بەرهەم کادار: گۆران لە گەردەلولی بریاردا.
بەپرسیاریک دەست پێ دەکەم ( هەڵوێست چیە لەنێوان حەقیەتەتو بەرژەوەندیدا ) واتە پێویستە کادیرەکانی بزوتنەوەی گۆران لەم کاتەدا بەهۆکاری بەرژەوەندی شەخسی بێدەنگ بن و، هەڵوێتستیان نەبێت یان لایەنگری حەقیقەتن و هەڵویستی سیاسیان بەلاوە گرنگە؟ بەلای منەوە فاکت، بەئەنجامی بەرژەوەندیە، بەڵام بەرژەوەندی بەئەنجامی فاکت نیە لەم کاتەدا کە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردوستان و بزوتنەوەی گۆرانی تێکەوتوە. بزوتنەوەی گۆران لە دۆخێکدایە کەپێویستی بەبریاردانە لەسەر چەند ئاستێک، واتە نەک لەدوریاندایە بەڵکو لە چەند ڕیانیک دایە:
یەکەم: باردۆخی ناوخۆی وپێداجونەوە
لەسەر ئاستی ناوخۆی پێویستمان بە ئەنجامدانی جاکسازی زیاترە لە ناو خودی حیزبەکە، رەنگە ئەم بابەتە کەمتر شایەنی باس کردن بێت لە ناو راگەیاندنەکاندا بەهۆکاری ئەوەی ئەم بزوتنەوەیە دەستی بەسەر هیچ بەرژەوەندیەکی گشتیدا نەگرتوە، بەڵام بەهۆکاریی ئەوەی کاریگەری لەسەر فەزای گشتی و کۆمەڵگا هەیە ، مادام حیزبە بێبەش نیە لەچاکسازی، ئەوەی من دەمەوێت بیڵیم؛ کێشەی بزوتنەوەکە نەبونی ( ئازایەتی بریار دانە) یان (دروست کردنی کەسی بڕیار دەر)، ژمارەیەک کەسی گەنجو لێهاتو هەیە، بەڵام لەخالی بریاراندانین. رەنگە ئەوبریارەی، کە رێکخەری گشتی بەگونجاوی دەزانیت، ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت. بەڵام مافی بریار دانیان نەبێت، بابەتێکی تر لەم کاتەدا پێداجونەوەی زیاترو باشترە بەدەستوری حیزبو پەیرەوی ناوخۆی حیزبە، ئیمە دەتوانین بەئەنجام دانی چاکسازی زیاتر لەناوخۆی خۆماندا زیاتر هەرەشە بین بۆسەر حیزبەکانی تر لەهەریمی کوردوستان، گرینگ ترین خاڵی چاکسازیش بریتیە لە جیاکردنەوەی (کادری حیزبی لە فەرمان بەری حیزب ) هەرچەندە ئەم بزوتنەوەی کار بەشیوازی رێکخستنی حیزبی ناکات بەڵام کار لەسەر دروست کردنی کادیر یان جیاکردنەوەی کادیر لەفەرمان بەر ناکات ئەم جۆرە چاکسازیە بەراستی بریاری جەریئی دەویت کەسیێکی دەوێت چۆن بەکردار خۆی بەشداری مەفرەزەسەرەتاییەکانی کردوە لە بۆریاکانی کەرکوک لەسەردامی رژێمیی بەعسو کادربوە، یان کەسیکی دەوێت چۆن لەبەرز ترین پلەی حیزبی و سەربازی ئامادەیە ببێت بە حیزبی ئۆپۆزسۆن ئەم چاکسازیانەش بریاری جەریئی لەم شیوەی دەوێت، بریارێکی دەوێت ئەو نەوشیروانانەی کەدروست بون بەشداری بریاردان بن نەک ببن بەخۆراکی پڵینگەکانی تر.
دوەم: پەرلەمان
لەسەر ئاستی پەرلەمان، مادام پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هی گۆرانە، کشانەوە لەحکومەت مانای تەسلیم کردنی ئەم پۆستە نیە بەهیچ کەس. ئەگەر سەیری عورفی سیاسی وڵاتێکی وەک لیتوانیا بکەین لیستی براوەی هەڵبژاردن ئۆتۆماتیک پۆستی سەرۆکی حکومەت وەردەگریت ولیستی دوەم ئۆتۆماتیک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگریت. بەڵام لێرەدا ئەم پۆستە بەتەوافق وەرگیراوە وەک خیری لێ هاتوە بەلای پارتیە وە بۆگۆرانە، بەڵام ئەمە شایەنی تەوافوق کردن نیە، یان بەگویرەی یاسا بۆ پێک هینانی حکومەت. ئەم بابەتە دیاریکراوە لەهەندی دەوڵەتدا، بەڵام کشانەوە لەحکومەت مانای تەسلیم کردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نیە، بابەتێکی تر کە پێویستی بەکاراکردنەوەی پەرلەمانە ئەم کاراکردنەوەیە لەپیناوچی؟ ئەگەر کاراکردنەوە لەپێناو کاراکردنەوە بیت ئەوە سەرکەوتو نابێت، پێویستە کاراکردنەوە بۆئەنجامدانی چەند کاریک بێت، پلان هەبێت بۆ چ کاریک کارابکریتەوە؟ پێویستە کاراکردنەوەکە بۆ چارەسەری هەندیک کیشە بێت کەبەردەوام بون بەکێشە بۆ ژیانی سیاسی ئەگەر کارا بکرێتەوە
ا / بۆ دەکردنی یان هەموار کردنەوەی یاسای حیزبەکان بێت چونکە کەمو کوری زۆری تێدایە گرینگی ئەم یاسایەش ئەوەیە کەحیزب خۆی بۆتە کێشە لەم هەرێمە،
ب/ دەرکردنی یان هەموار کردنەوەی یاسای پێک هێنانی حکومەت
ج / چارەسەرکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەریـم نەک بەتەنازول جونکە ئەم بابەت خۆی نایاسییە، ئەگەر پارتی هۆکاریی کارانەکردنەوەی پەرلەمانە، با ئەم جارەش ئەو کردارە جوانە دوبارە بکاتەوە و رێگری بکاتەوە لەئەندام پەرلامانەکان لەکارا کردنەوەی پەرلەماندا. باشترین سیاسەت ئەوەیە چۆن پارتی دەستی یان میژووی خۆی سورکات بەخیانەت، بەبشیک لەئەزمون و جەوهەری ئەم حیزبە لەهەمو کردارێکی گۆرانکاریدا ئەم جۆرە کردارانە بەشێکن لەکاری ئەو، لەم کاتەشدا تەمەنی پەرلەمان ماوەیەکی کەمی ماوە ئەگەر پەرلەمان کارانەبیتەوە ئەوا دەکەوێتە دوای هەلبژاردنەکانەوە ئەگەرهەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت.
سێیەم: پۆستی حکومەتی خۆجێی و سەرۆکایەتی هەریم
ئەم دوکیشەیەیان ئەم دو بابەتە لەیەک خاڵدا هاوبەشن، ئەویش دروستکردنی کێشەیەک کەبەیاسا چارەسەر نەبێت، چونکە یاسایەکی نایاساییە بۆنمونە چۆن بەیاسا ماوەی سەرۆکایەتی دریژکراوەتەوە ئێستا دەیەوێت بەردەوام بێت بەنایاسای. یەکیتیش بەهەمان شێوە هاوبەش بوە لەم بابەتەدا یان یەکێتی چۆن ئامادەنەبو پۆستی پاریزگار تەسلیم بکات بەتەوافوق نەبێت کەدواتر کیشەدروست بوە، بەلای منەوە بونی تەوافوق لەناو یاسایەکدا کێشەیەکی جارەسەر کردبێت نایاساییە. کاتیک تەوافوق دەکرێت کە یاسا ئاماژەی بەچارەسەری کێشەکە نەدابێت، حیکمەتی یاسا یان فەلسەفەی یاسا بۆ رێکخستنە بەڵام فەلسەفە یان حیکمەتی تەوافوق بۆ رێکەوتنە یان بۆ سازشی بەرژەوەندیە. کەواتە چ جیاوازیەک هەیە لەنیوان یەکیتی و پارتی لەدروست کردنی کێشەی سیاسی لەسەر پۆستەکان، یان ئەم پرسیارە لەخۆمان بکەین ئەگەر گۆران تەنازولی لەمافی قانونی خۆی نەکردایە لەسەر پۆستی پاریزگار، ئێستا کێشەکە لەمە قوڵ تر دەبو؟ یەکێتی لەنێوان خراپ و خراپ تر چی هەڵدەبژارد؟ ئەگەر پۆستی سەرۆکی هەریم بەدەست یەکێتی بوایە ئەوادەبو داوای مافی پەنابەری لە هەولێربکەین؟
چوارەم: پەیوەندی نێوان گۆران و یەکێتی
رەنگە بەپێویستی نەزانم زۆر لەسەر ئەم پەیوەندیە بدوێم، چونکە لەکاتی خۆیدا هیچ بەگونجاوم نەزانیوە بۆ بونی رێکەوتن لەنێوان گۆرانو یەکێتی چونکە لەسەرتای دروست بونی باڵی ریفۆرم پێیان دەوترا ئەوەی لێمان دەکات بەفشە لێی دەکەین بەكشە، وەک ئەوەی ئاپارتاید بکرێییت. ئاپارتایدی سیاسی کران، دواتر تائەم کاتەش لەگەڵ بەرێکردنی چەند ساڵێک لە توندو تیژی سیاسی بەرامبەر ئەم بزوتنەوەیە رێکەوتنیکی لەگەل کراوە بەبێ ئەوەی بەیەک خاڵ گۆران لێی سودمەند بوبێت، پێیم وایە هیچ پاساوێکی نیە بۆ بونی رێکەوتن لەگەل یەکێتی. دەتوانم بەچەندان بەڵگە پێش رێکەوتن یان دوای رێکەوتن بهێنمەوە کەشایەنی رێکەوتن نەبوە. بۆنمونە کاتێک ئەم حیزبە بو بەئۆپۆزسیۆن رێکەوتنی لەگەڵ کی کرد تاکو ببێت بەئۆپۆزسیۆن ؟ ئێستا کە خاوەنی 25 پێنج کورسیە دوای سالانێک لەئەزمون دەبێت چ ترسیک هەبێت تاوای لێبکات بۆ ئەنجامدانی رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی؟ کەداهێنەری چەمکی فەسادەتی میدیای و قانونی و توندو تیژیە، لەکۆتایدا گۆران چۆن بریار دەدات لەسەر ئەم بابەتانە؟