زه‌به‌نگ به‌هادین: سوپاس مامۆستا.
له هه‌موو وڵاتێكدا چه‌ندێك رۆشنبیرى و خوێندن گه‌شه بكات, ئه‌وه‌نده تاریكى و دوا كه‌وتن به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چێت, به پێچه‌وانه‌شه‌وه كاتێك نه‌خوێنده‌واریى بڵاو بووه‌وه، ئه‌و كات ئه‌و كومه‌ڵگایه به‌ره‌و دوا كه‌وتن و تاریكستانى هه‌نگاو ده‌نێت. كێ سوودمه‌نده له نه‌بوونى خوێندن؟ كێ سوود مه‌نده له دواكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى؟ كێ سوودمه‌نده له نه‌فامى مرۆڤه‌كان؟ ته‌نها ئه‌وانه‌ى كه خۆیان له تاریكى و جه‌نگه‌ڵستاندا ئه‌ژین ئه‌یانه‌وێت خوێندن نه‌مێنێ.
خۆپیشاندان و بایكۆتى مامۆستایان وانه‌یه‌كى تازه‌یه جیا له‌و وانانه‌ى كه له پۆله‌كانى خوێندن پێیان ده‌وتینه‌وه, ئهلف و بێى ئه‌مرۆ جیایه له ئهلف و بێ یه‌كه‌ى ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار. له رابردوودا مامۆستایان وانه‌ى شه‌رى به‌در و, داگیركردنى میسر و شۆرشى جه‌زائیریان پێ ووتین, تا ئه‌مرۆ تێبگه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵ و زاڵم به چى ده‌روخێ فێرى ژماره‌كانیان كردین تا تێبگه‌ین, تا ئه‌مرۆ تێبگه‌ین ژماره‌ى ئه‌و تانكه‌رانه چه‌ندن، كه ده‌رۆنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و خۆشمان یه‌ك ده‌به نه‌وتمان نى یه تا خۆمانى پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه, ئه‌وان فیرى فیزیا‌و كیمییان كردین, مه‌خابن ئێستا نه كارهباكهیمان هه‌یه‌و نه دا‌و ده‌رمانه‌كه‌ى. له رابردودا مامۆستایان فێریان كردین جیاوازى نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ته‌نها عه‌قڵ و ئیراده‌یه, ئه‌و عهقلهى رازى نى یه به‌م سته‌مكارى یه‌و ئه‌و ئیراده‌یه‌ى چۆك دانادات بۆ ئه‌م زوڵمه.
ئه‌مرۆ ماموستایان وانه‌یه‌كى نوێیان فێر كردین, دڵنیایان كردینه‌وه كه ئه‌وان رێگه ناده‌ن تاریكى ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا بكێشین, رێگه ناده‌ن زۆلم زۆردارى ببێته نیشانه‌ى به‌رێوه‌بردنى وڵات, ئه‌وان فیرى ئازایه‌تى و چاو نه‌ترسى و بوێرى و خۆراگرتنیان كردین.
برایانى ئاسایش برایانى پۆلیس , مامۆستا ئه‌و كه‌سه بوو فێرى ئهلف و بى َ ى ژیانى كردیت ئه‌و كه‌سه‌یه نه‌وه‌كه‌ت پێئه‌گه‌یه‌نێت , سه‌یرى مناَڵاكانت بكه بزانه گه‌ر مامۆستا نه‌بێـت داهاتووى منداَلأكهى تۆ چى ئه‌بێـت ؟ ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌یكه‌ن به ته‌نها بۆ خۆیان نى یه ئه‌وان رێز و شكۆ ئه‌گێرنه‌وه بۆ تاك به تاكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه, ئه‌وان فێرمان ئه‌كه‌ن چۆن مرۆڤ ببینه‌وه . ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش فێر ئه‌كه‌ن كه ( بخوێنن چونكه خوێندن بۆ دیفاعى تیغى دوژمنتان هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینى قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه ) مرۆڤ به خوێندن رزگارى ئه‌بێـ و ئه‌گاته سه‌ربه‌ستى و ئازادى .
ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدان ئازارى مامۆستا مه‌ده‌ن ئه‌وان پیرۆزن ئه‌وان درۆ ناكه‌ن ئه‌وان له پشت هیچ حیزب و لایه‌نێكه‌وه نین ئه‌وان برسێتى و قوتى ماڵ و منداڵ ته‌نگى پێهه‌ڵچنیون و داواى قوتی خۆیان و ئێمه‌ش ئه‌كه‌ن , رێگه یان بده‌ن با ئازاد بن , واز له ره‌فتارى دیكتاتۆر و زاڵمه‌كان بێنن , ته‌نها گه‌رانه‌وه بۆ ناو میلله‌ت به‌خته‌وه‌ریتان پێ ئه‌به‌خشێت , بگه‌رێنه‌وه ناو رۆڵه‌كانى خۆوتان , بروا بكه‌ن ئه‌وه‌ى ئازارى میله‌ته‌كه‌ى بدات , له كۆتاییدا ئه‌بێت به پهنى زه‌مانه , برۆن مێژوو بخوێننه‌وه ئه‌و مێژووه‌ى مامۆستا فیرێنان كردین كه میلله‌ت كام سه‌ركرده‌و كام وڵاته‌ى خۆش ئه‌وێ .