شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ مه‌ریوانی وریا قانع ـ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دڕنده‌یی كۆماری سێداره‌ش له هزری تاكی كوردا بسڕێته‌وه!
نوسه‌ری ناسراویی كورد، به‌ڕێز ( مه‌ریوانی وریا قانع )، له بابه‌تێكی دوێنێی دا به‌ناونیشانی (هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر كورد، توركیایه). بابه‌تێكی نووسیووه و نوسه‌ر پێی وایه: دوژمنی سه‌ره‌كیی و هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژیش له‌سه‌ر كورد هه‌ر توركیایه.
نوسه‌ر ده‌قاوده‌ق نووسیوویه‌تی: (بە کوردیی و بە کورتیی تورکیا بەنیازی شەڕێکی گەورەیە، ھەم لە کوردستانی تورکیادا، ھەم لە کوردستانی سوریادا و ھەم لە کوردستانی عێراقدا. ئەم وڵاتە لەیەککاتدا ھەڕەشە لە سێ پارچەی کوردستان دەکات کە زیاد لە بیست ملیۆن مرۆڤیان تیا دەژیی. بەبۆچونی من ھەڕشەی ھەرە ستراتیژیی و ژمارە یەکە ئەمڕۆ لە کوردستان و مەسەلەی کورد ، تورکیایە . کێ گوێی ھەیە با گوێی لێبێت ).
ڕوونه چ لای كورد، چ لای داگیركه‌رانی تورك و فارس و عه‌رب و، چ لای دنیای ده‌ره‌وه‌ی كورد، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد سێ داگیركاری هه‌یه ( فارس، تورك و، عه‌ره‌ب). هه‌ر سێ داگیركارهكهش زیاتر له ده‌یانجار جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردووه.
پێموایه، كاك مه‌ریوان له‌م بابه‌ته‌یدا كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه! چونكه كاتێك ده‌ڵێت: (توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره ستراتیژی و ژماره یه‌كه ئه‌مڕۆ له كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورد، كێ گوێی هه‌یه با گوێی لێ بێت!).
ئه‌وا مانای به كه‌م وه‌رگرتنی دوژمنه داگیركاره‌كانی دیكه‌ی خاكی كوردستانه و زیاتر بهلاڕیدایردنی ته‌ركیزی هه‌موو كورده بۆ سه‌ر چاوبرسێتی ئه‌ردۆگانی جینۆسایدكهری كورد.
كێشه‌كه هه‌ر به ته‌نها له‌وه‌دا نییه كه كاك مه‌ریوان وه‌ك نوسه‌رێكی ( ناودەركردووی) كورد كه‌وتۆته هه‌له‌وه بۆ خوێندنه‌وه ستراتیژییه‌كه‌ی، به‌ڵكو كیشه سه‌ره‌كییه‌كه له‌وه‌دایه كه كوردیش هان ئه‌دات كه ته‌نها شه‌ڕی توركیا بكه‌ن و وه‌ك دوژمنی سه‌ره‌كی لێی بڕوانن!
كاك مه‌ریوان ئه‌ی ئێران!؟ ئه‌ی تۆ نابێت وه‌ك نوسه‌رێكی گه‌وره‌ی كورد به‌راوردی هه‌ردوو دوژمنی داگیركا‌ر (ئێران و توركیا ) بكه‌یت، ئه‌وكات بیسه‌لمێنێت كه كامیان دوژمنی هه‌ره سه‌ركی كورده و كامیشیان دوژمنی سه‌ره‌كییه!؟
به‌ڵام، كاك مه‌ریوان، چ له میژووی زیاتر له (37) ساڵی ده‌سه‌لاتی خومه‌ینیزمی ئێران و، چ له كاروكرده‌وه و پلانگێڕییه‌كانی چاره‌كه سه‌ده‌ی ڕابردووی ئێران دژ به باشوری كوردستان، نه‌ك هه‌ر له وتاره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه. بگره ده‌قیق (به مه‌به‌ست بێت یان بێ – مه‌به‌ست!) كه پێموابووه به مه‌به‌ست بووه! ئه‌وا فۆكه‌سی له‌سه‌ر دڕنده‌ترین دوژمنی هه‌ره سه‌ركیی و پلانگێڕیی ئاژاوه و تیرۆر بۆ ناو كوردان كه ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له بیری خوێنه‌ر و شه‌قامی گشتی كوردی سڕی وه‌ته‌وه! ناڕاسته‌وخۆش ویستوویه‌تی ڕه‌وایی بدات به‌وه‌ی كورد بخاته ناو پشتیوانی بۆ زۆنی ئێرانه‌وه!!
بۆ ده‌ڵێم به مه‌به‌ست وایكردووه!؟ چونكه نایشارمه‌وه و له چه‌ندان بابه‌تی كاك مه‌ریوان و هاوڕێیانی وردبوومه‌ته‌وه. بابه‌ته‌كانیان ئاراسته‌ی زیاتری به لای خوێندنه‌وه سیاسییه‌كانی جه‌مسه‌ربه‌ندی (په‌كه‌كه – یه‌كێتیی – گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) یه بۆ دۆخه‌كه.
نه‌ك وه‌ك نوسهرگهلێكی ناودهركردوو، ده‌قیق و به‌بێ لایه‌نانه واقیعه سیاسییه‌كه بخوێننه‌وه و بیخه‌نه‌ڕوو! هه‌روه‌ك چۆن نوسه‌رانی نزیك له (پارتی – یه‌كگرتوو) ش ئه‌یانه‌وێت له خوێندنه‌وه‌كانیان دوژمنی كورد ته‌نها به ئێران بخه‌نه‌به‌ر دیدی خوێنه‌ر، كه پێموایه هه‌ردوو دیده‌كه مه‌به‌ستدار و لایه‌نگرانه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆزی كورد له گشت به‌شه‌كان دا!
ئاشكرایه، ئه‌ردۆگان دژه كورده و چه‌ندان كوشتوبڕی دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها، عه‌ره‌ب (به به‌شار ئه‌سه‌د و شیعه و سونه‌ی عێراقه‌وه) له بنه‌ڕه‌ت دا بڕوایان به پێدانه‌وه‌ی مافی مرۆیی كورد نییه و، ئه‌وانیش زیاتریان له ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر كوردا نه‌كردبێت، ئه‌وا كه‌متریان نه‌كردووه!
كاك مه‌ریوان، له بنه‌ڕه‌ت دا به وردی له هاوكێشه سیاسییه‌كه تێ نه‌گه‌شتووه یان مه‌به‌ستی بووه نه‌یخاته‌ڕوو! چۆن!؟
كاك مه‌ریوان ده‌ڵێت: ( داود ئۆعلۆ لە 2011 دا بێ سڵەمینەوە ئه‌و دیده‌ی دەربڕیی، کاتێک وتی: مەجالی ئەمنی ستراتیژیی ڕاستەوخۆی تورکیا لە ئەلتاکیا و حەڵەبەوە دەستپێدەکات و بە رەقە و موسڵدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە سلێمانی“).
ئه‌مه‌ی كاك مه‌ریوان ئاماژه‌ی پێداوه، ته‌نها به‌شێكی بچووكه له ستراتیژی توركیای ئاكپارتی له ناوچه‌كه دا، له بری خوێندنه‌وه‌ی گشتگیر بۆ ستراتیژی توركیا و ته‌واوی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه.
كاك مه‌ریوان هاتووه ده‌یه‌وێت وا به‌خوێنه‌ری كورد بڵێت كه: توركیا ته‌نها بۆ شه‌ڕی كورد دێته ناوچه‌كه و ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره هه‌ڵ ده‌گیرسێنێت (گه‌ر خوێنه‌ر وتاره‌كه‌ی كاك مه‌ریوان بخوێنێته‌وه به‌باشی د‌رك ده‌كات كه مه‌به‌ستم چیه!). ئا لێره‌دایه، كه كاك مه‌ریوان كورتبینی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژیی دۆخه‌كه هه‌یه، چۆن!؟
1 – ئه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان خۆی ماندوو بكات (هیوادارم پێشتر خوێندبێتییه‌وه) كه ستراتیژه‌كه‌ی داود ئۆغلۆی به‌گشتیی بخوێنێته‌وه، ئه‌وا به‌باشی د‌رك ده‌كات كه له‌و بابه‌ته‌یدا ده‌قیق نه‌یداوه له ئامانجی سه‌ره‌كی ستراتیژه‌كه‌ی داود ئۆغلۆ و هه‌ڵپه‌كانی ئێستای ئه‌ردۆغان! بگره یه‌ك دێڕ له قسه‌كانی داود ئۆغلۆی هێناوه و گشتاندنی بۆ ته‌واوی ستراتیژی ئێستای توركیا له ناوچه‌كه‌دا كردووه و ته‌نها له‌و دێڕه‌دا كورتی كردۆته‌وه!
2 – كاك مه‌ریوان مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له یادچووه یان به ئه‌نقه‌ست به لاڕێدا بردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌م ههڵپانهی توركیای ئاكپارتی، شه‌ڕی خه‌ونه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه، له دژی هه‌ژموونی فراوانخوازی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له ناوچه‌كه‌دا!
بۆیه كاك مه‌ریوان هاتووه ته‌نها له كوردا ستراتیژی توركیای كورت كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان كتێبی (امیر الكبیر)ی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بخوێنێته‌وه، به ئاسانی به‌ردیدی ئه‌كه‌وێت كه هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی نووسیوویه‌تی: (ئیمام خومه‌ینی ده‌مه‌زه‌ردی ئایدیاكانی ئیمام شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی كرده‌وه و، به‌رده‌وامیش ئه‌بێت له‌سه‌ر به‌دی هێنانی خه‌ونه‌كانی شا ئیسماعیل!).
ئه‌مه واتای چییه!؟ مانای ئه‌وه‌یه كه: ئێمه‌ی شوێنكه‌وتووانی ئیمام خومه‌ینی به‌رده‌وام ئه‌بین بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونمان به‌سه‌ر ((عێراق، وڵاتی شام (سوریای ئێستا و تاڕاده‌یه‌ك لوبنانیش!)، ئه‌نادۆڵ (كه ئێستا به‌شێكی كه‌وتۆته توركیا) و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش)).
ئه‌م فراوانخوازییانه‌ی نه‌وه‌كانی خومه‌ینی-سهفهویزمیش لای كێ ڕێگری لێ ئه‌كرێ!؟ بێ گوومان لای نه‌وه‌كانی خه‌لیفه‌كانی عوسمانی، كه ڕوونه نه‌وه‌كانی خه‌لیفه‌كانی عوسمانیش پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیای ئه‌ردۆغان-گویل-ئۆغلۆیه!
كه‌وابوو، هه‌ڵه زه‌قه‌كه‌ی كاك مه‌ریوان چیه!؟ ئه‌وه‌یه كه ستراتیژه‌كه‌ی به شه‌ڕی توركیا له دژی كورد ناوبردووه، كه له ڕاستیدا شه‌ڕی توركیا له دژی كورد به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و ستراتیژه‌ی ئه‌ردۆگان-گویل-ئۆغلۆ و پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه. بگره ستراتیژه ترسناكه‌كه به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌ردۆگانی خه‌لیفه‌ی نوێی عوسمانیی و، شا خامنه‌یی سه‌فه‌وییه! ئه‌گینا هه‌م ئێران و هه‌م توركیا له دێرزه‌مانه‌وه له ستراتیژیی ههمیشهییاندا دژی كوردبوون و دژی كوردیشن و دژی كوردیش ده‌بن!
3 – كاره‌سات، له مێژووی نوێی كورد دا هه‌میشه ئه‌وه‌بووه كه هه‌ندێ جار كورده‌كان بوونه‌ته ئامێری ده‌ستی عوسمانیی و هه‌ندێك جاریش هی سه‌فه‌وی-قاجاری.
كه‌چی تازه‌به‌تازه كاك مه‌ریوان وریا قانعی (نوسه‌ری ناودهركردوی كورد) دێت و به‌بابه‌تێك ئه‌یه‌وێت كورد له‌و شه‌ڕه ترسناكه‌ی ناكۆكی مێژوویی عوسمانیی و سه‌فه‌ویی تێوه‌گلێنێت و په‌ند له مێژوو وه‌رنه‌گرێت! كاك مه‌ریوان ئه‌گه‌ر وردكارانه ستراتیژه‌كه‌ی بخوێندبایه‌ته‌وه ئه‌یزانی (مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كه به‌ریه‌ككه‌وتنی عوسمانی و سه‌فه‌وی نوێیه)، بۆیه پێویسته خودی كوردیش ستراتیژێكی بێ-لایه‌نانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی هه‌بێ و نه‌بێته به‌شێكی ئه‌و شه‌ڕه و، كاك مه‌ریوانیش نه‌یان كات به گژی خه‌لیفه ئه‌ردۆگان و، سبه‌ینێش نوسه‌رێكی (پارتی-یه‌كگرتوو)ش به‌بابه‌تێك به‌شێكی تری كورد بكات به‌گژی شا خامنه‌یی سه‌فه‌وی. كه هه‌ر خودی ئه‌م وتارانه ده‌بنه هۆی دابه‌شكردنی كورد به‌ته‌واویی و، ده‌رس وه‌رنه‌گرتن له مێژووی خوێناوی خۆی!
هه‌روه‌ها كاك مه‌ریوان ده‌بوو وه‌ك نوسه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی ناسراو له ئێستادا ڕه‌خنه‌ی له‌وه بگرتبایه كه: چ (پارتیی و یه‌كگرتوو) هانی كورد ده‌ده‌ن لایه‌نگری ئه‌ردۆگان بكا و، چ (په‌كه‌كه، یه‌كێتیی، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) هانی كورد ده‌ده‌نه ببنه پاشكۆی خومه‌ینیزم. هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ش دابه‌شكردنه‌وه‌ی كورده به هه‌مان شێوه‌ی چاڵدێران. كه‌چی كاك مه‌ریوانیش خراپتر له‌وان ڕۆشتووه كه‌وتۆته به‌ره‌ی (په‌كه‌كه، یه‌كێتیی، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) یه‌وه.
4 – كاك مه‌ریوان و هاوڕێیانی، هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوو ته‌نها بۆ جارێكیش بێت، ڕه‌خنه له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ش بگرن، بۆ نموونه بۆ په‌كه‌كه به منداڵی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵان ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام ده‌دات و ئاكامی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی دا له‌سه‌ر پرسی كورد چۆن ده‌بێت!؟، بۆ په‌كه‌كه شه‌ڕی موسڵ له پێناو پارهیپێدانیان له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ده‌كات، ئاخر موسڵ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه!؟ بۆ په‌كه‌كه له خۆراوا و باكوری كوردستان بڕوای به فره-حیزبی نییه!؟ هه‌روه‌ها، بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی (په‌كه‌كه، یه‌كێتیی، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) وه‌ك ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر باسی دڕنده‌یی تورك ئه‌كه‌ن، كه‌چی باسی هیچ كارێكی نانه‌ته‌وه‌یی ئێران له دژی كورد ناكه‌ن!؟
هه‌روه‌ك چۆن ڕه‌وایه ڕه‌خنه له پارتیی و یه‌كێتیی بگیردرێت له باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ پارچه‌كانی كوردستان و گلانیان به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئاوهاش ده‌بێت ڕه‌خنه له كاره نا-نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی په‌كه‌كه‌ش بگیردرێت!
5 – به پێچه‌وانه‌ی كاك مه‌ریوانه‌وه كه ته‌نها (توركیا به دوژمنی هه‌ره ستراتیژی و سه‌ره‌كی كورد ئه‌زانێت). پێموایه: دوژمنی هه‌ره سه‌ره‌كی كورد: ده‌سه‌ڵاتی په‌ت و سێداره‌ی ئێرانه، دوژمنی سه‌ره‌كی كوردیش: توركیا – ئه‌ردۆگانه.
چۆن ئه‌یسه‌لمێنین كه ده‌سه‌لاتی ئێران دوژمنی هه‌ره سه‌ره‌كی كورده !؟
چونكه كاك مه‌ریوان چۆن ئه‌بێت پێوانه سیاسییه‌كانی ئاوهابن كه:
چۆن ئه‌توانێت دڕنده‌یی ئێران له كشتوبڕی هه‌ر تاكێكی ئازادیویستی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان نه‌خاته‌ڕوو!
چۆن ئه‌توانێ دروستكردنی ده‌یان گروپی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌نسارول ئیسلام و ده‌یان كاری ته‌قینه‌وه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له باشوری كوردستان له یاد بكات!
چۆن ئه‌توانێ به‌گژدانی (پارتیی و یه‌كێتیی و ئیسلامییه‌كان) و نانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی و په‌رتكردنی ڕیزی كوردانی باشور له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نادیده بگرێت!
چۆن ئه‌توانێ سیاسه‌تی به (موعتادكردنی) لاوانی خۆرهه‌لاتی كوردستان و ناردنی ماده هۆشبه‌ره‌كانیش بۆ ناو خاكی باشوری كوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتداره ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ئاماژه پێ نه‌دات!؟
چۆن ئه‌توانێ دزه‌پێكردنی سه‌دان ته‌ن ده‌رمانی به‌سه‌ر چو و خۆراكی نا-ته‌ندروست له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ناو باشوری كوردستان وه‌ك دڕندایه‌تیی داگیركه‌ری ئێرانی وه‌رنه‌گرێت!؟
چۆن ئه‌توانێ كوشتنی سه‌دان ڕۆڵه‌ی كۆڵبه‌ری باشور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه به خوێنڕێژی سه‌ره‌كی نه‌زانێت!؟
چۆن ئه‌توانێ تیرۆری سه‌دان تێكۆشه‌ری كوردی خۆرهه‌ڵات له خاكی باشور له لایه‌ن ئێران و هێزه كوردییه‌كانی شوێنكه‌وته‌ی ئێران، پشت گوێ بخات!
چۆن ئه‌توانێ ساختهكردنهكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشور به ئه‌ندازیارێتی قاسم سوله‌یمانی له بیر كردبێت!؟
چۆن ئه‌توانێ سوتاندنی ته‌واوی ڕه‌ز و باخاته‌كانی سه‌رسنوره‌كانی باشور و خۆرهه‌ڵات له لایه‌ن ئێرانه‌وه له بیری خوێنه‌ر بباته‌وه!؟
چۆن ئه‌توانێ ناردنی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ دوزخورماتو و كه‌ركوك له هزری تاكی كورد دا بسڕێته‌وه!؟
چۆن ئه‌تونێت له شرۆڤه‌ی: ئایا ئێران دوژمنی هه‌ره-سه‌ره‌كی و ستراتیژی كورده یان توركیا، ئه‌و به‌راوردكارییه پراگماتیكیه دیلیت بكات كه: له ئێران هیچ مافێك بۆ كورد نییه و، چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یی بگره مه‌زهه‌بیشیان له‌سه‌ره.
كه‌چی هیچ نه‌بێت له توركیا كورد مافی هه‌یه له ڕێی پارتی كوردییه‌وه به‌شداری هه‌لبژاردن بكات! ڕاسته فارس و تورك دوژمنی خوێنڕێژی كوردن، به‌لام له ئێران گه‌ر وێنه‌یه‌كی قاسملووت پێوه بگرن، په‌تی سێداره دوا مهنزڵته. كه‌چی له توركیا تاڕاده‌یه‌ك خۆپیشاندان و هه‌لگرتنی وێنه‌ی ئۆجه‌لان و دروستكردنی حیزبی كوردی بوونی هه‌یه!
چۆن و ده‌یان چۆنی دیكه‌ش ساغی ئه‌كاته‌وه كه: ئێران دوژمنی هه‌ره سه‌ركیی و پلان‌داڕێژی لێكترازانی كورده و، خۆرهه‌لاتی كوردستانی داگیركردووه و ڕاسته‌وخۆ حوكمی )خۆراوا و به‌شێكی باشوری كوردستان( ده‌كا و ناڕاسته‌وخۆش ده‌ستی له تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی باكوری كوردستانیش دا هه‌بووه. توركیا-ئه‌ردۆگانیش دوژمنی سه‌ره‌كی كورده و باكوری كوردستانی داگیركردووه و حوكمی به‌شێكی باشوری كوردستانیش ئه‌كات.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌زهه‌ب كورد زۆرینه سونه‌یه و كه‌مینه‌ی شیعه‌یه، پێویسته ده‌یانی وه‌كو كاك مه‌ریوان و، خوێنه‌واری وه‌ك ئێمه (به بابه‌ت) له هه‌وڵدابین كه سۆزی مه‌زهه‌بگه‌رایی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نهوروژێنین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كڕیزیان كه‌ین. نه‌ك وه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ی كاك مه‌ریوان و ئه‌وانی تریش سۆزیان زیاتر بۆ ململانێیه‌كه و دابه‌شبوون به‌سه‌ر عوسمانی و سه‌فه‌وی نوێ ببزوێنین!؟
پێشبینیشم ئه‌وه‌یه: هه‌م وه‌ك مێژوو، و هه‌م وه‌ك هه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی نوێی جه‌نگیی و هاوپه‌یمانێتیی به‌هێزیش، ئهسمێنرێ كه ئێران توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی توركیا-سعودیه (ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی)ی نیه. ئاكامی ستراتیژی ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌وه ده‌بێت كه: شه‌ڕی سه‌خت ئه‌كه‌ویته ئێرانه‌وه و پاشه‌كشه‌ی به‌ره‌ی ئێرانی به‌دوادادێت.
با جه‌ماوه‌ر بزانن و شاهید بن كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی من ڕاست ده‌رده‌چێت و خوێندنه‌وه‌ی واقیعه بۆ ستراتیژ، یان دیده‌كانی نێو بابه‌ته‌كه‌ی كاك مه‌ریوانی وریا قانع!؟