ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی 22.
مه‌زنایه‌تیی كورد له‌وه دایه كه به‌بێ ئه‌وه‌كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی بێ، یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پاراستووه، كه‌چی گه‌لانی دیكه بۆئهوهكه یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وایه‌تییان بپارێزن سنووریان درووست كردووه و خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر گه‌لانی دیكه.
هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه وه‌ك پره‌نسیبێكی پێشكه‌وتووی كاپیتالیسم و به‌شداریكردن له یاری سه‌رمایه‌داریی به‌رده‌وام كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای پتر كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا لێك دابڕێن، بێگومان له ڕابردووش‌دا جیاوازی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌بووه، به‌ڵام له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نه‌بووه كه درزهكهی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر ناوچه هه‌ژارنشین و ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌كاندا دابه‌ش بكات. یانخود كاپیتالیسم ته‌نیا كۆمه‌ڵگای دابه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ خۆیدا باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی لاواز كردووه و ڕۆڵی هه‌ست و به‌زه‌یی كه‌مڕه‌نگ كردووه و بگره له وڵاته كاپیتالیستییهكاندا ئه‌و ڕۆڵه هه‌ر نه‌ماوه، ئیتر چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین كه ئه‌و چه‌مكه ببێته هۆی ئاشتیی و ئازادیی، یانخود ببێته هۆی به‌خته‌وه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی.
تێكڕای ئاژاوه‌ی نێو وڵاتانی جیهان و بنۆك و كرۆكی هه‌موو كێشه و شه‌ڕه‌كانی جیهان به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی وڵاتانی كاپیتالیستیی گه‌رم ده‌بێ و به‌ڕێوه ده‌چێت. ئیتر چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین كه ئه‌و چه‌مكه كاپیتالیستییانه ببنه هۆی ئاشتیی له جیهان دا. بێگومان چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشتنی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازیی گه‌شه‌ی كردووه و تا شه‌ڕ و ئاژاوه له وڵاتانی جیهاندا پتر په‌ره بستێنێت، وڵاتانی كاپیتالیستیی پتر قازانج ده‌كه‌ن و پێش ده‌كه‌ون، به‌ڵام پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وان به نرخی دواكه‌وتن و پاشكه‌وتنی وڵاتانی هه‌ژار و نه‌دار و پڕ كێشه ته‌واو ده‌بێت.
چه‌مكێك كه ببێته هۆی ئه‌وه‌كه ژیانی مرۆڤه‌كان بێبه‌ریی بكات له هه‌ست و سۆز و به‌زه‌یی، ئیتر چۆن ده‌كرێ وزه و هێز ببه‌خشێته ژیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵكوو ژیانی پڕ له ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریی له مرۆڤه‌كان ده‌ستێنێت و گیرۆده‌ی كاپیتالیسمیان ده‌كات. كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌و چه‌شنه‌ش له چڵۆسیی و قه‌له‌قیی زیاتر هیچ ده‌ستكه‌وتێكی باییخدار مسۆگه‌ر ناكات. چونكه ئه‌مه یاسای ژیانه و هه‌موو كۆمه‌ڵگا ناتوانن ببنه سه‌رمایه‌دار، ده‌بێ كه‌سانێك به چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و زه‌وتكردنی مافه‌كانی گه‌ل خه‌ریك بن، تاكوو سه‌روه‌ت و سامان كۆ بكه‌نه‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه به ڕێگای درووست گه‌لێك ئه‌سته‌مه، به‌ڵام سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ناكاو و هندێكیان شه‌و كه ده‌خون و سبه‌ی كه ڕاست ده‌بنه‌وه یه‌كسه‌ر بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌رمایه. ئیتر ئه‌و سه‌رمایه به دزینی سامانی گه‌ل بێ یانخود به كه‌ڵوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات بێ، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موو ده‌چنه چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵیی و زه‌وتكردنی مافی گه‌ل.
مه‌زنترین كێشه‌ی چه‌مكی لیبرالسیم و كاپیتالیسم ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه چاوچنۆك ده‌كات و ته‌نیا سهرمایهكۆكردنهوه جێگای باییخ ده‌بێ، نه‌ك بهییخهكانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه. واتا به‌بێ باییخ دان به چۆنێتیی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه، باییخی خاوه‌ن سه‌رمایه‌بوون جێگای گرینگیی هه‌مووان ده‌بێ. هه‌روه‌ها كولتووری سه‌رمایه‌داریی ژیانی خه‌ڵك پڕ ده‌كات له قه‌له‌قیی و دۆخی ده‌روونیی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌شێونێت. هاوكات خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه به چه‌شنێكی چڵۆس بارده‌هێنێت و به‌رده‌وام ته‌ماح ده‌خاته به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه، به‌و مه‌به‌سته‌وه كه كۆمه‌ڵگه له بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه پێویسته بۆ سه‌رمایه‌دار بیگێڕێت، بینوێنێت. له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا چه‌مكی كاپیتالیستیی پڕۆسه‌یه‌كی درووست كردووه كه به نێوی وردهسهرمایهدار نێودێر ده‌كه‌م، واتا وردهسهرمایهدار به‌رده‌وام له په‌له‌قاژه‌دایه بۆ داپڵۆسینی خه‌ڵك و ده‌سكه‌وتی ئه‌وتۆشی نابێ، چونكه خزمه‌تی سه‌رمایه‌داریی خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌كات.
پێناسه‌ی ئه‌مڕۆییانه‌ی سه‌رمایه‌دار ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له ڕێگای ئاڵووێڵكردنی سه‌رمایه‌وه گه‌شه به پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌داریی ده‌دات و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی پێوه‌ندیدار به تێكڕای پڕۆسه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه. ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه بێ‌ئاگان له ئاڵۆگۆرهكانی سیاسیی له جیهان، له ڕاستیدا سه‌رمایه‌دار نین، ته‌نیا ڕۆڵی وردهسهمایهدار ده‌گێڕن، چونكه سه‌رمایه‌دار خۆی ماندوو ناكات، ته‌نیا به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات بازاڕ بۆ گه‌شدان به سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه. وه‌ك ئاماژه، سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌كیی ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو وردهسهرمایهدارهكان له بنده‌ستی خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات كه له ڕێگای ئه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگه بچه‌وسێنێته‌وه، چه‌شنی چهوساندنهوهكهش له سه‌رده‌م بۆ سه‌رده‌م جیاوازه.
زۆرجار ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵه یانخود خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات ڕێكه‌وتنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ وڵاتان واژۆ ده‌كه‌ن و به شێوه‌ی گه‌نده‌ڵیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌گرن بۆ ههنارهكردن و ئاڵووێڵكردنی كالا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كالانهی كه پێشتر له‌گه‌ڵ وڵاتی هاوبه‌شی پڕۆژه بازرگانییه‌كه واژۆی له‌سه‌ری كراوه و له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئاڵووێڵ بكرێت، له‌ژێر هه‌ژموونی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراودایه و به‌بێ ئاگاداریی یه‌كێتی سه‌رمایه‌دارانی نیشتمانیی به نرخی هه‌رزان له‌نێو بازاڕدا كۆی ده‌كه‌نه‌وه، دواتریش هه‌نارده‌ی وڵاتان ده‌كه‌ن. به‌م شێوه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له‌و ساڵه‌دا قازانج ده‌كه‌ن و ده‌بنه خاوه‌ن سه‌رمایه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشتر زانیاری‌یان له‌و باره‌وه هه‌بووه كه ئه‌و ساڵ كام كالا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، به‌و شێوه سه‌رمایه‌داره‌كانی دیكه زیانیان پێ ده‌كه‌وێت و ته‌نا چه‌ند كه‌سێك قازانج ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه پێكهێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵیی و كاپیتالیستییهن. به‌و شێوه‌یه سه‌رمایه‌داری نائاسایی درووست ده‌بێ و كۆمه‌ڵگه‌ش هاوسه‌نگیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وه‌ش تێپه‌ڕی كردووه و كاپیتالیسته خۆماڵییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و سامانه سرووشتییهكانیشدا گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست باوه و ڕۆژانه ڕوو ده‌دات.
ئێمه ده‌بێ ڕێگر بین لهوهكه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌و ئاره‌سته‌دا بڕوات. چونكه نه‌ك هه‌ر به‌خته‌وه‌ریی به‌دی ناهێنێت، به‌ڵكوو ئاسۆی ڕوونی مرۆڤدۆستیی و سۆز و بهزییش بنبڕ ده‌كات. گه‌لانی ڕۆژئاوا خاوه‌ن كولتوورنی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن بنه‌ماكانی كاپیتالیسمین، خاوه‌ن سه‌رمایه‌ن، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رییان مسۆگه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵێ بێگومان وڵاتانی پێشكه‌وتوو سیسته‌مێكی سیاسیی باشیان هه‌یه كه خزمه‌تیان ده‌كات و ژیانیشیان به‌و سیسته‌مه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. كه‌واتا ئێمه‌ش ده‌توانین به‌بێ كولتووری كاپیتالیسم و سه‌رمایه‌داریی ببینه خاوه‌ن ئه‌و سیسته‌مه كه ژیانمان ئاسانتر ده‌كات، ئیتر چ پێویست ده‌كا كه ئیزن به‌وه بده‌ین كه كولتوور و چه‌مكی كاپیتالیسم له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا ڕیشك دابكووتێت. له ڕاستیدا تاكوو سه‌ركرده‌كانی كورد هێز و وزریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات بخه‌نه‌گه‌ڕ، دۆخی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی به‌و چه‌شنه ده‌بێت و ئاسۆی ڕوونیش ئاڵۆز ده‌بێ.
كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌ك كۆمه‌ڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی خاوه‌ن وزه و پێكهاته‌ی بهرگرییكارانهیه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌م گه‌له له‌نێو گه‌لانی دیكه‌دا نه‌توێته‌وه و درێژه به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی خۆی بدات، ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵی كوردستان لێیبێبهرییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌له خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی یه‌كگرتوویی سیاسیی نییه و نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی یه‌كگرتوو و به‌هێزه. مه‌زنایه‌تیی كورد له‌وه دایه كه به‌بێ ئه‌وه‌كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی بێ، یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پاراستووه، كه‌چی گه‌لانی دیكه بۆئهوهكه یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وایه‌تییان بپارێزن سنووریان درووست كردووه و خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر گه‌لانی دیكه.
گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش ده‌توانن ببنه خاوه‌ن سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووتر له لیبرالیزم، باشترین چه‌مك و سیسته‌می سیاسیی ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه مرۆڤه‌كان دڵخۆش ده‌كات به ژیان و خه‌بات و به‌رخۆدان. به‌خته‌وه‌ریی له‌و چه‌مك و سیستهمانهدایه كه ئاشتیی و ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی ده‌هێنێته كایه‌وه و وزه به‌گه‌ل ده‌دات له‌پێناو خه‌باتی به‌رده‌وام. له چه‌مكه‌كانی لیبرالیزم و كاپیتالیسم ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژه‌م پێیكرد به‌دی ناكرێت، چونكه گه‌لانی ڕۆژئاوا هه‌میشه ماندوون و ناحه‌سێنه‌وه و به‌رده‌وام له بازاڕی كاردا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، هه‌رچه‌ند مافه كرێكارییه‌كان به‌باشیی ده‌ستبه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه قه‌ناعه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی درووست ببێت. گه‌لانی ڕۆژئاوا ته‌نیا له بوواری سیاسیی و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كانیدا قه‌ناعه‌تیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و گه‌لانه‌ی لاواز كردووه. ئاستی سه‌ركه‌وتن و یه‌كگرتوویی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانی ڕۆژئاوا به‌ستراوه‌ته‌وه به دۆخی ئابووری ئه‌و بنه‌ماڵانه‌وه و هه‌ركات بنه‌ماڵه‌كان تووشی كێشه ده‌بن، هه‌ست و سۆزی به‌رگرییان نامێنێ و لێك هه‌ڵده‌وه‌شێن.
درێژه‌ی هه‌یه…