شه‌ریف هه‌ژاری: له‌م به‌سه‌رهاته‌ی هێمنی موكریانییه‌وه زۆرێك له (كورد) بناسه!
پێموایه ئه‌م ڕووداوه‌ی كه به‌سه‌ر هێمنی موكریانی دا هاتووه و هێمن له ڕه‌مه‌زان دا جگه‌ره‌ی كێشاوه ئه‌یسه‌لمێنێت كه بوونیه‌تی هوشیاریی زۆرێك له كورد له چ ئاستێكدا بووه، ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌و ئاسته هوشیارییه ماوه‌ته‌وه و زۆر تێ په‌ڕی نه‌كردووه!
ڕەمەزان ئه‌بێت، ڕۆژێك هێمنی مه‌زن لە هەولێرەوە بەرەو بالەکایەتی ده‌ڕوات، لە ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا زۆر تامه‌زرۆی جگه‌ره‌كێشان ئه‌بێ و جگه‌ره‌یه‌ك دادەگیرسێنێ.
هەرچی گه‌شتكارانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه به شۆفێركهشهوه ڕووبه‌ڕووی هێمن ئه‌بنه‌وه و بە گژی دائه‌چن و پێی ئه‌ڵێن: ئه‌ی پیرەمێرد پێت لە سەر لێواری قەبرە، لە خوا ناترسی بەم ڕەمەزانە ڕۆژوو دەشکێنی و به ڕۆژوو نابیت!؟
هێمن له وه‌لامدا پێیان ده‌ڵێت: بۆچی ئێوە ده‌زانن كه من کێم !؟
خه‌ڵكه‌كه‌ش پێی ئه‌ڵێن: چووزانین! ئه‌وه ده‌زانین كه پیرەمێردێکی و بە ڕۆژوو نیت!
هێمنی موكریانیش ئه‌ڵێت: براینه من فەلەم (فهلهكهدینم)، باوکی فەرانسۆ حەریریم ! کوڕه‌كه‌م به‌رپرسه لە گەڵاڵە و دەچم سەرێكی لێ ئەدەم!!
خه‌ڵكه‌كه (گهشتكارهكان) به جارێك ئه‌ڵێن: ئەی مامەگیان، زۆر بمانبووره، به خوا نەمانزانی!!
هێمن زیاتر به‌سه‌رهاته‌كه دەگێڕیتهوه و ئه‌ڵێت: ئینجا خه‌ڵكه‌كه جگه‌ره‌ی تریان بۆ دادەگیرساندم و ئاویان ده‌دامێ، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه وتم كوڕه‌كه‌م فه‌ره‌نسۆ حه‌ریرییه كه به‌رپرسه له گه‌ڵاله و، نه‌وه‌ك دواتر لێیان تووڕه ببێت!!
تێبینی: ئه‌م چیرۆكه به حه‌قیقی ڕوویداوه و هه‌ژاری موكریانیش ئه‌یگێڕیته‌وه.