زه‌به‌نگ به‌هادین: بایكوت بشكێنرێ یان به‌رده‌وام بێت.
هه‌موو چالاكییه‌كى مه‌ده‌نى كاتێك ده‌ستپێكى ده‌بێت، ئه‌وا به دڵنیایى كۆمه‌ڵێ داخوازى تێدایه. ئه‌و داخوازى و داواكارییانه ئه‌بێت، له‌و مافانه‌دا خۆى ببینێته‌وه، كه ئه‌و چینانه‌ى چالاكىیهكان ئەنجام ده‌دەن كه مافى ره‌واى خۆیان بێت. ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و چالاكى یه خۆى ببینێته‌وه له خۆپیشاندان یان مانگرتن یان بایكۆتكردن یان هه‌ر جۆرێكى تر‌ى ناره‌زایه‌تى بێت. گرنگ به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى بێت و به بیر‌و هزرێكى پێشكهوتوخوازانهوه بێت. به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وانه‌ى كه هه‌ڵده‌ستن به‌م چالاكى یانه كۆمه‌ڵێك خاڵ له‌به‌رچاو بگرن كه له‌مانه‌ى خواره‌وه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌بێت ئه‌و چالاكى یه رێچكه‌یه‌كى مه‌ده‌نى هه‌بێت دوور بێت له هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شهرنگێزى و ئاژاوه گێرى.
دووه‌م: ئه‌بێت ئامانجى دیاریكراو هه‌بێت بۆ ئه‌م چالاكى یه كه له كۆمه‌ڵێك مافى ره‌واى چالاكوانهكاندا یان خۆپیشانده‌ران دا خۆى ببینێته‌وه.
سێهه‌م: شوێن و جێگه بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى یه‌كه.
چواره‌م: سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چالاكى یه‌كان و كۆتایى یه‌ك بۆ كاته‌كه‌ى.
پێنجه‌م: له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌نجامه ئه‌رێنى و نه‌رێنى یه‌كانى چالاكى یه‌كه, به واتا نابێت چالاكى یه‌ك بكرێت كه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانى له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ جا ئایا ئه‌م ئه‌نجامانه ئیجابى ده‌بێت یان سلبى, وه ئایا كاردانه‌وى ئیجابى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا یان سلبى ده‌بێت.
ئه‌و بایكۆتكردنهى ئه‌مرۆ كراوه له سلێمانى و ده‌ورو به‌رى مافێكى ره‌واى مامۆستایان و فهرمهنابهرانه. هه‌ر له سه‌رتاى خۆپیشاندانه‌كه‌وه سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌كان پشتگیرى ئه‌و بایكۆت و خۆپیشاندانه‌یان كرد، هه‌موو لایه‌ك ئه‌مه‌یان به مافى ره‌واى خۆپیشانده‌ران ناساند. به كوردىیهكى وه‌ك بلێیت: به ته‌نها به‌س بۆ پارانه‌ى خۆیان و بێبهریكردنى خۆیان له‌و مهسئولیهتهى له‌سه‌ر شانیانه هاتن ئه‌مه‌یان كرد, ده‌نا هه‌موویان به‌شێكن له‌م نههامهتىیهى به‌سه‌ر شانى خهڵكهكهوهیه, چونكه هه‌موویان به‌شدارن له‌م حكومه‌ته‌دا هه‌مویان پشكى ئه‌م نه‌هامه‌تى یه‌یان ئه‌كه‌وێته سه‌ر شان, ئیتر ئه‌مانیش بۆ خۆ كردنه ده‌ره‌وه له‌و تاوانانەى كه به‌رامبه‌ر هاونیشتیماناین كراوه، كه‌وتنه قسه‌ى باق و بریق و به‌ڵێنى زل زل.
ئێستا كه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ئیتر ئه‌و بایكۆت و خۆپیشاندانانه كار ئه‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌بێت هۆى زیاتر ئیفلیجكردنى ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌بینیت هه‌موو لایه‌نه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد، ته‌نانه‌ت به بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیشه‌وه له حكومه‌تدا. ئێستا كه‌س پشتگیرى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناكات ته‌نها به قسه‌ى باق و بریق دێنه سه‌ر شاشه‌كانى ته‌له‌فزیون ئه‌كه‌ونه خه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵكه‌كه, ئێستا ئه‌ڵێن: با سالێكى خويێندنى خوێندكاران نه‌فه‌وتێ. ئه‌ى زه‌حمه‌ت نه‌بێ كه سه‌رتا ئه‌م مامۆستایانه ده‌ستیان كرد به بایكۆت جه‌نابتان نه‌تان ئه‌زانى كه سه‌ره‌نجامى ئه‌م بایكوته، فه‌وتاندنى ساڵێكى خوێندنى خوێندكار‌و قوتابىیه.
ئه‌ى كه‌واته بۆ سه‌ره‌تا پشتگیریتان كردن؟ ئه‌ى ئه‌مه خۆڵكردنه چاوه‌وه بوو یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوو یان ئهمهچى ناو ئه‌نێن خۆتان؟. ئه‌ى كوا ئه‌و مافانه‌ى كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داوایان ئه‌كرد, خۆ هیچیان به‌دى نه‌هاتن, خۆ وه‌ڵامى داواكارىیهكانیان نه‌دراونه‌ته‌وه, ئه‌ى بۆ به‌و شێوه‌یه مامۆستایان و خوێندكارانیشتان دا به‌په‌ن, ئه‌ى فه‌وتانى ئه‌م دوو مانگه‌ى خوێندن له‌پاى چى؟. ئه‌ى حكومه‌ت كىێیه؟ كه وه‌ڵام ناداته‌وه بۆیه به‌ناچارى داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام له مامۆستایان ده‌كه‌ن، ئه‌ى خۆ هه‌ر ئێوه‌ن حكومه‌ت یه‌كێتى و گۆران و یه‌ككگرتوو كۆمه‌ڵ, ئه‌ى خۆ ئێوه له مه‌ریخ نه‌بوون, ئهتانزانى كه خۆتان هیچتان پێناكرێت, یان ناتانه‌وێ بیكه‌ن بۆ له سه‌ره‌تاوه گاڵته‌تان به عهقلَى ئه‌م میلله‌ته نه‌گبه‌ته كرد.
له وڵاتێكدا كه ئه‌مه حیزب و ده‌سڵات و حكومه‌ته‌كه‌ى بێت، بوون یان نه‌بوونى خوێندن هیچ له دۆخه‌كه ناگۆرێت بۆیه گه‌ر نه‌ك سالێكى خۆێندن بگره ئه‌گه‌ر خوێندن هه‌ر نه‌مێنى هیچ قیمهتێكى نىیه له‌م وڵاته‌دا. ئێستا ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه كه ئه‌بێت خه‌ڵك ئه‌وه‌ى بۆ روون بێته‌وه ئه‌م حیزب و لایه‌نانه‌ى ئێره جگه له خه‌ڵتاندن و رسواكردنى میلله‌ته‌كه هیچى تر ناكه‌ن. هه‌موو له پێناو گیرفان پركردنى خۆیان ئاماده‌ن هه‌موو میلله‌ت و خاك و وڵاته‌كه بفرۆشن, به‌ڵام ئه‌بێت میلله‌تیش ئیتر ئه‌مه‌ى لهبرچاو بێت كه‌س نه‌یه‌ت و له جێگاى خۆیه‌وه دیفاع له حیزب یان پارت یان بزوتنهكهى خۆى بكات, وه‌ك پێشینان ئه‌ڵێن: هه‌موویان (……….) ى یه‌ك قهسابخانهن .