زەبەنگ بەهادین: گەل لە نێوان پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕلەماندا.
ئه‌وه‌ى كه‌مێك له ڕه‌وشى سیاسى كوردوستان بروانێت, سه‌ره‌تا ئه‌بێته شیكهرهوهیهكى باشى سیاسى و، دوایش ئه‌بێته سهرلێشێواوێكى باش. ئه‌م ئه‌زمونى حكومرانى و سیاسه‌تكردنه له‌م وڵاته هیچ جۆره لۆژیكێك نایگرێته‌وه.
زۆرجار نازانى ئاخۆ پشتى په‌رده‌كان زۆرن لێره, یان سیاسه‌ت خۆى جۆرێكه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى مێشكه لاوازه‌كان، وه‌ك به‌ریتانى یه‌كان ده‌ڵێن: یان ئه‌وه‌تا نه ئه‌وان و نه ئێمه‌ش فرمان به‌سه‌ر دنیاى سیاسه‌ته‌وه نى یه, به عه‌شایه‌رى یه‌كه‌ى خۆمان تێفرێداوه.
خه‌ڵك ئه‌مرۆ برسى یه، نازانێ هانا بۆ كێ به‌رێت, ناوێرێت له كه‌ناڵێكه‌وه ده‌ركه‌وێت و داواى مافه‌كانى خۆى بكات, یه‌كسه‌ر وابه‌سته ئه‌كرێت به‌و لایه‌نه‌وه, خۆ به ناشكورى نه‌بێت كه‌ناڵێك یان راگه‌یاندنێكى سه‌ربه‌خۆ مان نى یه، یان سه‌ر به‌مه یان سه‌ر به‌وه‌و، یان سێبه‌رى ئه‌م یان سێبه‌رى ئه‌وه.
سیاسه‌ت ئه‌مه‌نه سه‌یر بووه له‌م كوردوستانه ئه‌ندامى گه‌وره‌ى حیزبى وا هه‌یه ئه‌لێت: ئه‌م خۆپیشاندانانه به سیاسى كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى له مه‌زادخانه‌كه ئیش بكات.
یان هه‌یانه ئه‌ڵێت: ده‌ستێكى حیزبى له پشت ئه‌م ناره‌زایه‌تى و خۆپیشاندان و مانگرتانهنهوه هه‌یه, وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه له مه‌ریخه‌وه بۆ ئێمه خوڵقا بێت و حیزبه‌كان نهیانخوڵقانبێت.
له راستیدا هه‌موو حیزبه‌كان بێ جیاكارى بارودۆخه‌كه‌یان گه‌یاندۆته كه‌نارێك تازه لانگهرگرتن به‌بێ زه‌ره‌ر و هێور بوونه‌وه‌ى به‌ئاسایى ئه‌سته‌مه. كه‌س دانى خێر به‌ویتردا ناهێنێ.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌ڵێت: سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانن. بەرزانی ئه‌ڵێت: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ى راسته‌قینه‌ى كێشه‌كانن.
ئێستا ئێمه نازانین كێ سهبهبكارى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌یه, ئه‌وى تیاچووه له‌و نێوه‌نده میلله‌ته داماوهكهیه. ئه‌وه‌تا ده‌وام هه‌بێت مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر پاره‌یان پێ نى یه, ئه‌م وڵاته به‌ره‌و وێرانه هه‌نگاو ئه‌نێت, ئهرۆى وڵات جێده‌هێڵیت ئه‌سته‌مه‌و رۆوبهروى مه‌رگ ئه‌بیته‌وه, نارۆیت رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و دارمان و داروخان هه‌نگاو ئه‌نێیت لێره. ئێستا تازه داواى ئاشت بوونه‌وه ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه سه‌ره‌ى یه‌كه‌مجار نى یه داوا بكه‌ن, كه دڵنیاشم كه‌سیان برواو متمانه‌ى به‌ویتریان نه‌ماوه, له ڕووى لۆژیكى و مه‌عریفیشه‌وه هه‌ست به وێرانبوونى زیاتر ئه‌كه‌یت.