شه‌ریف هه‌ژاری: وادیاره پلانێك دژ به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئارادایه!
له ئێستادا دۆخی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان ده‌یه‌وێت زیاتر له وتارێكی له‌سه‌ر بنووسرێ. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خوینه‌ران دیقه‌ت له دۆخی هه‌ر به‌شێكی كوردستان به‌جیا بكه‌ن، به‌باشم زانی، هه‌ر به‌شێكی كوردستان و بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر بنووسم. به‌م مه‌به‌سته‌وه له بابه‌ته‌كانی دواتر دا دێمه‌سه‌ر به‌شه‌كانی كوردستان، به‌لام سه‌ره‌تادا له باشوری كوردستانه‌وه ده‌ستێ پێ ئه‌كه‌م.
باشوری كوردستان: ڕوونه دۆخی ( ئابوری، سیاسیی – حوكمرانیی ) له‌وپه‌ڕی خراپ دایه.
ده‌رفه‌تێكی زێڕین هاتۆته‌پێش كه بۆیه‌كه‌مجاره سنوری باشوری ( هه‌رێمی باشوری كوردستان) له پاش ئیمپراتۆریه‌تی میدیای كوردیه‌وه ( ماده‌كان) ـه‌وه ڕزگاربكرێت. كه‌چی نێوانی حیزبه‌كان و، نێوانی میلله‌ت و حكومه‌ته چهپاولگهرهكه له‌وپه‌ری خراپی دایه.
زیاتر له‌وانه‌ش، پێموایه هێدی-هێدی وادهرهكهوێت كه پلانێكی نهێنی دژ به بزووتنه‌وه‌ی گۆران، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كه نوێنه‌رایه‌تیی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و دژ به گه‌نده‌ڵییه، له ئارادابێت.
پلانه نهێنییه‌كه ئه‌گوونجێت به نزیكبوونه‌وه‌ی بالی زۆرینه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ل پارتی دا هاتبێتهكایهوه، چۆن!؟
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت له قسه‌كانی فازل میرانیی و مه‌لا به‌ختیار بكه‌ین كه له دیداری میری دا كردیان، زۆر به ڕوونی له پشته‌وه‌ی قسه‌كانیاندا، پلانی ڕیكه‌وتنێكی نهێنییان پێوه دیاربوو. قسه‌كانیشیان دابه‌ش كردبوو، به‌مشێوه‌یه:
فازل میرانی: وه‌لامی توندی عه‌لی باپیری دایه‌وه، چه‌ندان ئایه‌تیشی هێنایه‌وه. زۆر ڕوون بوو قسه‌كانی میرانی لێدانێكی توند بوو له عه‌لی باپیر و حیزبه‌كه‌ی و، پێشتریش خۆی بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی وتاردان ئاماده كردبوو.
مه‌لا به‌ختیار: به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی گۆران هێرشی كردبێته‌سه‌ر، باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیی و، له‌كاتێكا بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو نا – ڕاسته‌وخۆ پشتگیری باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیان ده‌كرد ( من زۆر ئاشكرا ئه‌و هه‌لوێسته سیاسییه‌ی گۆڕانم پێ هه‌ڵه‌بوو )، كه‌چی دوێنێ مه‌لا به‌ختیار زۆر زۆر توند هێرشی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران.
له‌كاتێكا نه نه‌وشیروان مسته‌فا پێشتر له وتاره‌كانی دا باسی مه‌لا به‌ختیاری كردووه و، نه ئه‌م ماوه‌یه‌ش هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان له لێدوانه‌كانیاندا ڕه‌خنه و هێرشیان كردۆته‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار. با ئه‌وه‌ش بووه‌ستێت، كه پێشتر مه‌لا به‌ختیار هه‌ندێ جار ناڕاسته‌وخۆ (به وتاریی ئاراسته‌كراو) هێرشی كردۆته سه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا و، هه‌روه‌ها له دیداری میریش دا جارێكی دیكه زۆر به توندی هێرشیشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و، له ڕاستیش دا میتۆدی ئاراسته‌ی قسه‌كانی له ڕه‌خنه‌گرتنی ئاسایی، تێ په‌ڕی كردبوو.
هه‌روه‌ها، مه‌لا به‌ختیار كه له گوفتاردا خۆی به فه‌یله‌سووفی دیموكراسیی و مافی مرۆڤ ده‌زانێت! وتی: له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست دیموكراسیه‌ت نییه. ئیدی نازانم ئیسرائیل و تاراده‌یه‌ك سیستمی هه‌ڵبژاردن له توركیای بۆ له بیر خۆی ده‌برده‌وه. ئه‌ی ئه‌وی عوله‌مای بلاوكردنه‌وه‌ی ( دیموكراسیه‌ت، مه‌ده‌نیه‌ت و مافی مرۆڤ) بۆچی به‌كرده‌وه نابێته كاراكته‌ری پارێزگاریكار له سیستمی دیموكراسیی بۆ باشوری كوردستان؟ باشه كه‌سێك خۆی به ئالا هه‌لگری دیموكراسیی و مافی مرۆڤ بزانێت، چۆن نابێت به‌كرده‌وه‌ش به‌رگری له دیموكراسیه‌ت و مافی مه‌ده‌نی خه‌لك بكا و، پێگه‌ی په‌رله‌مان له سه‌روو هه‌موو دهسهلاتهكانهوه بكاته مه‌رجه‌ع.
به‌مپێیه، ئه‌كرێ مه‌لا به‌ختیار به مه‌به‌سته‌وه ویستبێتی به بزووتنه‌وه‌ی گۆران ڕابگه‌یه‌نێت: ئێمه و پارتی هێزی سه‌ربازیمان هه‌یه و، ئێره ئه‌وروپای دیموكراسیی نیه و، هه‌ر ده‌بێت ئێمه ببین له گۆره‌پانی بریار و حكوومه‌ت دا.
ته‌نانه‌ت باسیشی له‌وه كرد كه به دیلی یه‌كێتیی و پارتی نییه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی له بنه‌ڕه‌تیش دا هێرشه بۆ سه‌ر مافی خه‌لك و ده‌نگه جیاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی و پارتی.
چونكه ماده‌م لای كورد یه‌كێتیی و پارتی به‌دیلیان نییه. له‌كاتێكا لای هه‌مووان ڕوونه، كه یه‌كێتیی و پارتی له تالانیی و گه‌نده‌لی دا چه‌قیوون. كه‌واته گه‌ر وابێت ئه‌وا خودی میلله‌تی كوردیش گه‌نده‌ل و تالانكاره، چونكه به دیلی تالانكار و گهندهلهكانیان ناوێت و نیشیانه.
ئه‌كرێت پلانه‌كه‌ی دژ به گۆران، چۆن بێت؟
ئه‌كرێت باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتیی بیانه‌وێت له‌گه‌ل پارتی ڕێك بكه‌ون، به‌مه‌رجێك پارتیی پشتگیرییه‌كانی بۆ باڵی ناوه‌ندی بریار ( كۆسره‌ت ره‌سول – دکتۆر به‌رهه‌م) كه‌م بكاته‌وه.
له به‌رانبه‌ریش دا یه‌كێتیش پابه‌ندی خاله‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی خۆی نه‌بێت، كه له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی گۆران دا ئیمزای كردووه.
به‌مه‌ش یه‌كێتیی، بزووتنه‌وه‌ی گۆران ناچار ده‌كات كه له ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌ر كاغه‌ز بكشێته‌وه، كه یه‌كێتیی به‌نده‌كانی پێشێل ده‌كات!
چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به‌نده‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه جێ به جێ نه‌كات، ئه‌وا ته‌نها یه‌كێتیی قازانجی سه‌ره‌كی تێدا ئه‌كاو، پارتیش سه‌رچۆپی بۆ ده‌گرێ.
ته‌نانه‌ت ئهشكرێت ململانێ له‌ناو خودی ته‌كه‌تولی باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیش دا هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له نێوان مه‌لا به‌ختیار و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
به‌لام ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار په‌یامێكی باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی بوو بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، كه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی گۆڕان له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌و رێكه‌وتنامه‌یه بكشێنێته‌وه. ئه‌وا یه‌كێتیش ده‌بێته‌وه هاوپه‌یمانێكی عاشقانه له‌گه‌ل پارتیی دا و، ئه‌مجاره یه‌كێتیش (پارتی – ئاسا) حساب بۆ ده‌نگی خه‌ڵك ناكا و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دوو به دوو حكومه‌ت پێك ده‌هیننه‌وه.
هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌یانتوانی ڕاسته‌وخۆ دوای وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار، خێرا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بلاوبكه‌نه‌وه و ته‌نها بنووسن : ( داوامان له باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیی هه‌یه بۆچوونی فه‌رمیان له باره‌ی وته‌كانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه راگه‌یه‌نن ).
چونكه گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌یاننامه‌یه‌كی وایان دهربكردبایه، ئه‌وا ڕوونتر ده‌بوویه‌وه كه ئایا له بنه‌ره‌ت دا باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیی له ساتوسه‌ودای رێكه‌وتنێكی نهێنیی دان له‌گه‌ل پارتی دژ به گۆران، یاخود نا؟ به‌تایبه‌ت، كه پێگه‌ی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسییه و، ئه‌ندامێكی ئاسایی سه‌ركردایه‌تی یاخود مه‌كته‌ب سیاسیی نییه، بگره پێگه‌كه‌ی یه‌كێكه له بالاترین ده‌سه‌لاته‌كانی ناو یه‌كێتیی.
من پێموایه نه‌وشیروان مسته‌فا كارێكی سیاسییانه‌ی واقیعی ده‌كات، كه داوا له بزووتنه‌وه‌ی گۆران بكات وه‌زیره‌كانی له حكومه‌ته چهپاولگهرهكه بكشێنێته‌وه، له ڕێكهوتنهكهشیان له‌گه‌ل یه‌كێتیی دا، بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌توانێت زۆر بژارده‌ی دیكه له دژی گهندهڵیهت و خۆسه‌پاندنی پارتی و یه‌كێتیی به‌كاربێنێت، به‌تایبه‌ت هه‌ر له مامه‌له كردن ( ئه‌گه‌ر به تاكتیكیش بێت) له‌گەڵ باڵی ناوه‌ندی یه‌كێتیی، تا ده‌گات به ئۆرگهنایزی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و، ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی دروستكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی گۆرانیش بكات ئهگهربێتو یه‌كێتی و پارتیی به‌هێز خۆیان بسه‌پێنن و، هه‌ر حساب بۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ری گۆران نه‌كه‌ن، كه دووه‌مین حیزبی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و ده‌نگه له كوردستان دا.
زۆر پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا ستراتیژێكی تۆكمه بۆ ئاراسته و یهكڕێزكردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی دابڕێژێت و، واز له نزیكبوونه‌وه كاتیه‌كان بهێنێت ده‌مێك له‌گه‌ڵ پارتیی و، ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل یه‌كێتیی و، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان دا.
چونكه سه‌لما كه پارتیی و یه‌كێتی به زه‌ڕه لاناده‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانیان دا‌و، ئیسلامیه‌كانیش هه‌روه‌ها.
چونكه سه‌ركرده‌ی یه‌كگرتووی هاوپه‌یمانی گۆران بوو كه تێزی (چاره‌كه مووچه) ی دا به نێچیرڤان و، هه‌ر سه‌ركرده‌ی یهكگرتووشه ئه‌ڵێت: مه‌سعود به‌رزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌زانین و، هه‌ر ( یه‌كێتیی، كۆمه‌ڵ و، یه‌كگرتوو) شه كه له حكومه‌ت دا ماونه‌ته‌وه. كه‌وابوو ئه‌و حیزبانه متمانه و سیقه‌یان له‌سه‌ر ناكرێت و عه‌ودالی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانیانن.
پێموایه: ده‌بێت ئیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆران واز له (ئاز و باز!) بهێنێت و، به فه‌رمی داوای سیستمێكی سیكۆلاری دژه گه‌نده‌ڵیی بكات، كه ته‌ركیزی له‌سه‌ر بنه‌ما راسته‌قینه‌كانی دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ستراتیژێكی ته‌واوی بۆ دابڕێژێت.
ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌ته كه: ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌بایه، ئه‌وا ئێستا پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كانی پارتیی و یه‌كێتیی، به ئاشكرا له روناكبیرانیان ده‌دا، وه‌ك چۆن ئێستا وه‌خته ئه‌و ره‌فتارانه دێننه‌وه بوون. گۆران ده‌بێت ئیدی مه‌كینه‌ی ئیعلامیی و ڕێكخراوه‌یی بخاته‌وه گه‌ڕ و، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ئه‌وا زۆری نه‌ماوه.
له بابه‌ته‌كانی دیكه‌م دا، ههوڵدەدهم، باس له دۆخی سیاسیی جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی باكور و خۆرهه‌لات و خۆراوا بكه‌م.