شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك ئه‌یسه‌لمێنێت، كه‌: …

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان و عه‌ره‌به‌ ئاواره‌كان و داعش) یه‌كیان گرتووه‌ و ڕیكخستنێكی نهێنیی تۆكمه‌یان پێك هێناوه‌.

ئه‌كرێت توركمانه‌كانیش به‌نهێنیی له‌گه‌لیاندا ڕیكه‌وتبن و، توركیا ئاگاداری مه‌سه‌له‌كه‌یه‌ و، دور نییه‌ ئێرانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاگادار نه‌كرابیته‌وه‌. بۆی هه‌یه‌، ده‌زگاكانی هه‌واڵگری عه‌ره‌بی عێراقی له‌ ناو كه‌ركوك هاوكاری سه‌ره‌كی بووبن.

ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ هۆكاره‌ نه‌بێت: چۆن داعش به‌ ئاشكرا به‌ سه‌یاره‌وه‌ ( كه‌ هه‌ر سه‌یاره‌ی به‌ نزیكه‌ی 30 كه‌سی تێدابووه ‌) هاتوونه‌ته‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكه‌وه‌!؟ یان چۆن چه‌كدارانی داعش ( به‌ سه‌یاره‌ و به‌ پێ ) به‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك دا سووڕاونه‌ته‌وه‌؟

چۆن ئه‌م هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌یان پێ بووه‌؟

چۆن به‌و ڕیكخراوه‌ییه‌ به‌و جێگایانه‌ی ناو كه‌ركوك ئاشنابوون؟

ئه‌و هه‌مووه‌ داعشه‌ چۆن له‌ گه‌ڕه‌كی دۆمیز و تسعین و گه‌ره‌كه‌كانی تر بلاوبوونه‌ته‌وه‌؟ بۆچی زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌بییه‌كان دان؟

كام ماڵانه‌بوون كه‌ ئه‌و هه‌موو ئاڵا و چه‌ك و فیشه‌كانه‌یان به‌ داعشه‌كان داوه‌ و، داعشه‌كانیان له‌ خۆگرتووه‌ و ئاراسته‌یان كردوون و خستوویانه‌ته‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌؟‌ كه‌واته‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ڕێكخستنێكی نهێنیی چه‌كداری – هه‌والگریان پێك هیناوه‌ و ده‌بێت گورزیان ( به‌ نهێنیی و ئاشكرا ) تێ سره‌وێنرێت!

ئه‌م هه‌موو هۆكارانه‌ ئه‌یسه‌لمێنێت كه‌: پلانیكی تۆكمه‌ی نهێنیی له‌ پشت ئه‌م عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌وه‌ هه‌یه‌‌ و، دور نییه‌ به‌شێكی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستیی چه‌كداری –به‌شێوه‌ی ئه‌مڕۆ- ئه‌نجام نه‌ده‌نه‌وه‌؟ دوریش نییه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌م چه‌كدارانه‌ نه‌مابن كه‌ له‌ ماڵه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كاندا حه‌شار درابن! كه‌وابو ده‌بێت به‌ وردی ئه‌و ماڵانه‌ بپشكنرێت.!

هه‌روه‌ها ده‌بێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆیان به‌ باشی ڕێكبخه‌نه‌وه‌ و، یه‌كێتیی و پارتیش بۆ ململانێی یه‌كتر هیچیان عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ خۆی كۆنه‌كاته‌وه‌!

ئه‌یڵێمه‌وه‌: ده‌بێت ئیتر به‌ وردیی و به‌ چه‌پۆكی پۆلاین له‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانی شاری كه‌ركوك بدرێ.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت