شەریف هەژاریی: ئه‌زانن ـ بۆ به به‌رده‌وامیی قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌ركوك) خوێناوی ده‌كرێته‌وه؟
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریسته ڕهشهكوژییانهی كه ڕۆژانه به‌سه‌ر كوردی خاوه‌ن میراتی كه‌ركوكی دا دێنن، ئه‌یسه‌لمێنێت ئایدیایه‌كی په‌ڕگیری ته‌نگه‌تیله‌ی فاشیستانه‌ی له پشته‌وه‌یه!! ئه‌م ده‌رفه‌ته نابێت له‌ده‌ست بدرێت و، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی كه‌ركوك و ئه‌و توركمانانه‌ی كه فاشیستن به سزای حه‌قی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نرێن! هه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌بوون له كاتی به‌عس دا كوردیان ئه‌نفال ئه‌كرد و ئێستاش له گه‌ڕه‌كه عهرهبنشینهكاندا ئاراسته ئه‌كرێن و ئه‌یانه‌وێت ڕه‌شه‌كوژی كورد بكه‌ن.
ئه‌گینا تا عه‌ره‌بی هاورده‌ی شۆڤێنیی و توركمانی فاشیست مابن، ئاڵۆزیی و ئاژاوه له كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت!!
كه‌وابو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆ به به‌رده‌وامیی قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌ركوك) خوێناوی ده‌كرێته‌وه!؟
1- هه‌ر كه‌سه و بۆ خۆیی هێزه كوردییه‌كان به‌تایبه‌ت (یه‌كێتیی و پارتی) له ناو ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك دا و، هه‌بوونی دوو هێزی پێشمه‌رگه، دوو ئاسایش. ته‌نانه‌ت هه‌ڵواسینی (وێنه‌ی شه‌هیده‌كان و ئالای سه‌وز و زه‌رد) یشیان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر كوچه و كۆڵانه‌كاندا. ئه‌مه وایكردووه و واده‌كات: هه‌میشه تاكێكی حیزبیی پێ بگه‌یه‌نن كه ته‌واوی ته‌ركیزیان له‌سه‌ر دژایه‌تیی كردنی یه‌كتر بێت و، دوژمنی سه‌ره‌كی كه عه‌ره‌بی هاورده‌ی شۆڤێنیی و توركانی فاشیسته له یاد بكه‌ن.
2- نه‌بوونی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كه‌ركوك.
نه‌بوونی ستراتیژێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری كه‌ركوك، كه بۆ هه‌میشه ئاسایشی شاری كه‌ركوك بپارێزێت و ڕێگا له سهدانجاربارهبوونهوهی ئه‌هریمه‌نی ته‌قینه‌وه و ڕه‌شه‌كوژی به‌سه‌ر كوردانی كه‌ركوك بهێنێت. ساڵی 2014 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی میژوویی-سیاسیی-جیۆپۆله‌تیكی و ئه‌منی، به پشت به‌ستن به چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئینگلیزیی و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆرم نووسی.
پاشان وه‌ك به‌رنامه‌ی دۆكیۆمێنتاری له (كه‌ی، ئێن، ئێن) بلاوكرایه‌وه و، به قسه‌ی به‌رپرسی كهنالهكه زۆرترین بینه‌ر و زۆرترین داواكاری هه‌بووه بۆ چه‌ند باره كردنه‌وه‌ی. له‌و تویژینه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا به وردی ئه‌و خاڵانه خراوه‌ته‌ڕوو كه وا ده‌كات هه‌میشه كه‌ركوك لای عه‌ره‌بی شۆڤێنیی و توركمانی فاشیست پلانی بۆ دابنرێت و، پێویسته كورد زۆر وردتر بۆ ئه‌منیه‌تی ناوخۆی شاره‌كه و ڕه‌هه‌ندی جیۆپۆله‌تیكی پلانی ستراتیژی هه‌بێت. كه‌چی به‌ئێستاشه‌وه (یه‌كێتیی و پارتی) نه‌ك هه‌ر ستراتیژیان بۆ ناوخۆی كه‌ركوك ناڕوونه (یاخود نییانه!)، بگره به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی كه‌ركوك به‌سه‌ر دوو هێز و دوو ئاسایش دا.
3- هه‌میشه له كاتی جه‌نگ و بێ سهروبهرهیدا، هێزی باڵاده‌ست هه‌وڵی جێ به جێ كردنی ستراتیژ و پلانه‌كانی له ماوه‌یه‌كی كورت دا ده‌دات. واته له 2003 وه تا ئێستا و به ئێستاشه‌وه، (یه‌كێتیی و پارتی) نه‌یانتوانیووه ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌ته بێ سه‌روبه‌ره‌ییه بقۆزنه‌وه بۆ ڕاماڵینی عه‌ره‌بی شۆڤێنی هاورده و توركمانی فاشیست.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستانه ئه‌یسه‌لمێنێت كه: چ داعش و چ هێزه شۆڤێنییه‌كانی هاوفكری به‌عس و حه‌شدی شه‌عبی، خاوه‌ن ڕێكخستنی نهێنیی ترسناكن له ناو شاره‌كه‌دا.
كورد ده‌بێت له‌م دهرهفهتانهی بێ-سهروبهرهكردنی دۆخی شاره‌كه‌دا كه‌ڵك وه‌رگرێت و به‌م هۆیه‌وه گورز له‌و (عه‌ره‌به هاورده شۆڤێنی و توركمانه فاشیست) انه بووه‌شێنێت كه هه‌میشه پلان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داده‌نێن. خۆ چ ئه‌م داعشانه و چ ته‌قینه‌وه‌ی كۆنه به‌عسییه‌كان و چ ئاژاوهنانهوهكانی حه‌شدی شه‌عبی له ئاسمانه‌وه نابارێن، به‌ڵكو له پشتیانه‌وه ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوون كه هه‌میشه به توندی دژی كورد له ناو شاری كه‌ركوك دا وتار ده‌ده‌ن و ئاراسته‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه و حهلالكردنی كووشتنی كورد ده‌كه‌ن!!
4- دابه‌شبوونی (یه‌كێتیی و پارتی) به‌سه‌ر (توركیا و ئێران) دا یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی كه زه‌مینه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به (یه‌كێتیی و پارتی) له ناو شاری كه‌ركوك دا ته‌ركیزیان له‌سه‌ر دوژمنایه‌تیی و پلانه‌كانی توركیا و ئێران بۆ ناو شاری كه‌ركوك نه‌مێنێت. بۆ نموونه گه‌ر به تویژینه‌وه وردبینه‌وه له‌وه‌ی توركیا له كام ڕێگایانه‌وه به نهێنیی هاوكاری توركمانه‌كان ئه‌كا و پڕ-چه‌كیان ده‌كات!؟ ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه: ئه‌و توركمانانه له ڕێی هه‌ولێر-دهۆكه‌وه هه‌میشه سه‌فه‌ری توركیا ده‌كه‌ن و له كه‌ین و به‌ین دان.
هه‌روه‌ها گه‌ر به تویژینه‌وه ڕامێنین له‌وه‌ی ئێران له كام ڕێگایانه‌وه به نهێنیی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فراوان ده‌كات له ناو كه‌ركوك دا‌و به (به‌شیعه‌كردنی شاره‌كه) زیاتر ئاژاوه و نائارامی دروست ده‌كات!؟ ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه یه‌كێتییش تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌تی بۆ حه‌شدی شه‌عبی شل كردووه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن، كه: یه‌كێتیی و پارتی له‌به‌ر دابه‌شبوونی خۆیان به‌سه‌ر ئێران و توركیا ئه‌وا وه‌ك پێویست نه‌توانن ڕووبه‌ڕووی پلان و ئاژاوهنانهوهكانی ئێران و توركیا بۆ ناو شاری كه‌ركوك ببنه‌وه.
5- وه‌ك له بابه‌تێكی چوار ڕۆژ پێش ئێستا (خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی-ستراتیژیی بۆ بوونیه‌تی داعش و شه‌ڕی موسڵ!!) بلاوكرایه‌وه، ئاماژه‌م به‌وه دابوو، توركیا-سعودیه له شه‌ڕی موسڵ دا به‌شێكی داعش دهكشێنتهوه بۆ ئه‌جێندای تر!! به‌ڵام به‌شێكی تریان ئاراسته‌ی ناو شاره‌كان ده‌كرێن. دڕندانه‌ترین كاری تیرۆریستانی داعش ته‌قینه‌وه‌یه له ناو خه‌لكی مه‌ده‌نیی و بێ-دیفاع دا.
هه‌ربۆیه ده‌بێت هێزه‌كانی ئاسایش و ده‌زگا ههوالگرییه كوردییه‌كان زۆر وردتر و زیاتر ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر ئاواره عه‌ره‌به‌كان و كه‌سانی توندڕه‌و و، هه‌روه‌ها ته‌واوی ده‌لاقه‌ی سنورییه‌كانی نێوان باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ (ئێران، توركیا، سوریا، داعش و عیراقی حه‌شدی شه‌عبی) بخه‌نه ژێر ئه‌منیه‌تی ورده‌وه.
6- تا ئێستا وادێته به‌رچاو كه زۆرترین ته‌ركیزی (یه‌كێتیی و پارتی) بۆ كه‌ركوك له پێناو نه‌وته‌كه‌ی و هه‌ڵڵووشینی سه‌رمایه‌ی سامانه سرۆشتییهكانییهتی، نه‌وه‌ك جێ به جێ كردنی ستراتیژێكی تۆكمه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاری كه‌ركوك.
7- پێموایه زۆری كرده‌وه‌كانی داعش ته‌نها بۆ ناو ناوه‌ندی شاری كركوك، زۆری كرده‌وه‌كانی كۆنه به‌عسییه‌كان ته‌نها بۆ ناو شاری كه‌ركوك، زۆری پلان و ئاژاوهنانهوهكانی توركیا و ئیرانیش هه‌ر ته‌نها بۆ ناو شاری كه‌ركوك. ئه‌یسه‌لمێنیت كه له پشتی هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وه و ڕه‌شه‌كوژی كردنه‌ی كورد و، پلان بۆ ناسه‌قامگیركردنی شاری كه‌ركوك، ئاراسته‌ی (فاشیتانه)ی داگیركه‌رانی خاكی كوردستان (به‌تایبه‌ت كه‌ركوك)ه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستنی توركیا یان ئێرانی له پشته. ئه‌گینا بۆ داعشی دۆڕاو به ئێستاشه‌وه ناچن كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف دا ئه‌نجام بده‌ن!؟
ڕوونه كه هه‌موو هێزه داگیركه‌ره‌كان نایانه‌وێت ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی كه ئێستا كه‌ركوك له ژێر ده‌سه‌لاتی ڕزگاریی كورد دایه ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت. بۆیه ئه‌یانه‌وێت به به‌رده‌وامی ئاژاوه‌ی بۆ ئاراسته بكه‌ن. به‌مپێیه ده‌بێت كورد زیاد له پێویست له ناو كه‌ركوك دا یه‌كگرتو و ته‌با و گورزوهشێنتر بێت.