شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا ئاگاداری ئه‌م عیشق و خۆشه‌ویستییه سیاسییه تایبه‌تانه‌ش هه‌ن!؟
خۆشمەوێی هێندەی حەزی کورد بۆ موناقەشەی سیاسیی،
خۆشمەوێی هێندەی بوونی کورد لەسەر فەیسبووک،
خۆشمەوێی هێندەی نوقمبوونی پارتیی و یەکێتیی لە تاڵانیی سامانی وولآت،
خۆشمەوێی هێندەی جیایخوازی پارتی بۆ بادینان،
خۆشمەوێی هێندەی حەزی حسک بۆ گوڵەخانە،
خۆشمەوێی هێندەی مەیلی گۆڕان بۆ گردەکە،
خۆشمەوێی هێندەی هەوڵی ئیسلامیی سیاسیی بۆ دەسەڵات و پارە،
خۆشمه‌وێی هێنده‌ی زۆربڵێی و نه‌بوونی كرداری یه‌كێتیی بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵیی!
خۆشمه‌وێی هێنده‌ی حه‌زی مه‌سعود به‌رزانی بۆ كورسی سه‌رۆكایه‌تیی،
خۆشمه‌وێی هێنده‌ی زۆری خه‌وه‌كانی عه‌لی باپیر به خالق و پێغه‌مبه‌رانه‌وه!
خۆشمه‌وێی هێنده‌ی پلانه‌كانی سه‌لاحه‌دین به‌هادین بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی!
خۆشمەوێی هێندەی مه‌یلی وەزیرەکانی یەکگرتوو و كۆمه‌ڵ بۆ پۆست و ده‌سه‌لات،
خۆشمەوێی هێندەی نەریتی شیوعیی و کۆمۆنیست بۆ ئیدیعا،
خۆشمەوێی هێدەی عیشقی وەزیر و پەرلەمانتاری کورد بۆ بڕی مووچەکەیان،
خۆشمەوێی هێندەی نەبوونی مەعریفە لە زانکۆکانی کوردستان،
خۆشمەوێی هێندەی زۆری مامۆستای ‘شەهادە حیزبی’ لە زانکۆکانی کوردستان،
خۆشمەوێی هێندەی هەنسکی تەخەروجی زانکۆ بۆ دامەزران،
—
با پێت بڵێم: بەڕاست خۆشمەوێی !
هێندەی شەهید بۆ نیشتیمانەکەی،
هێندەی شۆڕشگێڕ بۆ یەکسانی،
هێندەی قاسملوو بۆ کوردستان.