عبدالرحمن الراشد: له ترەمپ مه‌ترسن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پێش هه‌شت ساڵ و ئه‌وكاته‌ی ئۆباما بو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لێشاوێك نوسینی شاد و دڵخۆشكه‌ری له باره‌وه نوسرا، هه‌ر ئه‌وكات له‌و باره‌یه‌وه نوسیم، زیاده‌ڕه‌وی له گه‌شبینیدا مه‌كه‌ن.
ئێستاش ته‌نها رۆژێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ تێپه‌ڕیوه، زۆرێك ره‌شبینن و حوكم له‌و باره‌وه ده‌ده‌ن، ئێستاش ده‌ڵێم زیاده‌ڕه‌وی له ڕه‌شبینیدا مه‌كه‌ن.
سه‌یری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ترەمپ مه‌كه‌ن، سه‌یری ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یه، زۆرێك له هه‌ڵوێست و ئیعتبار و ئه‌و بڕیارانه‌شی حكومه‌ته‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌پێی پێدراوه نوێیهكانهو، له‌وكاته‌دا له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو پێویسته به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی كاربكات، له كاتی خۆیدا هه‌ست به جیاوازی نێوان ئه‌م و سه‌رۆكی ڕۆشت‌و باراك ئۆباما ده‌كه‌ین، گۆڕانی چاوه‌ڕوانكراو رودهدهت، بەڵام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا رونادات.
ترەمپ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای برده‌وه‌و، به‌مه‌ش ململانێی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات و، ئیدی گوێمان له ترامپ نابێت له باره‌ی موسڵمان و بیانیه‌كانه‌وه قسه بكات.
دوای دو مانگی داهاتو سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له نوسینگه‌ی كۆشكی سپی داده‌نیشێت و چالاكیه‌كانی ده‌ست پێده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی روبه‌رێكی گه‌وره‌و فراوانی كات و سه‌رقاڵیه‌كانی داگیر ده‌كه‌ن، جه‌نگ له سوریا، شه‌ڕ دژی رێكخراوی داعش له سوریا و عێراق، و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و روسیا‌و توركیا، جه‌نگی یه‌مه‌ن و لیبیا‌و شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، كێشه‌ی فه‌له‌ستین و له سه‌رویانه‌وه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان.
له رابوردودا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌ی ته‌نها كێشه‌یه‌ك بو، ئێستا بوه به خراپترین و مه‌ترسیدارترین پێگه له‌سه‌ر روی زه‌وی، ناوچه‌ی ئاگرێكی زۆر و له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵدایه. ئایا ترەمپ له سیاسه‌تی پێش سه‌رده‌می خۆی كه ئۆبامایه زۆر دور ده‌كه‌وێته‌وه؟ ره‌نگه ئه‌مه بكات به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی كه سیاسه‌تی پێش ئه‌و له چاره‌سه‌ركردنی شكستیان تێدا هێناوه، ئه‌و روداوانه‌ش سه‌لماندیان كه ئه‌م پێشڤهچونانه هه‌ڕه‌شه‌یه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا، یا په‌یوه‌ندیان به هاوسه‌نگی هێزی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه.
به‌و كه‌سانه‌ش ده‌ڵێم: كه قسه‌و نوسینه‌كانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یاندا زاڵ بوه‌و، پێیانوایه كه ترەمپ دژی موسڵمانانه، ره‌چاوی دو كاری گرنگ بكه‌ن؛ مێژوی شه‌خسیی ترەمپ و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له ده‌ستورو دامه‌زراوه دادیهكانهوه. سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو تۆمارێكی شه‌خسیی درێژی له‌گه‌ڵ موسڵماناندا هه‌یه، هه‌رگیز هه‌ڵوێستێكی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌و، هیچ تێوه‌گلانێكی له بانگه‌شه سیاسی و میدیاییهكانیدا نیه كه دژی موسڵمانان بێت، موسڵمانی ئه‌مه‌ریكا یان ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت، ته‌نانه‌ت دوای فوبیای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی 11ی سیپتهمبهریش، ئه‌گه‌رچی ترامپ دانیشتوی شاری نیویۆرك ی برینداربو.
بەڵام له به‌رامبه‌ردا، هه‌ڵوێست دژی موسڵمانه په‌یوه‌سته‌كان به تیرۆر و توندڕه‌ویه‌وه، نابێت به هه‌ڵوێستێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه بێته هه‌ژمار، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌شه، ئێمه موسڵمانین. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ه‌ن بۆ تێكه‌ڵ كردنی دوژمنی توندڕه‌وی و دوژمنی ئیسلام ئه‌وانه‌ی گروپێكی.. هزری تیرۆر ده‌پارێزن، پیلان ده‌گێڕن و دۆخه‌كه ده‌شێوێنن له پێناوی ئامانجه سیاسیه‌كانیان.
چه‌ند كارێكی گرنگ له پێش حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن پێش پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی و، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ولاَته یه‌كگرتوه‌كان، كه وڵاتێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌و گه‌شه‌كردنی، هاوكات نابێت لۆمه‌ی واشنتۆن بكه‌ین و خۆمان بێ‌ئاگا بكه‌ین له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كێشه‌و گیروگرفته‌كانمان ده‌ره‌نجامی بڕیار‌و كار‌و كرداری خۆمانه‌و، زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانیشی له ده‌ستی خۆماندایه.
له وتاره‌كانی داهاتودا هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ڵوێسته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له باره‌ی كێشهكانانهوه بخوێنمه‌وه، چونكه زۆربه‌ی روداوه‌كان گۆڕاو و په‌یوه‌ستن، بێگومان چوار ساڵی داهاتوی ترەمپ زیاتر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و، له هه‌شت ساڵی رابوردوی ئۆباما مهترسیدارتردهبێت.
له عه‌ره‌بیه‌وه: سه‌ریاس سه‌مین – سه‌رچاوه: الشرق الاوسط
لە سبەی وەرگیردراوە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە