شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ سایتی فه‌رمی حكومه‌تی باشور و هێزه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه، ساڵنامه‌ی كوردی نانووسن.
هه‌ر هێزێكی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌ر كوێی جیهان بێ، زۆر گرنگیی و بایه‌خ به كلتوری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دات و، ته‌ركیز و تێكۆشانیشی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه مێژوویی -كلتورییه‌كانییه‌تی، كه داگیركه‌رانی خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هه‌ولی سڕینه‌وه‌یانی داوه.
یه‌كێك له به‌ها مێژوویی و كلتورییه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ساڵنامه و ڕۆژژمێری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه.
كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن میراتی خاكی كوردستان، خاوه‌ن سالنامه و ڕۆژژمیری تایبه‌ت به خۆیه‌تیی كه داگیركارانی گشت به‌شه‌كان، هه‌رده‌م له هه‌ولدابوون ئه‌و ساڵنامه میژووییه له بیریی تاكه‌كانی كوردا بسرنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كوردێك هه‌ست نه‌كات ساڵنامه و ڕۆژمێریی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چ ڕۆژ و ساڵێكه و، به‌كارنه‌هێنانی ڕۆژانه‌شی، زیاتر له بیری تاكه‌كانی كوردی ده‌باته‌وه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه (به دروشم) ڕزگاریی-نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بووه، بایه‌خی تایبه‌ت به سالنامه و ڕۆژژمێری كوردیی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد به باشی له هزری دا بچه‌سپێت كه بۆ ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژژمێری سالانه‌ی كورد دانراوه و بۆ ئه‌و ساله‌ش دیاری كراوه و رۆژانه‌ش وه‌ك به‌روار به‌كار بهێنرێت.
به ئاماژه‌پێدانی ڕۆژانه‌ی ڕۆژژمێری كوردی له بلاوكراوه و سایته فه‌رمییه‌كانی حیزبه كوردییه‌كان، ته‌واوی تاكه‌كانی كورد گۆش ده‌كات كه ئه‌و ڕۆژه چ به‌روارێكی ساڵنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تیی و له هزر و ناخی دا ده‌چه‌سپێ و، تاكه‌كان بۆ یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هوشیار ده‌كاته‌وه و رۆژانه‌ش به به‌رده‌وامی شكۆی پێ ده‌به‌خشێت.
به‌لام سه‌یر ئه‌وه‌یه، زۆرینه‌ی هێزه (به‌دروشم) نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه، له سایت و بلاوكراوه فه‌رمییه‌كانیان دا، ڕۆژژمێر و سالنامه‌ی كوردیان وه‌لاناوه.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، بگره (به‌ناو) حكومه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردستانیش له سایتی فه‌رمی خۆیدا هیچ گرنگییه‌كی به‌وه نه‌داوه، كه ده‌بوو له ته‌نیشت ڕۆژ و مانگ و ساڵی زاینیی دا، ئه‌وا ڕۆژ و مانگ و ساڵی كوردیش بنووسرێت. چونكه گه‌ر تۆ حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیت، چۆن ده‌كرێت له سایتی فه‌رمی خۆت دا حساب بۆ ڕۆژژمێر و ساڵنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت نه‌كه‌یت!؟ ئه‌توانن له‌م لینكه‌ی سایتی فه‌رمی (به‌ناو) حكومه‌تی هه‌رێم وردبنه‌وه، بزانن وایه یاخود نا !؟ cabinet
پارتیش كه خوا هه‌ڵناگرێ، له دروشما هیچیان بۆ كه‌س نه‌هێشتووه‌ته‌وه و خۆیان به سوره‌ی به‌ر له‌شكری نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن، (وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوویان نه‌زانرێت!؟). كه‌چی بڵاوكراوه‌ی فه‌رمیان ڕۆژنامه‌ی خه‌باته و فه‌رموون له لینكی سایتی فه‌رمی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ییانه‌ش بڕوانن: Xebat
یه‌كێتیش كه به (ده‌م) سه‌ركرده‌كانیان وه‌ك ڕاگه‌یاندنكاری جه‌نگی پارتیزانیی، هه‌میشه به حه‌ماسه‌وه ئه‌ڵێن: كه‌س كوردایه‌تیمان پێ نه‌فرۆشێته‌وه!؟ ئیدی نازانرێ مه‌به‌ستیان له كوردایه‌تی ئه‌و هاو-مێژووه‌یه كه پارتیی-ئاسا گلاون به شه‌هیدكردنی كوردانی پارچه‌كانی تر! ئه‌مه‌ش سایتی ڕۆژنامه‌ی فه‌رمییانه (كوردستانی نوێ)، بزانن هیچ ئاماژه‌یه‌كی تیایه بۆ ڕۆژژمێری كوردی!؟ knwe.org
په‌كه‌كه: هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه خاوه‌نی زۆر سایتن، به‌لام هه‌ندێكیان ئاماژه به ساڵنامه و ڕۆژژمێری كوردی ئه‌كه‌ن. كه ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی په‌كه‌كه و گشت حیزبه‌كانی دیكه‌شه.
حیزبی دیموكرات: كه كه‌س له خۆیان به كوردتر نازانن! و خۆیان به خاوه‌ن موڵكی سه‌ره‌كی (كۆماری كوردستان) ده‌زانن. نه‌ك بلاوكراوه فه‌رمییه‌كه‌یان و سایته ڕه‌سمییه‌كه‌یان ئاماژه‌ی بۆ ڕۆژژمێر و ساڵنامه‌ی كوردی تێدا نییه. بگره ئاماژه به ڕۆژژمێر و سالنامه‌ی فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی-نه‌ته‌وه‌یی (ساڵنامه‌ی ساخته‌ی هه‌تاوی) تێدایه و، له ته‌نیشتیشی دا ڕۆژژمێری زاینی ئاماژه‌ی بۆ كراوه. كه‌چی دیسانه‌وه ئه‌مانیش حسابیان بۆ تۆماركردنی ڕۆژژمێر و سالنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه! له‌م لینكه‌ی سایته فه‌رمیه‌كه‌شیان بڕوانن، بزانن وایه یاخود نا!؟ kurdistanmedia
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه سایتی فه‌رمی (كه‌ی، ئێن، ئێن) یان هه‌یه، وادیاره ئه‌مانیش به‌و گۆڕانكارییه‌ی هاواری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وا له سایته‌كه‌یاندا له ڕووی ڕۆژژمێری كوردییه‌وه هاوتای سایته‌كانی پارتیی و یه‌كێتییه و گۆرانگاری نه‌ته‌وه‌یی نایگرێته‌وه! له‌م لینكه بڕوانن بۆ سه‌لماندنی ڕاستی: knnc
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سایت و بلاوكراوه نزیكه‌كانی ئه‌و حیزبانه‌ش له‌و باره‌یه‌وه هه‌مان كه‌موكورتین هه‌یه.
بۆ نموونه سایت و بلاكراوه‌ی (ڕووداو) ی سه‌ر به پارتیی كه له ناو جه‌ماوه‌ردا به (سایتی نه‌وتاو) ناوده‌برێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسه‌كانی ته‌نها له پێناوی پاره‌دا له‌و ته‌له‌فزیۆن و سایت و بڵاوكراوه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن و، به پاره‌ی نه‌وتی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌مانیش وه‌ك سایتی فه‌رمی پارتیی هیچ حسابێكیان بۆ ڕۆژژمێر و ساڵنامه‌ی كوردی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش لینكیانه: rudaw
هه‌روه‌ها سایته سێبه‌ره‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شیوه‌ن، وه‌ك خه‌ندانی یه‌كێتیی: xendan
كه‌وابوو، نه‌ته‌وه‌یه‌ك سایت و بلاوكراوه‌ی فه‌رمی (حكوومه‌ت و حیزبه ڕزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان)ی گرنگیی و بایه‌خ به ساڵنامه و ڕۆژژمێری نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌دات، ئیدی بۆ گله‌یی له داگیركه‌ر ئه‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی ساڵنامه و ڕۆژژمێری كوردی قه‌ده‌غه ئه‌كات!؟
داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه، كه‌چی ساڵنامه‌ی مێژوویی ئیسلام به‌كاردێنێت، ئه‌مه‌ش له پێناو په‌روه‌رده‌ی شوێنكه‌وته‌كانیی و ڕه‌هه‌ندی مێژوویی دا.
فارس كه نه‌ته‌وه‌یه‌كن (به‌پێی مێژو و زانستییانه) وه‌ك كورد خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئه‌م خاكه نین، كه‌چی ساڵنامه و ڕۆژژمێری ساخته‌یان بۆ خۆیان دروست كردووه و، حیزبه كوردییه‌كانیش هه‌مان ساڵنامه‌ی فارسی فاشیست نه‌ته‌وه‌یی-مه‌زهه‌بیی به‌كاردێنن! خۆ ده‌شیانتوانی له ته‌نیشت به‌كارهێنانی ڕۆژژمێر و سالنامه‌ی فارسی فاشیستیش دا، ئه‌وا رۆژژمێر و سالنامه‌ی كوردیش ئاماژه پێ بكه‌ن.
كورد میلله‌تێكی خۆبه‌كه‌مزانه له ئاست داگیركه‌ر و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا. هه‌روه‌ها خۆخۆریشه بۆ گیانی یه‌كتری و بۆ دوژمنایه‌تی كردنی یه‌كتر خوێنی یه‌ك ئه‌خۆن!!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تائێستا سه‌لماندوویانه په‌ند له مێژوویان وه‌رناگرن. جه‌واهیر لاله نه‌هرۆ نووسیوویه‌تی: ”هه‌ر گەلێک ئەزموون لە مێژووە تراژیدییەکەی وەرنەگرێت- هەمیشە کارەساتەکان دووبارە دەکاتەوە”.
هه‌ربۆیه، پێموایه: كورد خۆی گرنگی به كلتور و مێژووی نه‌دات، ئیدی چۆن داگیركارانی ده‌یده‌ن و با له‌و باره‌یه‌وه گله‌یش له داگیركارانی نه‌كات!!