ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی 23.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی كه هێزه كوردییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كورد باییخ به سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داریی ده‌ده‌ن، نیوی نیو ئه‌وه‌نده باییخ به چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابووریی ناده‌ن. ئێمه ده‌توانین له زۆر بوواردا هه‌ڵبژاردن بكه‌یه‌نه مه‌حه‌ك و نێوه‌نج و كێشه‌كانی پێ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویستمان به‌وه نییه كه ژیانی خه‌ڵك ببه‌ستینه‌وه به چه‌مكی سه‌رمایه‌دارییه‌وه، به‌ده‌ر لهوهكه ئامانجمان ئه‌وه بێ كه له ڕێگای خه‌ڵكه‌وه سامان كۆ بكه‌ینه‌وه.
چونكه ئه‌مڕۆ له وڵاتانی دوونیا ده‌بینین كه تاكه ڕێگای ئاسان بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی كۆمه‌ڵگه چه‌مكی هه‌ڵبژاردنه، خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداریی ده‌كات كه زۆرجار ته‌نیا ڕۆڵی یاریكه‌ر ده‌گێڕێ و هیچیتر، كه‌چی سه‌رمایه‌داره‌كان به‌و ده‌نگه‌ی خه‌ڵك سه‌رمایه كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه كه ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات هیچ ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تیی سیاسیی و ئابووریی پێك ناهێنێت و ته‌نیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی ڕووخساره‌كان ده‌بێ. كه‌چی خه‌ڵك به گوڕوتینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریی ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا ئه‌گه‌ر له كۆڵانێكدا یه‌ك هه‌ژار بوونی هه‌بووایه هه‌مووان ده‌ستیان ده‌گرت و هاوكارییان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌نووكه كاپیتالیسم وه‌ك هه‌وێنی سیسته‌می دیموكراسیی ئه‌و باییخانهشی بنبڕ كردووه. له‌و وڵاتانه كه تاكوو هه‌نووكه گلۆبالیزم و كاپیتالیسم وه‌ك به‌شێك له كولتووری نێو كۆمه‌ڵگا جێی نه‌گرتووه، باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك بنه‌مای ژیانی به‌كۆمه‌ڵ پێڕه‌و ده‌كرێن، هه‌رچه‌ند به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵگانه دۆخی ئابوورییان داته‌پیوه و به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ر كه ئاور له ژیانی دانیشتووانی كۆمه‌ڵگا بداته‌وه قه‌یرانه‌كانیان له په‌ره‌سه‌ندن دان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانیان پڕه له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیی. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه له‌و كۆمه‌ڵگانه كه گلۆبالیزم و كاپیتالیسم وه‌ك بنه‌مای پڕۆسه‌ی دیموكراسیی جێگیر نه‌بووه، دیسان كۆمه‌ڵ به هه‌موو كێشهكانیوه باییخه كۆمهڵایهتییانی ژێرپێ نه‌ناوه و باییخیانی پێ ده‌دات و دائیم ڕه‌چاوی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌لاقه‌یه‌ك هه‌ناسه به چینوتووێژهكانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات كه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی سیاسیی و ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌نووكه دیموكراسی به هه‌موو پهلپۆكانیهوه نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێكی گرینگ له هێنانه‌ئارای ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ گفتوگۆ بهێنێته كایه‌وه كه نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان بتوانن له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه هیوامه‌ند به داهاتوو ڕێی پڕ هه‌ورازونشیو ببڕن. دائیم نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به ئاماژه‌دان به دیموكراسیی و جێگیركردنی ئه‌و پڕۆسه كێشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ئاڵۆزتر كردووه و به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ڕێگای دیموكراسییه‌وه كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام دیموكراسیی چه‌مكێكی سیاسیی و سه‌رمایه‌دارییه كه هه‌موو كێشه‌كان به دۆخی ئابوورییه‌وه گرێ ده‌دات، به‌تاییبه‌ت كاتێ كه به هه‌موو هه‌وڵێكه‌وه ده‌یهه‌وێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌ست لاواز و كه‌مڕه‌نگ بكات. هاوكات دیموكراسیی وه‌ك ماف و سیسته‌م، ڕه‌چاوی بارودۆخی زۆرینه ده‌كات، نه‌ك كه‌مینه، چونكه بنه‌مای دیموكراسیی له‌سه‌ر ده‌نگی زۆرینه دامه‌زراوه و كێشه‌كان له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی ده‌بات.
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانیش به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ده‌نگی زۆرینه ده‌كه‌نه‌وه و به‌ده‌ر له ڕۆڵی زۆرینه باییخ به بۆچوونی كه‌مینه نه‌ك هه‌ر ناده‌ن، بگره ژێرپێشی ده‌نێن، واتا زۆرینه له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌و چه‌شنه مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌تی زۆرینه‌وه یاری پێوه ده‌كرێت و وه‌ك پرسێكی پێوه‌ندیدار به پڕۆسه‌ی دیموكراتییه‌وه گرێی ده‌ده‌ن.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به ئاماژه‌دان به‌وه‌كه با نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هه‌وڵ بدات ده‌نگی زۆرینه مسۆگه‌ر بكات و ئه‌و كات ده‌توانێ كێشه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك تاكتیك سه‌یر ده‌كرێت، چونكه سیسته‌می سیاسیی وڵات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری كولتووریی و جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌ند دامه‌زراوه كه ته‌نیا به گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ناتوانرێ هه‌موو پلان و پڕۆژهكانت جێبه‌جێ بكرێن، واتا دیموكراسی هیچ پڕۆژهیهكیی تاییبه‌ت بۆ چینوتووێژهكانی كۆمه‌ڵگه یانخود گرووپێكی تاییبه‌ت پێ نییه، دائیم له ڕوانگه‌ی تاكه‌وه ئازادییه‌كان به‌رفه‌راوان ده‌كات و كێشه‌كان شرۆڤه ده‌كات، به‌ڵام گۆڕانكاریی قووڵ پێویستیی به شۆڕشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه كه هه‌موو قوژبنه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌خۆ بگرێت.
درێژه‌ی هه‌یه.