ئازاد حەمدی: چپەیەک.
لە سەروبەندی ئەو هەمو قەیرانانەی توشی هەرێمی کوردستان بووە، کە مافیاکانی کوردستان بەرپایان کردووە .. سەرەڕای قەیرانی بێمووچەیی کەگەیشتۆتە ئاستێک هاوار لە هەموو لایەک هەستاوەو، گەورەو بچوک لە فەرمانگەو شوێنی کارەکانیان ، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندەکاندا .. ڕازی و نا ڕازی، کۆکراونەتەوە بە گەرمی ئەدوێن، ڕا دەرئەبڕن، شیکاری دەکەن، هاوار دەکەن، ڕێگە چارە دائەنێن، بایکۆت دەکەن. هاتوونەتە سەر شەقام .
جێگەی سەرنجە زۆرێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە ماڵەکانی خۆیانەوە .. بەرانبەر کەناڵی تەلەفزیۆنەکان دانیشتوون .. ئەوەی دەڵێن نایڵێنەوە ، لەلای خۆیانەوە ڕێگەو شوێن دا ئەنێن .. بە ئارەزووی خۆیان، سوور ئەبێتەوە. تووڕە دەبن و ، ئەوەی بە دڵیان بێت باشە ، ئەوەی بەدڵی نەبێیت، … بخوا .
کەپێی ئەڵێت خۆت بۆ ناچیت ؟، بەشداری و هاوکاریی هاوڕێ و هاوپیشەکانت بۆ ناکەیت؟، جۆرەها بەهانەی بەشداریینەکردن دەهێنێتەوە؟ لێرەوە لەبەر هەوای سپلێتەوە … رەخنەو ڕەخنەکاری چیتە و سوودی چییە و ، چ زۆرە ڕاچڵەگەیاندنێک بە دەسەڵات دەبەخشێت؟.
بۆ دەنگدان ناچیت؟ بۆ ئیمزاو پشتگیری نایەیت؟ بەشداری بایکۆت ناکەیت ؟ بەڵام لەپارووە چەورەکە پێشەنگ و خاوەن مافی ڕەوای.