رزگار شێخ حه‌سه‌ن: تیرۆركردنى مامۆستا هوشیار و هه‌ڵوێسته‌كانى یه‌كگرتوو .
یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكى میانه‌ڕه‌وى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان، بهسهرهتایهكى خێرخوازى و بانگه‌وازى ده‌ستى پێكرد، په‌یامى میانه‌ڕه‌وى و بانگه‌شه‌ى یه‌كگرتوو له دۆخی شه‌ڕى ناوخۆدا، هه‌لى گه‌شه‌كردنى ئه‌م هێزه‌ى به هێزكرد، كه زۆرى نه‌برد بوه ڕكابه‌رى لایه‌نى یه‌كه‌م و دووه‌م له كوردستان، گه‌شه‌ى ئه‌م هێزه به ته‌مه‌نێكى كورت گه‌یشته ئاستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو، واتا ڕیكخستنهكانى یه‌كگرتوو جمه‌ى ده‌هات له گه‌نجى خوێنده‌وارو ئازا‌و خۆ به‌خش، كاریان ده‌كرد به هه‌موو توانایان بۆ پیشخستنى یه‌كگرتوو، به‌ڵام به هۆى نه‌بونى سه‌ركردایه‌تیه‌كى ئازا‌و زیره‌ك، كه‌وتنه ژێر هه‌ژمونى لایه‌نى ده‌سه‌لات و، به به‌شداریان له ده‌سه‌ڵات بونه پشتیوانى ده‌سه‌لاتێكى گه‌نده‌ڵ، شه‌رعیه‌تیان به‌خشی به هه‌مو ئه‌و كاولكاریانهى كه لایه‌نى فه‌رمان ڕه‌وا ده‌یانكرد به‌رامبه‌ر هاولاتیان، نه‌ك نه‌یانتوانى ڕێگر بن به‌ڵكوو بونه شه‌ریك و برا بچوك به هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ڕازیبون كه یه‌كیتى پارتى هه‌یانبوو.
یه‌كگرتوو زه‌مینه‌ى زۆر له بارى هه‌بوو تا ببێته ئۆپۆزسوێنیكى چالاك و ڕێگربێت له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم، بونى رێكخستنى تۆكمه‌و ئه‌ندامى خۆبه‌خش، مێژوى پاك و دور له شه‌ڕى ناوخو گه‌نده‌لى، كه هه‌موو ئه‌مانه باشترین سه‌ر مایه‌ى به‌ده‌ست هێنانى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و هه‌لى ڕكه‌به‌رى ڕاسته قینه‌ى به ئۆپۆزسیون بون بوو، به‌لام به‌هۆى لاوازى سه‌ركردایه‌تى و هه‌لپه‌رستى و ترسنۆكیانهوه نه‌یان توانى ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه، به‌ڵكوو به‌لایه‌نه‌وه گرنگ نه‌بو پێشخستنى یه‌كگرتوو، به‌لكوو ئه‌وه‌ى گرنگ بوو چۆن بگه‌نه شیرینى بهشهكێكى پۆسته حكومیه‌كان و به‌ركه‌وته‌كانى وه‌زیرى و ئه‌ندام په‌رله‌مان و خانه‌نشینى، له گرنگترین خه‌مه‌كانیان بوو، یه‌كگرتوو بوه وێرانه‌یه‌ك له به‌رژه‌وند پارێزیى، تا ئاستى ده‌ست تێكهلكردن له‌گه‌ل پارتى ڕ‌ازى بون به پرۆژه‌كانى پارتى، ئه‌م هه‌لوێسته جیاكارى دابه‌شبونى به‌دوى خۆیدا هێنا، رێكخستنه‌كان هاوارو ڕ‌ازى نه‌بونیان دهگایانه هه‌ر لایه‌ك، ته‌نها وه‌لامی سه‌ركردایه‌تى ئه‌م هێزه ئه‌وه بوو ئهمهتاكتیك و حیكمه‌تى سهركردایهتیهكهتانه تا ئێوه بپارێزێت له ده‌ستى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و به‌تۆمه‌تى تیرۆر ده‌ستگیر نه‌كرێن، ئه‌مه‌ش زۆرى نه‌خایه‌ند، خۆشگوزه‌رانى سه‌ركردایه‌تى و كه‌ببوونه پیاوى ده‌وڵه‌ت له مه‌لایی و كرێنشین و كۆكهرهوهى نانى فه‌قێیه‌وه بۆ سه‌یاره‌ى ( وه‌نه‌وشه‌و ، خانوى 1000 مه‌ترى ، كرینى بڕوانامه) هه‌ر زوو رێكخستنه توند‌و تۆلهكانى تۆشى كۆچى به‌لێشاو هات، یه‌كگرتویان پۆل پۆل به‌جێده‌هێشت، به تایبه‌ت ڕاگه‌یاندكاران و خوێنده‌واره‌كانیان، چونكه ئه‌م كادرانه له هه‌موو هێزیك پێگه‌ى باشتر‌و متمانه‌ى زۆریان پێده‌كرا له‌به‌ر دوو هۆكار:..
یه‌كه‌م : ڕاهێنراوى شاره‌زاییان له‌كارى رێكخستن.
دووه‌م : خوێنه‌وارى ده‌ستپاكى و له خۆبردویان ، بونه باشترینى ئه‌ندامانى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كگرتوو ، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كگرتودا هێنده درێژه‌ى كێشا كه هیچ ڕێگه‌یه‌كى نه‌هێشته‌وه بۆ چاوه‌ڕوانى ئه‌ندامه چالاك و خۆ نهویستهكانى ، ئه‌م سهركردایهتهى كه له ژێر خێمهكانى ئێرانه‌وه و به هاورێیه‌تى یه‌كتریان ناسی بوو ، له به‌رۆكى ئه‌م هێزه نه‌بونه‌وه تا گه‌یاندیانه ئه‌م دۆخه دابهشكراوهى ئێستا ، نهشانازى یه‌ك وتارى له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێم ، نه بێلایه‌نى ، كهبهردهوام شانازیان پێوه ده‌كرد ، به‌ڵكوو بونه پاشكۆ، تیرور كردنى ئه‌ندامانى یه‌كگرتوو ، به تایبه‌تى م وشیار ، ئه‌وه‌ى نیشاندان داین كه یه‌كگرتوو چه‌نده بێباكه له‌به‌رامبه‌ر خوێنى ئه‌ندامه‌كانى ، وه‌چه‌نده ئه‌ندامان ته‌نهاو بێ پشتیوانن ، ئه‌وه‌ی نیشانی هموو لایه‌كدا كه یه‌كگرتووی ئیسلامی هێزێكی خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسی نییه و نا‌توانیت له‌سه‌ر خوێنی ئه‌ندامه‌كانیشی پێچه‌وانه‌ی ره‌وت و به‌رژوه‌ندی ده‌سه‌لاتی سیاسی قسه بكات، ئه‌مه‌ی هۆكاره‌كه‌ی روونه كه به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسه‌كانی یه‌كگرتوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌م تیرۆره‌دا هه‌لوێسته‌كانى سه‌ركردایه‌تى یهكگرنتوو به‌م جۆره‌بوو:..
یه‌كه‌م : ئه‌میندار زۆر به نابه‌رپرسانه‌و وه‌ك مرۆڤێكى ئاسایی وتارێكى مهلایهنهى پێشكه‌شكرد و هیچ ئاماژه‌یه‌كى نه‌دا به‌وه‌ى گه‌ر دۆسیه‌كه وونبكرێت و به‌دوایدا نه‌ڕۆن ئه‌وه هه‌لوێستى توندیان ده‌بێت ، له‌كاتێكدا ده‌بوو ئه‌مینداری یه‌كگرتوو پتر له هه‌ر شتێك جه‌ختی له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه قبوڵ ناكه‌ن خوینی ماموستا هوشیار وه‌ك خوێنی سه‌رده‌شت عوسمان و ویداد و خوێنی شه‌هیده‌كانی بادینانی یه‌كگرتوو دێزه‌به‌ده‌رخۆنه بكرێت نه‌ك ئه‌و وتاره ساده و بێ هه‌ڵویسته بخوێنێته‌وه
دووه‌م : حاجى كاروان له یه‌كه‌م كاروانه‌یدا له‌به‌رنامه‌ى دوجار بیركه‌ره‌وه‌ى ئێن ئاڕتى به تیرۆرى مه‌زهه‌بى و یا ده‌ستى داعشى یا رێكخراوه مولحیدهكانى زانى له هه‌رێمدا كه چاویان هه‌ڵنایه به پێشكه‌وتنى ڕه‌وتى میانهڕوانهى یه‌كگرتودا، باسكردنی تیرۆكردن له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب، ته‌نها ئاوكردنه به ئاشی شه‌ری مه‌زهه‌بیدا و هه‌موان ئه‌زانین له‌به‌رژه‌وه‌ندییه كێیه و ونكردنی راستی تیرۆركردنه خزمه‌ت به كێ ئه‌كات.
سێیه‌م : دكتۆر محمد بۆ رادوێی نه‌وا له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا پێی وابوو ئه‌م كاره كارى تیرۆریستانه‌یه وه‌هه‌مان سینارۆى شه‌هید كردنى فواد چه‌له‌بیه، كه (جه‌ماعه‌ى ته‌وحید) شه‌هیدیانكرد، جگه له‌وه‌ڵامى پرسیارى پێشكه‌شكاره‌كه‌دا، كه گوایه چه‌ند جارى پارتى گواستێتیهوه به‌هۆى ڕ‌ازى نه‌بونى به وتاره‌كانى ، دكتۆر بێئاگاى خۆى ڕاگه‌یاند، زیاتر ته‌ئكیدى له تیرۆرى ئاینى و ارهابى داعش ده‌كرده‌وه.
گه‌ر ته‌نها له ڕوانگه‌ى ئه‌م چه‌ند هه‌ڵوێسته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یه‌كگرتوو بكه‌یت تێده‌گه‌یت چه‌نده بێمنه‌ت و بێنرخه خوێنى ئه‌ندامه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وند پارێزى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان كه‌ناكرێت ئیدانه‌و هه‌لوێستى توندیان هه‌بێت، ببێته هۆكارى تێكچونى بهرژهوندیهكانیان.