ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ! به‌شی حەڤدەیەم.
كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار پێویستی به‌وه نییه كه ده‌بێ سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی دیموكراسیی بێ، چونكه هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسیی بێ ناتوانێ بایەخ به ویسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار نه‌دات و ناتوانێ ڕێ له پێشه‌وه‌چوونی بگرێت و به‌ربه‌ست بۆ پێشكه‌وتنی ساز بكات و ئازادییه‌كانی سنووردار بكات.
دیموكراسیی كاتێك جێگیر ده‌بێ كه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای له‌گه‌ڵ بێ، كۆمه‌ڵێكی هه‌ژار و نه‌دار، پڕ له كێشه و ئاڵۆزیی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی، ناتوانێ تێڕوانینی بۆ گۆڕانكاریی نوێ هه‌بێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات كه ڕێگر بێ له هاتنه‌ئارای گۆڕانكاریی نوێ. چونكه له گۆڕانكاریی ده‌ترسێت و پێی وایه كه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. بۆیه ڕه‌شبینه و له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه كه ژیانی تێدا ده‌كات پێداگری ده‌كات و ڕێ له هه‌ر شێوه گۆڕانكاریییهك ده‌گرێت كه بیهه‌وێت كۆمه‌ڵگا بهه‌ژێنێت. ئاماژه؛ هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه‌دا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات كه ئاماژه‌م پێی كرد. خه‌ڵك له حوكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بێزار و ناڕازیین، كه‌چی له كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌مان پارت و ڕێكخراو هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێ كه خه‌ڵك هیوای به گۆڕانكاریی نه‌ماوه و له گۆڕانكارییه‌ك ده‌ترسێت كه په‌ره به ئاڵۆزیی سیاسیی و ئابووریی بدات.
هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵ نایه‌وێت دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر بێت. بێگومان گۆڕانكاریی له هه‌ناوی ئاڵۆزییه‌وه دێته كایه‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه كۆمه‌ڵ به‌وه ده‌ترسێنێت كه له ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای ئاڵۆزیی دۆخه‌كه له‌مه‌ش دژوارتر و كاره‌ساتبارتر ده‌بێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵگای ڕه‌شبین كردووه. بۆیه كۆمه‌ڵ له هاتنه ئارای هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك ترسی هه‌یه و هه‌وڵ بۆ ڕێگری كردنی ده‌دات. به‌ڵام له ڕاستیدا تاكوو ئاڵۆزی نه‌هێته كایه‌وه، گۆڕانكارییش له كۆمه‌ڵگا ڕوو نادات. پێناسه‌ی گۆڕانكاریی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستیی هۆشیاریی و له‌خۆبردوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك. ته‌نیا له كاتی ئاڵۆزیی سیاسی‌دا كۆمه‌ڵی هۆشیار ده‌توانێ كاریگه‌ریی مه‌زن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و جمگه‌كانی حوكمڕانیی دابنێت. چونكه پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌ت سه‌قامگیر نییه و له له‌رزه و ڕۆخان دایه و سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتیش پێویستی به پشتیوانیی گه‌ل هه‌یه. به‌ڵام كاتێ كه ده‌سه‌ڵات بناغه‌كانی حوكمڕانیی دامه‌زراند و جێگیر كرد، ئه‌و كات كۆمه‌ڵ و گه‌ل له خواره‌وه‌ی خۆی ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێناسه ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆرییه‌كان له خۆ ده‌گرێت و حوكومه‌تێكی جڤاكیی و گه‌لیی خۆی له‌و پێناسه و بازنه‌یه‌دا نابینێته‌وه.
له به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكان ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به‌ڵێنیی به كۆمه‌ڵ ده‌دات كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دۆخی ژیان باشتر بكات و دیموكراسیی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به‌دی بهێنێت، بۆیه كۆمه‌ڵ له‌مه‌ڕ ویسته‌كانی خۆی بێده‌نگ ده‌بێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ گۆڕانكاریی بهێنێته كایه‌وه. وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی كرد، ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ دیموكراسیی جێگیر ناكات و جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌ره‌وه‌ر به‌جێ ناهێڵێت. بێگومان دیموكراسیی پێگه‌ییشتوو كۆشكی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵخوازان ده‌هێنێته له‌رزه، بۆیه ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و گه‌نده‌ڵ هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی دیموكراسیی بده‌ن. پێویسته كه كۆمه‌ڵ له خه‌و ڕاپه‌ڕێت و به ئاگابێته‌وه، چونكه ئه‌وه ته‌نیا هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كۆمه‌ڵ پێش ده‌خات. دیموكراسیی به‌بێ كۆمه‌ڵێكی پێگه‌ییشتوو، تێگه‌ییشتوو و كراوه وه‌ك داری بێ سێبه‌ر وایه، كه په‌لوپۆی به‌رزه، به‌ڵام وشكه و سێبه‌ری نییه كه كه‌س له سێبه‌ریدا بهحهسێتهوه. بێگومان كۆمه‌ڵێكی پێگه‌ییشتوو و هۆشیاریش پێویستی به‌وه نییه كه ده‌بێ سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی دیموكراسیی بێ، له‌به‌ر ئه‌وه هیج سیسته‌مێكی سیاسیی ناتوانێ به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار و به‌ئاگا ساز بكات، چونكه كۆمه‌ڵ به هه‌موو هێزییه‌وه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
له وڵاتانی عه‌ره‌بیی خه‌ڵك هه‌ستانه‌وه و له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی دیكاتۆران شۆڕ‌شیان كرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاتانه خاوه‌ن نه‌وه‌ی هۆشیار نه‌بوو، له كاتی ڕۆخانی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵ جێی گرتنه‌وه. یانخود شۆڕشی 1979 ی ئێران، ڕۆخانی ڕژیمی پاشایه‌تیی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵ جێی گرته‌وه و خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. لێره‌دا نه‌وه‌ی ڕووناكبیر و خاوه‌ن هزر ده‌توانێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بگێڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن هزر و سه‌ربه‌خۆ له‌گۆڕێدا بێ، چونكه زۆربه‌ی ڕووناكبیرانی وڵاتانی دیكتاتۆریی ده‌سته‌مۆی حوكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوونه و له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر ده‌هزرن و ده‌فكرن.
شۆڕش كاتێ سه‌مه‌ری ده‌بێ كه كۆمه‌ڵگه‌ش كراوه، هۆشیار، تێگه‌ییشتوو و پێگه‌ییشتوو بێ. ئه‌و كات ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی له‌بار ناچن و كۆمه‌ڵگاش پێش ده‌كه‌وێت. كۆمه‌ڵی هۆشیار ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له‌نێو ده‌بات و وڵات به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌خاته ڕێ و دۆخی ئابوورییش باشتر ده‌كات و چاكسازییش ده‌هێنێته كایه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆشارانهی كه كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات درووستی ده‌كات به‌ده‌ست دێت. كاتێ كه كۆمه‌ڵگه هۆشیار نه‌بوو، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموكراسیش له‌و وڵاته‌دا پێشكه‌وتبێ و جێگیركرابێ، بێگومان دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش به گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه ده‌گلێت. كه‌واتا خاڵی سه‌ره‌كیی هه‌موو پێشكه‌وتن و چاكسازییه‌ك له تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆ دۆخ و كێشه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت. تێڕوانینی گه‌نده‌ڵ و سڕ ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و سڕ دێنێتهكایهوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشترین سیسته‌می سیاسیی جڤاكییش جێگیركرابێت.
درێژه‌ی هه‌یه…