زه‌به‌نگ به‌هادین: هه‌ده‌پ له بانێك و گۆرانیش له بانێك.
پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ته‌واو ده‌ستى دایه روو قایمى و, كه‌وته بهرهبهریه شاراوه‌كه‌ى, كه له راستیدا ئه‌م بهربهریهتهى ئێستاى نیشانه‌یه بۆ بونیادى فاشیستانه‌ى راسته‌قینه‌ى توركیا. گه‌ربه مێژووى توركیادا بچیته‌وه به ووردى تێروانینێكى بكه‌یت كارێك یان داهێنانێكى باشى ئه‌م توركانەو ده‌وڵه‌تى توركى نه له رایردوو نه له ئێستادا نابینی , هه‌رچى مێژویانه پره له داگیركارى و كوشتار و كاولكردن، هه‌میشه له وێنه‌و كردارى زۆردار‌و دیكاتۆریه‌ت دا بوون له‌وم ناوچه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆش ئه‌ردۆغان ده‌یكات به‌ده‌رخستنى روخسارى حه‌قیقى توركیایه به جۆرێك، كه هیچ گوێ ناداته كومه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌وڵه‌تانى ئه‌ورپا و ئه‌مریكاش، وه هیچ گوێ ناداته مافه‌كانى مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تى یه‌كان بۆ پاراستنى مافى مرۆڤ, رۆژ به رۆژ رووى خۆى ره‌شتر ده‌كات. سه‌ره‌تا هه‌ر له رێكه‌وتنه نهینێ یه‌كانى بۆ دروستكردنى داعش و به‌ردانى بۆ گیانى ناوچه‌كه له گه‌ڵ سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانى و، پاشان بۆ ره‌شبگیرى و كوشتن و وێرانكردنى ناوچه كوردیهكانى توركیا و ته‌نانه‌ت سوریاش تا واى لێهاتووه ئێستا كار گه‌یشتۆته راده‌ی ئەوپەڕیی فاشیانەو، به ئاشككرا كه‌وتۆته گرتن و دادگاییكردنى هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌پ (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) و، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى تر‌ى ئه‌و حیزبه. ئه‌مه‌ى ئێستا توركیا ئه‌نجامى ده‌دات ئه‌وپه‌ری بێ رێزى یه به‌رامبه‌ر مافى مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت و, روخاندن و دارماندنى ته‌واوه‌تى كایه‌كانى دیموكراسى یه له توركیادا, كار به‌م شێوه‌یه بروات ئه‌ردۆغان ئهبێـه سوڵتانى دكتاتوریهتى تازه‌ى عه‌یاره بیست و چوارى ناوچه‌كه.
هه‌موو ئه‌مانه زانراون و شتێكى شاراوه نین رۆژانه له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى بینراو نوسراو بیستراوه‌وه، به ده‌یاها بابه‌ت و شیكردنه‌وه ئه‌بینین و ئه‌بیستین له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه قێزه‌ونانه‌ى توركیا, بهڵاَم ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى تێرامان و وه‌ستان له سه‌ره په‌رچه كردارى هه‌ده‌په كه به كارێكى سیاسى و عه‌قڵانى ناوزه‌نده ده‌كرێت ئه‌ویش كشانهوهیهتى له كارى په‌رله‌مانى و هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌ندام پهرلهمانیهتى له په‌رله‌مانى توركیا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ى هه‌ده‌پ سه‌رتایى رێكردنه بۆ بهپهرچدانهوەى حكومه‌ته‌كه‌ى ئاكه‌په به رێگه‌یه‌كى زۆر دیموكراسى و مه‌ده‌نى سه‌رده‌میانه، ئه‌وان ئه‌زانن ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه كه شاره و شار ده‌ستبكه‌ن به خه‌باتى سیاسى و خۆپیشاندان و چالاكى مه‌ده‌نى، كاتى ئه‌وه‌یه كه پشت به هاوڵاتیان و دهنگهدهرانیان وه‌ڵامى راسته‌وخۆى حكومهتهمهى ئه‌ردۆغان بده‌نه‌وه. ئه‌مه هه‌م ژیرانهیى كارى سیاسیان ده‌رده‌خات و هه‌م به روكارێكى دیموكراسیانه تێ‌یان ئهروانرێت له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا، نیشاندانى چونێـى مامه‌ڵه كردنى دیموكراسیانه‌ى ئه‌مان و نیشاندانى ههڵسهوكهوته دیكتاتورى و قیزهونهكانى توركیاشه بۆ هه‌موو جیهان.
ئه‌مانه ڕووداو گه‌لێكن، كه وا ده‌بینرین. به‌ڵام گه‌ر بێت و ئه‌م روادانه وورد بكه‌ینه‌وه‌و بیهێینین بیشوبهێنینه لاى ئه‌م حكومه بچوكه‌ى خۆمان شتێكى سهیرەو ده‌بێته جێگه سه‌رنج، ئه‌ویش كاریى سیاسى بزوتنه‌وه گۆرانه , له پاش ده‌كردنى وه‌زیره‌كانى گۆران له حكومه‌ته‌كه‌ى نێچیرفان بارزانى و ناردنهویان بۆ ماڵه‌وه وه پاش رێگریكردن له چوونه‌وه سه‌ركارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه له‌سه‌ر لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه و پهككخستنى كارى په‌رله‌مان , له پاش ساڵێك له‌م كرداره نا دیموكراسیانه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان به‌رامبه‌ربه بزوتنه‌وه‌ى گۆران، تازه بزوتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جڤات ده‌كات بۆ تاوتوێى پرسى كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تێكى شكستخواردوو، كه ئهسڵەن خۆیان تێیدا ده‌ركراون، كه ئه‌مه له‌وانه‌شه ده‌نگى زۆرینه نه‌هێنێ له ناو جڤاتا و سه‌ره‌نجام هه‌ر بمێننه‌وه.
گۆران ئێستاش نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانى، وه‌ك هه‌ده‌پ په‌رچه‌كردارێكى سیاسى مه‌نتیقى هه‌بێت، بگره ئێستاش نه‌یتوانى وه سوود له تاقیككردنهوهكانى پێشووى خۆى ببینێ, ئه‌ى نابێت بزوتنه‌وه‌ى گۆران بزانێـت كه ئیتر نه‌ك هه‌ر كاتى ئه‌وه هاتووه له حكومه‌ت و په‌رله‌مان بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو زۆر درهنگیشە. ئه‌ى ئێستا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه، كه گۆران بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌قام ی دایک. ئه‌ى كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه خۆى بسه‌لمێنێ له‌سه‌ر ساحه‌ى سیاسى راسته‌قینه‌ى كوردى و ناوچه‌كه. ئه‌ى ئه‌گه‌ر گۆران بیه‌وێت بهرژهوهندىیهكى وه‌همى بپارێزێت، سهرنجام ناگاته پچووکبوونەوەو ڕۆچوون. خه‌ڵك ئێستا نه‌ك هه‌ر گومانى له توانا و راستگۆى بزوتنه‌وه‌كه هه‌یه، به‌ڵكو له هه‌موو كایه‌ى سیاسى و خه‌باتى مه‌ده‌نیش بێهیوا بووه، گه‌ر كار وا بروات ته‌واو ته‌سلیمى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌بن و ئیتر كه‌س نازانێ تا چ زه‌مه‌نێكیش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و ماڵى ئه‌م خه‌ڵكه ئه‌دۆشێ و به‌ره‌و چ داهاتوى یه‌كى نادیار‌و پر مه‌ترسیدارى ده‌بات.