابه‌رپرسیارانه بوو. هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان نه‌دی كه دژ به‌م كاره‌ی ئه‌تكردنی تاكی كورد بیگرێته‌به‌ر. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبه هاوشهریكهكانی پارتیی (یه‌كێتیی، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) له ئاستی فه‌رمی دا بێ-هه‌ڵوێست بوون، كه‌چی هه‌م خۆپیشانده‌ران و هه‌م گه‌لیش زۆر به سانایی ئه‌م كاره‌شیان به‌سه‌ردا تێ په‌ڕی.
5 – ئه‌دهه‌م بارزانی كۆنه سه‌ركرده‌ی گرووپی حیزبوڵای شۆرشگێری سه‌ر به ئێران، له شاری سلێمانی دا سوكایه‌تیی ئاشكرای به خه‌ڵك و به حیزبه‌كانی ( یه‌كێتیی ، گۆڕان ، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ) كرد، به‌وه‌ی كه وتی: له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران قسه‌ی كردووه و وتوویانه خۆپیشاندانی هێمنانه ئه‌نجام ده‌درێ و ناهێڵین هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی!
هه‌رچه‌نده من ( وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری ) به توندی له دژی هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای حیزبهكانم به پارتیشه‌وه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی به‌و مانایه بوو: كه خۆپیشانده‌ران ده‌ستی ئێرانی له پشته!! زۆر ڕوونه خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپی دۆخی ئابوریدان بۆیه خۆپیشاندانیان كرد، كه‌چی هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی ئاست به‌رزی ( گۆڕان ) و ( یه‌كێتیی، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ) مان نه‌دی كه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و پاشخانی سه‌ر به (ئێرانیی) بوونی بۆ بخهنهوهڕوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌گوونجێت هێزه‌كانی زۆنی سه‌وز سه‌ر به ئێران بن، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ئه‌م سووكایه‌تییه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی به خه‌ڵكی مافویست قبووڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌دهه‌م بارزانی خۆی پاشخانێكی ته‌واو گرێدراوی به ئێرانه‌وه هه‌یه، كاتێك كه سه‌ركرده‌ی گرووپی حیزبوڵای شۆڕشگێڕی سه‌ر به ئێران بوو.
كه‌وابوو ( به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ) له ئاست مافی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر وه‌ك پێویست نه‌بوو. بزووتنه‌وه‌ی گۆران هێزێكه كه خه‌ڵكی شه‌قام ( بێ – به‌رامبه‌ر) ده‌نگیان پێ داوه، گه‌ر خه‌ڵك پشتی لێ بكه‌ن، ئه‌وا كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ریان ئه‌بێت. بۆیه نابێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داخوازی مافی خه‌ڵك بكه‌نه قوربانی سات و سه‌ودای حیزبی!، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر و به ئێستاشه‌وه ( یه‌كێتیی ، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ) هه‌مان سات و سه‌ودایان به مافی خه‌ڵك كردووه و له حكوومه‌ته چهپاولگهرهكه ناكشێنه‌وه و، هه‌میشه هاوده‌می ( سه‌رۆك!!) بارزانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌فه‌ره‌كانی لای عه‌بادی و به‌غدا و، بارزانیش حسابیان بۆ ناكات له سهفهرییهكانی بۆ ئه‌وروپای دا كه هاوده‌می بن .