شه‌ریف هه‌ژاری: له ساڵرۆژی كوشتنی گیڤارادا، ئه‌زانن بۆ گیڤارا خێرا به دیلی كوژرا و چۆنیش كوژرا؟.
ئه‌مڕۆ 9 – 10 – 2016 ، ساڵرۆژی كوشتنی ( پزیشك، نوسه‌ر، گه‌وره سه‌ركرده‌ی پارتیزانی، دیپلۆمات، تیۆرسێنی شۆڕش و شۆڕشی سه‌ربازی) مه‌زنه شۆڕشگێڕ (ئیرنیستۆ گیڤارا) یه.
مه‌زنه شۆڕشگێڕ (گیڤارا) له 14 – 6 – 1928 له خێزانێكی ئه‌رجه‌نتینی (زمان ئیسپانی) له دایك بووه.
مه‌زنێتی ئه‌م شۆڕشگیره له‌وه‌دا بووه كه پێی وابووه ( شۆڕشگێر سنور ناناسێت )، بۆیه به‌شداری جوولانه‌وه‌كانی مه‌كسیك و كوبا و زۆرێك له بزووتنه‌وه شۆرشگێڕییه‌كانی ئه‌مریكای لاتینی كردووه و، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌فریقای كردووه ( له سه‌ره‌تای 1965 ڕۆشته كۆنگۆ ) بۆ ناسین و تیۆریزه‌كردنی جوولانه‌وه‌ی شۆڕشگیری كۆنگۆ.
زیاتر له‌وانه‌ش، له ساڵی 1966 دا له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕه ئازادیویسته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی پۆلیڤیا كۆبووه‌ته‌وه و به ڕێنمایی شۆڕشگیڕیی بۆ سه‌ركه‌وتنی بزافه‌كه‌یان هاوكاریان بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرییی دیكه‌ی له ئاستی جیهاندا كردووه.
گیڤارا، چ كرده‌وه‌كانی و چ تێزه‌كانیشی ئیلهامده‌ری بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كان بوون له جیهاندا و، به یه‌كێك له یه‌كه‌مینه‌كانی سه‌د كاراكته‌ره كاریگه‌ره‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیست پێوانه كراوه.
تێزه‌كانی له چۆنیه‌تی داڕشتنی جه‌نگی پارتیزانیی و له‌تكردنی سوپای داگیركه‌ر و گورزوه‌شاندن دا، پڕ سودترین تیۆریای شۆڕشی پارتیزانین كه به وردی له چۆنیه‌تی كه‌ش و هه‌وا و قۆستنه‌وه‌ی دۆخ ده‌كۆڵیته‌وه و، له ڕووی جیۆپۆله‌تیكیشه‌وه سوپای داگیركه‌ر ده‌پڕوكێنێت.
چۆنێتی گرتن و كووشتنی گیڤارا
له 7 – 10 – 1967، ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكا، به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كی تایبه‌ت و نهێنی، هاوكاری سوپای پۆلیڤیای كرد بۆ دۆزینه‌وی شوێنی گیڤارا.
له ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی 8-10-1967، دوو به‌تالیۆنی پۆلیڤی به (1800) سه‌ربازه‌وه ڕووه‌وه شوێنگه‌ی نهێنی مه‌زنه شۆڕشگێڕ گیڤارا پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
له شه‌ڕێكی سه‌خت دا، كه گیڤارا له دوو شوێنی جه‌سته‌یه‌وه بریندار ده‌بێ و، به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش چه‌كه‌كه‌ی له كار ده‌كه‌وێت، سه‌ربازانی پۆلیڤی ئابڵوقه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌فسه‌ره‌كان به‌سه‌ریا هاوارئه‌كه‌ن بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، گیڤاراش كه جه‌سته‌ی له دوو شوێنه‌وه خوێناوی كراوه، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كاندا ئه‌نه‌ڕێنێت: (من گیڤارام، هاوار نه‌كه‌ن به‌سه‌ر مندا، من به نرختر و لێهاتووترم تا ئێوه، بۆیه به نه‌مری ئه‌مێنمه‌وه نه‌ك به مردوویی!).
له ئێواره‌ی 8-10 دا، گیڤارا هه‌ڵ ده‌گرن بۆ قوتابخانه‌یه‌كی قوڕاوی داڕوخاوی گوندی لاهیگێرای پۆلیڤیا. له‌وێش گیڤارا ئاماده نابیت قسه و گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی پۆلیڤی.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سی ئای ئه‌ی كه له 2007 دا بڵاوی كردنه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیڤی وابووه كه: (گیڤارا به جه‌سته‌ی خوێناویشه‌وه، ترسناكانه له ئه‌فسه‌ره‌كانی ڕوانیووه).
پاشان گیڤارا به وردی چاو ده‌بڕێته ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كان و، به سه‌ربازه‌كان ئه‌ڵێت: (شتێكم به‌نێ بیكێشم، كه مه‌به‌ستی جگه‌ره ئه‌بێت).
یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان كیسێكی بچووك توتنی ده‌داتێ و، پاش ئه‌وه‌ی گیڤارا ده‌یكێشێت، ئیدی سوپاسی سه‌ربازه‌كه ده‌كات.
له به‌ره‌به‌یانی 9-10-1067 دا، مامۆستایه‌كی قوتابخانه قوڕاویه داڕوخاوه‌كه كه ناوی (جولیا كۆرتز) بووه و كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌بێت، له گیڤارای خوێناوی و دیلكراو ورد ئه‌بێته‌وه.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، گێڕانه‌وه‌ی جولیا ئه‌وه ده‌بێت: (جولیا نه‌یتوانیووه به چاوه‌كانی سه‌رنجی چاوه‌كانی گیڤارا بدات، چونكه ڕوانینه‌كانی گیڤارا نه‌به‌زیوانه و ترسناك بوون، چاوتێبڕینه‌كانی خامۆش و سامدارانه بووه بۆیان).
له پێش نیوه‌ڕۆی 9-10-1967، ڕێنێ بارنتۆسی سه‌رۆكی پۆلیڤیا، فه‌رمان ده‌كات به‌و دوو لیوا تایبه‌ته كه ده‌بێت گیڤارا بكوژرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمانه پێچه‌وانه‌ی داواكاری ئه‌مریكا بوو كه ده‌یویست گیڤارا بگوازرێته‌وه بۆ په‌نه‌ما و له‌وێ به وردی لێی بپرسنه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان له باره‌ی بكوژه‌كه‌ی گیڤاراوه ده‌گێڕنه‌وه كه: بكوژه‌كه ناوی (ماریۆ تیران) بووه، یه‌كێك بووه له به‌كرێگیراو (جاش) ـه‌كانی سوپای پۆلیڤی، به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه خۆبه‌خشانه گیڤارا ڕه‌می ده‌كات، چونكه پێشتر بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی گیڤارا هه‌ستاون به كوشتنی سیان له هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی كه به‌كرێگیراو (جاش) ی پۆلیڤی بوون.
له‌وكاته‌دا، فیلێكس ڕۆدریگزی ئه‌فسه‌ری پۆلیڤی فه‌رمان ده‌كات به (ماریۆ تیران) ی به‌كرێگیراو به كوشتنی گیڤارا، به مه‌رجێك نابێت فیشه‌كه‌كان به‌سه‌رییه‌وه بنێت، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی له دواتر دا بڵێن: گیڤارا له شه‌ڕیك دا له‌گه‌ڵ سوپای پۆلیڤی دا كوژراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ( گاری پرادۆ ) فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌و دوو به‌تالیۆنه‌ی كه گیڤارایان به برینداری و به دیلی گرتبوو، له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خێرا فه‌رمانی كوشتن‌یان دابوو، ئاوها گێڕاویه‌تییه‌وه: (ئێمه ده‌مانزانی ئه‌گه‌ر گیڤارامان نه‌كوشتایه ئه‌وا زیندان جێگه‌ی بوو، ئه‌مه‌ش نه‌یارێتی گشت جه‌ماوه‌ری له دژمان به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنا!).
كه‌وابوو، له‌مه‌وه ( وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان هه‌رچۆن بۆیان گوونجابێت هه‌وڵیان داوه شۆڕشگێڕه مه‌زنه‌كان به خیرایی بكوژن و له‌ناوببه‌ن، چونكه كاردانه‌وه‌ی كاتی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕه مه‌زنه‌كان له زیندان بهێڵنه‌وه، ئه‌وا ئه‌گوونجێت زیاتر و زۆرتر و ماوه درێژتر ڕقی جه‌ماوه‌ر به‌گشتیی، له دژی خۆیان بهێننه ئاراوه.
تێبینی: بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌زمانی ئینگلیزی به‌كارهێنراوه.