فەرەیدون کونجرینی: ئــەوەی گرنگە ” کاری بۆبکەن.
بیروڕام لەتەواوی ئەگەرە هەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و نەخشە رێگای چارەسەر لەم کێشمەکێش و چاوەڕوانیە”
بزوتنەوەی گۆڕان لە ماوەی ئۆپۆسیزیۆنیدا توانی هاوڵاتی بە ئاستیك هۆشیاربکات” کە هەرتاکێکی ئێستا” لەماڵەکانی خۆیانەوەو لەپێگەو تۆڕی ئەنتەرنێتەوە ئۆپۆسیسیۆنێکە بۆ خۆی” هەر لەبەر ئەمە بونی حیزبێکی گەڕاوەی ئۆپۆسیزیۆنی هێندەی قسەو ڕەخنەی هاوڵاتیەك کاریگەرنیە کە دەنگی خۆی لە شەقامەوە دەگەیەنێتە مێدیاکان و بەگوێی حکومەت و خاوەنی هەرحیزبێکدا دەدات.
بەڵێ بونی ئۆپۆسیزیۆن لە ناوچەیەکی بچوکی زۆرەلایەنەی وەك هەرێمی کوردستان گرنگە” کاتی زۆری دەوێت تا دەسەڵات لاوازدەبێت و چاکسازیی ڕیشەیی و بنەبڕکردنی گەندەڵی پێ بکرێت.
لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ساڵی 2010 هاوڕای ئەوەبوین بزوتنەوەی گۆڕان وەك قەوارەیەکی سیاسی بناسرێت. لەمانگی تەموزی هەمان ساڵدا حکومەتی هەریم وەك لایەنێکی سیاسی ناساندی بەڵام بۆ گەیشتن بەدەسەلات و دەرچوون لە ئۆپۆسیزیۆنــ ی ئەوکات زووبوو، تەنها لە ڕوی ڕاگەیاندن و خەڵكــ هۆشیارکردنەوە کاریگەری هەبوو. بەداخەوەین کەلە ساڵی 2013 دا بزوتنەوەی گۆڕان گوێی نەدابە راوبۆچونی بیرمەندان و رۆشنبیران، خێرایــ بوو بۆ دەسەڵات وەك ئۆپۆسیزیۆنێکی کارا نەمایەوە.
لەوەرزی سیاسی ئێستای هەرێمی باشوری کوردستاندا سەرهەڵدان و دروستبونی گروپ و لایەنێکی نوێ! دژبە دەسەڵاتی ناوچەکە وەك ئۆپۆسیزیۆن سەرکەوتودەبێت و هێزی حیزب و دەسەڵاتی تاکڕەوی شکست پێدێنێت، بەڵام گۆڕان لە دەسەڵاتی خۆی کەمکاتەوەو بکشێتەوە لەحکومەت، ناتوانێت ببێت بەو ئۆپۆسیزیۆنە کارایەیی سەریهەڵدا لە 2009 دا و جێی متمانە نابێت لای هاوڵاتیان و. ڕێگاجارە دەبێت گۆڕان پشتبەستوبێت لە دروستکردنی لایەن و گروپێکی نوێی ئۆپۆسیزیۆنی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەگەر بریار” لای رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نیە” با جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان بەبڕیارو پرسی ئەنجومەندا بچێتەوە تا بەهەڵەی خۆیاندا نەکەون و گۆڕان هەرەس پێ نەهێنن، دەرچون لە حکومەت و کشانەوەی لە دەسەڵات ویستی پارتیەو گۆڕان بەهەڵەی خۆیدا دەکەوێت، یەکێک دەبێت لەو هەڵانەی کەهێشتا بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی نەداوە. جامانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا شکسەت بۆ دەسەڵاتی تاکرەوی لە هەرێمی کوردستاندا، هۆکاری دورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان تەواوی دەسەڵاتی بزوتنەوەی گۆڕانە لای پارتی” خەلك گەشبینە بەمانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت” بەوەی گۆڕان هەڵەی سیاسی نەکردوە بەڵکو بەپێچەوانەوە توانیویەتی ڕێگاچارەی یاسایی بگرێتەبەر، بەڵام دەسەڵاتی دیکتاتۆری حیزبەکەی بارزانی توانیویەتی ببێتە هۆکاری هەموو شکستەکان و بواریی نەداوە پڕۆژەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کاری پێ بکرێت، ئەوەی کە لەکابینەی هەشتدا پێشێلکاری کردوە پارتی و پشکێك لەو پێشێلکاریە یەکێتیە کە هاوراو هاومەبەستی سیاسی پارتیەو ڕاستگۆیانە نایەتە بەرەی گەڵ ئەوەش هۆکاری داهات و دەسبەسەراگرتنی موڵکی گشتیە ئەم داگیرکاریە بۆتە نەریت و خو لای ئەم دولایەنە.
ئەوەی پێتان دەکرێت بەهەرڕێگا چارەسەر بێت، سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە تەلاری پەرلەمان و وەزیرەکان بچنەوە سەر ئەرکەکانیان، چونەوە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایەو بزوتنەوەکەش لەلوتکەی متمانەبوندا دەهێڵێتەوە، خۆ ئەگەر مەبەستان گەڕانەوە بۆ ڕێگاچارەی ئۆپۆسیزیۆن یبێت هەدەفی خۆی نابێکێت” بەوەی خودی هاوڵاتیان لە شەقامو مێدیاکانەوە ناڕەزای دەردەبڕن و بونەتە ئۆپۆسیزیۆن بەهۆی هەموو ئەو ناعەدالەتیەیی بونی هەیە لە هەرێمی کوردستان و بەئاگان لەوەی دەسەڵاتی زۆرینە حیزبە و حکومەت ئەکتیڤــ نیە.
پارتی و حیزبکەی بارزانی لە چاوەڕوانی ئەوەدایە بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری دەرچون لە دەسەڵات بدات و دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و کشانەوەی وەزیرەکان بۆ یەکجاری بدات و بزوتنەوەی گۆڕان وەك ئۆپۆسیزیۆن بمێنێتەوە، ئەوەی پارتی مەبەستیەتی خۆسازدان و ئامادەکاریە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێمی کوردستان، تا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ رای گشتی بسەلمێنێت گۆڕان بۆ ماوەیەکی کورت بەشداربو لە حکومەتداو بووە هۆکاری قەیرانێکی گەورەو خۆیان دورخستەوەو دەرچون لە حکومەت! هەڵبەت ئەم سیاسەتەی پارتی بۆ مانەوەی حیزبەکەیانە لە دەسەڵاتدا تا خەڵکی دەنگدەر بگەوجێنێت.
دەنگدەر لە ئاستی ئەو متمانەیەدا دەمێنەوە کە لەڕابوردوی هەڵبژاردنەکاندا دابویانە بزوتنەوەی گۆڕان ” وە بەمانەوەی گۆڕان لە دەسەڵتدا زۆرینەی دەنگدەری هەڵبژاردنەکان هەڵدەکشێت و ئەوەی بتمانەی بە بزوتنەوەکە نەبوە هاوراو هاومەبەستی پڕۆژەو کاری بزوتنەوەی گۆڕان و هاوادەرانی دەبن بەوەی لایەنێکی خۆڕاگرەو لەبەرژەوەندی حیزبیدا کاری نەکردوە” بەڵکو ئامانجی هاوڵاتیانەو لەسەر ئاستێکی گشتی تێدەکۆشێ تا پەرلەمانێکی تەندروست و حکومەتێکی یاسایی دابمەزرێت.
تائەم ساتەوەختە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ هەڵەیەکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام نەداوە، هەمیشە راستگۆیانە لەبەرەی گەلدا هەنگاوی ناوەو هاوڕاو هاودەنگی خەڵکی مەدەنی بووە، تاكلایەنە پشتیوانی لەتەواوی فەرمانبەران و مامۆستایان و خەڵکی هەژار کردوە.
ئاشکرایە گۆڕان جێگەی متمانەیە، لە سەرەتای کاری سیاسی و بەشداریکردنی لە حکومەتدا هیچ گەندەڵیەکی لەسەر تۆمار نەکراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە، بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی هاونیشتمانیان و نوسەرو لایەنەکان رەخنەی لێ دەگرن و خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن.
ئەوەی ئاشکرایە سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی هەرێم دکتۆر یوسف، لە 12ی ئۆکتۆبەریی ساڵی رابوردوەوە لەلایەن دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنایاسایی رێگیری لێکرا.
سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان رۆژ بە فەرمانی سەرکردایەتی و نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەمیشەیی حکومەتی هەرێم! وەزیرەکانی گۆڕانی ناردەوە ماڵەوە. ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بو لەمێژوو.
ئەم دولایەنەی حکومەتیان قۆرخکردوە شکستێکی گەورەیان هێناوە، بەهۆی ئەم ئارامیەی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان ئەنجامی ئەدەن لەوەرزێکی ئەوها قەیراناویدا کارێکی باشەو کۆمەڵگە توشی نەهامەتی دوبارە بونەوەی جەنگی ناوخۆ نەبونەوە” خۆ ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لایەنێکی توندڕوو لەپێناو دەسەلاتیاو لەبەرژەوەندی حیزبەکەیدا کاری بکردایە! جەنگی ناوخۆ دوپات دەبوەوەو هەڵەکان دوپات دەبونەوە، کە ساڵەهای ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێیانەوە دەناڵێنیت و، بووە هۆکاری دواکەوتنی ئاستی شارستانی دەیان ساڵە .
هۆکاری سەرەکی کێشەکان کە پارتی ئەنجامی داوەو بۆتە کێشە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە کە لەژێر دەستی دوو پارتی خۆسەپێنەردایەو، دەسەڵاتی حیزب لەبڕیارو یاساکانی حکومەت خاوەنی هەربڕیارێکەو جڵەوی خۆیان بەئاشکراو تاکڕەوی ئەنجام ئەدەن. لەهەمان کاتدا هاوڵاتیان بەئاگان ئەمەش دەبێتە لە دەستدانی دەسەڵات و، خەڵك خاوەنی بڕیاری هەر هەڵبژاردنێکە. لای زۆرینە ئاشکرایە ئەم نەخشە هەڵەی پارتی ڕووخانی کۆتایی دەبێت و حوکمی تاكڕەویی شکستدێنێت و لەگەشەی سیاسی دەکەوێت بەوەی بزوتنەوەی گۆڕان راستیەکانی بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا کردوە کە لەماوەی 24 ساڵی رابوردودا چەندیان دزیوەو چەندیان بەخشیوەو زیاتریان بەتاڵان فرۆشتووە لە سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان بەگومرکە سنوری و ناوخۆیەکانەوە.
پلان و کودەتای پارتی نەخشەڕێگایەکی تۆکمە سیاسی داڕشتبو لە 12ی ئۆکتۆبەرو ڕۆژانی دوایی’ بەم پلانە توانی خەڵکی بێزارکات و ناڕەزاییەکان بەرزتر لە رابوردو دەرببڕن و بارەگاکانی خۆی کردە قوربانی و رەوشی خۆی بۆ خەڵك شلکرد تا بسوتێندرێن و تەقینەوەکان بە ئاراستەیەکی جیاوازدا فراوانبن، بێگومان ئەوەی پارتی دیموکرات مەبەستی بو بزوتنەوەی گۆڕان لەکەدار بکات و لەنێو خەڵکدا بچوکی بکاتەوە و بەوجۆرە پلانەی دایڕشتوە تا لەنەخشەی بەرێت و دەسەڵاتی سیاسی لێ بستێندرێتەوە.
پارتی هێشتا کاتی بەدستەوەیە لەم گەمە سیاسیەی ئەنجامی ئەدا کەلەپلانەکەیدا بەردەوامەو ویستیەتی بۆ ئەو مەبەستەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بمێنێت” بەهۆی هەمو ئەوتاوانانەی ئەنجامیداوە دەستبەرداری دەسەڵات نابێت یان جەنگێکی ناوخۆیی بەرپادەکات لەپێناو کورسی و دەسەڵات.
هەوڵەکانی پارتی و ” وەبیرخسنەوەی 12 ی ئۆکتۆبەر ؛
1- رۆژی رێگیری سەرۆکی پەرلەمان لەپردێ بقۆزێتەوە بەوەی چاودێرو پاسەوانەکانی سەرۆکی پەرلەمان توڕە بکات و سوربن لەسەر چونیان بۆ هەولێر تا لەوێوە جەنگی ناوخۆ دامەزرێنن.
2- موچەی فەرمانبەرانیان زیاتر لە پێنج مانگ تێپەڕاندو توڕەیی مامۆستایانیان گەیاندە ئەوەی خەڵکی مەدەنی بڕژێنە سەر شەقام، ئەوەبو خۆپیشاندان ئەنجامدراو توڕەیەکان گەیشتنە ئەو ئاستەی ناوچەی قەڵادزێ و ناوچەکانی شارەزوری گرتەوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هۆشیارانە کاری سیاسی خۆی بەڕێ کرد.
3- پارتی هەمو هەوڵێکیداو خەڵکی بێزارکرد تا بزوتنەوەی گۆڕان توڕەبکات و پشتیوانی هاوڵاتیانبێت و خۆپیشاندانەکان بگوازرێتەوە هاوشێوەی 17ی شوبات و رۆژانی دوای بەردەوامبێت تاهەمان هێزبردن بۆ گردی زەرگەتە لە 2011دا دوپات بێتەوە و بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان داماڵێت لە دەسەڵات و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .
بچنەوەنەوە هەولیرو خاوەنی نێت و بڕیاری خۆتانبن تا متمانەتان لای هاولاتیان بمێنێت، وەبەچونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و گەرانەوەی وەزیرەکان گۆڕان لوتکەی دەسەلات دەپێکێت و دەبێتە هێزی سەرەکی سیاسی.
لەگەرانەوەتان بۆ هەولیر و مەبەستان
١/ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی راپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە، هەروەکو رۆژی 25 حوزەیرانی 2015 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە، بەو یاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم نەبێ کە ئێستا کاری پێ دەکرێت.
2- گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی رەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەتایبەت داهاتی کۆمپانیاکانی حکومەتی ناوەند کە دوای هێرش و پاش چۆڵکردنی داعش لەوناوچانە کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی پارتی کە بەمەبەستی گەندەڵی هەژماردەکرێ لەکاتێکدا داهاتەکەی نەگەرێندرێتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی دارای .
٣/ وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی رۆژانی بەر لە 12ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن، و لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا.
٤/ دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، ئامادە سازی بکرێت و لەلایەن پەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتیمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم پرۆسەیە، لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری راستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا .
٥/ وەزیری دارایی هەرێم راستەوخۆ سەردانی ئیبراهیم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدا بێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت کە بڕی داهاتی رۆژانەی پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە.
٦/ خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی 2017 نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts