زه‌به‌نگ به‌هادین: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوێ ئه‌گرێت یان گوێ ئه‌برێت؟
رۆژانه خه‌ڵك دهرێژنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواكارى جۆراو جۆریان هه‌یه هه‌ر له باشكردنى بژێوى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى یه‌كان و چاككردنى سیستمى حكومرانى و لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و گێرانه‌وه‌ى پاره‌ى پاشه‌كه‌وتكراو پێدانى روبعه مووچه له كاتى خۆیدا و, كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و باشتركردنى دوخى سیاسى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها داواكارى تر, كه رۆژانه ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان ده‌كرێت هه‌م به حوكمى ئه‌وه‌ى پارتى سه‌رجه‌م جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست دایه هه‌ر له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌و بیگره تا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و وه‌زارتى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتى یه‌كان و په‌یوه‌ندى یه‌كانى ده‌ره‌وه‌و وه‌زارتى ناوخۆ, به‌شێوه‌یه‌ك كه به ته‌نها خۆیان حوكمرانى هه‌موو كوردروستان ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له زۆنى سه‌وزیشدا هه‌ندێ شتى لاوه‌كى نه‌بێت, ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه به‌سه‌ر بریاره گرنگه‌كان و به‌سه‌ر غاز و نه‌وت و داهاتى ئهوناوچهیهشدا. ئه‌مانه جگه له‌وه‌ى كه ئه‌و لایه‌نه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى په‌كخستووه‌و توشى ئیفلیجی كردووه, وه كارێكى واى كردووه كه ئێستا كوردستان بێ په‌رله‌مانێكى كارا‌و بێ ده‌زگایه‌كى شه‌رعى یاسا دانانه ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانن. ئه‌وه‌ى كه تا ئێستاش ڕ‌ازى نى یه، كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه . ئه‌وه‌ش هه‌ر پارتى یه كه‌ى بیه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غداد ئه‌گه‌رێته‌وه و كۆمه‌ڵێك له‌م حیزبانه له‌گه‌ڵ خۆى په‌لكێش ده‌كات وبه‌ره‌و به‌غدادیان ده‌بات و ئه‌ڵێت: ئێمه پشتگیرى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌غدادین، ئەویش بیه‌وێت ئه‌ڵێت: ئیتر به‌غداد ته‌او بووه ئه‌وان موفلیسن، ئه‌بێت ئێمه ریفراندۆم بكه‌ین و ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین.
ئه‌بینین په‌نجه بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌ریت سه‌ره‌نجام پارتى قوت ئه‌بێته‌وه‌و هه‌م خولقێنه‌رى كێشهكهیهو هه‌م چاره‌سه‌ره‌كه‌شى له ده‌ست ئه‌ودایه به واتا به ئاسانى ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن ئه‌گه‌ر پارتى وویستى له‌سه‌ر بێت گه‌ر ویستیشى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ئه‌بێت فاتیحه‌ى بۆ بخوێنى. ئه‌ى كه‌واته خه‌ڵك چى داوا ده‌كات لایه‌نه‌كانى تر‌ى سیاسى و حیزبى چى داوا ده‌كه‌ن ئه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى چی‌یان ئه‌وێت ئه‌مانه هه‌مووى رووى ده‌میان كردۆته حكومه‌ت و داواكارییان هه‌یه ئه‌ى ئه‌وه‌تا ئه‌بینن حكومه‌ت ههمووىی پارتى یه ئه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته ئه‌بات به‌رێوه حیزبه ئه‌ویش زۆرینه‌ى ره‌هاى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه, ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ركوكیش كهیهكیتى شانازى به خاوه‌ندارێتى ئه‌و شاره‌وه ده‌كات له لایه‌ن پارتى یه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه ئه‌وان كارى پێده‌كه‌ن ره‌وانه‌ى بهندهركانى توركیاى ده‌كه‌ن و پاره‌كه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه بانكى كوردوستان كه ئه‌ویش سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه به ته‌نها به‌س خۆیان مامه‌ڵه به‌و پاره‌وه داهاتانهوه ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ى به ته‌نها له ناو ئه‌م هاوكێشانه‌دا ده‌ره‌كه‌وێت قوباد تاڵه‌بانى یه ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ى ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگى یه‌ك رابگرێت بۆ زیاتر قوڵنهبوونهوهى كێشه‌كان و گه‌یشتن به به‌ربه‌ستى كۆتایى, ئه‌ونده‌ى له خه‌مى هێشتنه‌وه‌ى باڵه‌كه‌ى خۆیانه له ناو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدا, هێنده خه‌مى بابه‌ته هه‌نوكه‌ییه‌كان نىیه‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌شى دهىسهڵات نى یه، كه بتوانێ رێگا گر بێت له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پارتى, كه له‌وانه‌یه هه‌ندێ له چاودێرانى سیاسى و لێكۆلهرهوانى ناوچه‌كه، یه‌كێتى به هاوبه‌شى پارتى بزانێت. له‌م هه‌موو هاوكێشانه‌دا به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێ دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى بێت بروا به‌وه ناكرێت یه‌كێتى به روبعى پارتى ده‌سه‌ڵاتى له ناوخۆى هه‌رێم هه‌بێت, ئه‌وا گۆرانیش له‌و لاوه بوه‌ستێ، كه خۆشى ئێستا نازانێت چى بكات باشه، هه‌رچى مانهوهشیهتى به‌م دۆخه‌ى ئێستایه‌وه به‌ره‌و پاشى ئه‌بات له‌و ئامانجانه‌ى، كه بۆى دروست بووه. هه‌رچى حیزبه ئیسلامى یهكانیشه، له پاشتگرێك زیاتر هیچیان ده‌سه‌ڵات نى یه ئه‌وانه‌ى تریش كه ماون تیكه پاره‌یه‌كى پارتى ببینن ئیتر ئه‌چنه خه‌ڵوه‌ته‌وه .
كه‌واته ئه‌ى جگه له پارتى ئه‌وانه‌ى تر‌ى له‌م وڵاته‌دان چی‌یان له پارتى ده‌وێت؟ داواى چى ده‌كه‌ن؟ بۆ داواى ده‌كه‌ن؟ ئایا گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژوو قه‌ت پارتى گوێ ى بۆ داخوازى یه‌كانى خه‌ڵك گرتووه؟ ئایا پارتى به گفت‌و گۆو به دیالۆگ و به رێكارى سیاسى و یاسایى ئاماده‌ى تێداههبووهو تیایدا هه‌یه چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه بكات؟ ! ئه‌وەتا به هه‌موو شێوه‌كانى هاوبه‌شى سیاسى و دیالۆگ و ریگاى مه‌ده‌نى و سازان و هه‌موو هه‌وڵیكى ئاشتیخوازانه تاقیكرایه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان هیچ سوودى نه‌بوو , ئه‌ى كه‌واته ئێستا ئیتر پێویست ناكات له‌وه تێبگه‌ین كه پارتى گوێ ناگرێت به‌ڵكو گوێ.