ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! بەشی نۆزدە.
چه‌مكی لیبرالسیم ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌نگانه ته‌بایه كه له پێكهاته‌كه‌یدا تۆی هاوبه‌شی هه‌یه، نه‌ك له گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌نگانه‌دا كه جیاوازیی به چه‌مكه‌كان ده‌به‌خشێت و هه‌وڵ ده‌دات كه تۆی جیاواز به چه‌مك و سیسته‌می جیاواز ببهخشێث. لیبرالیسم ئامانجی داگیركردنی ئابووریی جیهان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی جیهانه و له‌و نێوانه‌دا هه‌وڵ ده‌دات كه چه‌مكی لیبڕاڵیی به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا بچه‌سپێنێت، به‌ڵام ته‌نیا وڵاته پیشه‌سازیی و لیبڕڵییهكان بڕیارده‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئابووریی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره پڕ له ڕه‌نگه جیاوازه بن.
دیموكراسیی ئه‌و چه‌مكه سیاسییه نییه، كه كێشه‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكات. دیموكراسیی له دۆخ و هه‌لومه‌رجێكی سیاسیی تاییبه‌ت له سه‌ده‌ی 17 دا له ئه‌ورووپا گه‌شه‌ی كرد و هاته كایه‌وه كه وڵاتانی ئه‌ورووپیی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستبووه گه‌ڕ كه وڵاتانی جیهان بخه‌نه ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیانه‌وه كه دواتر به چه‌مكی كۆلۆنیالیزم نێودێر كرا. ئه‌م پڕۆسه له ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكرد و له‌گه‌ڵ ڕێفۆرم و گۆڕانكاریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كلیسا گه‌شه‌ی كرد. هه‌رچه‌ند كرانه‌وه‌ی سیاسیی له وڵاتی بریتانیا مێژووێكی دوور و درێژتری هه‌یه كه به‌رده‌وام په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سیسته‌می پاشایه‌تییدا له یارییه‌كی سیاسیی تنوتۆڵدا بووه و له ئاكامیشدا په‌رله‌مان به‌سه‌ر سیسته‌می پاشایه‌تیدا سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كرد و ده‌سه‌ڵاتی له‌نێوان په‌رله‌مان و پاشادا دابه‌ش كرد و دواتریش به ته‌واوه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستی پاشا و مهلهكه سه‌ند و له ده‌سه‌ڵات دووری خستنه‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه ئه‌مڕۆ باسی لێوه ده‌كرێت، به خوێنی گه‌لانی ئه‌فریقیی و نه‌وتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست گه‌شه‌ی كرد و به‌م ئاسته به‌رینه گه‌یشت. ئێمه پێویستمان به سیسته‌مێكی سیاسییه كه دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی بچه‌سپێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ری بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێ بێت و ئازادییه جۆراجۆرهكانیش له سنووری خۆیدا جێگیر بكات.
له ڕاستیدا دیموكراسیی باشترین بژارده بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له نێوان ڕه‌نگه هاوبه‌شه‌كان بووه نه‌ك ڕه‌نگه جیاوازه‌كان، چونكه ئه‌م چه‌مكه بێجگه له‌خۆی چه‌مكێكی دیكه له‌نێو خۆیدا جێ ناكاته‌وه، بێگومان لیبرالیسم قه‌د دان به چه‌مكێكدا نانێت كه پێچه‌وانه‌ی خۆی بێت و خاوه‌ن فۆرم و چوارچێوه‌یه‌كی زانستیی و ڕێكخراو بێ. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درووشمانه‌یه كه دائیم لیبڕاڵه‌كان جاری ده‌كێشن و باسی لێوه‌ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وان باوه‌ڕیان به فره‌گه‌ریی، فره‌ڕه‌نگیی و پلۆرالیسم هه‌یه. لیبڕاڵه‌كان باوه‌ڕیان به پلۆرالیسمێك هه‌یه كه خاوه‌ن كولتوورێكی رێكخراو نه‌بێ و پێچه‌وانه‌ی لیبرالیسم هه‌نگاو نه‌نێت. ده‌كرێ بڵێین كه لیبرالیسم خاوه‌ن جۆرێك له چه‌مكی پلۆرالیسمی تاكییه كه دان به ڕه‌نگه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كان له چوارچێوه‌ی ژیانی تاكدا ده‌نێت. { وه‌ك ئاماژه لیبرالیسم قه‌د ئیزن به‌وه نادات كه كوموونیسم له‌نێو بازنه‌ی سیاسیی ئه‌ودا مانوڕ بدا. ته‌نانه‌ت ڕێكخراویی كوموونیستیی له ئه‌مریكا كه لیبڕاڵترین وڵاتی جیهانه ڕێ پێنه‌دراوه و هه‌موو چالاكییه‌كانی لایه‌نگرانی كوومونیسم له‌ژێر چاوه‌دێریی دایه }. به‌ڵام ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و ئازادییه‌كانی نووسین و بڵاوكردنه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كاپیتالیسته‌كان یانخود كه‌سایه‌تییه سیاسیی و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان درووست بكات، ئه‌وه ئه‌و كات سنوورداری ده‌كه‌ن و ڕێوشوێنی تاییبه‌تی بۆ سه‌ركووتكردنی ده‌گرنه‌به‌ر.
بێگومان لیبرالیسم خاوه‌ن كولتوورێكی ڕێكخراو نییه كه به‌بێ ئه‌و كولتووره ئیتر ئه‌و چه‌مكه تێك بچێت و پێش نه‌كه‌وێت یاخود نه‌توانێ خۆی ڕێك بخات، دیموكراسیی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێی كرد، چه‌مكێكه كه پتر پشتی به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه به‌ستووه، چونه ئه‌و سیسته‌مه بناغه و بنه‌ماكه‌ی كاپیتالیستییه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئابووریی و سیاسیی كه له چوارچێوه‌ی چه‌مكی لیبرالیسمدا خۆی ده‌ربخات، بێ یه‌كودوو پابه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌بێ. كاتێ كه لیبرالسیم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێ فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیسمی نوێ خۆی له ئازادییه سیاسیی، نووسین، بڵاوكردنه‌وه و ده‌ربڕینی ڕای ئازاد و ئازادیی پێكهێنانی ڕێكخراو … هتد، ده‌بینێته‌وه. ئه‌ی بۆ ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌دا بێڕێزیی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكرێت؟ یانخود بۆ ده‌بێ كاناڵێكی كوردیی كه پتر له چل میلۆن كورد چاوی لێ ده‌كات له وڵاتی دانمارك دابخرێت؟ كه‌واتا لیبڕاڵه‌كان كاتێ باوه‌ڕیان به فره‌ڕه‌نگیی و پلۆرالیسم هه‌یه كه خاوه‌ن ڕه‌نگی هاوبه‌ش بن و نابێ ئازادییه‌كان دژی به‌رژوه‌ندیی ئه‌وان بێ.
{ له بنه‌ڕه‌تدا لیبرالیسم ئه‌و مانایه نادات كه ئه‌مڕۆ پێوه‌ی ده‌ناسرێت، لیبڕاڵه‌كان له‌سه‌ره‌تادا دژایه‌تیی به‌شداریی ژنانیان ده‌كرد له هه‌لبژاردنه‌كان له ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها زۆر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی نه‌بوون و له ڕاستیدا له گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ورووپا له سه‌ده‌ی 15 و ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی 15 بهملاشهوه هیچ ڕۆلێكی ئه‌وتۆیان نه‌گێڕاوه و پتر له‌گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گه‌كان و ده‌سه‌ڵاته خێڵه‌كییه‌كاندا ته‌با بوونه }
بۆ ده‌بێ وڵاتانی لیبڕاڵیی و دیموكراسیی چه‌ك و چۆڵ به وڵاتانی دیكتاتۆر بفرۆشن و ئه‌و ڕژیمه سهركووتكارانه گه‌لانی خۆیانی پێ سه‌ركووت بكه‌ن؟ خۆ ده‌ڵێن بنه‌ماكانی دیموكراسیی و لیبرالسیم له ئازادیی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، مافی مرۆڤ، مافی یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو، ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان، ئازاسییه گشتیی، سیاسیی و ئازادییه‌كانی نووسین و بڵاوكردنه‌وه و ده‌ربڕینی ڕای ئازاد پێك دێت. ده‌ی بۆ وڵاتانی دیموكراتیی به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ وڵاتانی دواكه‌وتوو و هه‌ژارنشین كێشه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه پتر ده‌كه‌ن و ڕژیمهكانی ده‌ستكردی خۆیان گه‌له‌كانیان سه‌ركووت بكه‌ن! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی و سیاسیی له دوونیای ئه‌مڕۆدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت. كه‌واتا چه‌مكی دیموكراسیی و لیبرالسیم له قهواخێكی پووچی كاپیتالیستی زێتر هیچ باییخێكی مرۆڤایه‌تیی و كه‌رامه‌تیی مرۆڤ هه‌ڵ ناگرێت و هه‌موو ڕژیمهكانیش كاتێ كه دهگهنهسهر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رژوه‌ندیی ئابووریی وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن.
وه‌ك پێشتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له سیسته‌می دیموكراسیی و لیبرالسیم ده‌كرا كه باییخه مرۆڤایه‌تییه‌كان بپارێزێت و كه‌رامه‌تی مه‌زنیی بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنێته‌وه، كه‌چی بووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه مرۆڤ مرۆڤی دیكه‌ی پێ سه‌ركووت ده‌كات یانخود هێنده ژیانی مرۆڤه‌كانی گۆڕیوه كه مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه هه‌ستی پێ بكات وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئهلترۆنیی كار له خۆی ده‌كێشێت و خزمه‌ت به سه‌رمایه‌دار ده‌كات. بازاری ئازاد هێنده كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ درووست كردووه، كه هاوڵاتییه‌كی چینیی بۆ كڕینی مۆبیلێكی ئایفۆن گورچیله‌یه‌كی خۆی ده‌رهێناوه و فرۆشتووێتی. نابێ پڕوپاگنده بۆ شتوومه‌ك و كالاكان هێنده سنوور ببه‌زێنن كه ببنه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك. ئه‌مه هه‌موو بازاڕی سه‌رمایه‌دارییه و كاپیتالیستهكانن كه ده‌یانهه‌وێ ژیانی خه‌ڵك به كالاكانیانهوه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
هه‌نووكه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونه كه وڵاتانی لیبڕاڵیی و خاوه‌ن سیسته‌می دیموكراسیی ساڵانه بایی سه‌دان میلیارد دۆلار چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازیی به وڵاتانی دیكتاتۆر ده‌فرۆشن كه ئه‌و ڕژیمانه گیانی هاوڵاتییانی خۆیانی پێ ده‌گرن. مه‌گه‌ر چه‌مكی لیبرالیسم و كولتووری دیموكراتیی پێداگریی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ناكات؟ مه‌گه‌ر باییخ به ئازادییه‌كان نادات؟ ده‌ی چۆن ده‌بێ كه ئه‌و چه‌مك و سیسته‌مه ببێته كه‌ره‌سته‌ی بنبڕكردنی ئازادییه‌كان و داپڵۆسین خه‌ڵكی وڵاتانی دیكتاتۆریی لێدراو! به‌ڵێ دیموكراسیی و لیبرالیسم ته‌نیا پێداگریی له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك مافی هاوبه‌شی مڕۆڤبوون. چونكه كاپیتالیسم نێۆڕۆكی لیبرالسیمه و دیموكراسیش چه‌تری لیبرالسیمه و به‌رده‌وام خه‌ریكی جوانكارییه تاكوو ئه‌و چه‌مكه ڕووخسارێكی گه‌ش پیشانی ده‌ره‌وه بدات.
مافی مرۆڤ ته‌نیا بیانووه بۆ ده‌ستخستنی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش و ته‌نیا ڕۆڵی گوشار ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌كه وڵاتانی دیكتاتۆریی په‌ره به پێوه‌ندیی ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی لیبڕاڵیی بده‌ن. وڵاتانی لیبرالیستیی ئه‌و وڵاتانه به مه‌ترسیی ڕاسته‌خۆ بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندی ئابوورییان له‌گه‌ڵ نییه، نه‌ك ئه‌و وڵاتانه كه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن. له زۆر وڵات مافه‌كانی مرۆڤ ژێرپێ ده‌خرێن، ئازادییه‌كان بنبڕ ده‌كرێن و مرۆڤه‌كان به‌بێ هۆ له سێداره ده‌درێن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه وڵاتانی لیبرالسیتیی پێوه‌ندیی سیاسیی و ئابوورییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كیان ڕووبه‌ڕوو ناكه‌نه‌وه و بگره كه‌لووپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و سهركووتكردنیشیان بۆ ده‌نێرن تا له دژی هاوڵاتییانیان به‌كاری بهێنن. لیبرالیزم له‌ژێر ناوی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستیی فێڵ له مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. چونكه ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی سیاسیی خۆی به پارێزه‌ری مافی مرۆڤ پێناسه بكات، نابێ قه‌د له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فاشیستیی و دیكتاتۆرییه‌كان ده‌ست تێكه‌ڵ بكات و هاوكارییان بكات تا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل بكه‌ن و مرۆڤ له سێداره بده‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه…