Mahmud-Raza

مەحمود ڕەزا ئەمین: کێ خائینە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Aـ ئەگەر ئێمە مافیای نەوتی کوردستانین، ئێمە خائینین!

Bـ ئەگەر ئێمە داهاتی نەوتی کوردستان ئە دزین، ئێمە خائینین!
Cـ ئەگەر ئێمە موچەی خەڵکی کوردستانمان دزیوە، ئێمە خائینین!
Dـ ئەگەر ملهوڕی و دزی و دەخەڵی و بێ ویژانی ئێمە خەڵکی کوردستانیان نا ئومێد کردوە و ئینتمامان تیا کوشتون، ئێمە خائینین!
Eـ ئەگەر ئێمە بەشدار بوین لە هێنانی داعش بۆ ناو موسڵ، ئێمە خائینین!
Fـ ئەگەر ئێمە شەنگال مان تەسلیمی داعش کرد و خەڵکەکەیمان بە قەتڵوعام دا، ئێمە خائینین!
Gـ ئەگەر ئێمە بازرگانی نەوتی قاچاخمان لەگەڵ داعش کردوە و پارەی کڕینی چەک و تەقەمەنیمان بۆ دابین کردون تا پێشمەرگەی کورد و سەربازی عێراقی پێ بکوژن، سەد جار خائینین!
Hـ ئەگەر ئێمە گرێبەستی پەنجا ساڵیی تاڵانکردنی نەوتی کوردستانمان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری تورکیا کردوە و لە داهاتی سامانی نیشتمانیی خەڵکی کوردستانا کردومانە بە برا بەش، ئێمە خائینین!
Iـ ئەگەر ئێمە هاوکاری مادی و مەعنەوی ئاکپارتی ئەکەین بۆ کوشتنی خوشک و براکانمان لە باکور و وێران کردنی کوردستان، ئێمە خائینین!
Jـ ئەگەر ئێمە خەندەقی گەمارۆمان لە سەر سنوری کوردستانی خۆرئاوا هەڵکەند بۆ خنکاندنی کوردی خۆرئاوا و شۆڕشەکەی، ئێمە خائینین!
Kـ ئەگەر ئێمە جاشپێشمەرگەی خۆرئاوامان پەروەردە و پڕ چەک کردوە و بەرمان داونەتە گیانی کوردانی خۆرئاوا، ئێمە خائینین!
Lـ ئەگەر ئێمە سەربازگەکانی جەندەرمەی تورکمان بە پارێزگای دهۆکا تۆو کردوە و هەزاران جەندرمەمان لە زیاتر لە 15 سەربازگەدا سەقامگیر کردوە، ئێمە خائینین!
Mـ ئەگەر ئێمە لە شەڕی ناوخۆ دا سپای پاسدارمان هێنایە سەر هەڵەبجە و قەڵادزە و؛ سپای رژێمی بەعسمان هێنایە ناو تەلاری پارلەمان و ئاڵای عێراقی بەعسمان خستە جێگەی ئاڵای کوردستان و؛ جەندرمە و تانک و فڕۆکەی تورکمان هێنانە شەقڵاوە و سەفین و سپیلک و سەر هێڵی هامڵتن، ئێمە خائینین!
Nـ ئەگەر ئێمە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوا پێش پاسدار کەوتبین و بە قۆنتەرات ناوچە ئازاد کراوەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتمان داگیر کردبێتەوە و تەسلیمی سپا و ئەرتەشی ئێرانمان کردبنەوە، ئێمە خائینین!
Oـ ئەگەر ئێمە ساڵی 1975 ئاشبەتاڵمان بە شۆڕشی 14 ساڵەی خەڵکی کوردستان کرد بێ و سامانی شۆڕشەکەشمان بۆ خۆمان دزی بێ، ئێمە خائینین!
Pـ ئەگەر ئێمە ساڵانی 1967 ـ 7968 ئاشبەتاڵمان بە شۆڕشی کوردستانی خۆرهەڵات کرد بێ و، سەری سەرکردەکانی شۆڕشەکەمان بە زینویی یا مردویی تەسلیمی رژێمی حەمەرەزا شا کردبێتەوە، ئێمە خائینین!
Qـ ئەگەر ئێمە وەکو پەشتەماڵی حەمام هەر رۆژە بە بەرۆکی رژێمێکی داگیرکەری پارچەکانی کوردستانەوە بو بین، ئێمە خائینین!
ئەوانەی کە وشەی خیانەت خۆی بە کورتە باڵا ئەزانێ لە بەرامبەر تۆماری پڕ لە خیانەتیانا، ئەگەر مسقاڵە زەڕڕەیەک شەرمیان هەبوایە، ئە بو وشەی خیانەتیان بە یەکجاری لە قاموسی سیاسیی خۆیانا بسڕیایەتەوە.
ئەگەر سنوردانان بۆ ملهوڕیی ملهوڕان و دابین کردنی موچە بۆ موچەخۆرانی کوردستان و گێڕانەوەی بزە بۆ سەر لێوی مناڵان و هیوا بۆ دڵی بێ هیوایان خیانەت بێ، من خیانەتی وا بە کلوری دنیا نا گۆڕمەوە.
سیکتر لەو خائنانەی سیوایان لە خیانەت هاتۆتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت