به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: نه‌خشه ریگاى ده‌ربازبون ـ چۆن نه‌ته‌وه دروست ئه‌که‌یت؟
ئه‌بێت (نه‌ته‌وه- Nation) دروست بکه‌ین، تا ده‌وله‌تیش دروست نه‌بێت (نه‌ته‌وه) دروست نابیت. ئه‌وه ڕێسایه نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک که دژ به نه‌ته‌وه بونى کوردن و بانگه‌شه‌ى ئینسانیه‌ت و هیومانگهرایی ئه‌که‌ن!! دژى نه‌ته‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ى ریشهکانى کورد بونن. نه‌ته‌وه به مافیا‌و کوتلهبازو که‌سانى نه‌خوێنه‌وار و مشه‌خۆر دروست ناکریت. به نه‌وتفرۆشتن و چه‌ند هیلیکى بۆرى نه‌وت و غاز نییه به‌ته‌نها. به شه‌رى به‌وه‌کاله‌ت نییه. نه‌ته‌وه به دۆزینه‌وه‌ى ڕیشاڵه میژویی و که‌لتوریی و مرۆییه‌کان بینا ئه‌کریت.
به خۆرا نه‌بو داکۆکیمان له ناسیۆنالیزم ئه‌کرد، تا نه‌ته‌وه بینا نه‌که‌ین ئه‌بێت هه‌روا په‌رت په‌رت و گروپ گروپ هه‌ریه‌که‌مان لهشوینیکهوه بۆى بێینه‌وه.
لیره ختوکه‌ى ته‌نها دوو دایهمینشن ئه‌ده‌م:
یه‌که‌میان ـ نه‌ته‌وه‌و سامانى مرۆییه هاوچه‌رخه، هه‌ندێک جار وا ویناى نه‌ته‌وه‌سازى و ناسنالیزم کراوه، که دژى به‌ها بهشهرییهکانهو که‌س له‌سایه‌یدا ناحهسیتهوهو … تادوایی. پیش هه‌رشتیک قه‌ومییه‌ت و ناسیۆنالیزمى گه‌لێکى چه‌وساوه جیاوازه له نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و جه‌برگه‌رایی گه‌لانى چه‌وسێنه‌ر. بابروانینه گه‌شه‌ى ئابوریی ئاسیایى له‌دواى جه‌نگ 1945 وولاتانى ئاسیایی وه‌ک: مالیزیا، تایله‌ند، سه‌نگافوره هۆنگ کۆنگ، کۆریاى باشور. که سیاسه‌تى ئابوریی خۆبژیویان په‌یره‌وکرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى که‌مکردنه‌وه یان نه‌هێلانى قه‌باره‌ى ( هاورده‌کردن Importing) و، زیادکردنى ( هه‌نارده‌کردن – Exporting) بو، به‌واتایه‌کى تر خۆیان به‌سته‌وه به بازارى ده‌ره‌وه له ریگه‌ى دانهزراوه نیشتیمانیه جۆربهجۆرهکانیانهوه، بهپیچهوانهى وولاته دهولهمهندو پهترۆلیهکانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راسته‌وه، له نمونه‌ى هه‌رێمى باشورى کوردوستان، که هیچ سامانیکى مرۆیی ( سهروهتى به‌شه‌ریی ) یان نییه‌و هه‌موو پشتیان به سامانى سروشتى وه‌ک نه‌وت و غاز‌و کانزاو ئاو به‌ستووه، ئه‌ویش به‌فیرۆ ده‌چێت.
دووه‌م ره‌هه‌ند بۆ دونیاى ئیمه ـ بریتى یه له شارستانیه‌ت، شارستانیه‌ت به مانا خۆرئاواییهکهى یانى زانست، زانست یانى جیهانگیریی ،، جیهانگیریی یانى یه‌ک دونیا دال و مه‌دلولى بانکى و دارایی و ته‌کنه‌لۆژى و که‌لتوریی مۆدێرن.
له‌سه‌ده‌ى (18 ، 19) هدا، خۆرئاوا له ڕێگه‌ى زانسته‌وه غهزووى جیهانى سێهه‌مى کرد، به‌پێچه‌وانه‌ى ئیمپراتۆریهتهکانى رۆمانى و بیزه‌نتى و عوسمانى و یایان و ده‌وڵه‌تى مۆسکۆ و هۆله‌نداو پرتوگال، که‌هه‌مویان به‌ربه‌ریه‌ت و ملشکاندن و کۆشتار به‌رمه‌بناى کاریان بووه. بۆیه لێره‌وه زانست خۆى ئه‌بێته هۆى دیموکراتیه‌تى لیبرال له‌بوارى سیاسیداو سه‌رمایه‌داریش له‌بوارى ئابورییدا، واتا شارستانی بون یانى جیهانى بون، به عهشوائیهکهى سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌یگوت: دووهلى یانى ئه‌مریکى. مونه‌زیرى سه‌رده‌مى ریفۆرم له خه‌لافه‌تى عوسمانى دکتۆر عه‌بدولا جه‌وده‌ت ئه‌ڵێت: شارستانیه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌یه که له‌خۆرئاوا هه‌یه، چونکه له‌سه‌ر بنه‌ماى شۆرشى فیکریی و زانستى ههلساوهتهوه، هیچ ریگه‌مان له‌به‌رده‌م نییه ئه‌وه نه‌بیت” فۆکۆیاما له کۆتایی کتیبى کۆتایی میژوو ئه‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى نایه‌ن، یان له نیوه‌ى رچه ریگهکهدا په‌کیان ئه‌که‌ویت، له سارا دا وون ده‌بن. جا بۆ کورد وا باشه پیداگریی له میژوو شارستانیه‌تى سۆمه‌رى خۆى تیکه‌ل به‌مه بکات.
پرسیار ئه‌وه‌یه: نه‌ته‌وه” چۆن خۆى ته‌وزیف ئه‌کا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو خواوه‌نده مه‌زهه‌بی و دوه‌لى و جیهانییه‌دا له‌ناوچه‌یه‌کى دژوارى وه‌ک کوردوستاندا؟
له‌راستى دا، خۆى یه‌کخستنى شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى له‌میانه‌ى ئامرازه‌کانى په‌یوه‌ندیی کردن و گواستنه‌وه‌ى مۆدیرندا، به‌و مانایه که‌هیچ به‌شیک له‌و کۆمه‌لگه شارستانیانه نییه، که میتۆدى زانستى و ئاکتیڤیهکهى ره‌ت بکاته‌وه، ئه‌وه بریارێکى تاکلایه‌نه‌و هه‌له‌یه، وه کاره‌ساتیش ئهخولقێنیت، لێره‌وه‌یه که به‌ربه‌ریه‌ت بئ ئه‌وه‌ى له‌ده‌رگا بدات بئ ئه‌وه‌ى له‌زمانى بگه‌ى خۆى ئه‌کا به ژوورا، لێره‌وه‌یه شه‌ریکات به بئ ئه‌وه‌ى پرس بکات له ههرشوینیک دۆلکه‌یه‌ک نه‌وت هه‌بیت خۆیانى پیا ئه‌که‌ن.
راسته وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌بینه به‌شیک له‌و شارستانیه‌ته مۆدیرنهوهو داخلى سیسته‌مى یونیه‌ن و بونیاده‌کانى تر ئه‌بین، به‌لام ئه‌مه ماناى وانییه بووین به خزمه‌تگوزارى سه‌رمایه‌دارى یان هه‌ر ئایدیایه‌کى تر، نا. به‌لجیکا به‌شیکى زۆرى دانیشتوانه‌که‌ى هۆله‌ندییه، ئیستاش له‌مه‌ر داکۆکى کردن له هه‌ویه‌و ئۆریجینالیتى خۆیان تا ئاستى ئه‌وپه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى ئه‌چن، له‌دوا ههلبژاردنیاندا ساڵێک و چوارمانگ حکومه‌ت پێک نه‌هات و دواکه‌وت.
ئه‌وه دیاره که ویستى گه‌وره هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى شه‌ڕ له سوریاوه بۆ عێراق، تا ئاشووبه‌که له سنوره‌کانى ئێران نزیک ببێته‌وه، به‌مه‌ش کوردستان ئه‌بێته مه‌یدانى جه‌نگ. بۆیه ئه‌بێت یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی دروست بکه‌ین، نه‌ک جه‌مسه‌رگیریی هه‌رێمایه‌تى له‌سه‌ر حیسابى کورد کارى خۆى بکات، ئه‌بێت نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت بینا بکه‌ین نه‌ک له‌نێوان کردار‌و په‌رچه‌کردارى شیعه‌و سووننه‌دا دابه‌ش بین. هه‌روا بووه‌و هه‌رواش ئه‌بیت، جوله‌که ” هاگانا” و هیزى ژیر زه‌مینى و بیرى زایۆنیزمى بو، تورکه‌کان سه‌رده‌مى تهنزیماندت و ” کۆمه‌ڵه‌ى ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی ” یان له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌وه پیکهینا، عه‌ره‌به‌کان له ریگه‌ى عه‌قل و توخم و نه‌وه‌کانى ” شه‌ریفى مه‌ککه” ه‌وه لوبنان و عیراق و سوریا‌و ئه‌رده‌ن یان کرده ده‌وله‌ت. ئه‌فریقیه ره‌ش پیستهکان ” ئه‌نجومه‌نى هاولاتیانى ئه‌فریقى_ ANA” یان وه‌ک کاردانه‌وه دژى سه‌رۆک بوزا دروستکرد. نه‌یجیریا (774) زمانى جیاواز‌و چه‌ندین ئاین و نه‌ته‌وه‌ى جیا به‌شیکى گرنگى باکورى ئه‌فریقا یان خسته‌وه سکه‌ى خۆى. ده‌یان نمونه‌ى تر که میژووى شارستانیه‌ت و ئیمرۆمان پیک ئه‌هینن، به کورده‌کان ئه‌ڵێن به‌ڵێ بۆ دروستکردنى نه‌ته‌وه، به‌ڵێ بۆ وه‌لانانى سیاسى و پەڕلەمانتارى موزه‌یه‌ف، جۆرنال و ره‌خنه‌گرى موزه‌یه‌ف و ته‌زویر، کوردایه‌تى بۆ درۆ و دراو، دیندارى بۆ ئهحمهقکردنى ئینسانى کورد، به‌ڵێ بۆ ده‌ستگرتن و دروستکردنى سامانى به‌شه‌رى راسته‌قینه.