دکتۆر ئەحمەد خەليل: دوو تای دژوار لەنێوان ڕۆشنبيریی كوردستان و ڕۆشنبيریی تۆرانستان.
بەدەستكارييەوە بۆ کوردی: ئەسعەد قەرەداخــــــــی
ناهاوسەنگی لەنێوان سەلاحەدين دەميرداش و ڕەجەب تەيب ئەحمەد(ناسراو بەناسناوی ئەردوغان)، واتا و مانا و ڕەهەندی زۆر هەڵدەگرێت.
سەلاحەدين دەميرتاش، دەرچووی ڕۆشنبيريی كوردستانتان،
ڕۆشنبيریی چاوگی كانياو و ڕوباران،
ڕۆشنبيريی نێرگس و گوڵان و درختان
ڕۆشنبيريی جوان و شكۆمەندان
ڕۆشنبيريی خۆر و درەوشان
ڕۆشنبيريی نەبەردی و جۆمەردان
ڕۆشنبيريی يەزدانی و يژدان
ڕۆشنبيريی؛ مەرد و جۆمەرد بە لەگەڵ دوژمنان!
ڕەجەب تەيب ئەحمەد
پاشناو هەڵگری ناسناو ئەردوغان
جۆرجی نەژاد و خۆ بە توركـــزان
خۆگەوزان بە ڕۆشنبيريی تۆرانستان(ئاسيای ناوەند).
بە ڕۆشنبيريی ڕمڵە زريان و وشكان، ناپەسەندی و ناشرين كردان
بە ڕۆشنبيريی پەلامار و شاڵاو و داگيركردان
بە ڕۆشنبيريی گورگە بۆری تەپوتۆز لێنيشتوان
ڕۆشنبيريی عوسمانلیی و نەرێتی شامان.
هەر بۆ خستنە ڕۆشنايی زياتر لەسەر بەراوردی ئەم دووانە:
خۆزگايە زۆر بە وردی دەمانڕوانييە سيمای بەشووش و هەميشەخەندەی دەميرتاش،
ئينجا سەروبيچمی ڕەنگبۆر لێــنيشتووی هەميشە كۆســكەوتووی بەساختە ناسراوی (ئەردوغان).
خۆزگايە زۆر بە وردی دەمانڕوانييە جياوازی ساز و ئاواز و زايەڵەی دەنگی دەميرتاش، زايندەی ناخی ژياری گۆزانا و سۆمەر ، ئيلام و ميديا. لەگەڵ گوتار و ڕەفتاری هەڵکوتــئامێــز و شەڕانگێز، هەڵقوڵاوی بيابانی مەنگۆليا و توركمانستان و تەتارستان.
لە ڕاستيدا، دەكرێت ئەم ناهاوسەنگیيەی نێوان سەلاحەدين دەميرتاشی كۆتری ئاشتی و ئەردوغانــی گورگەبۆری كەفـــچەڕيوی تينوو بە خوێنی كورد بچوێنرێت بە دوو بير و هێزی جياواز كە هەرگيز ناگەن بەيەك، ئەويش؛
هێزی ڕووسپييان و هێزی ڕووڕەشـان
هێزی ڕۆشنخوازان و هێزی تاريكناخان
هێزی ئاشتيخوازان و هێزی شەڕخوازان
هێزی باوەڕ پاكان و هێزی ناپاكان
هێزی پاكــنيازان و هێزی بەدنيازان
هێزی بەرخودان و هێزی بەرەو دۆڕان
لەڕاستيدا، دوژمنايەتی نێوان كورد و دەوڵەتانی زڕەداگيركەر، تەنيا وەنەبێت هەر كێشەی سياسەت بێت و بەس، بەڵكو بە ئەندازەی ئەمە بگرە زياتر لە ناخدا ململانێی ڕۆشنبيرييەكانە؛ لەلايەك ململانێی ڕۆشنبيريی چيای سەرکێش و ڕۆشنگەريیە، لەلايەكــی ديكە ڕۆشنبيريــی بيابان و هەڵكوتان و پەلاماردانە.
جا كاتێك ڕۆشنبيريی هاوبەشی ڕاست لەنێوان دوو گەل، دوو پارت و دوو كەسايەتيدا نەمێنێت. ئەوا لێك تێگەيشتنيش لە نێواندا ئاستەم دەبێت و زوانی هێز و کەڵەگايی دەبێتە زوانی چارەسەر.
هەر لەبەرئەمەيشە كەئەم ململانـــێ و دژايەتييەی نێوان كورد و داگيركەرانی كوردستان، تا بێت دڕندەيی و پێكادانی درێژخايانی لێدەکەوێتەوە.
گومانيش لەوەدا نييە كە باجـــی بەرگری و بەرخودان و ڕۆشنگەری زۆر گرانبايە و دەبێت بدرێت.
بەڵام با ئەردوغان و ئەوانەی كوولەكەی ڕۆحيان خستۆتە نێو دەستە ناپاكـــی ئەردوغانەوە، باش ئەوە بزانن كە:
چەندە ڕێگەی كورد سەخت و گران بێت چەندە دوژمنيش هێز و توانای بێت
چەند بارودۆخيش لەنگ، ناپۆڕ بێت دەبێت كوردستان هەر ڕزگاری بێت