شەریف هەزاریی: ئه‌زانن مه‌لا به‌ختیار له وه‌لامه‌كه‌ی بۆ KNN دا، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زه‌ق ده‌كات.
وه‌لامه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار بخوێننه‌وه و، ئه‌م نووسینه‌ی منیش بخوێننه‌وه!
مه‌لا به‌ختیار له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دا ( له ڕاستییدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه) له ژێر ناوی: (كه‌ی وایه نوسه‌رانی KNN )، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زه‌ق و پێموایه به مهبهستداریش ئه‌كات!
مه‌لا به‌ختیار له وه‌لامه‌كه‌یدا ده‌قاوده‌ق نووسیوویه‌تی: (ڕووداوه‌كه‌ی كانی ژه‌نانی ده‌شتی كۆیه‌ش ).
له ڕاستییدا له‌ڕووی مێژووییه‌وه به ته‌واوی كه‌وتۆته هه‌له‌وه و ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی كانی ژه‌نان له ده‌شتی كۆیه‌دا ڕووی نه‌داوه، بگره له گوندی كانی ژه‌نانی عه‌شیره‌تی تاوگۆزی ڕوویداوه له سالی 1978 دا.
ڕووداوه‌كه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكانی هه‌ردوو عه‌شیره‌تی تاوگۆزی و شه‌مێرانی به‌ته‌واوی ڕیزه‌كانی پارتی هه‌ڵببژێرن، چونكه ڕووداوه‌كه خاڵی بووه له هه‌موو ڕه‌وشتێكی كوردانه و شۆڕشگێڕانه و مرۆڤایه‌تییانه!
كاتی خۆی كه باوكم یه‌كێتیی بوو، ئێستاش كه ئامیر هێزی خانه‌نشینی یه‌كێتییه، هه‌میشه ده‌كه‌وتینه به‌ر توانج و ته‌شه‌ری خزمه‌كانمان كه تاوگۆزین و خۆشمان تاوگۆزین، چونكه زۆرێك له خه‌ڵكی تاوگۆزی له ڕووداوی كانی ژهنانهوه ده‌ڕوواننه یه‌كێتیی.
ڕووداوی گوندی كانی ژه‌نانی تاوگۆزی چۆن بوو بوو!؟
ئه‌م ڕووداوه ده‌قاوده‌ق ئاوها ڕوویداوه، نووسینه‌كانی پشكۆ نه‌جمه‌دین و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش له به‌رده‌ستدان، بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌رانی مێژوو به سه‌لماندنی ڕاستییه‌كان بگه‌ن.
له سالی 1978، مه‌فره‌زه‌یه‌كی (عه‌زیزی حه‌مه ساڵح) كه سه‌رێكی تاوگۆزییه و یه‌كیك بووه له فه‌رمانده ناسراوه‌كانی پارتی، له گوندی كانی ژه‌نانی تاوگۆزی ده‌بێت، چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ دابووه كه ژماره‌یان (7) كه‌س بووه‌و، سه‌ر به هه‌ردوو عه‌شیره‌تی (تاوگۆزی و شه‌مێرانی) ده‌بن.
عه‌زیزی حه‌مه ساڵح، برا بچووكی قادری حه‌مه ساڵحه كه به (قاله سور) به‌ناوبانگه.
پێشتر قادری حه‌مه ساڵح مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتیی ده‌عوه‌تی ناوچه‌ی تاوگۆزی كردبوو، وه‌ك پشكۆ نه‌جمه‌دین ئه‌ڵێت: (سیله‌ی خزمایه‌تیی و هاوڕێیه‌تی له ناویان دا هه‌بوو).
ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی كه قادری حه‌مه ساڵح ده‌عوه‌تی ناوچه‌ی تاوگۆزی كردبوو، بریتی بوون له: شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ كه ئامۆزای قادری حه‌مه ساڵح بوو، شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی مشیر كه هاوڕێی قادری حه‌مه ساڵح بوو.
پاش ده‌عوه‌ته‌كه، هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌كه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی كه خزم و دۆستی یه‌كتر بوو بوون، به‌لێنی هاوكاریی و هاوخه‌باتییان دابوو كه له سنوری ئه‌وانه‌وه هه‌میشه دۆستایه‌تیی و برایه‌تیی ڕه‌چاو بكه‌ن.
پاش كاره‌ساتی هه‌كاری، شه‌ڕی نێوان پارتیی و یه‌كێتیی ناوچه‌كانی شاره‌زور و سه‌رته‌كی به‌مۆ و تاوگۆزی و شه‌مێرانی نه‌گرتبووه‌وه.
بۆیه مه‌لا به‌ختیار ( به‌پێی كتێبه‌كه‌ی پشكۆ نه‌جمه‌دین- كه خوێنه‌ر ئه‌توانێت بیخوینیته‌وه و زۆر شاهیدحاڵی ڕووداوه‌كه‌ش ماوون!) هه‌ستابوو نه‌خشه‌یه‌كی دانابوو، كه به‌ناوی برایه‌تیی و په‌یمان نوێكردنه‌وه‌وه بچێته لای عه‌زیزی حه‌مه ساڵحی فه‌رمانده‌ی پارتیی له ده‌ڤه‌ری هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كانی شهمیرانیی و تاوگۆزی، كه خودی پشكۆ نه‌جمه‌دین خۆشی به‌شداری رووداوه‌كه بووه و كادیرێكی خوینه‌وار بووه له ناویاندا.
هه‌ر به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی پشكۆ نه‌جمه‌دین، پێشتر مه‌لا به‌ختیار جفرهیان بۆ داده‌نێت و پێی وتوون، كاتێ ده‌عوه‌تی ماڵه‌كان كراین، ئه‌وا نیوه‌شه‌و له‌و كاتانه‌ی ئه‌وان خه‌ویان لێ كه‌وت، من هاوار ده‌كه‌م به ناوی (ئارام)، ئیتر خێرا هه‌ڵده‌ستین و ڕه‌میان ئه‌كه‌ین و ئه‌وانه‌شیان ته‌سلیم بوون چه‌كیان ده‌كه‌ین و ده‌یان هێنین له‌گه‌ڵ خۆماندا.
كاتێ مه‌فره‌زه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌گاته گوندی كانی ژه‌نانی تاوگۆزی، كه به‌پێی سه‌رچاوه‌كان مه‌فره‌زه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار ژماره‌یان له نێوهان 50 بۆ 70 كه‌س ئه‌بێت، عه‌زیزی حه‌مه ساڵح چه‌ند حهیوانێكیان بۆ سه‌ر ئه‌بڕێت و وه‌ك برا پێكه‌وه ده‌مێننه‌وه!!
شه‌و كاتێك هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌كه ده‌خه‌وون، له دره‌نگانی شه‌ودا مه‌لا به‌ختیار هاوار ئه‌كات (ئارام!)، ئیدی ده‌موده‌ست (وه‌ك پشكۆ نه‌جمه‌دین ده‌یگێڕێته‌وه و شاهید حاڵه‌كان باسی ده‌كه‌ن) مه‌فره‌زه‌كه‌ی پارتی ڕه‌می ده‌كه‌ن و به برینداری عه‌زیزی حه‌مه ساڵح له خه‌ودا ئه‌گرن!
پشكۆ نه‌جمه‌دین ئه‌ڵێت: كاتێك شه‌و له‌ماڵه‌كانیان دا ته‌قه‌مان كرد لێیان و هاواری ژن و مناڵهكانیانمان بیست، ئه‌وانیش به سۆزی خزمایه‌تیی و هاوڕێیه‌تی ده‌عوه‌تیان كردبووین، ئیتر دواتر زۆر ئازارم به‌و ڕووداوه‌وه چه‌شت!!
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه مه‌فره‌زه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار كووشتبوونی له عه‌شیره‌تی تاوگۆزی بوون و، یه‌ك كه‌سیشیان شه‌مێرانی بوو بوو، ژماره‌ی كوژراوه‌كان 6 كه‌س بوو بوو، عه‌زیزی حه‌مه سالحیش له خه‌ودا و به برینداری دیل كرابوو.
ئه‌مه ته‌واوی ڕووداوه‌كه بووه وه‌ك خۆی و له ده‌شتی كۆیه‌دا نه‌بووه وه‌ك مه‌لا به‌ختیار ئه‌یه‌وێت ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت !! و له هه‌ورامانیش دا ڕووی نه‌داوه كه ڕاپۆرته‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (كه‌ی، ئێن، ئێن)یش له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵه‌یان كردبوو.
وه‌ك ئاماژه‌شم پێدا، ئه‌م كاره‌ی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌م ڕووداوه وایكرد زۆرینه‌ی عه‌شیره‌تی تاوگۆزی و ته‌نانه‌ت شهمێرانیش ڕووبكه‌نه ڕیزه‌كانی پارتیی، چونكه كارێكی وا له مێژووی كوردا ڕووی نه‌داوه كه تۆ به برایه‌تیی و دۆستایه‌تییه‌وه ده‌عوه‌تت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریش دا شه‌و هه‌ستیت و لێیان بكوژیت!
هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو كاتێك باوكم یه‌كێتیی بوو (ئێستاش ئامر هێزی خانه‌نشینی یه‌كیتییه) ئه‌وا له لایه‌ن خزمهكانمانهوه كه تاوگۆزین ئه‌و ڕێبازه‌ی باوكمیان لا په‌سه‌ند نه‌بێت، چونكه زۆرینه‌یان له‌و ڕووداوه‌ی كانی ژهنانهوه له یه‌كێتییان ده‌ڕوانی!!
وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاریش سوێندم به خوا و به شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه خواردووه، كه مێژوو وه‌ك خۆی و بێ – ده‌ستكاریی و یه‌ك زه‌ڕه سۆز بنووسمه‌وه.
ڕوونیشه كه چه‌ندین نووسین و كتێبم هه‌یه له‌سه‌ر جوولانه‌وه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت تاوانه‌كانی پارتیشی تێدایه دژ به كوردانی خۆرهه‌ڵات شه‌هیدان (سلێمانی موعێنیی و خه‌لیل شه‌وباش ). هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ش به بابه‌ت و به كتێبی ئه‌كادیمی باسم له خیانه‌ته‌كانی عه‌بدولای ئیسحقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) كردووه كه خۆی به پارتیی دا هه‌ڵواسیبوو، و له ژێر سه‌ری پارتیی و پشتگیری پارتیی دا روناكبیری هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك (سه‌دیقی ئه‌نجیری) شه‌هید كرد و، چه‌ندان تاوانی وه‌ك كووشتنی (ئه‌سعه‌دی خودایاری) و هه‌وڵدان بۆ كووشتنی ڕێبه‌رێكی بێ – هاوتا و بیرمه‌ندێكی وه‌ك (قاسملوو) و شۆڕشگێڕیكی وه‌ك (مامۆستا كه‌ریمی حیسامی) دابوو.
به ئێستاشه‌وه، ڕووداوی ساڵی 1978 ی گوندی كانی ژه‌نانی تاوگۆزی زۆر له‌سه‌ر یه‌كێتیی كه‌وت، به‌تایبه‌ت چ وه‌ك ناوبانگ و هه‌روه‌ها له ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ریان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.