هۆمه‌ر نۆریاوی: ئاخاوته‌ی ڕۆشنبیریی ، کۆسپه‌کانی به‌رده‌م و ڕێکاره‌کان.
به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان
کلیله وشه: ئاخاوته‌ی ڕۆشنبیری، سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی، ڕه‌خنه، هزری نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ورامان، کوردستان
کورت و پوخت:
گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌یه‌کی کورتی دیسکۆرس(discourse)، گوتار یان ئاخاوته بکه‌ین، بریتییه له کۆهزرێک که له ڕێی وشه و گوتاره‌وه له‌سه‌ر بیر و مێشک و یاد، که کاریگه‌ر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت نسێ و سێبه‌ر ده‌خاته سه‌ر ماریفه‌ت و وشیاریی و ئاگایی سه‌رده‌مێکی مێژوویی. یان به واتایه‌کی دی، ئاخاوته ،هه‌ڵسه‌نگاندنی پرس و بابه‌تێک به تێر و ته‌سه‌لیی و پار به پار، له ڕێی نووسین یان پهیڤینهوهیه. گوتار یان ئاخاوته له ڕاستیدا ، ده‌سته‌واژه‌یه‌که که بۆ بوار و لقه جۆربه‌جۆره زانستییه‌کانی وه‌ک فه‌لسه‌فه، کۆمه‌ڵناسی، مرۆناسیی و زمان‌ناسی به شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وانتر ده‌کار دێت و له زمانناسیشدا، به یه‌که‌ی زمانیی بانتر له ڕسته، په‌یڤ یان گوتار ده‌گوترێت. بۆ ساڵانێک ده‌چێت له نێو پانتایی و ڕووبه‌ری ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا هه‌ست و نه‌ستێکی ڕووت و ڕه‌های ناوچه‌یی و شارچێتییانه زه‌قتر له جاران، لای ژماره‌یه‌ک ڕووناکبیر سه‌ری هه‌ڵداوه و به ناوی خزمه‌ت به ناوچه و زار و بنزارێک، ورووژێنه‌ری جه‌ماوه‌ره و وا خه‌ریکه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌ره‌و که‌رتبوون پاڵ پێوه ده‌نێت که دیاره ئه‌م پرسه بۆ میلله‌تێکی وه‌ک کورد به هه‌موو جیاوازییه‌کانه‌وه که خاوه‌نی ناسنامه و شوناسێکی کوردییه، زه‌نگێکی مه‌ترسییه و که‌لێنی زێتر ده‌خاته نێو کۆمه‌ڵگه‌وه. هه‌ر لێره‌وه پتر له هه‌موو سه‌رده‌مێکی دی، ئاماده‌بوونی ڕۆشنبیری ڕاستینه و بوونی هزر و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی فره‌تر له هه‌میشه هه‌ستی پێ ده‌کرێت و ده‌توانێت دڵنیایی زێتر به کۆمه‌ڵ ببه‌خشێت و پێش به په‌رته‌وازه‌یی و چه‌واشه‌کاری بگرێت. گه‌ر توێژی ده‌سته‌بژێر و پێشڕه‌وی کورد بتوانێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر کۆمه‌ڵگه له‌م پێوه‌ندییه‌دا وه‌ک ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه، دکارێت ته‌م و ڕاڕاییه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه و ئاسۆیه‌کی ڕوونیش بخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ی سبه‌ی. بوونی جیاوازی له ناوچه و ده‌ڤه‌ره جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستاندا فره‌ڕه‌نگیی و فرهدهنگیی به کۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێت و نابێت به هیچ جۆرێک ئه‌م پرسه به مانای کۆسپ و که‌ند و له‌ند و گرفت ڕاڤه بکرێت.
ده‌سپێک:
توێژی پێشڕه‌و و ڕووناک‌بیری هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، ده‌ورێکی هه‌ره گرینگ له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵ ده‌بینێت و ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێشه‌وه ڕێنمون بکات. ئه‌وه توێژی به‌رچاوڕوونی کۆمه‌ڵه که به وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی، جڵه‌وی مه‌یدانه‌که ده‌گرێته ده‌ست و بۆ کۆمه‌ڵ ده‌بێته سه‌رچه‌شن و ئیلهامبه‌خش و له‌م ڕێگه‌وه ڕۆشنایی به جڤاکه‌که‌ی ده‌به‌خشێت. جه‌ماوه‌ر له ڕێی توێژی پێشه‌نگه‌وه فێری ئه‌لفبێی دیالۆگ و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و سه‌رده‌مییانه ده‌بێت و ئاسته‌نگ و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێ لا ده‌دات. گوێزتنه‌وه‌ی ئه‌م کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌رکی گشت تاکێکی وشیاره و هه‌ر لێره‌وه جه‌ماوه‌ریش ڕێبازی ڕاستینه‌ی ژیان ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام گه‌ر توێژی ده‌سته‌بژێر و پێشه‌نگی کۆمه‌ڵ خودانی پلان و به‌رنامه و ئاخاوتهیهکی ڕوون نه‌بێت، به هه‌مان ڕاده که خۆی له نێو گۆمێکی مه‌نگ و لیخندا قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه،کۆمه‌ڵیش تووشی چه‌واشه‌یی و سه‌رگه‌ردانییه‌کی سه‌یر و هه‌ژێنه‌ر ده‌کات. که وابوو تا کاتێک ئاخاوته‌ی ڕۆشنبیریی له نێو بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکی خێڵه‌کییانه، ناوچه‌یی، ئایدیۆلۆژیایی و سیاسیی‌دا بسووڕێته‌وه و بۆ خۆی خاوه‌نی ئاخاوتهیهکی هزریی و فه‌رهه‌نگیی ڕوون نه‌بێت، ناتوانێت ده‌وری ڕێنمون و چرا بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ببینێت.
به لای “فه‌رهاد شاکه‌لی”ڕووناکبیر و توێژه‌ر و شاعیری پێشکه‌وتنخوازی کورده‌وه دوو دیارده‌ی مه‌ترسیدار که به ئاخاوته و گوتاری ڕووناکبیرانه‌وه ده‌رده‌که‌ون و کارکردی ڕووخێنه‌ریان ده‌بێت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ڕووناکبیر سنووری نێوان ئاخاوته‌ی سیاسی و ئاخاوته‌ی فه‌رهه‌نگی لێ تێک ده‌چێت. دیارده‌ی دووه‌م، گۆڕانی پێناسه و تێرمهکانه.
ئه‌م ڕه‌وته پڕ مه‌ترسییه ئه‌مڕۆکه له نێو جیهانه به‌رینه‌که‌ی ئینته‌رنێت و تۆڕه جڤاکییه‌کان (سۆشیال میدیا) دا ئه‌وه‌نده‌ی دی په‌ره‌ی سه‌ندووه و تا دێت ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تهماوییتر ده‌بات هه‌ر بۆیه فه‌رهاد شاکه‌لی دواتر ئیشاره‌ت ده‌داته چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئێمه‌ی کورد به‌رانبه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی دونیای ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنی و به ڕه‌شبینییه‌وه ده‌ڵێت: له ڕووی زمان و شێوازه‌وه، ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان ده‌یکه‌ن نه‌ک خۆکوژی، به‌ڵکه کۆکوژییه‌کی ئاشکرایه دژی زمانی کوردی و مێژووی فه‌رهه‌نگ و فکر و شارستانێتی”.
ئه‌مه به‌شێکی ئه‌و دۆخه پڕمه‌ترسییه دێته ئه‌ژمار که به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای کوردی گرتۆته‌وه و تا توێژی پێشڕه‌و و ده‌سته‌بژێری کۆمه‌ڵ خودانی پرۆژه و سیاسه‌تێکی ڕوونی فه‌رهه‌نگی نه‌بێت و دووی گوتار و ئاخاوتهیهکی ڕوونی کولتووری نه‌که‌وێت، ڕه‌وشی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌وه باشتر نابێت و هه‌رده‌میش ڕوو له ئاقارێکی لێڵتر ده‌نێت. بۆ گه‌ییشتن به‌و ئامانجه واته بوونی سیاسه‌ت و پلانی فه‌رهه‌نگی بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی کۆمه‌ڵ و ڕێنمونیکردنی کۆمه‌ڵگه، پێویسته توێژی ڕووناک‌بیری کۆمه‌ڵ هه‌رده‌م ڕۆشنایی به کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ببه‌خشێت و چه‌کی ڕه‌خنه بۆ ڕۆشنگه‌ری ده‌کار بێنێت. به لای ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و نووسه‌ری ناو ئاشنای کورد “حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن” ه‌وه ” یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕه‌خنه، خوڵقاندنی گومانه، گومان له‌سه‌ر بناغه‌ی لۆژیک نه‌ک گومانی بێ به‌ڵگه”. لێره‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی تاکی پێشڕه‌و خۆی ڕوونتر ده‌رده‌خات. ئه‌وه‌نده ملکه‌چی ده‌سته‌ڵات و نۆرم و به‌ها دواکه‌وتووه باوه‌کان نابێت و له کوێ هه‌ست به کوموکووڕیی و تێکچوونی هاوسه‌نگیی له نێوان پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵ و تاکڕه‌ویی ده‌سته‌ڵاتدا بکات، هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ده‌کار دێنێت و ده‌سته‌ڵات قه‌ت ناتوانێت که‌ویی بکات.
“حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن”، به‌م چه‌شنه باس له ڕه‌خنه و ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گر ده‌کات: ڕه‌خنه به مانای خوێندنه‌وه، به‌سه‌رکردنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندن دێت. ئه‌گه‌ر خوازیاری گه‌شه‌کردن بین، ده‌بێت به‌رده‌وام ڕه‌خنه له خۆمان بگرین. مه‌رج نییه هه‌موو (ڕه‌خنه‌گر) ێک ڕۆشنبیر بێت، لێ ده‌بێت هه‌موو ڕۆشنبیرێک ڕه‌خنه‌گر بێت. هه‌ر ڕۆشنبیرێک وازی له ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات هێنا،ئه‌وا ده‌ستبه‌رداری سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی بووه”. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، بۆ به‌رچاوڕوونیی زێتر وته‌یه‌کی “نیچه” مان ده‌خاته پێش چاو که ده‌ڵێت: چوونه ژێرباری ڕه‌خنه و پێملبوونی ڕه‌خنه، نیشانه‌یه‌کی هه‌ره ڕوون بۆ ڕۆشنبیریی مرۆڤه”.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسینه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌بێت که ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ده‌خاته نێو بازنه‌که‌وه و له ڕاستیدا ئه‌م پرسه بۆ هه‌ر هه‌موو پار و به‌ش و ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌کانی کوردستان به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت و پێویسته ڕۆشنبیران ئاوڕی ڕاستینه‌ی لێ بده‌نه‌وه و کۆمه‌ڵگه له‌و گۆمه لیخنه‌ی تێی که‌وتووه، ده‌رباز بکه‌ن. تا کاتێک توێژی پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵ خاوه‌نی گوتار و ئاخاوتهیهکی ڕوونی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ئه‌سته‌مه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌م ڕه‌وشه ترسناکه‌ی که تێیدایه، خۆ قوتار بکات و ده‌ربچێت. فۆکۆسی ئه‌م نووسینه زێتر له‌سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ورامانه و ئه‌م ناوه به نموونه دێنێته‌وه تا ڕووناکبیران بتوانن بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی دی کوردستان ده‌کاری بێنن و کۆمه‌ڵگه له‌م دۆخه هه‌ژێنه‌ر و کوشنده‌یه ده‌ربێنن و ئاسۆیه‌کی ڕوونتر بخه‌نه به‌رده‌م کوردستانێکی هزرڕوونتر و کراوه‌تر.
خۆ په‌ڕگرتن و پشتکردنه ئه‌زموونی به‌رفره‌وانی هزریی و ڕووناک‌بیری سه‌رپاک ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان و سووڕانه‌وه له نێو بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا، یه‌ک له په‌تا کوشنده‌کانی ڕه‌وتی ڕووناکبیریی نهای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه که مخابن به‌رۆکی ناوچه‌ی هه‌ورامانیشی گرتۆته‌وه و تا دێت “سازی ناساز”* پتر خۆی ده‌رده‌خات و ده‌یه‌وێت بچێته‌وه نێو قاوخه کۆنه‌که‌ی جاران و ده‌رکه‌ی خۆی له ڕووی جیهانی چوار ته‌نیشت گاڵه بدات. ده‌مارگرژیی و ناوچه‌گه‌ری به دڵنیاییه‌وه هیچ دادێک نادات و ته‌نیا ده‌بێته مایه‌ی دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه له ڕۆشنبیرانی ناوچه‌کانی دی کوردستان. بوونی پێوه‌ندی هزریی و ڕووناکبیریی و ئاڵوگۆڕکردنی فیکری ده‌توانێت زۆر به حاڵی ڕه‌وتی نیوچه خه‌وتووی ئه‌م ناوه کاریگه‌ر بێت. گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان و به‌شداربوون و ئاوێته‌بوون به ڕه‌وت و گرووپه هزریی و ئه‌ده‌بییه‌کان له هه‌موو ناوچه‌کانی دی کوردستان، جگه له ده‌سکه‌وت، هیچ به حاڵی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زیانمه‌ند نابێت.
دیارده‌ی سه‌ر به ژێر بهفرداکردن و ته‌نیا پشت ئه‌ستووربوون به تواناکانی ئه‌م ناوه، له هزر و ڕوانگه و ئه‌زموونی ڕه‌نگاڵه‌یی خه‌ڵکانی دی دوورمان ده‌خاته‌وه. له مێژه ئێمه له‌م ناوه‌دا هه‌مان ئه‌زموونی شکستهێناو پاته ده‌که‌ینه‌وه و مکوڕیشین له‌سه‌ر درێژه‌دان به هه‌مان هه‌ڵه‌ی کوشنده و ترسناک. ئاشناکردنی خه‌ڵکانی دی به توانای هزریی و ڕووناکبیریی و سامانی زه‌نگینی چاندیی ئه‌م ناوه ته‌نیا له ڕێی بوونی پێوه‌ندی گه‌رم و گوڕه‌وه دێته دی.
گه‌ر ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ویستی زێتر بۆ ده‌ڤه‌ر و جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوه دروست بکه‌ین،بێگومان هاتوچۆ له نێوان نوێنه‌رانی ڕه‌وته نوێخوازه‌کاندا ده‌توانێت پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ر بێت. بانگهێشت و هاتنی که‌سایه‌تیی و گرووپ و لایه‌ن و ناوه‌نده ڕووناکبیرییه‌کان، سامانی فهرههنگییمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات و باشتر ده‌توانین بارستاکانی خۆمان بۆ ئه‌وان بگوێزینه‌وه. تا کاتێک نه‌توانین ئه‌م ترسه وه‌لا نێین، هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌ی ته‌سک و ترووسکدا قه‌تیس ده‌مێنینه‌وه و ده‌نگمان تا ئه‌و خواره‌ش زێتر ناچێت. سه‌رده‌می نها ناودێره به سه‌رده‌می پێوه‌ندیی و زانیاریی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان. بۆیه ئێمه‌یش گه‌ره‌ک به باشترین شێوه له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م چاخه زێڕینه که‌ڵک وه‌ربگرین و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م له کیس خۆ نه‌ده‌ین. نه‌بوونی وشیاریی هزریی بێ سێ و دوو چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و دوامان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له هه‌مان بازنه‌ی داخراودا هه‌ر به ده‌وری خۆماندا ده‌سووڕێینه‌وه و به‌س. سه‌رده‌می ده‌مارگرژیی ناوچه‌یی و ناوچه‌گه‌ری هیچ دادێکمان نادات و ته‌نیا مه‌ودا ده‌خاته نێوانمان. بۆیه پێویسته بتوانین به هه‌مان ڕاده‌ی ڕه‌وته پێشڕه‌وکانی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌کانی دی کوردستان، ئێمه‌ش خاوه‌نی سه‌نگی خۆمان بین و ده‌ور ببینین. له ڕێی ئه‌م پردی پێوه‌ندییه‌وه،مرۆی چاوکراوتر و نه‌وه‌ی وشیارتریش بار دێت و سبه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان زۆر ڕوونتر و گه‌شتر له ئێستامان ده‌بێت. هۆکار چییه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیارییمان له‌سه‌ر دونیای چوار ته‌نیشت هه‌یه، خه‌ڵکانی دی شاره‌زای ئه‌م مێژوو و ئه‌ده‌ب و سامانه زه‌نگینه چاندییهی ئێمه نین؟
دیاره له پله‌ی یه‌که‌مدا خه‌تاکه به‌رۆکی خۆمان ده‌گرێته‌وه. نه‌مانتوانیوه ڕاکێشه‌ر بین. نووسه‌ر و خوێنده‌واری ئه‌م ناوه نه‌یتوانیوه له جه‌رگه‌ی ڕۆشنبیریی کوردییدا بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و سه‌تی یه‌کی فه‌رهه‌نگ و کولتووره‌که‌ی به خه‌ڵکانی تر ئاشنا بکات. ئه‌م ناوه‌ی ئێمه به‌م هه‌موو سامانه کۆن و دێرینه‌وه هۆکار چییه ناتوانین به ده ساڵ جارێک کۆڕ و کۆبوونه‌وه و جڤینێکی زانستی و… به‌ڕێوه ببه‌ین؟ تا کاتێک نه‌توانین ده‌روازه‌کانی ئه‌م ناوه له ڕووی خه‌ڵکانی دی بکه‌ینه‌وه، زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ناوه‌ند و بنکه ڕووناکبیرییه‌کانی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌کانی دی کوردستان کاریگه‌ر بین. هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی، مێژوو، دۆخی گه‌شتیاری، تۆره و ئه‌ده‌ب، له‌و ده‌سکه‌وته هه‌ره باشانه دێنه ئه‌ژمار که تا ئێستا که‌م توانیومانه له پێناو خزمه‌تکردنی ناوچه‌که‌ی خۆماندا ده‌کاریان بێنین. چێ‌کردنی هێلانه‌ی تیمی و ته‌نیا دڵخۆشکردن به ئه‌زموون و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌مجۆره گرووپانه، بازنه‌ی کاریگه‌ربوونمان (کارتێکهرییمان) سنووردارتر ده‌کات و ئه‌و گوڕ و تین و بڕشتهی که ئێمه بۆ ناساندنی تواناکانی خۆمان پێویستیمان پێیه‌تی، نایبێت. لێره‌وه ئه‌رکی توێژی چاوکراوه و هزرڕوونی کۆمه‌ڵ قورس‌تر ده‌بێت.
ئه‌زموونی گه‌لان و خه‌ڵکانی پێشڕه‌و پێمان ده‌ڵێ، تا بتوانین بازنه‌که‌مان به‌رفره‌تر بکه‌ین، ڕاده‌ی کارتێکه‌ریمان زێتر ده‌بێت و پتر ده‌توانین خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بکه‌ین. مرۆی ئه‌مڕۆ به تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به به‌رقه‌رارکردنی پێوه‌ندی به خه‌ڵکانی خودان ئه‌زموون و زانستوهرهوه هه‌یه. ئه‌م هه‌مووه‌ش ته‌نیا له ڕێی هزرێکی ڕوون و سینگفره‌وانییه‌وه دێته دی. ئاشنابوون به توانای خه‌ڵکانی دی و فێربوون له خه‌ڵکانی دی و گوێزتنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته سوودمه‌نده‌کان بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆمان، ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست و بیرڕوون و پێشکه‌وتنخواز و به دوور له هه‌ستی ڕووتی ناوچه‌گه‌ریی و خێڵه‌کییانه‌وه ده‌کات. ئه‌گینا به ده‌ردی هه‌مان خه‌ڵک ده‌چین که مخابن هه‌ر له نێو قاوخه‌که‌ی جارانی خۆدا ماونه‌ته‌وه و ته‌یمان و پهرژینێکیان به ده‌وری خۆدا کێشاوه و ئه‌وه‌ی له خۆیان نه‌بێت و وه‌ک وان بیر نه‌کاته‌وه،ئاوڕی لێ ناده‌نه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌مجۆره خه‌ڵکه نه توانیویانه خزمه‌تی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆ بکه‌ن و نه‌ش سامانی فه‌رهه‌نگی خۆیان بۆ خه‌ڵکانی دی بگوێزنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌زموون پێمان ده‌ڵێ، ئه‌مجۆره خه‌ڵکانه توانا زانستییه‌کانیشیان هه‌ر به که‌ڵکی هه‌مان ده‌ڤه‌ر دێت و ڕووی شوێنانی دی نییه و نابێت. ئه‌مانه هه‌موو خه‌سار و زیان بۆ کۆمه‌ڵگه دێنه ئه‌ژمار و نابێت ئێمه به هه‌مان کوێره‌ڕێدا بچین که جگه له زیانمه‌ندی،چ ده‌سکه‌وتی به حاڵمان نابێت. توێژی ڕووناکبیر و زانستوه‌ر و چالاکی کۆمه‌ڵ ده‌توانێت به هه‌مان ڕاده که له‌سه‌ر خه‌ڵکانی دی کاریگه‌ر بێت، به هه‌مان ڕاده‌ش ده‌سکه‌وته باش و سوودمه‌نده‌کانی ئه‌وانیش بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی بگوێزێته‌وه. تا حه‌ز بکه‌یت هه‌ورامان پڕیه‌تی له پێنووس و خامه‌ی چه‌له‌نگ و مرۆی هزرڕوون. بۆیه ئه‌م خامه خه‌مخۆرانه نابێت هیچ نیگه‌ران و په‌رۆشی به‌رفره‌وانترکردنی بازنه‌که بن. گوێزتنه‌وه‌ی تواناکانی خامه و قه‌ڵه‌می ئه‌مجۆره مرۆڤانه، بێ سێ و دوو به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیی فیکر و بیر له‌م ناوه‌دا و خه‌ڵکانی دی زێتر ئاشنا ده‌کات به پێنووسه به‌پێزه‌کانی ئێره‌کانێ. با ئه‌و کاژه فڕێ بده‌ین و شتی نوێتر تاقی بکه‌ینه‌وه چونکه فره‌تر ده‌توانین له‌سه‌ر ناوچه‌کانی دی کوردستان کاریگه‌ر بین. پهنابردنهوه به‌ر ڕه‌وتی باو هیچ یارمه‌تی دۆخی فه‌رهه‌نگیی ناوچه‌که‌مان نادات و پێویسته بڕێکجار دژه‌باو بین؛ ئه‌رچی که‌ند و لهندیش بێته سه‌ر ڕێمان و تووشی بگره و به‌رده‌ش بین. به‌ڵام درێژه‌دان به‌م ڕه‌وته چه‌ندین گاڤ پێشمان ده‌خات و ده‌توانین له پێسته کۆن و ڕزیوهکهش که بۆته مێمڵ و په‌تا بۆ گیانمان ،ده‌ربچین و به‌رگی نوێتر له‌وه‌ر بکه‌ین. داخستنی سنوور و ده‌روازه و گاڵهدانی ده‌رکه و په‌رژینکردنی چوارده‌ور،پلان و سیاسه‌تێکی ناسه‌رکه‌وتوو و هی سه‌رده‌مانێکی کۆنه و هه‌مووان ئاگاداری ئه‌وه‌ن. به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و دیارده‌کانی سه‌رده‌م ڕاست له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی تاک و کۆمه‌ڵدایه بۆیه با به‌رگی ترس فڕی بده‌ین و به دید و بۆچوون و ڕوانگه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه‌وه کار بۆ داهاتووی ڕوونتری کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بکه‌ین. ئه‌قڵییه‌تی زاڵ هه‌میشه ویستوویه‌تی زۆرینه ملکه‌چی خۆی بێت و هه‌میشه له هزری نوێ و پێشڕه‌و ترساوه بۆیه به سه‌دان ئارێشه و کێشه‌ی بۆ چێ کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی بنچینه‌یی بڕوای به گۆڕان و تازه‌گه‌ری بێت ئه‌رچی ڕه‌نگه له سه‌رده‌می خۆیدا ده‌نگی ئه‌وه‌ند نه‌بیسترێت و ئه‌وه‌نده ئاوڕی لێ نه‌درێته‌وه به‌ڵام هه‌ر ده‌ور و کارتێکه‌ری خۆی ده‌بێت و ڕۆژگارێک دێت که هه‌مان کۆمه‌ڵی چه‌قبه‌سته له به‌ری هزر و بۆچوون و ڕوانگه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی ئه‌و جۆره مرۆیانه بخواته‌وه. بۆیه ده‌بێت گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌گێڕی که‌سانی دۆگم و بیرتهسکمان لا ئاسایی بێت و به بێ سڵه‌مینه‌وه له کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م، درێژه به چالاکی خۆمان بده‌ین. دیاره ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌مجۆره کارانه پێویستیی هه‌م به ئه‌وین و هه‌میش ئیراده‌یه‌کی واڵا و به‌رز هه‌یه. گه‌ر ئه‌م دوو توخم و ڕه‌گه‌زه له ناخدا به‌هێز بکه‌ین، که‌متر هێزێک ده‌توانێت به‌ره‌نگارمان بێته‌وه و له بڕینی ڕێ، دڵساردمان بکاته‌وه. ده‌سته‌ڵاتی ڕۆشنبیریی ئه‌ده‌بیی هه‌ورامان سه‌رده‌مانێک بۆ هه‌موو کوردستان ده‌وری ته‌وه‌ر و جه‌مسه‌ری بینیوه و له نێو ڕووبه‌ری ڕۆشنبیریی کوردییدا خودانی سه‌نگێکی تایبه‌ت بووه. ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت ئێمه‌ی هه‌ورامانی قه‌رزباری “سه‌یدیی هه‌ورامی”، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، “خانای قوبادی”، “بێسارانی”،” ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”، “مه‌وله‌وی”، “وه‌لی دێوانه”،” میرزا ئه‌ولقادری پاوه‌یی”، “جیهان ئارا”خانم و ده‌یان ناوی هه‌ره ئاشنای تری نێو تۆره‌ی کوردیین که به سامانه زه‌نگینه ئه‌ده‌بییه‌که‌ی خۆیان، جگه له خزمه‌ت به وێژه‌ی کوردی، تاجی شانازییشیان به‌م ناوه‌ی کوردستان به‌خشیوه.
ناوچه پێویستی به خوێنی تازه و هزری نوێ و بیری سه‌رده‌مییانه‌ی به‌دوور له فیکری دواکه‌وتووانه و خێڵه‌کییانه هه‌یه،بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه گرینگه‌ش مه‌رجی یه‌که‌م، پشت ئه‌ستووربوون به زمانی زانستییه. دنه‌دانی نه‌وه‌ی نوێ و به‌ره‌ی گه‌نج بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی، یه‌کێکه له‌و فه‌کته‌رانه‌ی ده‌توانێت زووتر به ئامانجمان بگه‌یینێت. با هه‌رده‌م به دیدێکی ڕوونه‌وه سه‌یری زمانی ڕه‌خنه بکه‌ین و نه‌وه‌ی ئێستا و سبه‌ی فێری زمانی ڕه‌خنه‌ی زانستی بکه‌ین. پێناسه‌کردنی ڕه‌خنه‌ی زانستی و بنیاتنه‌ر و سازێنه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕه‌خنه‌ی خه‌مخۆرانه، کۆمه‌ڵ له په‌نابردنه به‌ر زمانی زبر و ڕووخێنه‌ر ده‌پارێزێت و به‌ره‌ی داهاتوو سووک و ساناتر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی چوار ده‌وریدا پێوه‌ندیی دروست بکات و هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ خزمه‌تکردنی ڕووبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ده‌کار بێنێت. بۆیه با هیچ ترسمان له ڕه‌خنه نه‌بێت و ده‌ستبه‌رداری به‌یت و بالۆره‌ی نێو گرووپ و تاقمه‌کان بین و هه‌موو تواناکانمان بخه‌ینه خزمه‌ت به‌رزکردنه‌وه‌ی وشیاریی و وریایی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن گوته‌نی” ڕه‌خنه‌گر هه‌میشه دژی شتی باوه و خه‌و به شتی جوانتره‌وه ده‌بینێت”. هه‌ر بۆیه بچووککردنه‌وه‌ی کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌که زه‌نگێکی مه‌ترسییه که پێویسته هه‌ر به هه‌مووان به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده چه‌وته ببینه‌وه و کار بۆ فره‌وانکردنی ده‌سکه‌وته‌کان بکه‌ین.
ده‌ره‌نجام:
دروستبوون و سه‌رکه‌وتوویی ئاخاوته‌ی ڕۆشنبیریی بێ سێ و دوو له گرێوی خۆ په‌ڕگرتن له هزری ڕووتی ناوچه‌یی و شارچێتی، بایه‌خدان به پرسی فرهدهنگیی و فره‌ڕه‌نگی وه‌ک ده‌رفه‌ت نه‌ک هه‌ڕه‌شه، گوێزتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان بۆ یه‌کدی، کاراکردنی سه‌نته‌ر و ناوه‌ند و بنکه چاندییه‌کان، چێ‌کردنی پردی پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ، سازدانی کۆڕ و جڤین و کۆبوونه‌وه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، به‌هێزکردنی زمانی ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر، گرینگی‌دان به بابه‌ته هزرییه‌کان و گوێزتنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کان بۆ سه‌رپاک کۆمه‌ڵگه، به‌رفره‌وانکردنی بازنه‌ی هزرین، زاڵکردنی هزری ئه‌قڵانیی به‌سه‌ر ئاخاوته و گوتاردایه. ئه‌مه‌یش کاتێک دێته دی و ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت که ده‌سته‌بژێری کۆمه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی لا گرانتر و به‌بایه‌ختر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌یی و خێڵه‌کییانه و شێوهزارگهری بێت. هه‌ورامانی ئه‌مڕۆ ،دونیایه‌کی فره‌ده‌نگ و فره‌ڕه‌نگه و پێکه‌وه کارکردن و ڕێزنان له‌م جیاوازییانه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو تواناکان له پێناو شوناسێکی کوردییدا،ده‌نگی دلێرتر و کارتێکهرییشی زێتر ده‌کات.
* شیاوی ئاماژه‌پێدانه که “سازی ناساز” یه‌کێکه له شێعره‌کانی نێو “ناڵه‌ی جودایی” به‌رهه‌می مامۆستا “هێمن”.
ژێده‌ره‌کان:
* که بازنه و لاکێشه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه،فه‌رهاد شاکه‌لی،ئاراس،چاپی یه‌که‌م 2010
** ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم،ده دیمانه‌ی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن،ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس،هه‌ولێر،2004