شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ تائێستا ئه‌م هۆزه گه‌وره‌یه‌ی كورد له شوناس و میراتی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا دابڕێنراوه؟
یه‌كێك له‌و تیرهكۆنانهی كورد كه تائێستا له یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌للی كورد دابڕێنراوه و فه‌رامۆشكراوه ئه‌وا (كورده بهختیارییهكانن).
داگیركه‌رانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بوون، له بچووككردنه‌وه و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و سنوری نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كاندا و، چه‌ندان جۆر سیاسه‌تیان له داڕشتنی (پلانی ڕۆژ، فریودانی مه‌زهه‌بیی و ئاینی، پلانی ستراتیژ) یان بۆ گرتۆته‌به‌ر!!
یه‌كێك له‌و سیاسه‌ته په‌رتكه و زالانهیهی كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی-نه‌ته‌وه‌یی پێی هه‌ستاوه، دابڕاندنی تیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورده له پاشخانی نه‌ته‌وه‌یی كوردبوون و شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیاندا، كه ئه‌وانیش كورده بهختیارییهكانن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی لوڕه كورده‌كان زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن، به‌هه‌مانشێوه نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ری فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی-نه‌ته‌وه‌یی تاڕاده‌یه‌كی كاریگه‌ر تووانیوویه‌تی لوڕه كورده‌كانیش به‌هۆی سۆزی مه‌زهه‌بگه‌رایی له كورد و میراتی كوردبوونیان داببڕێت!
تیره‌یه‌كی دیكه‌ی به ڕه‌سه‌ن كورد، كه ده‌بوو جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌گشتیی و به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌لاتی كوردستان دا گرنگی ته‌واویان پێ بدایه و، له سیاسه‌تی دابڕاندنی داگیركه‌ر بیانپاراستبایه، ئه‌وا تیره‌ی گه‌وره‌ی كورد كورده بهختیارییهكانن.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه‌ی كه له ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هێناومه‌ته‌وه، سنوری نه‌ته‌وه‌ی كورد له باشوری خۆرهه‌لاتی كوردستانه‌وه له ڕێگه‌ی تیره‌ی كورده بهختیارییهكانهوه شۆڕده‌بێته‌وه تاسه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
به ڕوونیی و به دیاریكراویش دبلۆماتكاره پرۆفیشناڵهكانی ئینگلیز ڕۆشتوونه‌ته سنوری كورده به‌ختیارییه‌كان و له ناو نهخشهكانیاندا به ده‌سته‌واژه‌ی (هۆزی كورده به‌ختیارییه‌كان) ناویان بردوون.
هه‌رچه‌نده چه‌ندان فیلمی دۆكیۆمێنتاری دروستكراوی ته‌له‌فزیۆنه فاشیستییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی فارسی داگیركه‌ر ده‌بینین كه ده‌یانه‌وێت تیره‌ی كورده به‌ختیارییه‌كان له كوردبوونیان جیابكه‌نه‌وه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ لوڕه كورده‌كان دا به (قه‌وم)ـه جیاوازه‌كانی سنوری ده‌وله‌تی ئێرانی دروستكراو فۆرمۆلهیان بكه‌ن، بۆ نموونه وه‌ك له‌م لینكه‌ی یوتوب دا، کە لە خوارەوەیە بۆمان ئه‌سه‌لمێت.
كه‌چی جوولانه‌وه‌ی كورد له به‌شی خۆرهه‌لاتی كوردستانیش دا، تائێستا ستراتیژێكی كاریگه‌ری نه‌بووه كه به پراكتیك و تیۆری كاربكات له‌سه‌ر كورده به‌ختیارییه‌كان و، له سیاسه‌تی فاشیستانه‌ی دابڕاندنیان له شوناس و میراتی نه‌ته‌وه‌یی كورد بیانپارێزێت.
ترسناكتر له‌وه‌ش، هه‌ندێ كه‌س كه له زانكۆكانی كوردستان بوونه‌ته پسپۆڕی خۆرهه‌لاتی كوردستان، ئه‌وا زیاتر له نیوه‌یان شه‌هاده حیزبین و، له بری ئه‌وه‌ی له ساغكردنه‌وه و سه‌لماندنی دوو كه‌یسی هێنده كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی دابن، كه‌چی له پیشه‌یی بوونی ئه‌كادیمی لایانداوه‌و كه‌وتوونه‌ته شوێن ئایدۆلۆژیاگهراییان و شۆردنه‌وه‌ی مێژووی خیانه‌تكاره كورده‌كانی ناو جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
بۆ نموونه: یه‌كێك له‌و شه‌هاده دارانه‌ی زانكۆكانی كوردستان كه كۆنهپاسۆكییه، به‌هۆی ناسراوێتیی بنه‌ماڵه‌ییان و هاوته‌ریبی ئایدۆلۆژییان، كاروكرده‌وه‌ی بووه‌ته شۆردنه‌وه‌ی خیانه‌ته‌كانی خیانه‌تكاری ناو مێژووی كورد (عه‌بدولای ئیسحاقی ناسراو به ئه‌حمه‌د تۆفیق ) كه داهێنه‌ری بیری گزیری بووه له ناو شۆرشی كورد دا و، بكوژ و پلان‌داڕێژی شه‌هیدكردنی چه‌ندان سه‌ركرده و كادیری كوردی خۆرهه‌ڵاته له‌وانه‌ش (سه‌دیقی ئه‌نجیری و ئه‌سعه‌دی خودایاریی ).
كه‌چی كاروكرده‌وه‌ی ئه‌و كۆنه پاسۆكییه دۆڕاوه شههادهپێ دراوانه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆزه‌كانی وه‌ك ڕه‌سه‌نی تیره‌ی به‌ختیارییه‌كان وردبنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستیان له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌ی جاش- قه‌له‌مه‌كانی وه‌ك عیرفان قانعی فه‌ردی خۆشخزمهتچی فارسی فاشیست و به‌هه‌مانشێوه ئه‌مانیش له هه‌وڵی گۆڕین و ساخته‌كردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان دان!!
لێره‌وه جێی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره له ته‌واوی سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی كوردی خۆرهه‌لات بكه‌ین، كه: ئایا ئێوه چ ستراتیژێكتان هه‌بووه و هه‌یه بۆ ڕێگریكردن له سیاسه‌تی فاشیست مه‌زهه‌بیی-نه‌ته‌وه‌یی فارسی داگیركه‌ر كه ده‌یانه‌وێت تیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كورده به‌ختیارییه‌كان و ته‌نانه‌ت لوڕهكانیش له شوناس و میراتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد داببڕن؟