کامەران وریا قانع: وه‌ڵامى سلێمانى بۆ بارزانى.
ڕق و بوغزهكهت واز لێبێنه, ڕقهكهت واته زمانى خوێن و ماڵوێرانى.
خه‌ڵكى سلێمانى له زمانى گوڵ و خۆشه‌ویستى بۆ ژیان هیچى تریان نیه پێت بڵێن. زمانى گاڵته‌پێكردن و توڕه‌یه‌ت زمانى ماڵوێرانى و جه‌نگه، ته‌نها بۆ جارێك گوێبگره، بۆ هه‌تا هه‌تا ئاسوده ئه‌بیت.
ته‌نها جارێك هه‌ست به هێزى میلله‌ت بكه، هه‌تا هه‌تا نابیته دارده‌ستى هیچ هێزێك.
كاره‌ساتى گه‌وره‌ى تۆ ئه‌وه‌یه ته‌نهایت، هه‌رگیز هه‌ستت به گه‌نجان و پیرانى ئه‌م نیشتمانه نه‌كردووه.
كێشه‌ى تۆ ئه‌وه‌یه هه‌رگیز وه‌ك گه‌نجێك گیرفانت به‌تاڵ نه‌بووه, كه پاره‌ى جگه‌ره‌یه‌كى نه‌بێت، یان وه‌ك باوكێك خۆى له ڕۆژانه‌ى منداڵه‌كه‌ى بدزێته‌وه.
تۆ برسیمان ئه‌كه‌یت و به ئازایه‌تى ئهژماردى ئه‌كه‌یت بۆ مێژووى خۆت.
به‌ڕاست رۆژێك له رۆژان وه‌كو باوكێك قه‌ت بیر له‌وه كردۆته‌وه درۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت و, پێ بڵێیت: ئه‌مرۆ ستى ستار داخراوه یان پشوه!. كه باوك ناچار بوو درۆ له‌گه‌ل منداڵه‌كه‌ى بكات.
بزانه گه‌ردون هاوسه‌نگى تێكچووه!.
میلله‌ت هه‌رگیز پشتى سه‌ركرده‌ى دڵسۆزى به‌رنادا ئه‌وه مێژوو شاهیده، به‌ڵام سه‌رۆكه ڕق له دڵ و بوغزاویهكان هه‌ر زوو بهردوعاى نه‌مان ئه‌كه‌ون!.
تێبینی/ هەر جەندە ئەم وتارە کورتەو، لەگەڵ سیستەمی وتاریکورد ناگۆجێت، بەڵام بەهۆکاریی کورت و پوخت و پڕ واتاکەیەوە، بڵاومان کردەوە.