به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: بودجه له لاى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه نه‌ك به‌غدا.
ئه‌مه هاندانى خه‌ڵك یان پلار تێگرتن نییه له حزبێكى دیاریكراو به‌قه‌د ئه‌وه‌ى فاكتێك بێت، بۆ نمونە تۆ ئه‌ڵێیت پارتى گه‌نده‌ڵه. ئێ سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى ئه‌ڵێ گه‌نده‌ڵى بووه به كه‌لتور. ئه‌ڵێی ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ته‌واو بووه‌و شه‌رعى نییه، ئێ بەرزانی و پارتى خۆى ئه‌ڵێ ته‌واو بووه‌و كه‌سێك دیاری بكه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌م. كه‌واته كاتى ڕه‌خنه‌گرتن و پلاردان نییه. به‌ڵكو كلیك كردن له‌سه‌ر جه‌وهه‌رى شته‌كان بایه‌خى زیاترى هه‌یه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم نه‌وت و غاز ئه‌فرۆشێت به پێی ئه‌و قانونه‌ى خۆى دایناوه (یاساى ژماره 22ى ساڵى 2007 تایبه‌ت به‌نه‌وت و غاز‌و كانزاكانى تر) لهوكاتهوهى ئه‌م یاسایه دانراوه كێشه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر بوون. لهشكرێشى بۆ سه‌ركوردستان كراوه، بودجه بڕاوه. تانهوشهر و ده‌ستوه‌ردان زیاتر بووه. تادوایی. ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئابوریی سه‌ربه‌خۆى هه‌رێم تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی سه‌ربكێشێت. به‌واتایه‌كى تر ئه‌و دهنگهدهنگهى پارتى و یه‌كێتى و حزبه‌كانى تر دروستیان كردووه، یان ئه‌وه‌یه نازانن كه بودجه‌ى هه‌رێم لهههرێمهو له‌به‌غدا نییه، یان ئه‌وه‌یه مه‌وزوعێكى هاكه‌زاییان ده‌ستكه‌وتووه تا ماوه‌یه‌ك موزایه‌ده‌و خۆده‌رخستنى پێكه‌وه بكه‌ن. یانى ئه‌و فراكسیۆنى گۆڕان و یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ و ئه‌وانه جارێكى تر یان ساویلكه‌یی خۆیان نیشانى به‌غداو ئه‌ملاولا نیشان ئه‌ده‌ن، یان هه‌رشتێكه ئه‌یانه‌وێ حزبێكى كوردى تر تاوانبار بكه‌ن و خۆیان پیاوچاك بكه‌ن لاى به‌غدادیه‌كان. هه‌رێمى كوردوستان بریارى داوه نه‌وت و غاز سه‌ربه‌خۆ بفرۆشێت، باشترین ده‌رچه‌ش توركیا‌و ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته، تۆش ئه‌گه‌ر به ديل يان پرۆژه‌ت هه‌یه فه‌رموو به‌شدارى بكه، نیته بڕۆ هه‌موو ڕۆژێك ده‌نگ له‌به‌غدا كۆبكه‌وه، ئێخۆ له‌به‌غدا به‌ده‌نگیش نییه، هه‌موو شت ته‌وافوقاته.
هه‌رێم (پارتى) نه‌وتى خۆى خۆى ئه‌یفرۆشێت، كه‌چى حزبه‌كانى تر كه له هه‌رێم شه‌ریكى پارتین داواى پاره له به‌غدا ئه‌كه‌ن. وه‌ك ده‌ستكه‌وتیش ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن. عه زيزم بودجه‌ى هه‌رێم له هه‌رێمه‌و پارتیش به‌رپرسیارى یه‌كه‌م و كۆتایی بڕیاردانه له‌سه‌رى، وه ئه‌وه‌نده ساڵه‌ى ڕابردوو ئه‌و بودجه‌یه هاتۆته هه‌رێم برا بهشكراوهو، بودجه‌ى پارێزگاى سوله‌یمانى زۆرتریش بووه، ئه‌وجا كێ خزمه‌تى پێكردوهو كێ گه‌نده‌ڵى زیاترى تیاكردووه ئه‌وه بابه‌تێكى تره.
دووه‌م: بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له ناوه‌ڕاستى ساڵى (2014) ه‌وه به ئاگادارى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان بووه. هه‌روه‌ك چۆن گرتنى موسڵ یش له‌لایه‌ن داعشه‌وه پارتى لێی بێ ئاگا نه‌بووه. لهچوارچێوهیهكى گشتى دا: بڕینى بودجه له‌به‌غداوه، تێچووى شه‌ڕى داعش (شه‌ڕ بودجه‌ى كراوه‌ى ئه‌وێت، چونكه شه‌ڕ ترس ئه‌خاته سه‌ر كۆى كیانى نیشتمانى، كرێنى چه‌ك و نه‌فه‌قاتى تر). دوو ملیۆن ئاواره ڕووى كرده كوردوستان (ئه‌وه بۆ كه ئاواره‌و كۆچبه‌ران ڕووئهكهنه هه‌ر وڵاتێك ئه‌بێته مایه‌ى بوژانه‌وه‌ى ئابوریی و زیادبونى ده‌ستى كار، بۆ نمونه یۆنان. ئه‌ڵه‌مان، به‌ڵام بۆ كوردوستان ئه‌بنه مایه‌ى قه‌یران؟).. ئه‌وجا گه‌نده‌ڵى و سپى كردنه‌وه‌ى پاره. ئه‌وجا كورتهێنانى هه‌نارده‌كردن.
به‌گشتى، ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان وه يەكيَتى لێى به‌رپرسیارى یه‌كه‌مه له‌هه‌رێم بریتى یه له:
كورتهێنانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم و شكستى سیاسه‌تى ووزه له‌هه‌رێمى كوردوستان (بۆچى به‌رمیلێك نه‌وت به 23$ به‌ده‌ره‌وه ئه‌فرۆشرێت و له‌ناوخۆدا به 100$) ؟. پاشان گه‌نده‌ڵى، یه‌كێك له‌ده‌رده كوشنده‌كانى له‌م دوو ساڵه‌ى ڕابردوو ڕووى كرده دارایی كوردوستان سپى كردنه‌وه‌ى پاره (الغسیل الأموال- Money laundering) بو. به‌رپرسان و وه‌به‌رهێنانى بوارى خانووبه‌ره‌و نیشته‌جێبون به‌تایبه‌ت ده‌ستى یان كرد به بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى پاره‌ى هه‌رێم به‌شێوه‌ى ناشه‌رعی. ساده‌ترین نمونه له‌به‌رئه‌وه‌ى زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا زاواى سه‌ركرده‌یه‌كى پارتیه، ده‌یان ملیۆن دۆلار پاره به‌ئاشكرا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه ئه‌باته ده‌ر، كه‌سیش لێ پرسینه‌وه ناكات؟!. هه‌ر خودى پارتیه‌كان ئه‌زانن چه‌ند به‌رپرسى به‌رخۆرو بێ كه‌ڵك هه‌یه ئێستا له‌توانایدایه مووچه‌ى ساڵێكى ئه‌و سێ پارێزگایه‌ى هه‌رێم بدات.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts