هاوکار حسەین: بمانكه‌ن به‌سفره‌ى سواڵ.
وەك نوكتە ئه‌گێرنه‌وه له‌سه‌رده‌مى سه‌دامدا، جه‌نه‌ڕاڵێكى عێراقى له‌شه‌ڕدا قاچێكى لهدهستدهداتو به‌هیواى به‌خشینى له‌خزمه‌تى سه‌ربازیی، ده‌چێته لاى سه‌دام. به‌ڵام سه‌دام داواى لێده‌كات كه بچێته‌وه به‌ره‌كانى شه‌ڕ، چونكه پێویستى پێیه‌تى. كابرا ده‌ڕواته‌وه به‌ره‌كانى جه‌نگ و ئه‌مجاره قاچهكهى تریشى به لوغم ده‌په‌ڕێت. دیسانه‌وه سه‌دام رازیده‌كات به‌وه‌ى كه جه‌نه‌راڵ پێویستى به‌ده‌سته نه‌ك قاچ، كابرا پاش ماوه‌یه‌ك دهستێكیشى ده‌په‌ڕێت، ئیتر جه‌نه‌راڵ ده‌گاته تینىو داواده‌كات ئیتر خانه‌نشین بكرێت، به‌ڵام سه‌دام ده‌ڵێت، له‌به‌رخاترى راگرتنى وره‌ى سه‌ربازه‌كانم بچۆ ته‌نها له‌دوره‌وه سه‌یرى شه‌ڕه‌كه بكه، بۆ نه‌گبه‌تى جه‌نه‌راڵ گوله بهردهستهكهى تریشى دهكهوێتو له‌په‌لوپۆ ده‌كه‌وێت، ئینجا سه‌دام فه‌رمانى خانه‌نشینى بۆ ده‌رده‌كات، به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵ به‌خۆىو فه‌رمانه‌كه‌وه ده‌چێته لاى سهدامو ده‌ڵێت، به‌سه‌رى باوكم تازه نامه‌وێت، بێنن كلكه ماسیحه‌یه‌ك بكه‌ن بهقنمهوهو كۆشكى كۆماریم پێ پاكبكه‌نه‌وه.
ئێمه‌ش له‌دواى 1991ه‌وه، له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پاته له‌پێكان، ئه‌وه‌ى هێشتا له‌كتێبى گینسیش تۆمارنه‌كراوه، به‌سه‌رماندا هات. سه‌ره‌تا هه‌رچى مهنجەڵى مس‌و ته‌لى كاره‌باو كه‌له‌ى شۆڤڵو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى ئه‌م وڵاته هه‌بوو، فرۆشتیان به‌ئێران، لێره‌وه بۆ سه‌رانه وهرگرتنو راو‌و روت، پاشان بۆ هه‌ڵدڕینى ورگى نیشتمان‌و ده‌رهێنانى سامانى په‌نجا جیلى دواى خۆمان، ئێستا له‌خوا به‌زیادبێت كه نه‌وتیش رسوابوه له‌دنیادا، هیچیان پێنه‌ماوه ئینجا به‌نیازن بمانكه‌ن به‌سفره‌ى سواڵ، وه‌كو ئه‌و منداڵانه‌یان لێكردوین كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن سواڵكهرهكانهوه وه‌ك چه‌كێكى مرۆیی بۆ راكێشانى سۆزى خه‌ڵك به‌كارده‌هێنرێن. هه‌ر رۆژه‌ى گروپ‌و رێكخراو و وڵاتێك ده‌هێنن بۆ بینینمان، به‌ڵكو سۆزیان بجوڵێت‌و دو عانه سواڵمان پێبكه‌ن.
ئه‌وه‌تا پارتى به‌ناوى خێرخوازییه‌وه، مانگى ملیۆنێك دۆلار له‌كوه‌یت وه‌رده‌گرێت به‌ناوى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر 40 هه‌زار هه‌تیودا دابه‌شی ده‌كات. عومه‌ر كهندهرى، باڵیۆزى گشتیى كوه‌یت له‌هه‌ولێر، ده‌ڵێت: له‌هه‌رێمى كوردستان سپۆنسه‌رى 40 هه‌زار هه‌تیو ده‌كه‌ین، مانگانه ئه‌و بڕه ملیۆن دۆلاره دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ریاندا”. ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌درێت به‌ده‌زگاى به‌ناو خێرخوازى بارزانى. باشه كام 40 هه‌زار هه‌تیوه؟ ئه‌وانه‌ى كه هه‌ر خۆتان له‌شه‌ڕى ناوخۆدا ههتیوتان خستن؟ ئێستا ئیتر تەنها كلكە ماسیحەكە ماوە.