زه‌به‌نگ به‌هادین: به‌یاننامه‌كه‌ى بارزانى بۆ له‌م كاته‌دا بۆ وه بۆ كێ بوو؟
گه‌ر به ووردیى سه‌رنج بده‌ى هه‌ر دوو رۆژ پێش ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ى ئێستاى بارزانى، كه بۆ چاره‌سه‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردوستان خستویهتى روو, بارزانى له باشیكه‌وه به شێوه ته‌نزێكه‌وه به خۆپیشانده‌ران و سه‌رجه‌م حیزبه‌كانى نه‌یارى ووت بۆ خۆتان چى ئه‌نووسن بنووسن, بۆ خۆتان هه‌ڵپه‌رن. ووردتر سه‌رنج بده‌یت بارزانى وه‌ك كه‌سێكى بازارى ئه‌م قسانه‌ى نه‌كرد ئه‌و خۆى باش ئه‌زانێت پێگه‌و جێگه‌ى خۆى چى یه و چۆنه, ئه‌و باش ئه‌زانێت چى ئه‌ڵێت و بۆ ئهیڵیت و كه‌ى ئه‌یڵێت به تایبه‌ت له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا, كه ئیتر بیانووى داعش نامێنێ له ناوچه‌كه‌و هاوكێشه‌كان گۆرانكارى گه‌روره‌یان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌وه‌ى ئێستا بارزانى و پارتى ئه‌یكه‌ن جۆریكه له خۆ ئاماده‌كردن بۆ دواى داعش, هه‌موومان باش ئه‌زانین بوونى داعش له ناوچه‌كه ببوه مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ ئه‌م گه‌له نه‌گبه‌ته كه رۆژانه ئهیانكرده بیانوو بۆ برسى كردن و بێدهنگركدن و سه‌ركوتكردنى خه‌ڵكه‌كه, هه‌رچیت بووتایه ئه‌یانووت ئێمه شه‌رى داعش ده‌كه‌ین.
ئێستا داعش ته‌واو, ئیتر كاتى گۆرانكارى یه, ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كى كه، ئه‌و كێشانه‌ى ناو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و توند بوونه‌وه‌ى كێشمه‌كێشى نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتى كه گه‌یشتۆته ئاستێك لایه‌ك ئه‌بێـت لاكه‌ى تر بسرێته‌وه, یان لایه‌ك ته‌سلیمى بۆچونه‌كانى لاكه‌ى تر بێت, له ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش به هه‌مان شێوه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا ئه‌وانیش لایهنهێكیان حه‌زى مانه‌وه‌ى ناو ده‌سه‌ڵات گێژى كردوون لا یه‌كیشیان هه‌ر له هه‌وڵى ئۆپۆسزیۆن بووندایه.
هه‌رچى ئیسلامى یهكانیشه ئه‌وا یه‌كگرتوو ئێستا به ته‌واوى بۆته وابه‌سته‌ى پارتى و ئه‌وه‌ى پارتى به دڵى نه‌بێـت ئه‌و ئه‌سڵه‌ن توخنى ناكه‌وێت, كۆمه‌ڵى ئیسلامیش به دواى هه‌لێكدا ئه‌گه‌رێت به دزى یه‌وه بگه‌رێته‌وه ناو كایه سیاسى یه‌كه‌و خۆى ده‌ركات له به دوور‌و پهرێزگرتنهى خستیویانهته ناوى.
هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه كۆ بكه‌یته‌وه بۆت شى ئه‌كاته‌وه، كه بۆ بارزانى دواى تێپه‌ر بوونى دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كه ووتى: بێباكین چى ئه‌كه‌ن بیكه‌ن به‌یاننامه‌یه‌كى تر‌ى بڵاو كرده‌وه‌و ئه‌ڵێت: واز له كورسى یه‌كه‌م دێنم, تۆ بڵێ بارودۆخى ئیقلیمى له كوفلهكونێكدا وا گۆرا بێت تا بارزانى بریارێكى وا بدات, تۆ بڵێى ره‌حمى جوڵابێ بۆ میلله‌ته‌كه‌ى بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ساڵێك له‌مه‌به‌ر به‌ڵێن چاككردنى مووچهكهیانى به شه‌خسى پێدا بوون. یان دیاره خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى هێنده كاریگه‌رى هه‌بووه واى له بارزانى كرد كۆل بدات و ته‌سلیم به ئیراده‌ى خۆپیشانده‌ران بێت.
ئێستا ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه له‌وه ووردترىكهینهوهو دوخه‌كه بخه‌ینه ژێر زهرهبینهوه. چى ئه‌بینین؟ رێكه‌وتێكى جوانى به‌رژه‌وه‌ندى باڵى مه‌سرور بارزانى باڵى كۆسره‌ت و به‌رهه‌م له‌م په‌یامه‌دا, ئه‌بینین په‌یامه‌كه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌كات , داواى دانانى كه‌سێك ده‌كات به شێوه‌یه‌كى كاتى تا كاتى هه‌ڵبژاردن, ئه‌مه چى ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ باڵى مه‌سرور بارزانى و بارزانى به ئاسانى رزگاریان ده‌بێت له نێچیریفان بارزانى كه ماوه‌یه‌كه له رێگاى كه‌ناڵه‌كانیان یان كه‌سانێكى وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵه‌وه سه‌ریان كردۆته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى نیچیرفان بارزانى و به شكستخواردو ناوى ئه‌به‌ن به‌م شێوه‌یه ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه ئه‌مجاره ئه‌وه‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه دا ئه‌نێن. هه‌رچى سهرۆكیاتى ههرێمهكهشه تا ئه‌مان ئه‌گه‌نه رێكه‌وتن خۆى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌و بارزانى خۆى بۆ ئه‌و پۆسته ئهپاڵێوێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دینێته‌وه, باڵى كۆسره‌ت و به‌رهه‌میش, رزگاریان ده‌بێت له قوباد تاڵه‌بانى و خۆیان ئه‌چنه هاوكێشه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ پارتى و سه‌رنجامه‌كه‌ى رێكه‌وتنێكى ستراتیجیش ده‌كه‌ن وا له یه‌كێتیش ده‌كه‌ن كه سوودمه‌ندى له رێككهوتندایه له‌گه‌ڵ پارتى. به‌مه‌ش زله‌یه‌كى توند له باڵى هیرۆخان ده‌ده‌ن, له هه‌مان كاتدا گۆرانیش ئه‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و كار ئه‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆران و یهكێـى.
ئه‌مانه ئه‌و گریمانانهن كه زۆرتر نزیكن له رووداو پێشهاته‌كانى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كه بارزانى ده‌ریكرد بۆ ئاشتبونه‌وه ناو ماڵى كوردى, خۆ هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌م جارهشى هیچى فه‌رق نه‌بوو له‌گه‌ڵ جاره‌كانى تری‌دا هه‌ر هه‌مان سێ خاڵ بوو, داواى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و دانانى كه‌سێك بۆ شوێنه‌كه‌ى خۆى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌ڵام جاره‌كانى تر كه‌سى سوود مه‌ند نه‌بوو له‌م سێ خاله وه‌ك ئه‌مجاره‌ى ئێستا بۆیه ئه‌بینیت په‌یتا په‌یتا پێشوازى له به‌یاننامه‌كه‌ى بارزانى ده‌كرێت و به چاره‌سه‌رى ده‌زانن بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
هه‌رچى میلله‌تیشه گه‌یشۆته ئاستێك ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگه باش بوونى دۆخى داراى و ئابوورى خۆیه‌تى چونكه ساڵانێكى زۆره هیلاك كراون به‌م كێشه سیاسیانه‌وه و ئه‌وه‌ى لایان گرنگه باش بوونى دۆخه‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى چوونكه هه‌موو گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بروایه‌ى كه هه‌موو كێشه‌كانى هه‌رێم به سیاسى كراوه و ته‌نها زه‌ره‌مه‌ند خه‌ڵكه ره‌ش و رووتهكهیه و به‌س.