عه‌تا قه‌ره‌داخی: بڕوانه‌بوون به بوونی ئه‌وی تر.
كاتێ ده‌ڵێین: ئه‌ویتر، مه‌به‌ستمان ئه‌و ئه‌ویتره‌یه كه له روانین و دیدو بۆچووندا جیاوازه له من. هه‌ر لێره‌شه‌وه باسی جیاوازبوون له زۆر رووه‌وه دێته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنێتی قبوڵكردنی ئه‌وی جیاوازه، نه‌ك قبوڵكردنی ئه‌وی هاوشێوه. جیاوازبوون خاسێتی كۆمه‌ڵگه سرووشتیهكانه. جیاوازبوون سه‌رچاوه‌ی هێزو وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش تاكو نه‌بێته به‌رهه‌مهێنی بۆچوونی جیاواز‌و روانینی جیاواز‌و عه‌قڵی جۆراوجۆر و ئه‌و جیاوازی و جۆراوجۆرێتیهش قبوڵ نه‌كات و نه‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جیاوازی و جۆراوجۆریه پێكه‌وه بژی، نابێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندوو به‌هێزو ته‌ندرووست و ناشتوانێت هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵبهێنێت.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه، یه‌كێك له خاسێته دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان باڵاده‌ستبوونی تاكه عهقڵو تاكه بیر‌و تاكه لێكدانه‌وه‌و تاكه جیهانبینیه، هه‌موو ئه‌م تاكانه‌ش زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ درووستبوونی یه‌ك جۆر له سیستێمی سیاسی كه ئه‌ویش سیستێمی شمولی تۆتالیتاره. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه تاكه عه‌قڵێك تیایاندا باڵاده‌سته یان كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵایه‌تین یان كۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تیایدا ئایدیۆلۆجیا یان هه‌ر فیكرێكی تر تیایدا بووه‌ته جێگره‌وه‌ی ئایین. مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا یه‌ك لێكدانه‌وه بۆ مرۆڤ‌و ژیان هه‌یه.
له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له خێزان، بنه‌ماڵه، خێڵ، عه‌شیره‌ت، حیزب،حكومه‌ت، ده‌وڵه‌ت هه‌موویان یه‌ك ئاراسته‌یان هه‌یه بۆ بینین‌و یه‌ك روانینیان هه‌یه بۆ سه‌یركردنی دنیا ئه‌ویش له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه كه مانه‌وه‌و بهردهوامبوونو پاراستن‌و به‌هێزكردنی خۆیان مسۆگه‌ر بكات. واته كۆی ئه‌م دامه‌زراوانه وه‌ها ده‌ڕوانن كه ئه‌مان بوویه‌كی رههانو هه‌ریه‌كه له شوێنی خۆیدا جێگره‌وه‌ی خودایه له‌سه‌ر زهویو هه‌موو ماف‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خودا‌ش به‌خۆی ره‌وا ده‌بینێت.
بێگومان له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌میشه ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه دهبێتو بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌میشه رێگای نامه‌شروع به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌ویش له پیاده‌كردنی هێزدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه ده‌شێ به‌كارهێنانی هێز بێت به مانا سه‌ربازییه‌كه‌ی یان له‌شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كه چۆن هه‌موو كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ دهكاتوتهنانهت بواری ئه‌وه‌شی بۆ ناهێڵێته‌وه كه بتوانێت له ئازار‌و ژانهكانیشی بدوێت، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌ش نا به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه له‌سایه‌ی سیته‌می له‌م جۆره‌دا ده‌بێت به ئامراز‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه به ئاره‌زووی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كه تاكه عه‌قڵێك تیایاندا باڵاده‌سته‌و كۆی مه‌سه‌له‌كانی تریش په‌یوه‌ستن به‌و تاكه عه‌قڵه‌وه كه عه‌قڵێكی داخراوه‌و بێجگه له خۆی ناتوانێت دان به بوونی هیچ عه‌قڵێكی تردا نانێت‌و، بێجگه له بۆچوونی خۆی هیچ بۆچوونێكی تر به‌راست نازانێت‌و بێجگه له‌و بنه‌ماو یاسا‌و رێسایانه‌ی كه بۆ پاراستنی خۆی دایناوه ناتوانێت دان به ره‌وایه‌تی هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی تردا بنێت. له‌بارێكی وه‌هاشدا هه‌رچه‌نده كورد خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی خاوه‌ن شووناس نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و تاكه عه‌قڵه باڵاده‌سته هه‌میشه هه‌موو ده‌ره‌وه‌ی خۆیی نه‌ك هه‌ر ره‌تكردۆته‌وه به‌ڵكو هه‌وڵی جیدی بۆ له ناوبردنو سڕینه‌وه‌شی داوه. ئه‌وه‌تا سه‌رباری به پهراوێزبوونو داگیركردن‌و دابه‌شكردنیشی كه‌چی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رده‌وام له‌ململانێی سه‌ختی ناوخۆیدا بووه‌و ته‌نانه‌ت پێكهاته هاوشێوهكانیش كه هه‌م پێكهاتن‌و هه‌م عه‌قڵی باڵادهستیشیان هاوشێوه بووه هه‌وڵی یه‌كتر سڕینه‌وه‌و له ناوبردنی یه‌كترییان داوه.
دیاره عه‌قڵی باڵاده‌ستی ته‌نیا خۆقبوڵكهر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا نه‌بووه كه له‌سه‌روه ناومان هێنان. به‌ڵكو ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له ناو نوخبه‌ی سیاسی‌و رۆشنبیریشدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ختتر تاكو ئێستاش باڵاده‌سته‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و نوخبه‌یه‌ی كه زمان‌و قه‌ڵمی هه‌میشه باسی كرانه‌وه‌و فره عهقڵیو فره بۆچوونیو فره لێكدانه‌وه‌یی ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك رای جیاواز قبوڵ ناكات‌و ئه‌وی تر ناخوێنێته‌وه‌و ئه‌و له هه‌موو به‌شه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر پیرۆزیی به‌باڵای خۆی ده‌بڕێت. خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئه‌وه‌ی كه‌باسی ئازادی‌و دیموكراسی‌و فرهییو زیاتر له عهقڵو بۆچوون‌و لێكدانه‌وه‌و جیهانبینیه‌ك ده‌كات ئه‌و له هه‌مووان تووندڕهوترهو ناتوانێت دان به غه‌یری خۆیدا بنێت‌و بێجگه له خۆیشی هه‌موو ئه‌وانی تری به‌لاوه هیچه. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م نوخبه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا باڵاده‌ست بێت ئه‌وا ئه‌و په‌راوێزه‌ی ئێستا بۆ قسه‌كردن هه‌یه به‌ته‌واوی ده‌سڕێته‌وه‌و زه‌مینه‌ی درووستبوونی ئهویترو قبوڵكردنی ئه‌ویتر واته ئه‌وی جیاواز له‌بار دهبرێتو بۆ سه‌رده‌مانێكی تریش تاكه عهقڵو تاكه لێكدانه‌وه‌و تاكه دنیابینی باڵاده‌ست ده‌بێت.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts