شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا: ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی.
سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست له دروستكردنی، بره‌ودان بووه به بازرگانیكردن به كاڵا و مرۆڤه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ خزمه‌ت و هۆشیاركردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی نه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیشیدا، ناكۆكی قووڵی هێناوه‌ته ناو گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌جۆرێكیش ئه‌وه‌ی له‌ژێر گوشاری شمشێر و له‌شكری ئیسلامدا بووه به ئیسلام، ئه‌وه باشه، ئه‌وه‌ی تریش ئه‌شكه‌نجه‌دران و كوژران و كۆیله‌كران، له‌ناو حه‌ره‌مسه‌را و دیوه‌خانی كاربه‌ده‌ستانی ئیسلامییدا، به هه‌زاران كچ و ژنی كۆیله هه‌بوون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خرابوونه خزمه‌تی كاربه‌ده‌ست و پیاوانی ئیسلامه‌وه. ته‌نیا له‌ناو كۆشكی سوڵتان سولێمانی قانوونی، سه‌دان كچی كۆیله هه‌بوون كه به دیاری بۆ سوڵتان و كوڕه‌كانی هێنرابوون، یان له بازاڕه‌كاندا كڕدرابوون، زۆربه‌شیان غه‌یره موسڵمان بوون، چونكه نه‌ده‌كرا موسڵمان وه‌ك كۆیله‌یه‌ك له حه‌ره‌مسه‌رادا بێت، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوڵتان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌بوو له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ر كه‌سێك كه خۆی ئاره‌زووی لێی بووایه به‌بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك.
كه‌وایه ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانییدا، نه‌ك هه‌ر كۆیله‌یه‌تی سه‌رده‌می پێش ئیسلامی كۆتایی پێنه‌هێنا، بگره ره‌واجیشی پێدا و به ئاشكرا كڕین و فرۆشتن به مرۆڤه‌وه ده‌كرا تا ئه‌وكاته‌ی به‌هۆی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌مه‌نه‌وه ئه‌و دیارده‌یه به هێواشی كاڵبۆیه‌وه تا دوایینجار كه ده‌وڵه‌تی حه‌لافه‌ت له توركیادا له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌مال ئه‌تاتورك كۆتایی دێت و ئه‌و دیارده‌یه‌ش له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سێكۆلار له توركیادا بوونی نه‌ما.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه كۆیلایه‌تی له‌سه‌رده‌ستی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان بوونی نه‌مابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی زه‌مه‌نه‌وه ئه‌و دیارده‌یه كه‌مبۆیه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ژن و پیاوه كۆیله‌یه چی بوون كه به نان و سك له كێڵگه‌كان كاریان پێده‌كرا و له كۆشكه‌كاندا كچان و ژنان خزمه‌تی پیاوانی كۆشك و پیاوانییش خزمه‌تی كۆشك و ته‌لاری كاربه‌ده‌ستانی ئیسلامیان ده‌كرد! سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ركرده و خه‌لیفه عه‌ره‌به‌كان، به‌رده‌وام هێرشیانده‌كرده سه‌ر نه‌ته‌وه غه‌یره عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان و ده‌بوایه له‌ژێر گوشاری شمشێردا ئیسلامییه‌تی خۆیان رابگه‌یه‌نن، راسته بانگه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ ئاشتیخوازی ئیسلام وه‌ك ده‌ق ده‌كرێت، به‌ڵام خۆ ئه‌وانه‌ی حوكمڕانێتی ئیسلامیان كردووه به موو له ویستی قورئان و ده‌قه‌كان لایان نه‌داوه، كه‌وایه ئه‌وه‌ی كردوویانه و ئه‌نجامیانداوه ره‌زامه‌ندی خودی ده‌قه‌كانی له‌سه‌ر بووه، ئه‌نفال كه به واتای ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ دێت، یه‌كێكه له سوره‌ته كارپێكراوه‌كان و به‌هۆی ئه‌و سوره‌ته‌وه، له‌شكری ئیسلام ده‌ستی بگه‌یشتایه‌ته هه‌ر شوێنێك، تاڵان و بڕۆیی تێدا ده‌كرد و ژنان وه‌ك كۆیله‌ی سێكس ده‌بوونه ده‌سكه‌وت و پیاوانیش بۆ خزمه‌تكاری به‌كارده‌هێنران یان ده‌كوژران. مه‌گه‌ر ئه‌نفالی كوردان جێبه‌جێكردنی ده‌قاوده‌قی سوره‌تی ئه‌نفال نییه! ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا بردرا، ئه‌وه بردرا، ئه‌وه‌ی كوژرا، كوژرا، ئه‌وانی تریش بێسه‌روشوێنكران، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی پێ باڵاده‌ست بوو كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و پێیوایه جگه له عه‌ره‌ب كه‌سی دیكه موسڵمانی راسته‌قینه نین، ده‌بێت كۆی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی دێته ژێرده‌سته‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام بن! كوردیش له روانگه‌ی عه‌ره‌بی موسڵمانه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی غه‌یره‌یه و ده‌بوایه جیهادی به‌سه‌ردا بكرێت.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك كۆنترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه، به‌ر شه‌پۆلی به ئیسلامكردن بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی چل ملیۆنی نه‌یتوانیوه خۆی له كۆت و به‌ندی پاشكۆیه‌تی ئیسلام رزگار بكات و كیانێكی سه‌ربه‌خۆ دروستبكات له ته‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فارس و تورك و عه‌ره‌بدا، له راستیدا كورد نه‌ك هه‌ر له سایه‌ی ئیسلامدا نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییشی به درێژایی نزیكه‌ی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵی رابردوو له ده‌ستداوه تا ئه‌وكاته‌ی حیزبی سیاسی كوردی له حه‌فتا ساڵی رابردوودا دروست ده‌بێت و كه‌م و زۆر پرسی نه‌ته‌وه‌یی به كۆمه‌ڵێك سه‌رنجه‌وه دێته گۆڕێ، هه‌ر بۆیه‌ش كورد كۆمه‌ڵكوژ كرا و ئه‌نفال و رووداوی كاره‌ستاویی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ردا فه‌رزده‌كرێت، چونكه كورد داوای كوردبوونی خۆی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌لای ئیسلامه‌وه واته شه‌ریك دروستكردن بۆ ئایین، ره‌نگه بگوترێت سه‌ددام په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا سه‌ددام جگه له سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یوست له جیهانی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا خۆی وه‌ك خه‌لیفه نیشانی جیهان بدات و زۆریش پابه‌ند بوو به ئیسلامه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ددامه نه‌بوو ئه‌للاهو ئه‌كبه‌ری خسته سه‌ر ئاڵای عێراقه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل ده‌كرد گوایه غه‌در له موسڵمانانی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات، مه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ددامه نه‌بوو زۆرترین بایه‌خی به مزگه‌وت و بۆنه ئایینییه‌كان ده‌دا، به‌ڵام فێڵبازی سه‌ددام له‌وه دابوو هه‌م ئیسلامێتی ده‌كرد، هه‌میش ده‌یوست خۆی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ساخته‌ی سێكۆلار (عه‌لمانی) ده‌ربخات.
له لایه‌كی تره‌وه، ئیسلام وه‌ك ئایینێكی قۆرخكار خۆی ده‌ناسێنێت، به‌ومانایه‌ی هه‌رچی له چوارچێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئیسلامدا ژیابێت یان بژیه‌ت، دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، له‌و ماوه زۆره‌ی ئیسلام سه‌رهه‌ڵده‌دات، پێكهاته ئایینییه‌كانی وه‌ك مه‌سیحی و جوله‌كه و زه‌رده‌شتی و كاكه‌یی و ئێزیدی و سه‌رجه‌می ئه‌وانی تریش، كه‌م و زۆر، رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، چونكه نه‌بوونه‌ته موسڵمان، له ئیسلامیشدا رێگه دراوه به موسڵمانان هه‌وڵی به ئیسلامكردنی میلله‌تان و په‌یڕه‌وانی غه‌یره ئیسلامی بده‌ن، ئه‌گینا ئه‌و نه‌ته‌وه و ئایینزا غه‌یره ئیسلامییانه، دووچاری ده‌یان و بگره سه‌دان سه‌رئێشه‌ی ده‌روونی و چه‌كداری ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێرشیكرده سه‌ر ئه‌وروپا تا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ژێر گوشاردا ببن به موسڵمان و ئایینی خۆیان بگۆڕن له مه‌سیحییه‌ته‌وه بۆ ئیسلام، به‌ڵام چونكی گه‌لانی ئه‌وروپی مه‌سیحی، رازی نه‌بوون به‌وه‌ی له‌ژێر گوشاردا ببن به ئیسلام، ئیدی دووچاری توندوتیژی بوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خۆڕاگربوون و دواجار مانه‌وه و پارێزگاریان له شوناسی ئایینی خۆیانكرد، ئه‌وه‌تا ئێستا به‌هۆی ئه‌زموونی فاشیستییانه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانه‌وه، به لێشاو خه‌ڵكی موسڵمان رووده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه پێشتر له‌شكری ئیسلام هێرشیده‌كرده سه‌ری تا له مه‌سیحییه‌ته‌وه بیكات به ئیسلامی، له تازه‌ترین رووداوی سه‌رسووڕماناوی، كاتێك په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌گاته سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا، خاكه‌كه ماچ ده‌كات و ده‌ڵێت چا نه‌بوو ئیسلام ئێره‌ی داگیر نه‌كرد، ئه‌گینا ئێستا ئێمه بۆ كوێ ده‌چووین. راسته ئه‌م چه‌ند دێڕێكه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا زۆر نهێنی قووڵی فیكری تێدایه، كاتێك موسڵمانێك له‌ده‌ست كوشتاری موسڵمانان ده‌چێته سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته‌ی كه خه‌لافه‌تی موسڵمانان، واته خه‌لافه‌تی ئایینه‌كه‌ی خۆی چه‌ندانجار هه‌ڕه‌شه‌ی داگیریكردنی كردووه، ئاهێك به رۆحیدا دێت و خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌و خاكه له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه داگیرنه‌كراوه، ئه‌و په‌نابه‌ره پێیوابووه ئه‌گه‌ر داگیربكرایه، ئیدی هیچ شوێنێك بۆ ئه‌و و ئه‌و ملیۆنان كه‌سه راكردووه نه‌ده‌مایه‌وه بۆی بچن!
ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان، گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه تاڵه‌ن كه ئیسلام هی ئه‌وه نییه حوكمڕانێكی باش بێت، ده‌كرێت ئیسلام وه‌ك ئایینێك بۆ تاكه‌كان بایه‌خی هه‌بێت، به‌ڵام بۆ حوكمڕانی كاره‌سات ده‌خوڵقێنێت و كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر ئازادییه تاك و گشتییه‌كان دروستده‌كات و خوڵقێنه‌ری ژینگه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو ده‌بێت كه راسته‌وخۆ مرۆڤ وه‌ك رۆبۆت سه‌یری ده‌كرێت، به‌ومانایه‌ی كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و جۆرێك هه‌ستی كۆیلایه‌تی له‌ناخی تاكدا دروستده‌كات، به‌هۆی پێداگریكردن له‌سه‌ر رازیی بوونی تاك به یاسا خورافییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له یاسا دنیاییه‌كانی دیكه كه راسته‌وخۆ مرۆڤ ده‌ستی هه‌یه له دانانیاندا، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، ئیسلام و جه‌نگاوه‌رانی، له‌بری به خۆداچوونه‌وه، یان خۆ گونجاندن له ته‌ك گۆڕانكارییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر رۆژه‌ی جۆرێك ئه‌زموونی تازه تاقی ده‌كرێته‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازاردان و كۆیله‌كردن و بێڕێزیكردن به مرۆڤی موسڵمانه‌وه، مه‌گه‌ر قاعیده و داعش و به‌ره‌ی نوسره و ئیخوان و سه‌رجه‌م گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان، هێزگه‌لێكی فیكری و سیاسی و ئایینی و سه‌ربازی ئیسلام نین! هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گرووپانه هێزی رۆحی راسته‌قینه‌ی ئیسلامن، سه‌رچاوه‌ی كاریان له ئایدۆلۆژیای ئیسلامییه‌وه هه‌ڵچنیوه، ئامانجیان دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌یه كه ته‌نیا خۆیانی تێدا ببینه‌وه و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تر له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئیسلامدا بژین، ئه‌گینا نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی غه‌یره ئه‌و نموونه‌یه‌یان ناوێت، هه‌ر بۆیه‌شه به‌رده‌وام دووچاری پێكدانان ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان و كولتووری به‌شه‌ری جیهانی كه خۆیان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌دا گونجاندووه، به‌وجۆره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و خواستی مرۆڤدا یه‌كده‌گرێته‌وه.
ده‌كرێت بپرسین، مه‌گه‌ر ئه‌وه ئیسلام نییه داوای فراوانخوازی ئایینی ده‌كات؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه ئیسلام نییه پێیوایه ئیسلام دوایین ئایینه و ده‌بێت جیهان پابه‌ندبوونی خۆیان به ئیسلامه‌وه رابگه‌یه‌نێت؟ ئه‌گینا وه‌ك كوفر و بێدینی سه‌یر ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان و بگره هه‌زاران كرده‌وه‌ی جیهادی و تیرۆریستی و خۆكوژی، هه‌م له وڵاتانی ئیسلامی و هه‌میش له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی، به‌و مانایه‌ی ده‌بێ جیهاد به‌سه‌ر دنیاوه بكرێت، چونكه جیهان كافر بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تێڕوانینه سه‌قه‌ته‌ی بۆ هه‌لومه‌رجی ئایینی ده‌كرێت، زۆر هه‌ڵه‌یه و هۆكاری توندوتیژییه‌كانه، چونكه ناكرێت تاكه ئایینێك خۆی به‌سه‌ر دنیادا بسه‌پێنێت و بگوترێت ده‌بێ ته‌نیا ئه‌و ئایینه په‌یڕه‌وبكرێت، ئه‌گینا جاڕی شه‌ڕی ده‌روونی و شێوازه‌كانی دیكه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌گیرێته به‌ر دژی ئه‌وانه‌ی نایه‌نه سه‌ر رێگه‌ی راستی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئێستا ئیسلام له قۆناغێكدایه سه‌ركرده و پیاوانی ئیسلامی پێیانوایه ده‌بێ ته‌نیا ئیسلام تاكه ئایینی جیهانی بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی دنیادا ناگونجێت و كه‌س ئاماده نییه ئه‌و ویسته قبووڵ بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی موسڵمانی كراوه‌شن، ئه‌وجۆره تێڕوانینه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌مانای قۆرخكاری ئایینی دێت و ره‌واجی نییه، ئه‌گه‌ر بایه‌خی پێبدرێت كاردانه‌وه ده‌خوڵقێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی قاعیده و داعش و گرووپه‌كانی دیكه دژ به گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان و غه‌یره موسڵمانه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی زۆرترین و تازه‌ترین ته‌كنیكی توندوتیژی گوایه به‌م رێگه‌یه‌وه ئیسلام ده‌بێته ئایینی سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه‌چی ئه‌مه دنیای سه‌رقاڵكردووه به‌خۆیه‌وه و زیاتر وه‌ك شكستی ئیسلام سه‌یر ده‌كرێت تا رێزگرتن له ئیسلام وه‌ك هه‌ر ئایینێكی دیكه.
داعش و گرووپه‌كانی دیكه‌ی ئیسلامی له جه‌وهه‌ردا یه‌ك ئامانجی دیاریكراویان هه‌یه، ئه‌ویش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه، هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ته فاشیسته‌كه‌ی مه‌عاویه و ده‌وڵه‌تی داگیركاری عوسمانی، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه به فۆڕم و ستایلی جیاوازه‌وه كارده‌كه‌ن، كه‌چی بانگه‌شه‌ی بێدینی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌مووان یه‌ك ئامانجی دیاریكراویان هه‌یه كه به ئیسلامكردنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كانه، سه‌ره‌تا به خۆشی و به شێوازی بانگخوازی، پاشان ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون ئیدی هۆشداری ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر رازی نه‌بوون، دواتر هێرشكردن و له‌ژێر گوشاری هێزدا ده‌بێت پابه‌ندبوونی خۆیان به ئیسلام رابگه‌یه‌نن، ئه‌گینا ده‌كوژرێن و ده‌ته‌قێنرێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دژ به‌و كه‌س و وڵات و نه‌ته‌وه دیموكراسی و ئازادیخوازانه‌ی دنیا كه رازی نین ئه‌زموونی ئیسلام به‌سه‌ر ئه‌زموونی وڵاتانی خۆیاندا بسه‌پێندرێت و پارێزگاری له شوناسی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌لای تاكێكی توندڕه‌وی ئیسلامییه‌وه، رێك به مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیسلام دێت، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌نگه‌ر له‌و وڵات و كه‌سانه ده‌گرن تا له‌ژێر گوشاردا ئیسلام بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌زموون ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه ئیسلام هه‌رچه‌ندی له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر بچووك ده‌بێته‌وه و فۆكسی ره‌خنه‌یی ده‌چێته سه‌ر و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی سه‌یری ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه نه‌بوو، هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژی گرووپێكی تیرۆریستی داعش دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش به مانای ترسی جیهان دێت له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی.
یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی به‌رده‌م ئایینی ئیسلام، به پیرۆز نیشاندانی ئیسلام و به خراپ نیشاندانی ئایینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك مه‌سیحی و یه‌هوودی و ئه‌وانی دیكه‌یه، به‌و واتایه‌ی له روانگه‌ی تاكێكی موسڵمانی پێرفێكته‌وه، تاكێكی مه‌سیحی و به‌تایبه‌تی جوله‌كه بێدینن، چونكه نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌سیحییه‌ك یان جوله‌كه‌یه‌ك ئایینی خۆیان بۆ ئیسلام بگۆڕن، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی ئه‌و ئایینگۆڕكێیه ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر موسڵمانێك ته‌نیا بیر له گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی بكاته‌وه، بێشك ده‌كه‌وێته به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و به كافر له قه‌ڵه‌مدان و هه‌زاران تۆمه‌تی دیكه‌ی ده‌خرێته پاڵه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو بته‌وێت پرسیار له‌سه‌ر ئیسلام وه‌ك ئایین بوروژێنیت، راسته‌وخۆ تۆمه‌تی بێدینی و شه‌ریك دروستكردنت بۆ ئیسلام و محه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ر ده‌خرێته پاڵه‌وه وله ئه‌گه‌ری سزای كوشتن به ده‌ر نییه، به‌و مانایه‌ی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئیسلام دروستكردووه.
ئاساییه ئیسلام وه‌ك ئایین، ئایینی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان بێت، ئه‌مه هیچ كه‌س و حكوومه‌ت و رژێمێكی ده‌وڵه‌تی بۆی نییه ئه‌و مافه له كه‌س زه‌وت بكات، یان ئایینێكی دیكه فه‌رزبكات، چونكه ئایین په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تره‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی مرۆڤه به ئایین و خوداوه، ئێستا هه‌مان ئه‌زموون له ئه‌وروپادا موماره‌سه ده‌كرێت كه ئایین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام رێگه به‌وه نادرێت ئایین تێكه‌ڵاوی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت، كه‌چی له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌یه، هه‌م ده‌وڵه‌ت بۆ موجامه‌له و شه‌ڕه كورسی، هه‌میش به‌هۆی دواكه‌وتوویی ئه‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تن، نه‌تواندراوه ئایین وه‌ك هه‌ستێكی رۆحی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ مزگه‌وت، به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام بۆ مزگه‌وت، ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و فۆكسه خراپانه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ن لابچن! چونكه ئه‌وكات، ئیسلام كه‌متر دووچاری تێوه‌گلان به شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت رێگری كردووه كه ئایین تێكه‌ڵاوی هه‌موو شت بكرێت، كه‌وایه كێشه‌ی ئایینی ئیسلام كه‌وا بووه‌ته به‌رهه‌مهێنی توندوتیژی، خۆ نه‌گونجانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا، واته جگه له ئیسلام هیچ ئایینێكی تر قبووڵ نه‌كراوه، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵماندا هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌كی غه‌یره موسڵمانت به‌رچاو ناكه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌وروپادا شتی وا زۆره، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن موسڵمانێكی پاكستانییه، ئه‌مه هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی له‌نده‌نی دروست نه‌كردووه، چونكه شتێك له‌وێ بوونی نییه به‌ناوی جیاكاری ئایینی و كایه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ره‌گه‌زی و ئایینی پۆلێن نه‌كراون. به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌نێكی له‌مجۆره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانیدا قبووڵ ناكرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش بیه‌وێت، دیسانه‌وه مه‌یسه‌ر نابێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی له‌سه‌ر دژایه‌تیكردن راهێنراون، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌وڵه‌ت موزایه‌ده به ئایینه‌وه ده‌كات و ناراسته‌وخۆ رۆڵی كه‌سانی غه‌یره موسڵمان كه‌مده‌كاته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن توانا و شاره‌زایی باشی به‌ڕێوه‌بردنیش بن، ئه‌مه گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی زۆرینه له خۆی رازی بكات، ئه‌مجۆره له حوكمڕانێتییه‌ش، ئه‌وه‌نده‌ی دووفاقی سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، نیو هێنده ده‌وڵه‌تداری نه‌بووه، كاره‌سات ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت بایه‌خ به جاهیلێك بدات، چونكه جه‌ماوه‌ری ئایینی لێی رازین، به‌ڵام ئاماده نه‌بێت بایه‌خ به كه‌سێكی تر بدات كه له ئایینی غه‌یره زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره و لێره‌دا مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامییه.
هه‌ركه ئیسلام ده‌خرێته به‌ر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایینێكه خۆی له په‌ره‌سه‌ندنه كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌تییه‌كان دابڕیوه، یه‌كڕاست له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه لۆژیكییه‌دا به زمانێكی زبر تۆمه‌تت ئاراسته ده‌كرێت گوایه ئه‌و بۆچوونانه له دژایه‌تیكردنه‌وه بۆ ئیسلام سه‌رچاوه‌یان گرتووه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان تێدانییه، ئه‌مه‌ش هاوكاته كه ئیسلام له پێش چاوی هه‌موو دنیادا نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ كولتوور و پێشكه‌وتنه مرۆییه‌كان بگونجێنێت، جۆرێكی تریش به‌رگری كوێرانه له ئیسلام ئه‌وه‌یه گوایه ئه‌وه‌ی وایكردووه ئیسلام ناشیرین بێت، هه‌ندێك موسڵمانی توندڕه‌ون و له ئیسلام وه‌ك خۆی نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام له راستیدا هیچ كات ئیسلام وه‌ك ئایین و موسڵمان وه‌ك په‌یڕه‌وكاری ئه‌و ئایینه دوو ئه‌ڵقه‌ی لێكجیاوازنین و به یه‌كه‌وه گرێدراون، نه ئیسلام به‌بێ موسڵمان ئیسلامه، نه موسڵمانیش به‌بێ ئیسلام و تێكسته‌كانی موسڵمانه، كه‌وایه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له‌وه‌ها دۆخێكیشدا كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانیدا هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك و قسه‌یه‌كی توندوتیژ ئه‌نجامبدرێت و بكرێت، راسته‌وخۆ هه‌م په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه هه‌یه، هه‌میش كاره‌كته‌ری جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و ئایینه كه مه‌به‌ست لێی ئایینی ئیسلامه، كه‌وایه ئه‌و جۆره قسه و بۆچوونانه‌ش به‌تاڵده‌بنه‌وه كه‌وا ده‌گوترێن ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا روو ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه نییه، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه هه‌یه به‌و ده‌لیله‌ی ئیسلام وه‌ك تێكست و موسڵمان وه‌ك جێبه‌جێكه‌ر و په‌یڕه‌وی ئه‌و تێكسته، په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی و رۆحی له‌نێوانیاندا هه‌یه و به‌بێ یه‌كتری هیچ شتێك مومكین نییه، بێ ماناترین قسه‌گه‌لێكیش ئه‌و جۆره قسانه‌ن گوایه ئیسلام دووره له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی و تیرۆریستییانه‌ی داعش و قاعیده و ئیخوان و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌وانی تر، له راستیدا كاره‌كته‌ری داعش، هه‌مان ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه كه رۆژانه به‌به‌ر چاوی ئێمه‌وه هاتووچۆی مزگه‌وت ده‌كات، چونكه داعش شوناسی موسڵمانێتی خۆی ئاشكراكردووه و نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه كرده‌وه‌كانیان په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، مادام خودی داعش خۆی وه‌ك موسڵمانی راسته‌قینه ده‌بینێت و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی تێكسته‌كانی ئیسلام ده‌كات، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه بڵێت داعش و قاعیده موسڵمان یان ئیسلام نین، ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه هیچ كه‌س بۆی نییه فه‌توای له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر گرووپێك یان كه‌سێكی دیاریكراودا بدات، روونتر، بۆ هیچ موسڵمانێك و زانایه‌كی موسڵمان نییه فه‌توای ئه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش موسڵمان نین، چونكه به گوێره‌ی تێڕوانینی ئیسلامی، هیچ كه‌س ئه‌و مافه‌ی نییه، بڵێت فڵانه كه‌س و فیسار گرووپ ئیسلام یان موسڵمان نین و فه‌توای له‌مشێوه قبووڵكراون نییه، چونكه به‌مانای شه‌ریك دروستكردن بۆ خودا لێكده‌درێته‌وه، له تێگه‌یشتنی ئیسلامی‌دا، ته‌نیا خودا خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ش له‌به‌ر چاوی هیچ كه‌سێكه‌وه نادرێت، كه‌وایه پرسێكی شاره‌وایه، هه‌ر كه‌س هانای بۆ به‌رێت، دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی ئایینی بووه‌ته‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی له جیهانی ئیسلامی له‌باره‌ی توندوتیژی و بێڕێزیكردن به مرۆڤه‌وه رووده‌دات، راسته‌وخۆ ئیسلام وه‌ك تێكست هاوشان له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری جێبه‌جێكاری ئیسلام كه مه‌به‌ست موسڵمانه، لێی به‌رپرسیارن، چونكه ئه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجامده‌دات جا هه‌ر جۆرێكی توندوتیژی بێت، یان كاری تیرۆریستی یان هه‌ڕه‌شه، تاكی بكه‌ری توندوتیژییه‌كه، له نییه‌تی خۆیدا جیهادی كردووه بۆ سه‌رخستنی ئیسلام، مادام جیهادیش بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕه له ئیسلامدا و رێگه پێدراوه له كاتی فراوانخوازی ئیسلامی و به‌رگریكردن له ئیسلام هانای بۆ ببرێت، ئێستاش هانای بۆ ده‌برێت، چونكه له دیدی ئه‌و گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وانه، ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌چێته خزمه‌تی سه‌رخستنی ئیسلامه‌وه و به جیهادی ده‌ناسن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بنه‌مای جیهاد له ئیسلامدا نه‌بایه، ئه‌وكات ره‌نگه هه‌لومه‌رجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بوو كه ئه‌گه‌ری توندوتیژی زۆر كه‌متر ده‌بوو له چاو ئه‌وه‌ی ئێستادا هه‌یه.
راسته زۆر باسی ئاشتیخوازی ئیسلام وه‌ك ئایین ده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك هه‌ست له كۆمه‌ڵگه موسڵمانییه‌كان راده‌گریت، ئه‌وكات هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاشتیخوازی ئیسلام ده‌گوترێن پێویستی به تێڕامانێكی قووڵ و بوێرانه هه‌یه ئه‌و خه‌ونه به‌تاڵ بكاته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئه‌زموونی وڵاتانی ئیسلامی چۆن چۆنین و ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی موسڵمان له چ ئاستێكی خراپدایه، سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و توندوتیژی، له برسێتییه‌كی قووڵدا ده‌ژین و خه‌ڵكی به لێشاو خاكی ئیسلام به‌ره‌و خاكی مه‌سیحییه‌ت جێده‌هێڵن و هه‌رچی زه‌حمه‌تی رێگه هه‌یه ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئه‌وروپییه‌كان له دنیادا دروستیانكردووه.