شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م ڕاستییه‌ی ناو مێژووی كورد بزانن!
قوڵبوونه‌وه و به‌راوردكاری له ڕووداوه‌كانی ناو مێژووی كورد و مێژووی گه‌لانی تر زۆرجار ئایدیای وات بۆ دێنێته بوون، كه د‌رك به هه‌ندێ خاڵی ڕه‌شی ناو مێژووه‌كه‌مان بكه‌ین كه هه‌میشه بكه‌رانی بۆ مێژوو ئه‌خاته ژێر پرسیاری نه‌وه‌كانی داهاتووی كورده‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێستا حیزبه‌كان بڕوانامه‌ی به‌رز‌یان به زۆر مرۆڤی حیزبیی بێ – توانای كاسه‌لێس به‌خشیبێ و، ئه‌و خۆشخزمه‌تكارانه‌ش به بڕوانامه‌ی حیزبی ( ماستێر و دكتۆرا ) وه به هه‌وڵی نه‌زۆكانه‌وه كاربكه‌ن كه خاڵه ڕه‌شه‌كانی ناو مێژووی حیزبه‌كانی خۆیان ساخته‌كاری بكه‌ن، ئه‌وا دواڕۆژ نه‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆ هه‌ر دێنه‌بوون كه به وردی و زانستییانه چاوبخشێننه‌وه به ته‌واوی نووسینه‌كان دا و، مێژووگۆڕه شه‌هاده حیزبیه‌كانیش به‌ر نه‌فره‌تی خۆشخزمه‌تییان له لایه‌ن نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه بكه‌وون.
سه‌ره‌ڕای زۆرینه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئینگلیز، ئه‌وا زۆرترین به‌ڵگه‌نامه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌م به درێژایی دوانزه ساڵی ڕابردوو شه‌ن و كه‌و كردووه، ئه‌زانن كه:
جیاوازییه‌كی ناو مێژووی كورد له‌گه‌ڵ مێژووی گه‌لانی تردا ئه‌وه‌یه كه: پاڵه‌وانه‌كانی ناو مێژووی كورد هه‌میشه له لایه‌ن خودی براكانی خۆیانه‌وه به فرتوفێڵ و سه‌ودا و خۆشخزمه‌تی بۆ داگیركه‌رانیان شه‌هید كراوون!؟
به‌كارهێنانی وشه‌ی (پاڵه‌وانه‌كان)ی ناو مێژووی كورد، مه‌به‌ستم كاراكته‌ره زۆر ئازاكانی ناو جوولانه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی كورده نه‌ك كاراكته‌رێك كه (ئازایه‌تییه‌ك)ی ئاسایی هه‌بێ، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌و كاراكته‌ره زۆر ئازایانه‌یه كه زۆرجار له گێڕانه‌وه‌كانی گه‌له‌وه سیفه‌تی (ئه‌فسانه)یان له ئاست پاڵه‌وانێتییه پارتیزانییه‌كانیان پێ ده‌به‌خشرێت.
نموونه‌ی ئه‌و كاراكته‌ره زۆر ئازایانه‌ی كورد كه به‌ده‌ستی كورد خۆی له‌ناوبراوون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن و زۆر نموونه‌ی تریشمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه خۆخۆری كورد به ڕاده‌یه‌كه هه‌رگیز ڕێگاناده‌ن پاڵه‌وانه‌كانیان دوژمنه داگیركه‌ره‌كانیان به چۆكدا بێنن، به‌لكو خودی خۆیان له یه‌كترخۆرییاندا له ناویان ده‌به‌ن، وه‌ك نموونه‌كانی:
مه‌نسوری ڕه‌شه هه‌ورامی (مه‌نسوری فه‌تاحی)، مامه ڕیشه، عه‌زیزی حه‌مه ساڵح، جه‌عفه‌ر تاوگۆزی (جه‌عفه‌ر كاكایی)، عه‌لی عه‌سكه‌ری و، ده‌یان نموونه‌ی دیكه.