توورى سپی و سوور و مۆر و سودەکانى بۆ مرۆڤ لە رووى تەندروستیەوە.
وەرگێران و ئامادەکردنى: عوسمان عومەر.
ئەنتەرنێت لەم سەردەمەى ئیستامان دا هۆکارێکە بۆ وەرگرتنى زانیارى جۆراوجۆر و تۆرە کۆمەلایەتیەکانیش بەهەمان شێوە سەرچاوەى زانیارى تەندروستى پەروەردەیی و سەربازى و ئابوورى و کۆمەلایەتی و ئەدەبى هونراوەو زۆر بابەتى ترن هەرچەندە هەندێ جار لێکەوتەى خراپىان هەبووە بەلام دەتوانم بلێم سەرچاوەیەک بووە بۆ ئاڵوگۆرکردنى زانیاریەکان لەمپەرى دونیا بۆ ئەوپەرى دونیا. ئەمجارەیان لەدونیاى سیاسەت و شیکردنەوەى هەوالەکان و بارودۆخە ناهەموارەکان کەمێ دووربکەوینەوەو بەم زانیاریانە سودێک بە ئازیران و خۆشەویستانم بگەیەنم. توور لە وولاتى خۆمان لە زۆر شوێن دەچێندرێ بەلام لەرووى بەهاى ئابوریەوە سودێکى واى نابێ بۆ جوتیارانمان و تەنها ئەزیەت و ماندوبونەکەیان بۆ دەمێنێتەوە ئەمەى کە نوسیومە هەر بەتەنها توور ناگریتەوە بەلکو زۆر بەرهەمى بەنرخى وەک هەنجیروترێ و هەنارو هەرمێ و بەهێ و … هتد، دەگرێتەوە.
توور بە ئینگلیزى پێى دەوترێ Radish و بە لاتینى پێى دەوترێRaphanus Sativus و بەعەرەبى پێى دەوترێ فجل.
لیکۆلینەوە مێژووییەکان ئەوەیان دەرخستوە کە چاندنى توور لە باشورى ئاسیاوە سەرى هەڵداوە, ئەوەشیان دەرخستوە کە ساڵى 2780 پ . ز لەوولاتى میسر چێندراوە وبەرهەم هاتووە, سەرەتا توورى رەش پاشان مۆر ئینجا سپى دواتر سوور, میسریە کۆنەکان وەک خۆراک داویانە بەو کریکارانەى لە ئەهرامەکان کاریان کردووە. دکتۆرە یۆنانیە کۆنەکان وەک ئەندرۆسیدس ڕێنمایی نەخۆشەکانى کردووە ئەوانەى سەردانیان کردووە کە توور بخۆن چونکە ماددەى دژە ژەهرى زۆرى تێدایە.
توور یەکێکە لەو سەزوانەى کە بەرەکەى لە ژیر خاکدایە وەک گێزەر و شێلم و چەوەندەر و حەزى لەکەشێکى مامناوەند بەرەو ساردبوون و یەکێکە لەو سەوزانەى کە تەژییە لە پێکهاتەى گرنگ بۆ تەندروستى و لەشى مرۆڤ. کەم کەس هەیە هەستى بەوە کردبێ یا زانیبێتى بەلام کە زانیارى لەسەر ئەو سەوزەیە دەخوێنێتەوە تووشى شۆکت دەکات بە سودەکانى جگە لە بەرەکەى گەلاکانیشى هەروەها پڕن لە ڤیتامین و ئاسن و فولیک ئەسید و پۆتاسیۆم و کالسیۆم هەر بۆیەشە دکتۆرە یۆنانیە کۆنەکان بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریان هێناوە بۆ دەرپەراندنى ژەهرەکانى ناو جەستەى مرۆڤ, بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز جگە لەوەى بە کاڵى قاش قاش دەکرێت و سفرەى پێ دەرازێنرێتەوە و دەخورێت و وەک زەلاتەش لەگەل شتى تر تێکەڵ دەکرێ و دەشکرێ بە شۆرباو لێدەنرێ و دەخورێت.
بۆ زانیارى و سودەکانى توور جا چ سوور یا سپی یا مۆر کە زیاتر لاى خۆمان بەرهەم دەهێنرێ و دەچێنری پەنام بۆ لێکۆلینەوەیەک بردووە کە لە شانشینى یەکگرتووە بردووە و ئەوەی دەرخستووە و روونکردۆتەوە وەک هەموو سەوزەکان بەگشتى کاریگەرى جیاوزیان بۆ سەر تەندروستى مرۆڤ هەیە بەلام توور کاریگەری و سودەکانى زیاترن بە تایبەت بۆ ئەوانەى بەدەست بەرزى شەکرى خوێن و بەرزى پاڵەپەستۆى خوێن و کۆلیسترۆڵەوە دەناڵینن دەبێتە هۆى دابەزاندنیان, لێرەدا چەند سودێکى گرنگى توور چ سپى یا سوور یا مۆر وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێدا دەخەمە ڕوو لەوانە:
A- ئێسکى مرۆڤ بەهێز دەکات.
B- چارەسەرى کەم خوێنى دەکات واتە ئەنیمیا.
C- چارەسەرێکە بۆ ئەوانەى نەخۆشى زراویان هەیە.
D- بەردى گورچیلەو بەردى زراو دەتوێنیتەوە.
E- چارەسەرە بۆ ئەوانەى توشى کۆکە رەشە دەبن.
F- هۆکارێکە بۆ دابەزاندنى کێش.
G- هۆکارێکە بۆ دابەزاندنى چەوریە خراپەکان و کۆلیسترۆڵ.
H- یەکێک لە سودە هەرەگرنگەکانى ناهێڵێ مرۆڤ توشى شیرپەنجە ببێت.
I- چارەسەرێکە بۆ هەوکردنى قورگ و گەروو ناودەم.
J- وەک چارەسەرێک بۆ رزگار بوون لە کە ئینگلێزى پێى دەگوترێ(Freckles & Acne)و عەرەبى ( النمش و حب الشباب ).
K- دژە نەزۆکییە.
L- هۆکارێکە بۆ خەست نەبونەوەى خوێن.
M- چارەسەرێکە بۆ ئەوانەى بەدەست بۆنى پێیەکانیانەوە دەناڵێنن.
N- هۆکارێکە بۆ زیاد بوونى شیرى دایک.
O- چاو دەپارێزێ و بەبەهێزى دەیهێڵێتەوە.
P- وەک چارەسەرێک لەکاتى پێوەدانى مارو دووپشک و زەردەواڵەو زەردە زیڕەو مێش هەنگ بەبەکار هێنانى ئاوى توورەکە ئازار و ئاوسانى کەم دەکاتەوە.
Q- هۆکارێکە بۆ لابردنى پەڵەى رەش و ماڵە لەسەر ڕوخسارى خانمان.
R- وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەى ئازارى سوتاوى بەکار دەهێنرێ.
S- هۆکارێکە بۆ بەهێز کردنى قژو چڕکردنى.
T- ئاوى توور وەک چارەسەرێک بۆ تەنگە نەفسى بەکار دەهێنری.
U- بۆ ئەوانەى دەیانەوێ پێستەکەیان رەونەقدارو بە تەڕى و جوانى بمێنێتەوە ئاووى توور بەکاهێنراوە.
V- سەوزەیەکى زۆر بەسودە بۆ جگەرى مرۆڤ.
W- بۆ ئەوانەى تواناى سیکسییان کەم بۆتەوە دەتوانن رۆژانە تۆى ووشکى توور بەکار بهێنن و توانایان بۆ زیاد دەکاتەوە.
X- بێگومان خواردنى زیاد لە پێویستى هەر میوەو سەوزەیەک زیانى لێ دەکەوێتەوە تووریش یەکێکە لەو سەوزانە کە ماددەى گوترین و ثیوسیاناتى تێدایە ئەو ماددە کیمیاویانە هەرچەندە هۆکارێکە بۆ نەهێشتنى غدەى دەرەقى بەڵام هەندێ جاریش دەبێتە هۆکار بۆ گەورەبونى غدەى دەرقى لاى هەندێ کەس.
Y- وەک هۆکارێک بۆ دابەزاندنى فشارى بەرزى خوێن و بەرزى ئاستى شەکر لەخوێن دا چونکە پۆتاسیۆمى تیدایە لە پێکهاتەکەى دا.
Z- هۆکاریکە بۆ چارەسەرى کۆئەندامى میزە رۆ و زیادکردنى رێژەى میزکردن.
a- یاریدەدەرێکى باشە بۆ خێراهەرسکردن و سوتاندنى چەوری و کالۆریە زیادەکانى لەش و ئارەزووى خواردن زیاد دەکات.
b- یاریدەدەرو پارێزگارى شانەکانى خۆین یا موولولەکانى دەکات و دەبێتە هۆى فرێدانى ژەهرەکان لەلەشى مرۆڤ.