بەرهەم کادار: لەحکومەتی نەوت فرۆشەوە بۆ حکومەتی لەشفرۆش.
لەساڵی 2014 وە قەیرانی دارایی بەتەواوی هەرێمـی کوردستانی گرتۆتەوە، پێش ئەو بەروارە مژدەی سەربەخۆیی ئابوری بەگوێمان دا دەدرا، کە ئاماژەیەک بو بۆ ئەوەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە سەربەخۆ دەبین لە بواری ئابوریدا و چیتر پێویستمان بە بەغدای دیکتاتۆر نامێنیت لەروی ئابوریەوە، ئەمە ئەو جۆرە درۆو ریکلامانەن، کە ئامانجێکی تریان لە پشتە ئەویش ئامانجی مانەوەو کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتە.
ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم جۆری سیاسەتی حکومەتە لەبواری فرۆشتنی نەوتدا بۆ ئەوەی بە خۆشگوزەرانی بژین، بەڵام لەجیاتی ئەوەی داهاتی تاک زیاد بکات، ئێمە و فەرمانبەران باجی جۆری سیاسەتی هەڵەی حکومەت دەدەین، بەوەی کە فەرمانبەران بەشێک لەموچەکانیان دەبڕێت، ئەوەی ئێمە باجی دەدەین هی ئەنجامدانی ئەوگرێ بەستی ( نەوت و گازە )یە ، لەراستیدا زانستی گرێبەست یان ئەنجامی گری بەست جارەنوسی هەر تاکێک دیاری دەکات، جا ئەگەر لە کوردوستان بێت یان لە هەر شوێنی ئەم دنیایە بێت، بەبێ ناوهێنان. چونکە لەبنەمادا مرۆڤ لەسەر بنچینەی گرێ بەست لەدایک دەبێت و، لەسەر بنچینەی گرێبەست گەشەی خێزانی دەکات. واتە ئەوکاتەی کە بەفەرمانی خودا لەدایک دەبێت بەبێ ئەوەی هچ زمانێک بزانێت یان هیجچ بروانامەیەکی هەبیت گرێبەستی لەگەڵ خودا هەیە، کە پێویستە لەسەری ئەوەی کەبۆی دیاری کراوە جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی پاداشت وەر گرێت، دوای گەوەرەبونی کە ژیان پێک دێنێت گرێ بەستی هاوسەرگیری دەکات و پەیوەندی نێوانیان بەیاسا رێک دەخرێت وەک بەڵگەی پەیوەندی نێوانیان دوهاوسەر، بەدەیان گێبەستی کۆمەلایەتیمان هەیە بەبێ ئەوەی کە نوسرابنەوە وەک هەڵسوکەوتی تاک لەناوخێزاندا، بەڵام خودی ئەنجام دانی گرێ بەست لەبواری نەوت و گاز بابەتێکی جیاوازە، جیاوازە بەهۆی ئەوەی پێویستی بەکەسی شارەزا هەیە لەبواری ئابوریدا، بەڵام سەرجەم گرێبەستەکان جا نەوت ىیت یان لەگەڵ خودابێت یان خێزان بێت نەتیجەکەی هەر بەرژەوەندیە یان بۆ ئەودنیا کەبەهەشت و جێگەی خۆشە یان بۆ ئەم دنیا کە زیادکردنی ( داهات وئابوریە ) بۆ وڵات ، ئەوانەی کە گرێ بەستی نەوتو گازیان ئەنجام داوە، نە لەحالەتی لەدایک بوندا بون بەردەوام لافی پیاوی دەوڵەتمەدارو سیاسەتمەدارو کەسانی شارەزای بواری نەوتن بوون، کەچی دەردەکەوێت لەم کاتەدا گرێبەستیان لەسەر شتێکی تر کردوە، نەک زیادکردنی داهات.
بۆ ئەوەی زیاتر نەچینە ناو کۆی زانستی گریبەست بەلام زیاتر لەسەر گرێبەستی نەوت و گاز، قسە بکەین ئەم گرێبەستانە کەئەنجام دراوە نەکەسی شارەزای ئابوری تیابووە، نە پرس بەکەسی شارەزای ئابوری کراوە نە بیر لە مئامەرەی گریبەست کراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە نەشارەزاییەوە کە گریبەست ئەنجام دراوە، هیچ داهاتێکی ئابوری زیادی نەکردوە، پرسیار ئەوەیە کە چۆن هەریمێک یان حکومەتێک خۆی خاوەنی نەوت و گاز بێت، گرێبەست بکات لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان بۆ فرۆشتنی نەوت و گاز شیرینی وەرگرێت؟ کەچی لەگەڵ ئەوەی داهاتی نیە پارەی فەرمان بەران وەرگرێت بەوەی نرخی نەوت و گاز دابەزیوە ئایا ئەمە نەوت فرۆشتنە یان لەش فرۆشتن ؟ لەچ قاموسیک و شوێنیکی ئەم دنیایە دا هەبوە کە فرۆشیار بەبێ ئەوەی هیچی کڕی بێت قەرزدار بیت ؟
بەدەیان بەڵگەی مەنتقی هەیە کە حکومەت لەجیاتی ئەوەی نەتیجەی نەوت فرۆشی هەبێت، نەتیجەی لەش فرۆشی هەیە بۆ نمونە ئەگەر کەسێک لەشی بفرۆشیت لەبەرامبەردا پارە وەردەگرێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە خودی حکومەت پارەی فەرمانبەر لەبەرامبەر چی دا، وەردەگێرێتەوە؟ لەکاتێکدا خودی فەرمانبەر تەرەف یان ئەندام یان لایەن گرنیە لەو لەش فرۆشیە واتە دەبێت فەرمانبەر لایەن بێت لەکرینی لەشدا ئەگینا گێرانەوەی پارەی فەرمانبەر ئەگەر لەش فرۆشی نیە چیە ؟ هەرجۆرە پاساوێک کە عەقڵ وەری ناگرێت لەگێرانەوەی پارەی فەرمانبەردا پاساوە بۆ کاری لەشفرۆشی، بێ دەنگ بونی هەرلایەنیک یان کەسیک رازی بونە بەو کردارە.
ئەگەر نرخی نەوت بیانوە بەدرێژای مێژوی 138 ساڵی تەمەنی فرۆشتنی نەوت، هەتاکو ساڵی 2008 نرخی یەک بەرمیل سیانزە دۆلاری تێپەری نەکردوە تەنها لەسالانی 1983 نرخی نەوت یەکجار 35 دۆلاریی بەخۆیەوە دەبینێت، لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل زیاترە چلوهەشت دۆلارە، کەواتە نزمی نرخی نەوت نەک پاساو نیە، بەڵکو تەئکید کردنەوەیە لەسەر ئەو لەشفرۆشی و قومارەی کە حکومەت دەرهەق بەفەرمانبەرانی دەکات. تەئکید کردنەوەیە لەسەر ئەوەی حکومەت دەعارەیەکە بەدەست حیزبی دەسەڵات دارەوە ئامرازی ( لەزەت و مانەوەوغەریزەو بەکارهینانی هێزە)، ئەم جۆرە سیاسەتە، ئەم جۆرە حکومەتداریە نەسیاسەتە نە حکومەتدارییە، بەڵکو بەردەوامی دانە بەئیدارەیەک کە (عەقڵی گورگو غەریزەی بەرازو ماسکی فریشتەو فرمێسکی تیمساح و خەباتگێری ئەشکەوت میێشکی ئێکس پایەر)ی سیاسی بریار دەدات .