ئومێد كەریم: كەناڵی بەختیار تی ڤی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەڤاڵێكی سەركردایەتی یەكێتی بۆی گێڕامەوە لەیەكێك لە فیستڤاڵەكانی مەلا بەختیاردا برادەرێكی عەرەبی دانیشتوی ئەوروپا دەعوەت كرابو.. كاتێك ئەو هەڤاڵە لێی پرسیبوو: ئایا ئامادەیە بێتە كوردستانەوە بۆ بەشداری لەم فیسستڤاڵە سەرباری سەرقاڵییەكانی خۆیەوە؟ ئەویش وەڵامی دابوەو وتبوی: جا بۆ نا، چەند شەوێك لەراقیترین ئوتێل دام ئەبەزێنن، وێسكیو فۆدكا ئەنۆشم، چەند شەوێكی خۆش رائەبوێرم، ئەم نازو نیعەمەتە بۆ لەكیس خۆم بدەم، جەوێك ئەگۆڕم زەرەری چییە؟.
زۆربەی ئەوانەی كاكی مەلا بانگیان ئەكا لەم بابەتانەن، زۆر ئاگاشیان لەحاڵ و وەزعی میللەتەكەمان نیە كە بەدەست نەهامەتیو نەبونیەوە هەندێ كەس مناڵەكانی خۆشیان ئەفرۆشنو، ژنیش هەن شەرەفی خۆیان بۆ لەتە نانێك ئەدۆرێنن.
كاكی مەلا بەختیار شێت بوە، بێباك لەو وەزعە كارەساتبارەی میللەتەكەیو تەنانەت یەكێتیەكەشی، هەمو دەم خەریكی فیستڤاڵو كۆنگرەو سیمینارە بۆ خۆدەررخستن، هێشتا بۆنی ویسكی دەمی میوانەكانی فیستڤاڵە سپۆنسەر كراوەكەی گەلاوێژ تەواو نەبوە، هاتۆتە سەر فیستڤاڵی سۆشیال دیموكراتەكانی ئەوروپاو وەتەنی عەرەبی، ئەمە لەزانستی دەرونیدا گرێیەكە پێی دەوترێ” شعور بە نەقس” رەنگە ئەم نەخۆشیەش پەیوەندی بە بێ شەهادەییەكەی مەلاوە هەبێ، بۆیە ئەگەر مولاحەزە بكەن زۆرتر لەگەڵ زانكۆو خەڵكە رۆشنبیرەكە دەرئەكەوێ، وەك ئەوەی بیەوێ خۆی بێنێتە ریزی ئەم مامۆستای زانكۆیانەو بگرە بە گەورەتریش، ئەمەش لەكاتێكدایە كە كاكی مەلا هەژدە عیلمەكەمان لەحوجرەشی نەخوێندوە؟!.
كاك مەلای قورئان نەخوێن و كارگێڕی حزبی سۆشیال دیموكرات، هیچ حیسابێك بۆ ناكۆكییەكانی ناو خودی حزبەكەشی ناكات كە ئەمرۆ بەدەست ململانێیەكی سەختی بێمانادا گییری خواردوەو رۆژ بەرۆژ جەماوەری لێهەڵدەوەرێ.. مەلای ساختەی نابەختەوەر بەشەهادەی ئەكادیمی، تەنها ئەو كاتە بەختیارە كە لەسەر شاشەی تیڤیەكاندا دەرئەكەوێ، سەرباری ئەوەی خاوەن رۆژنامەیە، بەڵام هێشتا دڵی ئاو ناخواتەوەو رۆژانە بەم كۆنگرەو سیمینارو فیستڤاڵانەوە خۆی نمایش ئەكات، هەندێكیان بەپارەی كەناڵی روداوی نێچیرڤان بارزانی و زۆربەشیان لەسەر حیسابی پارەی یەكێتی.
پیاوێك ئەوەندە حەزی لەخۆ دەرخستن بێ، هەقە كەناڵێی ئاسمانی تایبەت بەخۆیەوە هەبێ، ئەو كات هیچ كەس رێگری لەوە ناكا هەر لەسەلام جەمهوری و قورئان و ئەفلام كارتۆنەكانەوە تا دەركەوتنی داڵەكەش هەر تەنها خۆی نمایش بكا، خۆ سەدامیش وایئەكرد بۆیە خەڵكی تا ئەو حەددە لێی بێزار ببون كە تفیان ئەكردە شاشەكانەوە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە