ڕزگار شێخ حه‌سه‌ن: ئیفلیجبوونی سیستمی په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی.
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له بنه‌ره‌تدا پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى مرۆڤی ته‌ندروست و عه‌قلانى و كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆناو گۆمه‌لگا، ئه‌مه‌ش به دروستكردنی بناغه‌یه‌كی به‌هێز كه ببێته بنه‌مایه‌كى روحی و مادى و عه‌قلانى بۆ گه‌شه و بیناكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی مرۆڤه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كارێكى ئاسان نیه، كه له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى دایك و باوك، منداڵ له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو وایه، ده‌كرێت له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیارییه‌وه به چه‌ندین جۆری جیاواز بینابكرێت، له میانه‌ی پرۆسه‌ی به كۆمهڵایهتیبوندا منداڵ تێكڵاوى چه‌ند ژینگه‌یه‌كى جیاواز ده‌بێت، به پێی تیۆره نوێیه‌كان لانیكه‌م سێ ده‌زگای سه‌ره‌كی ئاماده‌یى هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنى مندال ( خێزان ، ژینگه ، قوتابخانه ) ، كاتێك یه‌كێك له‌م ده‌زگایانه له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئه‌ركی خۆی به باشی جێبه‌جێ ناكات بێگومان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی تاك ئه‌بێت، لێره‌دا به‌لامه‌وه گرنگه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێم له ئێستادا بكه‌ین، تا كاریگه‌ریه‌كانى په‌روه‌رده له سه‌ر كۆمه‌ڵگا بزانین، وه بزانین چه‌نده ئاماده‌یه بۆ پێگه‌یاندنى هاوڵاتیه‌كى ته‌ندروست، هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و شه‌رى داعشه‌وه توشى دۆخێكى چه‌ق به‌ستو بوو، تێكرای سێكته‌ره‌كانی به‌ریوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی كردوه، به‌ڵام هیچ سێكته‌رێك به‌قه‌د سێكته‌ری په‌روه‌رده كاره‌ساتبار و پر تراژیدیا نییه، په‌ككه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده یان به‌ڕێكردنى به نیوه ناچل هێنده كاریگه‌رى به‌جێده‌هێڵێت، كه ئاسان نیه بتوانى قه‌ره‌بوى دوساڵ له‌ته‌مه‌نى مندالێك بكه‌یته‌وه، كه نه‌یتوانیوه بیخه‌یته ناو سیسته‌مى په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه .
لێكۆڵینه‌وه پهروهردهیهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن منداڵ له سێ ساڵییه‌وه ئاماده‌یی هه‌یه بۆ وه‌رگرتن یان فێربون، دیاریكردنى ته‌مه‌نى چوارساڵ بۆ باخچه‌ى ساوایان و پاش دوو سال له ئاماده‌یی له و پرۆسه‌یه‌دا ده‌چێته قوناغه‌كانى خوێندن واتا لێره‌وه پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات له ئاماده‌كردنى مندالى په‌روه‌رده‌كراو، هه‌رێمێك كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ى پێشخستنه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى ده‌كرد وا زیاتر له چل ڕۆژه ده‌رگاكانى قوتابخانه به‌ڕووى قوتابیاندا داخراوه، هیچ ناوهندیكى سیاسی و كومه‌ڵایه‌تى له خه‌میدا نیه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى رێكخراوه مهدهنیهكانیهكانیش بێ هه‌ڵوێستن، مندالأن له‌ناو ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژین كه ته‌نها ئاگایان له شه‌ڕى داعش و نه‌بونى موچه‌و ئه‌م هه‌واڵانه‌یه، ببینه مندالێك كه خانه‌واده‌كه‌ى تواناى مادى به‌هێزه و له قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان ده‌خوینێت یه‌ك روژى خوێندنى دوا نه كه‌وتوه، به‌ڵام منداڵانى خانه‌واده هه‌ژاره‌كان له فێركردن و په‌روه‌رده بی به‌شن، لێره‌وه تیده‌گه‌یت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن واتا كه‌رتى حوكمى له چ دۆخیكدایه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی گه‌وره له رووی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونییه‌وه به‌جێده‌هێڵێت، سه‌ره‌نجام ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی نه‌وه‌ی ئایینده دروست ئه‌كات. بێگومان به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی حكومه‌ته به‌ڵام به بڕواى من ئه‌م دۆخه ته‌نها حوكمه‌ت به‌ر پرس نیه به‌ڵكو هه‌ندێك له به‌رپرسیارى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه :
یه‌كه‌م : لایه‌نه سیاسیه ئۆپۆزسیونه‌كان :
لایه‌نه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له فشار و چالاكی سیاسیاندا چاكسازی و پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌ده‌یان به بنه‌ما وه‌رنه‌گرتوه، به‌شێك نه‌بوه له ئه‌جێندای كاری ئه‌وان، ته‌نانه‌ت باشكردنی بژێوی توێژی مامۆستا و كادره په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئامانجی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان نه‌بوه، به‌ڵكو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئۆپۆزسیۆنه‌كان به دوو ئاڕاسته كار ده‌كه‌ن، ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌م سوود وه‌رگرتن له شه‌پۆلى ناڕازیه‌كان به ناردنى ئه‌ندامانیان تا نمایش بكه‌ن، وه‌هه‌ر كات پێویستى كرد سوارى شه‌پۆلى نارهزاییهكه ببن بۆ سود وه‌رگرتن له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، بۆ وه‌رگرتنى به‌ركه‌وته‌ى زیاتر، لایه‌نى دووه‌م ته‌ماشاكردنى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیونى به‌تایبه‌ت ئیسلامى فره ڕه‌هه‌نده، واتا ڕه‌هه‌ندى ئابورى كه له ئێستادا باشترین هه‌له له غیابى نه‌بون و په‌ككه‌وتنى سێكته‌ره‌كانى په‌روه‌رده‌ى حوكمى هه‌لى كردنه‌وه‌ى زانكو و خوێندنى ئه‌هلیان بۆ ڕخساوه تا بزنسی پێوه بكه‌ن، وه‌پاشان له ڕوه ئاینیهكهشهوه پانتایی په‌روه‌رده زۆر گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنى فكرى ئاینى خویان بڵاوكردنى ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى، هه‌رچى گۆرانیش له خه‌وى گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زیرو سه‌رۆك په‌رله‌ماندایه، هیچ خه‌مى به په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه هه‌ڵنه‌گرتوه.
دووه‌م : رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى :
له هه‌موو ده‌وله‌تێكى مه‌ده‌نیدا رێكخراوه‌كان زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌یه به ئاراسته‌ى داكۆكى كردن له مافه‌كانى هاولاتیان، ئه‌و رێكخراوانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌كانی ناو په‌روه‌رده ئه‌كه‌ن رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له چاكسازی سیستمی په‌روه‌رده و پێشخستنی و دابینكردنی مافه پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان، به‌لام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ،ڕێكخراوى ئالوده به حزب و ده‌سه‌لاتمان هه‌یه مشه‌خۆره گه‌نده‌ڵ و پاره به ههدهردهره، له خانه نشینى پله تایبه‌ت و بندیوار‌و زه‌وى وه‌رگرتن، پشكى شێریان هه‌یه، هه‌ر بۆیه به‌لایه‌نه‌وه گرنگ نیه په‌روه‌رده چ به‌سه‌ر دێت، وه‌یا به چ ئاقارێگا ڕێگا ده‌كات.
سێ یه‌م : یه‌كه‌ى كارگێڕى ـ په‌روه‌رده‌ى گشتى ، ناوه‌ند ، سه‌رپه‌رشتیارى:
له‌گه‌ڵ دوا كه‌وتنى زیاتر له چل ڕۆژى خوێندن یه‌كه گارگێڕیهكانى په‌روه‌رده به دۆخێكى زۆر خراپ له ده‌وام كردن درێژه ده‌ده‌ن به ده‌وام واتا ته‌نها نیشاندانى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى داموده‌زگاكان ، واتا دابه‌شكارییه‌ك كراوه كه‌ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن له هه‌فته‌یه‌كدا ، بێده‌نگیان له‌به‌رامبه‌ر بایكۆت ڕازیكردنى مامۆستایانه ده‌وامكردنیشیان رازیكردنى ده‌سه‌لاته.
چواره‌م : بێده‌نگبوونی كه‌س و كاری خوێندكارانیش یه‌كێكی دیكه‌یه له فاكته‌كانی به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه، هه‌قه ئه‌وان ئه‌و ئیفلیجبونهی سیستمی په‌روه‌رده قبوڵ نه‌كه‌ن، چونكه دوجار مناڵه‌كانی ئه‌وان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و ئیفلیجبوونهی په‌روه‌رده‌ن.
له كۆتایدا گرنگه بلێم مامۆستا به‌م دۆخه‌ى ئێستایه‌وه هیچى بۆ ناكرێت، قوتابیش مال وێران و بێكه‌س له سیسته‌مى سویدى هه‌رێمدا لهكهشتیهكى كونى بى شوفێردا مل ده‌نێت بۆ نقوم بون به هێواشى نقوم بون ئازارهكانیشى هێواشه تا دواجار هه‌موو شتێك له لێوارى مه‌رگ نزیك ده‌ێته‌وه، هه‌ره‌سهێنانى سیكته‌ره جیاوازه‌كان له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێڕێگرى و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر نیشانه‌ى له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانى ئه‌و گه‌له‌یه، دووموچه، بندیوار، خانه نیشینى پله تایبه‌ت یا نایاسایی، بریارى مه‌رگى هه‌موومانى به ده‌سته واتا هه‌م بونه شه‌ریكى گیرفانمان هه‌م پارێزه‌رى ده‌سه‌لاتێكى سته‌مكار و گه‌نده‌ڵن، هاوارى من وه‌ك مامۆستایه‌ك هه‌م شین و ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانى هاوكارهكانمه، هه‌میش ژماردنى رۆژه‌كانى ته‌مه‌نى مندالهكانمه، كه به‌رده‌وام ڕۆژگار تێده‌په‌ڕێت و منداله‌كانمان یا له‌خه‌وى قوڵدان یا پله‌ى سهیشن و ئه‌كشنه‌كان ژیریانى داگیركردوه دونیاى ئهلیكترونات هینده سه‌رقالى كردون، بیریان لاى خوێندن نه‌ماوه تێناگه‌ن كه ئاینده‌یان وێران بوه له سایه‌ى دهسهلاتێكا هه‌م ژێرخان و هه‌م سه‌ر خانى هه‌رێمى وێران‌كرد.