شه‌ریف هه‌ژاری: نه‌زانی سیاسییه دۆزی كورد له ( خۆرهه‌لات و باكور ) وه‌ك دۆزی باشور خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت!
له ناو كورد دا، یه‌كێك له‌و كایانه‌ی كه گه‌وره و بچووكی (ئه‌دیب ، شاعیر، كرێكار ، جوتیار، شوان و… هتد)، هه‌لسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وا پرسی شرۆڤه‌ی سیاسییه.
هوشیاری كورد تائێستا نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ر كه‌س به‌پێی پیشه‌كه‌ی خۆی قاڵبێته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بینین هه‌موو كوردێك بووه‌ته شرۆڤه‌كاری سیاسیی و لای گه‌لانی جیهانیش هونه‌ری سیاسه‌ت ئالۆزترین كاره و تێفكرینی ته‌واوی ده‌وێت، لای كوردیش ( به‌س بیده ده‌می ) پێت ئه‌ڵێن شرۆڤه‌كاری سیاسیی، به‌جۆرێك تاكی خوێنه‌وار ئه‌ناسم له ژیانی دا دوو توێژینه‌وه‌ی سیاسیی نه‌بووه، كه‌چی نازناوی له خۆی ناوه ( توێژه‌ری سیاسیی ، یا توێژه‌ری مێژوویی – سیاسیی ).
هه‌ندێ جار ، ئه‌و سه‌ركرده و نووسه‌رانه‌ی كه (شاعیرانه) شرۆڤه‌ی سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن، به‌بێ تێفكرینی سیاسیی و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی – ستراتیژی، ئه‌ڵێن و ئه‌نووسن : پێویسته جووڵانه‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵات، دروشمی بكاته سه‌ربه‌خۆیی. یاخود هه‌ندێكی دیكه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت بیكه‌نه‌وه به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ باكوری كوردستان.
هه‌ندێ له‌م سه‌ركرده و نووسه‌رانه ئه‌گوونجێت ( فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌دیب ، ڕۆمان نووس ، یان شاعیر ) بن، وه‌لێ له ڕووی سیاسییه‌وه به لۆژیكییانه خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی دروشمی (سه‌ربه‌خۆیی) شه‌ن و كه‌و ناكه‌ن بۆ (خۆرهه‌لات و باكور)، ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها به دروشم ده‌یانه‌وێت بگیردرێته‌به‌ر!!
وا لێ ئه‌خوڕن، سیاسه‌ت كردن هونه‌ری ڕاگه‌یاندن بێ و هه‌ر حه‌شۆی بده‌نێ و دروشمی (قه‌به-قه‌به) بڵێن!! ئه‌وا دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ئه‌چێت.
له كاتێكا ساده‌ترین ڕه‌هه‌ندی ئه‌م پرسه‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه كه له ئێستادا هوشیاری ڕیژه‌یه‌كی كاریگه‌ر له تاكی كورد له ( خۆرهه‌لات و باكور) نه‌ك له ئاستی قۆناغی ( بیریی نه‌ته‌وه‌یی ) دا نییه، بگره له قۆناغی ( هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی) یش دا نییه!!
ناتوانرێت ( به دروشمی قه‌به) پرسی كورد له ( خۆرهه‌لات و باكور)ی كوردستان، هاوتای دۆزی كورد له باشوری كوردستان بكرێت.
چونكه له ڕووی سیاسییه‌وه دۆزی كورد له باشوری كوردستان: له ته‌واو تێ په‌ڕاندنی قۆناغی ڕزگاری دایه. هه‌روه‌ها قۆناغه‌كانی ( ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی ) تاڕاده‌یه‌ك تێ په‌ڕاندووه و ئێستاش وه‌ك پراكتیك له سیستمی (كۆنفیدراڵی) ده‌چێت و هه‌نگاویش به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌نێت. ڕاسته گه‌نده‌ڵیی زۆر و ڕۆتیناتی بێ ئه‌ندازه هه‌یه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له هێزه‌كانی باشوری كوردستان به (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان)یشه‌وه ئاماده‌نین له‌سه‌ر یه‌ك بست له خاكی ڕزگاركراوی باشوری كوردستان بۆ ده‌وله‌تی عه‌ره‌بی عێراق سازش بكه‌ن و بێنه دوواوه.
هه‌روه‌ها تاكه‌كانی گه‌للی كورد له باشور دا ( به‌م خراپیه‌ی بژێویشیانهوه ) ئاماده‌ن له پێناو خاكی ڕزگاركراوی كوردستان خۆیان بكه‌نه قوربانی. به‌م هۆكارانه‌شه‌وه: هێشتا كاتێك هێزه‌كانی باشوری كوردستان باسی (سه‌ربه‌خۆیی) ئه‌كه‌ن ئه‌وا دووچاری چه‌ندان به‌ربه‌ستی نێوده‌وڵه‌تیی و گووشاری ئیقلیمیی و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ی ناوخۆیی ده‌كرێنه‌وه. له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان له خاكه‌كه‌یاندا زۆر له پێشتره له چاو به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه ڕزگاریخوازهكانی به‌شه‌كانی (خۆرهه‌لات و باكور) دا.
جا با بێینه سه‌ر به‌شه‌كانی ( خۆرهه‌لات و باكور)
پارچه‌كانی (خۆرهه‌لات و باكور) كه هه‌ر یه‌كێكیان له شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركهرهكهیاندا پێویسته فۆرم و تایبه‌تمه‌ندی ( جیۆپۆله‌تیكی و جیۆستراتیژی ) تایبه‌ت به خۆی ڕه‌چاوبكات، ئه‌وا له ڕووی سیاسییه‌وه نه‌گه‌شتۆته قۆناغی باشوری كوردستان.
هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی له (خۆرهه‌لات و باكور) دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بستێك له خاكی خۆتت ڕزگاركردبێت و، ته‌نها بۆ جووڵانه‌وه چهكداریهكهشت پشتیوانێكی ئه‌وتۆت نه‌بێت و خودی براكانی خۆشت ( له باشوری كوردستان) سات و سه‌ودات به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و، (حیزبایه‌تیی و ناوچه‌گه‌ریی و خێڵگه‌ری) بڕشتی له هێزی جووڵانهوهكانت بڕی بێت، كه‌وابوو له ئێستا كه‌ی لۆژیكییه! ئه‌توانرێت باس له یه‌ك هۆكار بكرێت بۆ هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و به‌شانه، به‌ڵام زۆر هۆكاری دیكه هه‌ن كه وا ئه‌كه‌ن واباشتره ئه‌و دروشمه نه‌گیردرێته‌به‌ر!
له‌كاتێكا هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، گه‌ر به تێفكرینی لۆژیكی ( نه‌ك به هه‌ست و دروشم ) بیگریته‌به‌ر، ده‌بێت كاتێك بێت كه هه‌ر هیچ نه‌بێت نیوه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت له ( قۆناغی بیریی نه‌ته‌وایه‌تیی ) دابن و، زه‌مینه‌ی ڕه‌خساو هه‌بێت (یاخود) خولقاندبێت و خۆت وه‌ك دیفاكتۆ سه‌لماندبێت و بزانیت سنوری نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیای سیاسیت تا كوێیه و تاكه‌كانی نهتهوهكهتت پێ گۆش كردبێت.
بۆ نموونه: كه‌مال ئه‌تاتورك به‌و لێهاتووییه‌ی كه له بواری ستراتیژی سه‌ربازیی و سیاسیی دا كه هه‌ی بوو، كاتێك جوولانه‌وه‌ی ڕزگاری بۆ دژایه‌تی ده‌وله‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك (به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ره‌نسا و یۆنان و … هتد) ده‌ست پێ كرد، هه‌رچه‌نده ناخی به تورانیه‌ت ته‌نرابوو، به‌ڵام سیاسییانه هیچی نه‌دركاند و له په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازییه‌وه (نهێنیكارانه) ده‌ستی پێ كرد. ئینجا كورده‌كانی فریو دا و زۆرینه‌یان كه‌وتنه شوێنی بۆ دژایه‌تی داگیركه‌ران (كه سه‌ركردایه‌تی كردنی كورد له لایه‌ن شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری بوو!).
كاتێك، ئه‌سته‌نبول ( قوستهنتنییهی شاری نه‌ته‌وه‌ی گریك و پایته‌ختی پێشووی رۆم ) ی گرت، ئینجا گریكی جینۆساید كرد. پاشان ئه‌تاتورك كه زانی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی بووه‌ته دیفاكتۆ و ئه‌توانێت به سات و سه‌ودا له‌گه‌ل لینین مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی بسه‌لمێنێت، ئه‌و كات ده‌وله‌تی توركیای له‌سه‌ر بنه‌مای ( تورانیه‌ت = پان توركیزم ) ڕاگه‌یاند و، دواتریش زۆرێك له كورد و ئه‌رمه‌ن و، نزیك به ته‌واوی گریكهكانی جینۆساید كرد. زۆر نموونه‌ی دیكه‌شمان له مێژوو دا هه‌یه كه سیاسه‌تكاری لێزان پلان‌داڕێژی ستراتیژی بوون و قۆناغ به قۆناغ پلانه‌كانی خۆیان ئاشكرا كردووه.
به‌ڵام جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له به‌شه‌كانی به‌تایبه‌ت ( باكور و خۆرهه‌لات) نه‌گه‌شتۆته قۆناغێك كه بناغه‌ی سنوره ده‌سكرده‌كان خاپور بكات، بۆیه به (ئه‌دیبانه و شاعیرانه ) ناكرێت دروشمی قه‌به لێ بده‌یت و دونیای به‌رژه‌وه‌ندی له خۆت بتارێنی و خۆشت له واقیع دا سه‌نگێكی ئه‌وتۆت نه‌بێت!!
كه‌وابوو ده‌بێت جوولانه‌وه‌كانی (خۆرهه‌لات و باكور ) چ دروشمێك هه‌ڵببژێرن !؟
پێموایه له ئێستادا مهنتیقیترین بژارده هه‌ڵگرتنی دروشمی داواكردنی ( مافی چاره‌ی خۆنووسینه ) به شێوازی (فیدراڵی) بۆ جوولانه‌وه‌كانی (خۆرهه‌لات و باكور). داواكردنی ( مافی چاره‌ی خۆنووسین) ئیراده به تاكه‌كانی نه‌ته‌وه ئه‌دات و زهمینهسازێكی گوونجاویشه كه حیزبه‌كان تاكه‌كانی خۆیان به په‌روه‌رده‌ی (بیریی نه‌ته‌وه‌یی) گۆش بكه‌ن. پاشان لكاندنی بڕگه‌ی شێوازی ( فیدراڵ) یش كارئاسانییه‌كی ته‌واوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن و دانووستان له‌گه‌ڵ دۆست و نه‌یار دا. ئینجا كاتێكیش ده‌رفه‌ت گوونجا ( یان ده‌رفه‌تیان خولقاند یاخود خاكی ئه‌و به‌شانه ڕزگاركرا ) ئه‌و كات گه‌ر زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێت بیقۆزنه‌وه و، زۆریش ئاسانه له كاتی گوونجاوی خۆیدا دروشمه‌كه له فیدراڵییه‌وه بكه‌یته سه‌ربه‌خۆیی و به پراكتیكیش ڕایگهیهنیت چونكه پێشتر بڕگه‌ی مافی چارهنووسیشت پێوه لكاندووه.
نه‌ك وه‌ك كۆنه پاسۆكییهكان دروشمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژێریت، كه‌چی هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه و له‌گه‌ڵ دا نه‌كات و، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مامه‌ڵه بكه‌یت و ئێرانیش به دوژمنی كورد نه‌زانیت و، هه‌روه‌ها گیانی ناوچه‌گه‌ریی و خێڵگه‌رایی ڕیزه‌كانیان تهنیبیتهوه!!
ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌تایبه‌ت بۆ خستنه‌ڕووی بۆچوونی پێچهوانهمه به‌رانبه‌ر دروشمه‌كانی حاجی ئه‌حمه‌دی، كه ئه‌مرۆ له برۆكسل ده‌قاوده‌ق حاجی ئه‌حمه‌دی وتی : ( گه‌لی كورد نه‌ته‌وه‌ییانه سیاسه‌ت ده‌كا و خه‌بات ده‌كا و پێویسته ڕزگاری سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌نرێت !!).
منیش ئه‌ڵێم: ته‌نها یه‌ك گه‌ل ئه‌زموونی له مێژووی خۆی وه‌رنه‌گرتووه و نه‌ته‌وه‌ییانه سیاسه‌ت و خه‌بات ناكات، ئه‌ویش گه‌لی كورده!! له ئێستاش دا ته‌نها گه‌لی كورده له ناو هه‌موو گه‌لانی دونیا كه ( حیزبیانه و ئایدۆلۆژییانه و خێڵه‌كییانه و ناوچه‌گه‌رییانه) خه‌باتی ڕزگاری ئه‌كا و به‌تایبه‌ت له (خۆرهه‌لات و باكور) نه‌گه‌شتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی كه دروشمی ڕزگاری سه‌رتاسه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌نێت.