Kosret-Berhem

ئومێد كەریم: باڵی ناوەندو پۆستی سەرۆك كۆمار.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەسەلەیەكی كوردی هەیە ئەڵێ” تەیرێك ساڵی جارێك قسەی ئەكرد، ئەویش ئەیوت: (گ…) !. باڵی ناوەندی بریاریش بەهۆی ململانێكانی لەناو یەكێتیدا لەدوای دامەزراندنیەوەو دوای دەهرێك لەبێدەنگیكردن لەئاست باروگوزەرانی میللەتەكەیان، لەبەیاننامەیەكی سەرلێشواوەدا دو قسەیان كرد. بەڵام خۆزیا هەر بێدەنگ بونایە، نەوەك بەیاننامەیەكی كرچوكاڵو بێسەروبەر ئاوا دەركەن كە بۆنی پارتایەتی لێوە دەهات.

كاتێك دێر بەدێری خاڵی سێیەمی بەیاننامەكەیان تەواو خزمەتی ئەجینداكانی پارتی و بارزانی ئەكات. لەم خاڵەدا ئەڵێن: دەسكەوتەكانی گەلەكەمان لە فیدراڵی و هەنگاوەكانیدا بپارێزین، و بوار بەو ئاراستانە نەدەین كە هەرێمی كوردستان و فیدراڵی كەرت و پەرت بكات، پارچە پارچەو پارێزگا بەپاریزگا بە بەغداوە ببەستێتەوە.
خەڵكی برسی دێنە سەرشەقام و هاوارو هانا بۆ عەبادی ئەبەن لەبرسا، ناوەندی بریاریش باسی فیدرالیزم و تەوافوق و یەكریزی كوردستان ئەكات، كە دەمێكە بەدەست پارتی و بارزانییەوە خراوەتە ژێر پێیەكانەوە. ئەم پەرۆشیەی باڵی ناوەند بۆ یەكێتی و خاكی كوردستانی دابەشكراو بەسەر زۆنی سەوز و زەرد، رێك پێچەوانەی ئەو سیاسەت و هەڵسوكەوتانەیە، كەپارتی دژ بە میللەتەكەمان ئەیكات و پیرۆزی ئەدا بە سنورە وەهمیەكانی دێگەڵەو پردێوە.
سەیرە! باڵی ناوەند هەر لەئەساسدا شەڕی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئەكەن و چاویان لەو پۆستەیە، كەچی لەبەیاننامەكەیاندا باس لەوە ئەكەن نابێ خەڵكی برسی و نانبڕاو روو لەبەغدا بكەن، وەكو ئەوەی ئەوان گۆشت ناخۆن بەڵام گۆشتاوەكە ئەكەنە نۆشی گیانیان، یا وەكو مەلا سەلەفییەكە، خۆشەویستی لەكچ و كوران حەرام ئەكا، بەڵام خۆی لەناو عیشق و خۆشەویستی قوتابیەكی پەیمانگا ئیسلامییەكەیدا ئەتوێنێتەوە.
لەلایەكی تریشەوە هەردو سەرپەرشتیاری باڵی ناوەند، یۆستی سەرۆكی حكومەتیان بەڕێوە بردووە، بۆچی لەسەردەمی حوكمڕانی خۆیاندا هەوڵی چارەسەری سیستەمی ئەم حوكمڕانییە سەقەتەی هەرێمیان نەدا ئیًستا حكومەتەكەی هەرێم بەشكستخواردو ئەزانن، ئەوەی ئێستا روو ئەدات مییراتی ئەوانە تەنگی بەمیللەت هەڵچنیووە.
لەم سەردەمەدا دیارترین دیاردە لەناو عالەمی سیاسەتی كوردیا، سیاسەتی دوو فاقییە. زۆربەی حزبە سیاس و هێزو لایەنە كوردییەكان ئەم سیاسەتە پەیڕەو ئەكەن، لەلایەك پەرۆشی خۆیان بۆ برسیەتی میللەت دەرئەبڕن، لەلایەكیشەوە پشتگییری لە سیاسەتی برسیكردن ئەكەن، ڕێك وەكو سەردەمی ئیمام حوسێن، جەنگاوەركان دڵیان لای حوسێن بو، شمشێرەكەشیان لەگەڵ دەسەڵات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت