شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی – ستراتیژیی بۆ بوونیه‌تی داعش و شه‌ڕی موسڵ.
ئایا ئه‌و ڕه‌خنانه لۆژیكیی – سیاسیین كه له‌وه ده‌گیردرێت: نابێت هێزی پێشمه‌رگه به ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌وه بۆ شه‌ڕی موسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن؟ دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و پرسیاره.
له سه‌ره‌تا دا، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بهێنمه‌وه یاد، داعش وه‌ك دروستكراوی توركیا – ئێران، هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران خاوه‌ن ستراتیژی جیابوون له دروستكردن و په‌ره‌دان به‌م هێزه‌دا.
جه‌نگاوه‌ره چیچانییه‌كان، توركه چینییه‌كان و عه‌ره‌به – سونه وه‌هابییه‌كان، ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئاراسته‌ی سه‌ر به توركیابوون له ناو داعش دا.
جه‌نگاوه‌ره‌كانی گروپی ئه‌نسارول ئیسلام و گروپه توندڕه‌وه سونییه ( كورد – عه‌ره‌ب و تورك )ـه ئێرانییه‌كان، ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئاراسته‌ی سه‌ر به ئێرانیش بوون له ناو داعش دا.
وه‌ك دوو ساڵ و نیو به‌ر له ئێستا به بابه‌تێك: ( كێ داعشی ڕووه‌و باشوری كوردستان ئاراسته كرد ؟)، ڕوونم كرده‌وه كه جه‌نگاوه‌ره‌كانی سه‌ر به ئێرانی ناو داعش (به‌تایبه‌ت ئه‌میره‌كانی گروپی ئه‌نسارول ئیسلام كه ماڵیان له ئێران دا بوو ). داعشیان ڕووه‌و باشوری كوردستان ئاراسته‌كرد.
پێشتر ئێران بۆ ئه‌م كاره‌ی زه‌مینه‌سازی كردبوو. به‌تایبه‌ت له ڕێی هێزێكی كوردییه‌وه ڕێگه به دوو هه‌زار پاسدار و حه‌شدی شه‌عبی درا كه له سنوری خانه‌قینه‌وه بێنه باشور و، له جه‌له‌ولا وه شه‌ڕی داعش بكه‌ن.
ئه‌مه هه‌نگاوی كرداریی بوو كه ئێران هه‌نگاوی تر به دوایدا بنێت و، ئاراسته‌كانی خۆی له‌ناو داعش دا هان بدات كه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر. له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئێران په‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌كرد كه شاخی شنگالی بۆ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر باشوری كوردستان له ستراتیژ دا دروست بكات.
چ توركیا و چ ئێران تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له بنه‌ما ستراتیژه‌كانی خۆیان پێكا، به‌ڵام هیچیان نه‌یان توانیی به ته‌واوی ستراتیژییه‌تی خۆیان بپێكن.
توركیا: مه‌به‌ستی بوو له ڕێی ئاراسته‌كانی خۆیه‌وه له ناو داعش دا. ئه‌سه‌د و حكومه‌تی عێراقی – ئێرانیی، له به‌غدا بڕوخێنێت.
توركیا توانی ئیعتیباری ئه‌سه‌د و حكومه‌تی عێراق بشكێنێت و له‌كه‌داریان بكات له ئاستی نێوده‌وله‌تی دا‌و، به‌ڕونیش خاكی عێراق و سوریای كرده ناوچه‌ی ناجێگیر و بێ – سه‌روبه‌ره.
ئه‌مه‌ش لێدانێكی ستراتیژی گرنگ بوو له‌وه‌ی نه‌هێڵێت ده‌وله‌تانی سوریا – عێراقی سه‌ر به ئێرانی – داینه‌مۆی شیعه‌گه‌رایی خۆیان بگرن و، بلۆكی ئێران به‌هێز و جێگیربن. بۆیه گورزێكی ترسناك به‌ر پرۆژه‌ی هیلالی شیعه كه‌وت و ده‌سه‌لاتی شیعه‌ی له عێراق و سوریا له‌ق و بێ – ئیعتیبار كرد.
ئێران: مه‌به‌ستی بوو له ڕێی ئاراسته‌كانی خۆی له ناو داعش دا، ئۆپۆزسیۆنی ئه‌سه‌د تێك بشكێنێ و په‌یامێك به نێوده‌وله‌تی بگه‌یه‌نێت كه ئۆپۆزسیۆنی ئه‌سه‌د بریتییه له داعش و هاوشێوه‌كانی. ئه‌مه‌ش بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌د بوو.
هه‌ر خودی ( ئێران – ئه‌سه‌د – حیزبولا) هاوكاربوون له په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌لاتی داعش له سوریا و ئێران دا و، پێكه‌وه ئێران – ئه‌سه‌د – حیزبولا له لایه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی سوریان ده‌دا و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داعش‌یش له ئۆپۆزسیۆنی سوریای ده‌دا.
كاتێك ئێران له‌ڕێی نوری مالیكییه‌وه زه‌مینه‌ی سازكرد هه‌ژمونی داعش له ناوچه سوننیه‌كانی عێراق په‌ره‌بسێنێت. ئێران چه‌ند مه‌به‌ستێكی هه‌بوو. مه‌به‌ستی بوو گوتاری سونه‌ی عێراق كه له به‌هێزی و داواكاری فیدراڵی هه‌بوو، تێكی بشكێنێت. هه‌روه‌ها سوننه جینۆساید بكات ( كردیشیی و زیاتریش ئه‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی شیعه ببنه هه‌مه‌كاره له عێراق دا).
زیاتر له‌وانه‌ش، ستراتیژیه‌تی ئێران ئه‌وه‌شی تێدابوو كه: ڕێ له گه‌شه‌كردنی ئابوریی – سیاسیی و هه‌ژمونی حكومه‌تی باشور بگرێت. هه‌رچه‌نده ئێران به‌هۆی داعشه‌وه ئابوری كوردستانی ته‌پاند، به‌ڵام ئێران له ڕووی سیاسیی و هه‌ژموونه‌وه ئه‌مه‌یانی بۆ نه‌چووه سه‌ر.
به‌تایبه‌ت له ڕێی ناردنی په‌كه‌كه‌وه بۆ چیای شنگال، ئێران ده‌یویست په‌كه‌كه خۆسه‌ری سه‌ر به حه‌شدی شیعی – ئێران ڕاگه‌یه‌نێت و شنگال له باشوری كوردستان جیابكاته‌وه و، پاشتر گوشاری ستراتیژی له ڕێی په‌كه‌كه‌وه له شاخی ستراتیژی شنگاله‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم و به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر پارتیی دروست بكات.
به‌ڵام په‌كه‌كه تائێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه كه شنگال بكاته كانتۆنێكی سه‌ر به ئێران ( په‌كه‌كه سه‌ره‌تا وتیان بۆ هاوكاری برا كورده‌كانی باشور هاتووین. توانیان پارتیی فریو بده‌ن! به‌لام كاتێك كه په‌كه‌كه نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و خۆسه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتووانه‌ی شنگالیان ڕاگه‌یاند و، ئێستاش به دوو هه‌زار گه‌ریلاوه شه‌ڕ بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئه‌كه‌ن، ئیتر سه‌لما كه په‌كه‌كه كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ به‌دی هێنانی ستراتیژی ئێران له ناوچه داگیركراوه‌كانی باشوری كوردستان دا ).
به هاتنی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كورد هێنده‌ی هه‌موو خه‌باتی خۆی سودی لێ بینیی و دنیا هات به پیرییه‌وه و، كاره‌ساتی شنگال كوردی به دنیا ناساند. ئێران له‌مه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی كرد و، ئه‌وه‌ی به ده‌ستییه‌وه ماوه ته‌نها ئه‌وه‌یه: په‌كه‌كه له شاخی شنگال و شنگال جێگیر بكات.
كه‌وابو: بۆ له ئێستادا ته‌كتیك و ستراتیژییه‌كانی هه‌ردوو به‌ره زیاتر له دوو وه‌لام هه‌ڵ ئه‌گرێ و، وه‌ك ته‌نافی جاڵجاڵۆكه (تۆڕی جاڵجاڵۆكه) مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆزه!؟
ڕوونه هێزه هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر موسڵ له ڕووی ته‌كتیكیی و ستراتیژیشه‌وه ته‌واو دژ به یه‌كن.
( سونه و ، پارتی )، ئه‌گه‌ر توركیش به‌شداربێت، ئه‌وا ئه‌ویشیان هاوپه‌یمانه، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش له‌م به‌ره‌یه‌وه نزیكه.
له به‌رامبه‌ر دا به‌ره‌ی به‌سیج و پاسداری ئێران كه پێك دێن له (شیعه‌كان: حه‌شدی شه‌عبی، سرایای خۆراسان، هێزی به‌در، حیزبولا و، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌ی كورد!).
ئه‌م دوو به‌ره‌یه هێنده‌ی زه‌ویی و ئاسمان دژ به یه‌كن، به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران ( ناكۆكیی خوێناویی مێژوویی – مه‌زهه‌بگه‌رایی).
ئێران زۆر بۆی به بایه‌خه، ئه‌گه‌ر فراوانخوازیشی به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست نه‌گه‌یه‌نێت ( ئێستا هه‌رچی روناكبیری كورده ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان له رۆژنامه‌یه‌كی خۆراوا وه‌رگرتووه، به‌لام وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری پێموانییه ئه‌و ستراتژهی ئێران جێ به جێ ببێت!). ئه‌وا ئێران ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه له شاخی ستراتیژی شنگال جێگیربكات بۆ مه‌ترسی ستراتیژی له‌سه‌ر باشوری كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی پارتیی.
چونكه ڕوونه ئێستا شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه‌ی شنگال به‌شێكن له حه‌شدی شیعیی و ( هه‌نێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه كه پاره‌یان راسته‌وخۆ له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه پێ ئه‌درێت). به‌مه‌ش ڕوونه كه په‌كه‌كه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ستراتیژی موجاهیدینی خه‌لق دووباره ده‌كاته‌وه، موجاهیدینی خه‌لق به‌عسی – سوننه به‌كاری ده‌هێنان، په‌كه‌كه‌ش ئێران – شیعه به‌كاریان دێنێت، ئه‌شی بینن كه په‌كه‌كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی لێ ئه‌كا و هاوچاره‌نوسی موجاهیدینی خه‌لقی لێ به‌سه‌ردێت!!
توركیاش زۆر بۆی به بایه‌خه: ئه‌و ئاراستانه‌ی داعش كه گرێدراوی خۆین بیانگوازێته‌وه و دواتر بۆ مه‌به‌ستێكی تر به‌كاری بێنێت ( له بابه‌تێكی تردا ئه‌گه‌ر كات هه‌بوو به وردی ئایدیاكانم له‌و باره‌یه‌وه ئه‌خه‌مه‌ڕوو ).
هه‌روه‌ها توركیا ئه‌شیه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێ له گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه سوننییه‌كان بگرێت له لایه‌ن هێزه به‌سیجه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه.
زیاتر له‌وانه‌ش، توركیا نایه‌وێت په‌كه‌كه بۆ هه‌میشه له شنگال جێگیرببن و كانتۆنێكی حه‌شدی – شیعی تێدا دروست بكه‌ن، توركی ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر خاتری پارتی ناكه‌ن، بگره له‌به‌ر قه‌ڵایی ستراتیژیی خۆیان، چونكه به دروستكردنی كانتۆنی ئێران له شنگال، ئه‌وا توركیا له سوننه‌ی عێراق داده‌بڕێت!!
كه‌وابوو:
ئایا داعش ئه‌توانێت ناكۆكی هێزه هێرشبه‌ره‌كان بقۆزێته‌وه!؟ ئایا ڕه‌وتی ئێرانی ناو داعش كشتوبڕی یه‌كجاره‌كی سوننه‌كانی ناو موسڵ ئه‌كه‌ن پێش جێهێشتنی ( له ژماره‌ی ئه‌میره كوژراوه‌كانی ناو داعش وردبوومه‌ته‌وه، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نسارول ئیسلامی سه‌ر به ئێران كوژراوون )!، ئایا ڕه‌وتی سعودیه – توركیای ناو داعش بۆ كوێ ده‌كشێنه‌وه !؟ ته‌نها بۆ ڕه‌قه !؟ ئه‌ی دواتر !؟
ئایا هێزه هێرشبه‌ره ناكۆكه‌كان یه‌كتر ئیستیغلال ده‌كه‌ن!؟
ئه‌م دۆخه زیاد له‌م چوار وه‌لامه‌ی هه‌یه:
1 – حه‌شدی – شیعی بیانه‌وێت كشتوبڕی خه‌ڵكی موسڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر حه‌شدی – شیعی كارێكی وا بكه‌ن ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی توندی بهدووادابێ و بوركانی ئاگره‌كه فراوانتر بێـت!! ئه‌م ئه‌گه‌ره قورسه كه به ئاسانی ئه‌نجامی بده‌ن، چونكه به وردی (جیهانی عه‌ره‌بی سوننه و توركیا و ئه‌مریكا ) له نزیكی دۆخه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌گوترێت كه داعش مه‌به‌ستێتی موسڵ چۆڵ بكات و زۆر به‌رگری نه‌كات، ئه‌وا ڕێی تێ ئه‌چێت توركیا – سعودیه فه‌رمانیان به ئاراسته‌كانی خۆیان له ناو داعش كردبێت كه هێدی – هێدی بكشێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوننه تیانه‌چێت!!
2 – په‌كه‌كه – حه‌شدی شیعی كانتۆنی شنگال بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌خته جێ به جێ ببێت، چونكه زۆر به ئاسانی پارتیش فڕۆكه‌ی توركیایان بۆ هه‌ڵ ده‌سێنێ و، پێموانییه: ئێران غیره‌تی هه‌بێت شه‌ڕی توركیا – سعودیه بكات!
3 – به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان هێزه هێرشبه‌ره‌كان به سه‌ختی بێته‌كایه‌وه، ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش كه‌مێك قورسه، چونكه دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌ر خاتری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا نایانه‌وێت وه‌ك دۆڕاو و كه‌م توانا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌مریكییه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م ئه‌ركه سه‌یر بكرێن!
4 – ڕێكه‌وتنی نهێنی نێوان توركیا و ئێران – عێراق بێته‌كایه‌وه، ئه‌مه‌یان ڕێی تێ ده‌چێت. چونكه سێ ڕۆژ پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕیگه‌یاند: توركیا ئاماده‌یه ناوبژی بكات له نێوان سعودیه و ئێران دا. ئه‌م قسه‌یه واته چی!؟ ڕه‌هه‌ندێكی به‌و مانایه دێت كه: په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران تا ڕاده‌یه‌ك بوونیهتێكی باشی هه‌یه به‌ئێستاشه‌وه!!
ئایا ئه‌و ڕه‌خنانه لۆژیكیی – سیاسیین كه له‌وه ده‌گیردرێت: نابێت هێزی پێشمه‌رگه به ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌وه بۆ شه‌ڕی موسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن!؟
هه‌نێك ( ڕوناكبیر!!)ی حیزبی زۆر گه‌وره‌كراو له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر، به چه‌ندین بابه‌ت ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرن بۆ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه ڕووه‌و موسڵ بكشێن! به‌ڕاستی ئه‌م خوێندنه‌وانه كه گۆڕینی دیدی جه‌ماوه‌ری نا-هوشیاری كورده به تاوان ئه‌زانم. هه‌روه‌ها پێشموایه یه‌كێك له نه‌خۆشییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌نێك له‌م ڕوناكبیرانه بۆ هه‌موو شتێك ڕه‌خنه ئه‌گرن، ڕه‌خنه پێویسته لۆژیكی بێت!!
پێموایه: كارێكی زۆر باشه كه ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه ڕووه‌و موسڵ براوه، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه نا-ڕزگاركراوه مێژووییه‌كانی كورد ئازاد بكه‌ن و لێی نه‌كشێنه‌وه و زێڕینترین ده‌رفه‌ته.
هه‌روه‌ها ڕێ له مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان بگرن!!!! به‌مه‌رجێك پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی موسڵ نه‌كات و ئه‌گه‌ر ڕۆشتنه شاری موسڵیشه‌وه ئه‌وا ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی زۆر نه‌برێت بۆ به‌ره‌ی موسڵ ئه‌وا گرنتی چییه میلیشیا زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی حه‌شدی – شیعی ڕووه‌و شنگال و كه‌ركووك دواتر پێشڕه‌وی ناكه‌ن، ئه‌ی به‌ناو ڕوناكبیره قهبهكراوهكانی كورد!!؟
بۆ ئه‌مریكاش: جه‌نگی ڕزگاری موسڵ ته‌واو گرنگه، چونكه ئۆباما په‌له‌یه‌تی له رزگاركردنی موسڵ دا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتری خه‌ڵك به‌لای كاندیدی دیموكراته‌كان ( هیلاری كلینتن ) ڕاكێشێت. دۆنالد ترامپیش هه‌رده‌م ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت: چۆن ئه‌كرێت ساتی ڕزگاركردنی موسڵ ئاشكرا بكرێت، به پێی (ئایدیای ترامپ) ئه‌گه‌ر ڕۆژی پلانه‌كه ئاشكرابكه‌یت ئه‌وا ئه‌وه‌ش به مانای رزگاركردنی گه‌وره تیرۆریسته‌كانی داعش ده‌گه‌یه‌نێت كه به ئاسانی له شاره‌كه‌دا هه‌ڵ بێن!؟
دوا ئاماژه‌م ئه‌م بابه‌ته:
ئێران وه‌ك سه‌رده‌می (شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی) ئه‌یه‌وێت هه‌ژموونی بسه‌پێنێت.
مێژوو ئه‌لێت ئێران توانیویه‌تی تا به‌غدا و هه‌ندێ ناوچه‌ی ولایه‌تی شام (سوریای ئێستا) فراوانخوازی بكات، به‌لام پاش چه‌ند سالێكی كه‌م گورزی ترسناكی به‌ركه‌وتووه و نه‌یتووانیووه تێیدا بمێنێته‌وه. ئایا ئه‌ردۆغان ئه‌توانێت وه‌ك (سولتان سه‌لیمی یاوز) گورز له ئاراسته‌ی فراوانخوازی ئێران بدات پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند سالێكه هه‌ژموونی به ویلایه‌ته‌كانی به‌غدا و شام گه‌یشتووه!؟
پێموایه: به‌ره‌ی ئێران له پاشه‌كشه‌دان، نه سوریا و نه عێراق نابنه‌وه به جاران.
هه‌روه‌ها، ئایا له‌م هه‌ركه‌سه و بۆ خۆیه‌دا، گه‌ره‌نتی چیه كه ماڵ و موڵكی خه‌ڵك به‌ته‌واوی فه‌رهود و تالان ناكرێت!؟ ئایا هێزێكی پرۆفیشناڵ هه‌یه له سه‌ره‌تای رزگاركردنی موسل دا، ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی له ناوخۆی پارێزگاكه و پاراستنی مولك و مال و گیانی هاولاتیان!؟ یان هه‌ركه‌سه‌و بۆ خۆی چنگ ئه‌گرێت!؟
با ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه ئه‌گوونجێت تورك و فارس (سوننه و شیعه) گه‌ر به كاتیش بێت له ڕقی كورد ڕێكبكه‌ون و موسل بده‌نه‌وه ده‌ست دانیشتووانه‌كه‌ی، كه ماڵ كاول و جینۆسایدكراون و ده‌یان ساڵی دیكه زانكۆی موسڵ ناگاته‌وه به زانكۆ ئاست به‌رزه‌كه‌ی جارانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست. به‌ڵام ناكۆكییه مێژووییه‌كانیان به ئاسانی ڕێكیان ناخات! بۆ كوردیش ته‌واو گرنگه كه بۆ هه‌میشه به ڕزگاری گشت سنوره‌كانی خاكی باشوری خۆی بگات.