عه‌تا قه‌ره‌داخی: یه‌كبوون ـ سه‌ركه‌وتن ، دابه‌شبوون ـ رووخان !
ئاشكرایه كورد هه‌میشه قوربانی ده‌ستی ناكۆكی ناوخۆ‌و دابه‌شبوونی ریزهكانییهتی. له رابردوودا ململانێی نێوان خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كان‌و پاشتریش ململانێ‌و ناكۆكی نێوان میرنشینه‌كان رێگاخۆشكهربوون بۆ ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران‌و نه‌یارانی كورد، به ئاسانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كورددا بكهنو، وڵاته‌كه‌ى دابه‌شبكه‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان و، له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا به‌كاری بهێننو مافه‌كانی زه‌وت بكه‌ن. به‌هه‌مان شێوه له مێژووى نوێشدا ململانێ‌و ناكۆكی نێوان ده‌سته‌و گروپ و حیزب‌و رێكخراو و بیر‌و ئایدیۆلۆجیا جیاوازه‌كان مایه‌ی دابهشبوونو په‌رتبوون بووه.
له‌م به‌شه‌ى كوردستاندا هه‌ر له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌كانی شێخ مه‌حموده‌وه خه‌باتێكی زۆر كراوه له پێناوى مافه ڕهواكاندا، به‌ڵام به‌رده‌وام ناكۆكی ناوخۆ بووه‌ته هۆی لاوازكردنی كورد‌و سه‌رئه‌نجام دوژمنی داگیركه‌ر توانیوێتی سوود له‌و ناكۆكیانه وهربگرێتو زیاتر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێكبشكێنێت. ناكۆكی زۆرێك له خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد له‌گه‌ڵ شێخ مهحموودو، ناكۆكی‌و ململانێی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی بارزانی له شۆڕشی ئهیلولداو، ناكۆكی‌و شه‌ڕی ناوخۆی نێوان حیزب‌و لایه‌نه‌كان له شۆڕشی نوێداو درێژه كێشانی ئه‌و ناكۆكیانه تا كۆتای سه‌ده‌ی رابردوو كاریگه‌ری هێجگار نێگه‌تیفیان له‌سه‌ر خودی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و له‌سه‌ر كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤی كورد هه‌بووه‌و هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێمه بۆ ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵانه ئه‌وه‌مان به‌یاد دێنێته‌وه كه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین به زه‌حمه‌ت ده‌توانین پێكه‌وه بژین‌و جیاوازییه‌كان قبوڵ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌میشه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان لاواز بێت و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌شێك له كورد بۆ پاراستنی خۆى راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پاڵبدات به یه‌كێك له داگیركه‌رانی به‌شه‌كانی تر‌ى كوردستانه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا له نه‌خشه‌ى كوردستانی دابه‌شكراو و بزووتنه‌وه‌ى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و وابه‌سته‌بوونی به‌شێكی دیار له حیزب و بزووتنه‌وه‌ى كوردى به میحوه‌رى ئێران- عێراق شیعه‌وه‌و په‌یوه‌ستبوونی به‌شه‌كه‌ى تریشی به میحوه‌رى توركیا سوونه‌وه ده‌یبینین، ئێستا ئه‌وه به جۆرێك دیاره به‌شێكی دیارى بزووتنه‌وه‌ى كوردى وه‌كو پاشكۆى ئهملایهو به‌شه‌كه‌ى تریشی پاشكۆى ئه‌ولاو هیچ لایه‌كیشیان ئه‌وه به سووكایه‌تیكردن به خۆیان نازانن، كه‌چی پێیان سووكایه‌تیه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن و له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كاندا سهوداگهرى له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له ئاستی یه‌كه‌مدا ده‌رئه‌نجامی لاوازى كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردى و لاوازى هوشیارى نه‌ته‌وه‌ییه كه ئه‌ویش ده‌رئه‌نجامی لاوازى و بێ شووناسی ناسیونالیزمی كوردیه.
ئاشكرایه لاوازى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه پێوه‌ندی به‌لاوازى ناسیونالیزمی كوردیه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ناسیونالیزمی كوردی له بارێكی پێگه‌یشتوو به‌هێزی ئه‌وتۆدا بوایه كه ببیوایهته بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و بهربهستو دیوارانه‌ى ده‌ڕوخاند كه رێگرن له‌به‌رده‌م یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا. دیاره ته‌نیا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه كورد چه‌ندێ له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت واته چه‌ندێ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بێت‌و چه‌ندێ كورد یه‌كگرتوو بێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه له به‌ده‌ستهێنانی داوا ڕه‌واكانی نزیك ده‌بێته‌وه. كورد به یه‌كگرتوویی راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی كرد كه توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
كورد له دوای روخاندنی به‌عس به‌یه‌كگرتووی چووه به‌غدا توانی پارێزگاری له مانه‌وه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و له باری دیفاكتۆوه بیگۆڕێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ده‌ستووری نوێی عێراقی دانی پێدا بنێت. به‌ڵام ئێستا ده‌بینین بزووتنه‌وه‌ى كوردى له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره له خراپترین بارى دابه‌شبوون و به پاشكۆبوونی ئه‌وانی تر‌ى داگیركه‌رانی كوردستاندایه.
بۆیه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه هه‌موو دابه‌شبوونێك ده‌بێته هۆى لاوازى و سه‌رئه‌نجام به زیان ده‌شكێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى باڵای نه‌ته‌وه‌یی كورد. به مانایه‌كی تر هیچ دابه‌شبوونێك له جه‌ستی كورددا قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تێدا نیه.
واته ده‌توانین بڵێین به‌و ئه‌ندازه‌ى كه یه‌كێتی و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی بنه‌ماى سه‌ره‌كین بۆ گه‌یشتنی كورد به خواست و ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، دابه‌شبوون به‌ربه‌ست و رێگره له‌به‌رده‌م ره‌وتی به‌ره‌و ئاینده‌ى كورد‌و هه‌میشه ده‌بێته هۆى لاوازى و ناكارایی كورد به گشتی و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی له‌به‌رده‌م ئه‌وانی داگیركه‌ردا. بۆیه لۆجیكی عه‌قڵ ئه‌وه‌یه كه له پێناوى یه‌كێتی و یه‌كبووندا كاربكرێت و له‌و پێناوه‌شدا ناكۆكیه كه‌سی و ده‌سته‌یی و حیزبیه‌كان به‌لاوه بنرێن، به لایه‌تی كه‌مه‌وه تا كورد ده‌گاته ئامانجه‌كانی و له مه‌ترسی سڕینه‌وه له لایه‌ن داگیركه‌رانی عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌وه رزگارى ده‌بێت، له دواى رزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان قۆناغى چاككردنی ناوه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه قۆناغی خه‌باتی ماف و ئازادى و عه‌داله‌ت و مافی هاووڵاتیبوونه له‌ژێر سایه‌ى چه‌ترى كوردیدا. چونكه تا كورد سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت هه‌موو شتێكی تر‌ى كورد له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه به بوونی خۆیشیه‌وه.
كه‌واته سه‌ره‌تا ده‌بێ بوون و سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ستی ئه‌وانی داگیركه‌ر ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ئه‌ویش به یه‌كێتی و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، پاشان گه‌ڕانه‌وه دێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان به مه‌به‌ستی درووستكردنی فره‌یی راسته‌قینه‌و درووستكردنی زه‌مینه‌یه‌ك كه له به‌رامبه‌ر مندا ئه‌ویتریش هه‌بێت. هه‌تا عه‌قڵی كوردی نه‌گاته ئه‌وه‌ى له‌وه تێبگات كه جیاوازى بۆچوون ماناى دابه‌شبوون نیه به‌ڵكو بنه‌مایه بۆ به‌هێزبوونی زیاتر، ناتوانێت په‌ى به‌وه ببات كه رۆڵی یه‌كێتی و یه‌كبوون چه‌ند گرنگه بۆ مانه‌وه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌ى گه‌ش.