لاوک کونجرینی: بەرزانی و قەزافی.
لەبەرواریی 20-10-2011 قەزافی لەلایەن شۆڕشگێرەکانی لیبیاوە گیراو، دواتر بەشێوەیەکی تۆڵەسێن لەناوبرا. قەزافی لە ساڵی 1969 وە لەگەڵ هاوڕێکانی بەکودەتایەکی سپی، پاشای ئەو وڵاتە بەناوی ( ئیدریس سەنوسی ) یان لەناوبرد. لەو ساتەوە تا کۆتایی هاتن بەژیانی، وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە حوکمی دەکرد.
لەپاش ڕووخانی دەسەڵاتی قەزافی، قسەوباسەکان زۆرتر لەسەر پارە نوستوەکانی خێزانی قەزافی، لە دەرەوەی وڵات زۆرێک لەڕۆژنامەو مێدیا بیستراو و بینراوەکانی جیهان و عەرەب و کوردی داپۆشی بوو. بەپێی ڕۆژنامە جیهانەکان، قەزافی پارەیەکی زۆریی لە وڵاتانی بەریتانیاو سویسراو فەرەنساو ئیتالیاو … هتد، هەبوو. جگە لە خاوەنی دیان باڵەخانەو زەویی و، بەشە کۆمپانیاو کارگەکانی ئەوروپاو جیهان. کە هەموو سەرمایەکەی قەزافی مەزندە دەکرا بە نزیک 200 ملیار دۆلار. جگە لەناوەوەی وڵاتی لیبیا، کە خاوەنی سەرمایەیەکی خەیاڵی بێشومار بوو.
ڕۆژنامەی سویس ئینفۆ، لەدوای چەند ڕۆژێک لەکۆتایی ئەو دیکتاتۆرە، کە بە زمانی عەرەبی بڵاودەکرێتەوە، نوسیبووی: سەرمایەکەی قەزافی نە فریای خۆی کەوت و، نە بۆ گەلەکەشی بوو.
دیارە نوسەری ئەو بابەتە ــــ باش لەوە گەیشتبوو، سەرمایەکەی قەزافی چۆتە قووتی نەهەنگەوەو بۆ خەڵکەکەی ناگەرێتەوە. هەروەها نوسەر ئاماژەی بە ڕستەیەکی جوان دابوو، ئەویش: ئەگەر قەزافی سیاسیەکی زاناو لێزانێکی کۆمەڵایەتی و کەسایەتیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی بوایە. دەیزانی چۆن خەڵکەکەی لەو نەهامەتی نەبوونی و هەژارییە ڕزگار بکات و ناو و وێنەی خۆیشی بکردایە بە یاقوت لەسەر دڵ و مێشکییان. هەروەها نوسەر دەنوسێت: گەلی لیبیا ناگاتە 6 ملیۆن، کەچی قەزافی سەروەتەکەی زۆر لەوە زیاتر بوو تاک بەتاکی لیبیایەکانی بکردایە بەملوێنەرو، بۆ ڕۆژێک ئەم گەلە بیریان لە ڕووخانی دەسەلاتی قەزافی نەکردایەتەوە.
قەزافی کۆتایی هات، هاوشێوەی قەزافی لەناوچەکە هەندێکیان ماون، هەندێکیان بە گوژمی چەک و ڕاپەڕین هاتنە خوارەوە یان لەناو بران. لای خۆشمان بە دیزاینێکی جۆری مۆدێرن و بەئاراستەی پاگەندەی شۆڕشگێریی و بەخەونی بنیادنانی وڵاتێکی سەربەخۆ لەسەر لاشەی گەلێکی برسیکراو، دیکتاتۆر ڕۆژ بەڕۆژ گورژم دەهاوێت و ڕاست و چەپ بەزەبری چەک وێران دەکات و لەناوی دەبات.
مەسعود بەرزانی پاش 10 ساڵ بەسەر هاتنی دەسەڵاتی قەزافی لە لیبیا، ئەمیش لەباوەشی مەرگ و خوێنی ئێراندا، بە سینارۆیەک بوو بەسەرۆکی پارتی. لەوساوە ئەم سەرکردایەتی بەشێکی بزوتنەوەی بەناو کوردایەتی باشوری کوردستان دەکات. بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە لەباشوردا لەنێوان دەسەلاتی یەکەم و سەرکردایەتی شەڕی ناوخۆدا بەردەوامە. لەو ماوەیەدا وەک هەر دیکتاتۆرێکی ناوچەکە، لەهەوڵی سەرمایەی خەیاڵی و جێگیرکردنی کوڕوکاڵ و کەسانی چواردەورێتی لە پێگە باڵاکانی وڵاتدایە.
بەپێی ڕۆژنامەی { السدیم } بەرزانی لە ماوەی 25 ساڵی دەسەڵاتی لەهەرێمی کوردستان، توانیویەتی پارەیەکی خەیاڵی، کە کەم دیکتاتۆر لە جیهاندا ئەو سەرمایەی هەبووەو هەیە، لەبانکەکانی دەرەوەی وڵات دایناوە. ڕۆژنامەکە کۆی سەرمایەی خۆی و نەوەکانی مەزندە دەکات بە 600 ملیار دۆلار.
دەکڕێت ئا لەم کاتەدا، کە گەلەکەمان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بەرزانییەوە، توشی برسیکردن کراوە. ئیمەش هەمان بۆچوونی ڕۆژنامەنوسە سویسرییەکەمان هەبێت و، بیخەینە بەردەم ماڵباتی بەرزانی و پێی بڵێین: بەهای سەرمایەکەت نەک خەڵکەکەت، بەڵکوو هەرێمەکەت کۆی شەقام و کۆڵانەکانی پێی دەگیرێت لە زێر و، وڵاتێک لە خەیاڵ بۆخەڵکەکەی بنیاد دەنرێت.
دەشتوانین پێشبینی بکەین، سەرمایەکەت لەداهاتوودا نە مەرگت لە کۆتایی و نە چنگی خەڵکەکەشی دەکەوێت.
هەروەها بۆ چاو ڕوونی: مەڕوانە ئەمڕۆ، پێگەی دەسەڵاتت چاوچنۆکەکان بوونەتە تینگەو رایانگرتووە، بیرو گەشەی گەل ئاستەمە لەنگەر بگرێت، بۆ ئەوەی ئێوەش لەبەردەوامی دەسەڵاتدا بن.
تێبینی: بەپێی ڕۆژنامەی { السدیم}، سەرمایەی بەرزانی و نەوەکانی، بەپێی ئەم خشتەی لای خوارەوەیە.
كشفت صحيفة (Brussels-Bruxelles) البلجيكيه ان ثروة عائلة البارزاني فاقت الـ600 مليار دولار حسب مصادر في البنوك السويسريه
وأشارت الصحيفة ان ثروة مسعود بارزاني وحدها بلغت (372 ) مليار دولار.
فيما احتل ابن شقيقه نيجرفان بارزاني المرتبه الثانية ( 115) مليار دولار فيما احتل مسرور نجل بارزاني المرتبة الثالثة (54) مليار دولار بينما توزعت الـ 53 مليار دولار الباقية بين ابناء بارزاني وكالاتي :-
1- منصور بارزاني 21 مليار دولار
2- ويسي بارزاني 18 مليار دولار
3- مخسي بارزاني 11 مليار دولار
4- مصطفى بارزاني 9 مليار دولار
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts