عه‌تا قه‌ره‌داخی: ئایا یه‌كێتی و یه‌كبوونی كورد چاوه‌ڕوانكراوه؟
كورد وتوویه‌تی هێز له یه‌كێتیدایه، بێگومان ئه‌م وته به‌نرخه پێداویستی ژیان درووستی كردووه، واته له بارودۆخێكدا له دایك بووه، ئه‌و زه‌مینه‌ى تێیدا ده‌ركه‌وتووه پێویستی زۆری به یهكێتیو یه‌كگرتن‌و یه‌كبوون هه‌بووه. كه‌واته مه‌به‌ست له چه‌مكی یه‌كگرتن چییه؟ یه‌كگرتن بریتیه له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی پێكهاتهیهكو كاركردن‌و جوڵاندن‌و راوهستانو بڕیاردانیان وه‌كو جه‌سته‌یه‌ك یان وه‌كو یه‌كه‌یه‌ك. به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكیش هه‌ر له ساته‌وه‌ختی كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی مرۆڤه‌وه، مرۆڤ جۆرێك له غه‌ریزه‌ی یه‌كبوونی هه‌بووه ئه‌وه‌ش وه‌كو بنه‌مایه‌ك به‌رامبه‌ر به ویستی دابهشبوونو لێكترجیابوونهوهو پهرتبوونو گۆشه‌گیری ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هه‌میشه ئاره‌زووى یه‌كگرتن‌و یه‌كبوون به‌هێزتر بووه له ئاره‌زووى دابهشبوونو گۆشه‌گیری. ترسی له ناوچوونیش هه‌میشه هۆكارێك بووه بۆ یه‌كگرتن چونكه له یه‌كگرتندا هێزێك درووست ده‌بێت كه تێكشكاندنو له ناوبردنی هه‌روا ئاسان نیه.
ئێمه تاكو ئێستا به باشی نازانین كورد له مێژووى دێرینی خۆیدا چۆن ژیاوه، به‌ڵام له مێژووى زانراودا چی مێژووى نووسراو بێت یان مێژووى زاره‌كی ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ی دووه‌میان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌بێت كه بكرێته یارمه‌تیده‌ر بۆ رووناكی خستنه سه‌ر ئه‌و رابردووه، شتێكی ئه‌وتۆمان له به‌رده‌ستدا نیه بیسه‌لمێنێت كورد به شێوه‌یه‌كی له‌به‌رچاو له رووی یه‌كگرتنه‌وه ئاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بووبێت له گهلو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیاكردبێته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش وه‌كو زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كانی تر له خێڵ‌و عه‌شیره‌ت پێكهاتووه‌و هه‌ریه‌كه له‌م خێڵ‌و عه‌شیره‌تانه‌ش وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وابووه‌و هه‌موو پێداویستیه‌كانی خۆی له سنووری داخراوى خۆیدا جێبه‌جێ كردووه‌و ته‌نانه‌ت ژن‌و ژنخوازیشی هه‌ر له چوارچێوه‌ى پێكهاته‌كه‌ى خۆیدا بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ریه‌كه له‌م پێكهاتانه وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ره‌فتار بكات‌و هه‌ست بكات پێویستی به ئه‌وانیترو به هاوشێوه‌كانی تری خۆی نیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رایه‌ڵه‌ى پێكه‌وه‌به‌ستنی ئه‌م یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش خوێن‌و ده‌مار بووه، هه‌ریه‌كه‌یان خۆی له ئه‌وانی تر پێ له‌پێشتر بووه، ته‌نانه‌ت له دوای هاتنی ئیسلامیش كه مه‌سه‌له‌ى شێخ‌و سه‌یدو دره‌ختی بنه‌ماڵه ده‌رده‌كه‌وێت دیواری جیابوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌م پێكهاتانه ئه‌ستوورتر ده‌بێت كه ئه‌ویش هۆكارى زیاتر درزبردنه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا.
له زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی كۆندا ئه‌م یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیانه یه‌كیان گرتووه‌و فیدراسیۆنیان پێكهێناوه كه ئه‌و فیدراسیۆنانه سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تیان درووست كردووه، كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی خێڵ، یان فیودیالی بووه، ده‌وڵه‌تی كۆنی بابلی و ئهكهدى و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی میدیش له ئه‌نجامی ئه‌و فیدراسیۆنانهوه درووستبوون. هه‌رچه‌نده باس له كوردبوونی ده‌وڵه‌تی مید ده‌كرێت وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی درووستبوو له‌و فیدراسیۆنانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دا بنێین كه ده‌وڵه‌تی مید شوناسی كوردى بوونی جێگاى گوانه، ئه‌وا به گوێره‌ى كورد ئه‌و فیدراسیۆنانه درووست نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه كورد له رابردوودا نه‌توانێت له‌و رێگایه‌وه ده‌وڵه‌ت درووست بكات. له مێژووى نوێ‌دا كاتێ ناسیونالیزم وه‌كو به‌رهه‌می مۆدێرنێته ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رنامه‌كه‌ی بریتیه له درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ویش به یهكخستنو یه‌كپێگرتنی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه چونكه ئه‌وه ئاشكرایه كاتێ ناسیونالیزم دهردهكهوێتو ده‌بێت به بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه له یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا كۆده‌كاته‌وه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه به یه‌ك ئاراسته ده‌جوڵێنێت كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون‌و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه.
ئه‌وه ئاشكرایه كه ناسیونالیزم وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌رى ئه‌و تێزه‌یه كه دامه‌زراوه لۆكاڵیه‌كانی وه‌كو بنه‌ماڵه‌و خێڵ و عه‌شیره‌ت و حیزب و میرنشین و عه‌قڵی ناچهگهرى و ههرێمگهرى و خێلگهرى و شارچێتی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگه له یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا رێك ده‌خات. دیاره ناسیونالیزم به‌رهه‌می مۆدێرنێتیه به چه‌مكی نوێ ، هه‌روه‌ك به چه‌مكی كۆنیش به‌رهه‌می شۆڕشی پیشه‌سازى و ده‌ركه‌وتنی چینی ناوه‌ند یان چینی بۆرژواى نیشتیمانیه، به‌ڵام دیاره ئاشكرایه مۆدێرنێته به شێوه‌یه‌كی سرووشتی له كوردستاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و ناسیونالیزمی كوردیش به شێوه‌یه‌كی سرووشتی وه‌كو به‌رهه‌می مۆدێرنێته له دایك نه‌بووه هه‌تا بووبێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ هه‌موو جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتبێتهوهو هه‌موو سنووره ناوچه‌ییه‌كانی یه‌كه‌ی خێڵ‌و عهشیرهتو ته‌نانه‌ت حیزبیشی رووخاندبێتو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له پێناوى پرۆژه‌ى درووستكردنی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووى كوردیدا كردبێته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به هه‌موو مانایه‌كی یه‌كگرتن، به‌ڵام دیاره مێژوو ناوهستێتو سه‌رئه‌نجام یه‌كگرتن‌و یه‌كبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بێته دیفاكتۆو به‌رهه‌می ئه‌وه‌ش سهربهخۆییو درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ده‌بێت.