کامەران وریا قانع: خه‌ونه‌كه‌ى ناپلیۆن.
له سێ ته‌مووزى 1798 كاتێك ناپلیۆن قاهیره‌ى داگیر كرد . بۆ خۆ نزیككردنه‌وه له موسڵمانانى میسر پرۆپاگهندهیهكى بڵاو كرده‌وه گوایه پێغه‌مبه‌رى ئیسلام هاتۆته خه‌وى و پێی وتوه: باوه‌ڕت ئاشكرا بكه به ئهڕكانهكانى ئاینه‌كه‌م، چونكه ئاینى من هی خودایه. عه‌ره‌ب هه‌موو چاوه‌رێى ئه‌م ئیشارهتهن، وه‌هه‌موو ئاسیا ئه‌خه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت. به‌ڵام ناپلیۆن داواى مۆڵه‌تى یه‌ك ساڵى له پێغه‌مبه‌ر كردوه تاكو لهشكرهكى رێكبخاته‌وه، پێغمبهریش رازى بوه،له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ناپلیۆن په‌یمانى دا گه‌وره‌ترین مزگه‌وت دروست بكات و هه‌موو لهشكرهكهى ببێته موسڵمان!.
ناپلیۆن بۆ دوور خستنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره گومانێك له دڵى خه‌ڵكى ساده‌و پیاوانى ئاینى ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌دا بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م ئه‌ركه‌ى له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه پێسپێدراوه كه مه‌مالیكه ئازاكان ده‌ربكات له ميسر، هه‌روه‌ها ده‌یوت له هه‌ندێك شوێنى قورئانیش ئاماژه‌ى پێكراوه. له گفتوگۆى نێوان ناپلیۆن و زانایانى ئاینى ئه‌زهه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه باسى ئه‌وه‌ى كردوه حه‌ز ده‌كات خۆی و لهشكرهكهى ببن به موسڵمان به‌ڵام دوو كێشه‌یان هه‌یه:
1- مه‌سه‌له‌ى خه‌ته‌نه‌كردن
2- مه‌سه‌له‌ى خواردنه‌وه‌ى شه‌راب و عاره‌ق
وه‌ڵامى پیاوانى ئاینى بۆ ئه‌م دوو كێشه‌یه به‌مجۆه بوه : خه‌ته‌نه‌كردن فه‌رز نیه به‌ڵكو باشتره بكرێت، هه‌روه‌ها راسته خواردنه‌وه خراپه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بشخواتهوه مه‌رج نیه له دینه‌كه‌ى بهههڵگهڕاو حسابی بۆ بكرێت، زۆر موسڵمان هه‌یه شه‌رابیش ئه‌خۆنه‌وه.
به‌مجۆره ناپليۆن هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئه‌وه بوو وه‌كو داگیر كه‌رێك ته‌ماشاى نه‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌ركێكى ئاینى جێبه‌جێئه‌كات. به داخه‌وه دیينهكان زۆربه‌ى كات له مێژوو وه‌كو ئه‌و ماسكه‌یه كه له‌پشتیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى و حه‌زه شهیتانیهكانى هێزه‌كان ئه‌شارێته‌وه.