ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی 21.
دیموكراسیی ئه‌و چه‌مكه سیاسییه‌یه، كه ده‌سه‌ڵات به یاسایی ده‌كات و، نێۆڕۆكی ئه‌و یاساش هه‌رچی بێ، وه‌ك چه‌مكێكی نیشتمانیی پێناسه‌ی ده‌كات. به‌بێ ئه‌وه باییخ به‌و یاسا و ڕێسانه بدات، كه ئایا چه‌نده دژی مافه‌كانی مرۆڤ یانخود هاوتای مافه‌كانی مرۆڤن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روو باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێت و، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به دژی ده‌سه‌ڵات هه‌ژماری ده‌كات.
دیموكراتیی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆسه‌یه‌كی هاوپێچكراوی سه‌رمایه و پڕۆسه‌ی سه‌رمایه‌داریی بووه، نه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ماف و ئازادی بێ. له ڕاستیدا دیموكراسیی ئه‌مڕۆیی پتر خۆی له تئۆرییهكهی ئاده‌م سمیتدا ده‌بینێته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وه بوو كه سه‌رمایه‌داریی په‌ل ڕاكێشێت بۆ هه‌موو قوژبنه‌كانی جیهان و گوومورگ له‌سه‌ر شتوومه‌كی هاورده كه‌م بكرێته‌وه و ده‌رفه‌ت به سه‌رمایه‌داران بدرێت كه زێتر ده‌رفه‌تی یاركردن به سه‌رمایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی جیهاندا به‌ده‌ست بهێنن، چونكه ئامانج ئه‌وه بوو كه بریتانیا و سه‌رمایه‌داره‌كانی بریتانیی بتوانن به ئاسانیی له سه‌رجه‌م وڵانی دوونیا به‌بێ كێشه كالاكانیان بفرۆشن و سه‌رمایه به‌ده‌ست هاتووهكانیان به‌بێ كێشه بگوازنه‌وه نێو وڵاته‌كه‌یان، ئه‌م قۆناغه‌ش كاتێ ده‌ستی پێكرد كه بریتانیا له وڵاتێكی هاورده‌كراو بووه وڵاتێكی هه‌نارده‌كراو. واتا هه‌موو چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی سه‌رمایه‌داریی په‌یوه‌ستن به ئاستی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند هه‌نووكه پێناسه كاپیتالیستییهكهی بووه‌ته كێشه‌ی مه‌زن و سه‌رمایه‌داره‌كان زۆرجار مل ناده‌ن بۆ له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام جارێ ئه‌م كولتووره‌ی دیموكراتیی له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا واتای خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه. به‌ڵام له وڵاتانی دیكه، به‌تاییبه‌ت له‌و وڵاتانه كه كاپیتالیسته‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كان به‌سه‌ر جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه زاڵن، مل بۆ له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات ڕاناكێشن و ئه‌مه‌ش كێشه و ئاڵۆزیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. زۆرجار ده‌ڵێن له هندێك وڵات‌دا كه دیموكراسیی وه‌ك سیسته‌می سیاسیی جێگیربووه، كه‌چی حیزبه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باوه‌ڕیان به‌و چه‌مكه هه‌یه، به‌ڵام دیسان نایاههوێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بده‌ن.
له ڕاستیدا ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه ئه‌و چه‌مكه له‌و وڵاتانه‌دا ته‌نیا وه‌ك تاكتیك كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت، یانخود له هندێك وڵات‌دا به ڕاستیی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه له‌گه‌ڵ دۆخی ژیان و كولتووری ئه‌و وڵاته ناگونجێت، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌و وڵاته خاوه‌ن كولتوور و ناسنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی چه‌شنێك له سیسته‌می سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی پێك ده‌هێنێت، كوردستان وه‌ك پڕ باییخترین به‌شی كهلهمانگی شاریستانییهت خاوه‌ن ئه‌و پێناسه كولتووریی، سیاسیی و ئابوورییه‌یه كه گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌زاران ساڵه پشتئه‌ستوور به‌و پڕۆسه جڤاكییانه ژیانێكی سهركهوتهوو و پڕ ده‌سكه‌وتیان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووه زانستییه‌كانی ئه‌مڕۆ له هه‌مان خه‌بات و به‌رخۆدانیی زاگرۆسنشینییهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
قه‌د دیموكراسیی له كهلهمانگی شارستانییه‌ت وه‌ك پێناسه و چه‌مكه پرشوبڵاوهكانی جێگیر ناكرێ، چونكه له چیاكانی زاگرۆس و به تاییبه‌ت له كهلهمانگی شارستانییه‌تدا چه‌مكی جڤاكی گه‌ل، یانخود ژیانی هه‌ره‌وه‌زیی مێژووێكی دوورودرێژی هه‌یه و پتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئه‌م وڵاتانه ده‌گونجێت. كۆمه‌ڵی كهلهمانگی شارستانییه‌ت هه‌نووكه وه‌ك ڕابردوو خاوه‌ن زانستی ڕۆژ و خاوه‌ن چه‌مكی هزریی نیین و ته‌نانه‌ت گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌نووكه فیلسووف و زاناكانی خۆیان كه هه‌زاران ساڵ پێش ئیستا ژیاون ناناسن و پێچه‌وانه، زاناكانی كهلهمانگی شارستانییه‌ت پتر له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و به‌تاییبه‌ت له وڵاتانی ئه‌ورووپیدا ناسراون.
كه‌واتا گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه ناتوانن كه‌ڵك له‌و چه‌مك و پێواژۆ خۆماڵییه‌كان وه‌ر بگرن كه هه‌زاران ساڵه ژیانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌ی چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ چه‌مك و پڕۆسهگهلێكدا سازگار بن و بسازێن كه هه‌ڵقوڵاوی ناخی كۆمه‌ڵگای دیكه بێ. بۆیه هه‌ر چه‌مكێكی هاورده بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌بێته هۆی ئاڵۆزیی زیاتر و كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه. پێویسته چه‌مكه خۆماڵییه‌كان بكرێنه بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م چه‌مكه خۆماڵییانه به‌رهه‌می تێكۆشانی زاناكانی ناوچه‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی هاتوونه‌ته كایه‌وه.
به‌ڵام چه‌مكه ڕۆژئاواییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسیی و ئابووریی تاییبه‌ت به ئه‌ورووپا هاتوونه‌ته كایه‌وه كه ئه‌و چه‌شنه كێشانه له‌و ئاسته پان و به‌رینه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نابینرێت یانخود به‌دی ناكرێت. بۆیه هه‌ر كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه و مه‌رج نییه كه ئه‌و چاره‌سه‌رییه له ئه‌ورووپا كاریگه‌ریی ده‌بێ له كوردستانیش هه‌مان كاریگه‌ریی هه‌بێ و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی ببات.
دیموكراسیی ئه‌و چه‌مكه ئابوورییه سیاسییه‌یه كه به‌و چه‌شنه مێژووی تێپه‌ڕ كردووه و هاوكات له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌م چهمكهشدا ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان به‌دی ناكرێت. چونكه وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌یان نه‌ته‌وه‌یان له‌ژێر ناوی سیسته‌می دیموكراسیی نه‌ك هه‌ر چه‌وساندووه‌ته‌وه بگره توواندیشهوه. دیموكراتیی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا نه‌ك هه‌ر مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ده‌ستبه‌ر ناكات، به‌ڵكوو بووه‌ته كه‌لێنێكی مه‌زن بۆ به‌چۆكدا هێنانی كه‌رتیی پیشه‌سازیی و ڕێ له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵاتانیش ده‌گرێت.
ئه‌و كه‌لێنه ئابوورییه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وڵاتانی جیهانی گرته‌وه له بنه‌ماكانی ئه‌م چه‌مكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌پێناو سه‌رمایه‌دا ژێرپێ ده‌نێت و سه‌رمایه‌داریی به‌سه‌ر باییخهكانی كۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ ده‌كات و چه‌مكه گلۆباڵهكانیشی بوونه‌ته مۆره‌كه بۆ به‌چۆكدا هێنانی زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه بدهستهكان. كه‌واتا ئه‌و بۆچوونگهله هه‌ڵه‌ن كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دیموكراسیی مافی نه‌ته‌وه‌كان ده‌ستبه‌ر ده‌كات. دیموكراسیی ئه‌و چه‌مكه سیاسییه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به یاسایی ده‌كات و نێۆڕۆكی ئه‌و یاساش هه‌رچی بێ وه‌ك چه‌مكێكی نیشتمانیی پێناسه‌ی ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه له باییخی ئه‌و یاسانه له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه بكۆڵێته‌وه.
دیموكراسیی پڕۆسه‌یه‌كی زانستیی نییه كه پێوه‌ره‌كانی له‌سه‌ر دهرپێچ و هاوپێچه‌كانی كۆمه‌ڵگه یانخود له‌سه‌ر بنه‌ما و بناغه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه دامه‌زرابێ، به‌ڵكوو پتر پڕۆسه‌یه‌كی ئابوورییه و خۆی به‌ستووه‌ته‌وه به ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی. واته ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابوورییه كه پتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه هه‌یه و ئارهستهكانی پێ ده‌گۆڕێت. نه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی زانستیی بێ كه له مافه‌كانی مرۆڤ و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وزه وه‌ربگرێت و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه هێزی پێ ببه‌خشن. دیموكراسیی پتر وه‌ك چه‌مكێكی ئارهستهكراو ڕۆڵ ده‌بینێت كه ئه‌وانه‌ی هێز و وزه‌ی پێ ده‌به‌خشن هه‌ر ئه‌وانه‌شن كه سنووری بۆ داده‌نێن و گه‌ل هیچكام له‌و دوو ڕۆڵه‌ی به‌ده‌سته‌وه نییه و به‌رده‌وام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه هێڵی ئارهستهكانی سیاسیی و ئابووریی بۆ ده‌كێشرێن.
ئه‌سته‌مه گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بێ كه كه‌سایه‌تییه‌ك له‌نێو ئاپۆرای گه‌ل و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌وه بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات، چونكه سیسته‌می دیموكراتیی ڕێگر ده‌بێ لهوهكه كه‌سایه‌تییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه و پڕۆسه‌ی دیموكراتییه‌وه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت. زۆرجار كهسایهتیگهلێكی جیاواز ده‌توانن ئه‌و پهرژێنانه بشكێنن و خۆیان به ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ركه گه‌ییشتنه ده‌سه‌ڵات ئیتر ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه هزروبیریان داگیر ده‌كات، ئیتر ئه‌سته‌مه كه‌سایه‌تییه‌كی لایهنهگریی چینه هه‌ژاره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی تێكبشكێنت و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و چه‌مكه كاپیتالیستیانهوه ئیزن بده‌ن كه كه‌سایه‌تییه‌كی بێ سه‌رمایه و بێ ده‌سه‌ڵات ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌ن پڕۆژه‌كانیان.
بۆیه زۆرجار خۆنه‌ویستانه زۆر له‌و كه‌سایه‌تییه گه‌لییانه كه له‌به‌ر بووژاندنه‌وه‌ی دۆخی ژیانی كۆمه‌ڵگه بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ئاكامدا ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ئه‌وانیان لێ دێ، كه ئیتر ته‌نیا بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه وزه‌كانی ته‌رخان ده‌كه‌ن و گه‌ل له‌بیر ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات چاویان كوێر ده‌كات. كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه پێویستیان به سیسته‌مگه‌لێكی سیاسیی هه‌یه كه مرۆڤه‌كان سه‌رمایه‌خواز و ده‌سه‌ڵاتخواز بار نه‌هێنێت، به‌ڵكه مرۆڤه‌كان خه‌مخۆر و دڵسۆز بۆ گه‌ڵ و نیشتمان بار بهێنێت و وا له مرۆڤه‌كان بكات كه بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان وزه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن نه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵیی و سامانكۆكردنهوه.
درێژه‌ی هه‌یه…