کاردۆ محەمەد: کشانەوە !
* دوای( ١٢) ی – ئۆکتۆبەر، رەوشی سیاسیى هەرێمی کوردستان کەوتۆتە بارێکی نالەباری چەقبەستو، بەشێوەیەک دەرگای گفتوگۆی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی بۆچارەسەر داخستوە. رۆژبە بەرۆژ هاوکاتی شەری تیرۆر و رژانى خوێنى پێشمەرگە ژیان و گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت و نیگەرانی و بێزاری فراوان و زیاتر دەبێ. بی دەنگی خەلکی کوردستانیش پەیوەستە بە شەرێکی گەورە لە ناوچەکە بەتایبەتی شەری تیرۆر و گرتنەوەی موصل کە بەدڵنیایەوە هەست کردن بە بەرپرسیارتیەکی گەورەی نیشتیمانی خەلکی کوردستانە دژ بە دوژمنانی دەرەکی.
* حزب و لایەنە سیاسیەکان کە بەرپرسیاریەتی چارەسەری کۆی کێشەکانی خەلکی کوردستانیان لە ئەستۆدایە، لەبەر بەرژەوەندی و خواستی کەسى و سیاسی خۆیان و کاریگەری فاکتەرە هەرێمیەکان ئامادەیی کردنەوەی گرێکوێرەکانی پرسەکان نین و بە رەهەندی تەوافقی نیشتیمانی دیموکراتی کار ناکەن و ئەجێندای حزبى وکەسى خۆیان دەسەپێنن.
*پارتی ئەجێندای خۆی بەراشکاوی راگەیاند و ئامادەی هیچ نەرمی نواندنێک لەپرسی سەرۆکایەتی و جومگە بنەرەتیەکانی دەسەڵات نیە .
*چوار حزبەکە سەرەرای جیاوازیان، لەسەر پرسی پەرلەمانی هاورابوون، دوای رووداوەکان لە بریاردانی راشکاو سەبارەت بەو پرسانەی کە خۆیان پروپاگەندەی بۆدەکەن لەدابەشبونێکی گەورەدان . بەتایبەت لە هەلوێستیاندا لەمەر حکومەت و لە کشانەوە و بەشداریاندا، لێبڕاو نین، زیاتر لەڕووی ڕاگەیاندنەوە نمایشی هەلوێستی خۆیان دەکەن، لەکرداردا جێبەجێی ناکەن. هاوبەشیەتی دەسەلات و رێکەوتنی گۆران لەگەل یەکێتی نەک نەبۆتە مایەی چاکسازی هاوبەشیەتی لە بەرێوبردنێکی سەرکەوت و بەڵکو لە کێشەی ئالوگۆری پارێزگار و زۆربونی گرفتەکان رێکەوتنەکەی لە مەحەکدا.
* لە ڕەوشێکی وائاڵۆزدا گۆڕان، وەک هێزێکی سیاسی و مەدەنی و جەماوەری خەلک چاوەروانی بریار و هەلوێستی راشکاوانەی لێ دەکات ناشبێ تاسەر دەستە وەستان بێت و، بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدات ، (ئەگەر چی دۆخی کوردستان و ناوچەکە زۆر ئالۆز و قورسە بۆ بریاردان لە ئۆپۆزسیۆنبون ) خەلکیش لەژێر باری ئازار و نائومێدیدا ژیان بگوزەرێنن. بژاردەی سەرکەوتو بۆ کۆتایی هێنان بە شێوازە حکومرانی شکست خواردو هەماهەنگیە، لەگەل هەموو ئەو لایەنانەی ئامادەن و ئیدی نایەنەوی تەمەشای شکانی شکۆی پەرلەمان بکەن و. بەردەوامی بە ڕەوشی نالەبارە بدەن. بە بریاردان لە کشانەوە و، ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوون،لە پێناو خۆئامادەکردن بۆهەلبژاردنێکی تر، کە بە ئاسای و یاسایی سالێکی ماوە . لەوێدا، خەلکی کوردستان نیگەرانی و نارەزای خۆیان بخەنە سندوقی دەنگدان و متمانە بەو نوێنەرانە بدەن، کە لە پرۆسەیەکی سیاسی نوێدا دامەزراوەکان ڕێکدەخاتەوە و لەسەر بەرکەوتەی هەڵبژاردن حکومەت پێک دەهێنرێتەوە. هەنگاوی کشانەوەش لەگەل سەرجەم ئەو هێزانەی بڕوایان بەهەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵکی کوردستانە.هەنگاوەکە ئامادەکاری دەوێت، بەتایبەت بۆ دوای کۆتایی هاتنی شەڕی موسڵ کە گۆرن کاری بە دوای خۆیدادێنێت، چونکە هێزە سیاسیەکان ڕێگای تریان لەبەردەم نامێنێ بە بەردەوامیدان بە حوکمڕانی بە شێوازی ئێستا کە لە گەورەترین قەیرانی سیاسی و یاسایی و کارگێڕی و ئابوری دایە. رەنگە باس لەوە بکەن کە هەڵبژاردن ئەنجام نادرێ. لایەنەکان ناتوانن درێژە بە دەسەلاتێک بدەن بەبێ شەرعیەتی هەلبژاردن ،ئەگەر روکاریش بێت، بەدڵنیاییەوە لەقازانجی حیزبی خۆیان دایە هەلبژاردن نەکرێت. بەلام گوشارەکان بۆ هەڵبژاردن هێزەکان ناچار دەکات، بگەڕێنەوە بۆ رای خەڵک و، ناتوانن دریژە بە واقعی هەنوکە کە لەبەرژەوەندی ئەواندایە بدەن .
* لەوانەیە : خەلکانێک هەبن پرسیار بکەن بەهای هەلبژاردن چیە؟ لەکاتێکدا پەرلەمان پەک دەخرێ. هێزەکانی خاوەن چەک وپارە دەتوانن ڕێ لە چاکسازی بگرن. دەبێت هەموومان ئەو ڕاستیە بزانین خواستی خەلک لە هەموو هێزێک بەهێزترە، رەنگە لە قۆناخێکدا پاشەکشەی کاتی بکات. وەک لە خەباتی گەلان ئەزمون کراوە ناتوانری تا چارەسەر بەردەوامی بەرەوشی نەخوازراو بدرێت و پلان و ئاسۆی چارەسەریش دیارنەبێت. بە جیاواز لەم هەڵبژاردنی ئایندەدا هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمسیۆنی تایبەتە، بەشێک لە زامنی بەڕێوەچونێکی باشی هەڵبژاردن دەکات. پێشمان وانەبێت فاکتەری نێودەولەتی گۆرانکاری ناوچەکە ئەو هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەی عێراقی ڕوخاندوە. بەتایبەت دوای شەڕی موسڵ ڕێگە بدات دۆخەکە بە شێوەیەی ئێستا درێژەی پێ بدرێ و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێ .