ڕزگار شێخ حەسەن: كاریگه‌رى كایه ژینگه‌ییه‌كان لــه په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
كۆمه‌ڵگاى پێشكه‌وتوو و تاكی هۆشیار له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردنێكى ڕه‌سه‌ن و باو و مه‌ده‌نییه‌وه به‌دى دێن و گه‌شه ئه‌كه‌ن، بنه‌ماى فێربوون و فێركاری به‌شێكى هه‌ره گرنگى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارى خێزانى و ئه‌و جێگا‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى مرۆڤ له قۆناغی منداڵی و دواتردا تێیدا په‌روه‌رده‌ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌م شێوازه په‌روه‌رده‌ییه به بنه‌مای زانستی و په‌روه‌رده‌یی دروستدا بروات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌شه‌ی پێبدرێت، كه‌وا بوو، دوو جۆر په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌ن: یه‌كه‌میان ئه‌وه یه هه‌ر كه‌س له نێو ڕه‌وتى ژیاندا كه‌ڵكى لێ وه‌ر ده‌گرێ له نێو خێزان و ژینگه‌ی خێزانی‌دا بینا ئه‌كرێت، ئه‌وى تریان زانستانه و ڕاست و ڕه‌وان فێر ده‌بێت و به نه‌وه‌ى نوێش ده‌گه‌یه‌نێت، په‌روه‌رده‌و فێركردن كه له نێو ڕێڕه‌وى ژیاندا دروست ده‌بێت، وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆڕسك و پێویستی به نوێكردنه‌وه و به زانستیكردنی هه‌یه، به‌ڵام گرنگى زۆریشى هه‌یه ئه‌گه‌ر چى مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه ئاگاى له په‌روه‌رده‌و ڕه‌فتارى خۆى نه‌بوه، شێوه سه‌ره‌تاییه‌كى سروشتى و خۆڕسكى په‌روه‌رده و فێركردنى به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ناتوانرێت منداڵ بده‌ینه ده‌ستى ئه‌و شێوه په‌روه‌رده‌ییه، تا ئه‌و په‌روه‌رده نه‌خه‌ینه به‌ر سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕخنه لێگرتن، ئه‌گه‌ر چى له سه‌ره‌تاكانى دروستبونى گۆمه‌ڵگا ئه‌ونده گرنگ نه‌بووه، به ڵام بۆ منداڵى ئێستا زۆر ناڕه‌وایه، چونكه ئه‌مڕۆ له پێگه‌یاندنیاندا یارمه‌تى نه‌پچڕاویان ده‌وێت، ئاڵوو گۆڕ له نێوان ئاره‌زوو خولیا كانیان ئه‌ونده پێویسته كه ناتوانرێت به حاڵى خۆیانه‌وه به‌ره‌ڵا بكرێن، تا به پێى ڕابوردو و ، ڕوداوه‌كان ڕه‌فتار بكه‌ن. گرنگه كه بزانین كاریگه‌رى و ڕه‌هه‌نده‌كانى ژینگه چه‌نده ده‌توانن پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده ئاڕاستهكهن: …
یه‌كه‌م: ژینگه‌ى خۆڕسك
بریتیه له‌و پێشهات و ڕوداوانه‌ى كه ڕه‌وتى تێكۆشان و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا تایبه‌تیه‌كانى بونه‌وه‌رى زیندهوو خێرا ده‌كات، یان پاشى ده‌خات یان ڕایده‌گرێت، لێره‌وه گرنگه بزانین كه مرۆڤ چه‌نده كاریگه‌رى هه‌یه له ئاڕاسته كردنى ئه‌م ژینگه‌یه، یان به‌شداره له دیاریكردن و گۆڕانكاریهكانیدا؟؟ گه‌ر ئاین وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین زۆر باش له‌وه تێده‌گه‌ین كه مرۆڤ هیچ بڕیارێكى بهدهستنیهو به‌ڵكوو له له‌دایك بونه‌وه ده‌بێته خاوه‌نى ئاین و بیر‌و باوه‌ڕى دایك و باوكى ، وه‌هیچ ڕێگایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش دایك و باوك، زمان یا نه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆرى تر له و ژینگه خۆڕسكهن كه سه‌پێنراون و په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌شدار نیه له په‌ره‌پێدانى یان ڕه‌تكردنه‌وه ى، به‌ڵكوو زۆر جار بۆته ڕێگر، به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانین بڵیێن ئه‌م جۆره له‌په‌روه‌رده زاده‌ى كاردانه‌وه‌یه‌كن كه ژینگه به‌مه‌یل و ئاره‌زوى خۆى له‌ناخى مرۆڤدا چاندویهتى. پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ناتوانێت جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری به چه‌كوش كارى له بیرى مۆڤهكان ده‌ر بهێنێت، یان بیرى مرۆڤه‌كان له قاڵب بدات، بڕوا‌و تێگه‌یشتنى باوكێك كه مانگا خواوه‌نده‌و ده‌بێت په‌رستنى بۆ بكرێت، ئه‌مه ئه‌و ژینگه خۆڕسكهیه كه باوك وه‌ك كه‌لتوور بۆ نه‌وه‌كانى ده‌هێلێته‌وه، وه‌به‌ر پرسیاریان ده‌كات به ترسى به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم، وه هیچ ڕێگه‌یه‌ك ناهێلێته‌وه بۆ پرسیار‌و به‌دوادا چون به بیانوى به‌رپرسیارى باوكایه‌تى، لێره‌وه كۆمه‌لگا ده‌بێته وێرانه‌یه‌ك، كه بێ كاریگه‌رى په‌روه‌رده پرۆسه‌ى ژیان ده‌ستپێده‌كات.
دووه‌م: ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى
هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاى گیانهبهرێك هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ تێكۆشانى بوونه‌وه‌رانى ده‌ورو به‌ریه‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌یكات و جێبه‌جێى بكات به‌ستراوه به ویست و داخوازى و كه‌م و كوڕى ئه‌وانیتر، چونكه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاى ئه‌وانه‌ى ده‌ورو به‌رى به شێكن له فه‌رمان و ڕه‌وش و ده‌ستورى كارى ئه‌و، تێكۆشانى ئه‌و له‌سه‌ر كه‌سانیتر كاریگه‌رى هه‌یه گه‌ر بمانه‌وێت هه‌وڵى كه‌سێك به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنى كه‌سانیتر ده‌سنیشان بكه‌ین ، تیشك بخه‌ینه سه‌رى ، كارێكی نه‌گونجاوه، لێره‌وه گرنگه بزانین ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى چۆن چۆنى ده‌توانێت ئه‌ندامانى په‌روه‌رده بكات، هه‌موو ئێمه ده‌توانین ڕه‌وتى كۆمه‌ڵگا له پێكهاته‌ى ڕوشت و كرده‌وه ده‌ره‌كیه‌كانى تاك بناسین نه ته‌نیا تاكى مرۆیی. به‌ڵكو بوونه‌وه‌ره زیندوه‌كانی دیكه‌ش به هۆى ژیانیان له‌گه‌ل مرۆڤ گۆڕان به‌سه‌ر ژیانیان دێت، ده‌گۆڕێن ،مرۆڤ چۆن هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌م گیانله‌به‌رانه‌دا هه‌یه، تا ئێستاش ده‌یانپارێزێت و ده‌ست له ژینگه سروشتیه‌كانیان وه‌ر ده‌دات و ده‌یگۆرێت بۆ ژینگه‌یه‌كى ده‌ستكرد، بۆ نمونه ده‌سه مۆكردن یان كاریگه‌رى به ئاراسته‌ى گۆرینى ژینگه‌ى ئه‌سپێك، پێویستمان به پێدانى خوراك و ڕشۆو شه‌لاق و لغاو هاوار هه‌یه، كه ئاژه‌ڵه‌كه‌ى پێ گوێڕایه‌ڵ بكه‌ین، لێره‌وه تێده‌كه‌ین كه ئاژه‌ڵ هاوبه‌ش و هاو پیشه‌مان نیه، چه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ده‌بێت له كایه كۆمهڵایهتیهكهدا، گرنگه بزانین كاتێك منداڵێك له كۆمهڵگایهكهدا په‌روه‌رده ده‌بێت، لاى ئه‌و پیرۆزى ئازایه‌تیه یان به‌شدارى نه‌كردن له شه‌ڕدا ترسنۆكیه ، بێگومان منداڵێكى شه‌ڕنگێز ئاماده ده‌بێت، یان كۆمه‌ڵگایه‌ك، كه په‌یوه‌ندى كچ و كوڕ هێڵى سور بێت هه‌ر له منداڵیه‌وه كوڕان ڕِهمزى مقاوه‌مه‌و ئازایه‌تیه بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاماده ده‌بێت كه ژن كوشتن تیایدائاسایی بێت، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ژن ڕمزى حه‌یاو ناموس و پیاوه‌تى بێت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و دزی كاركردن بێت بێت و به‌شێك بێت له هونه‌ری خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، بێگومان نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى به‌لاوه ئاسایی بێت، ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه هێنده كاریگه‌رى ده‌بێت كه ئاسان نیه لێگهڕِێت و كۆمه‌ڵگاى پێ بسپێریت، بێگومان جه‌نگه‌ڵستان دروست ده‌بێت.
سێ یه‌م: ژینگه‌ى فێركارى:
گه‌ر به وردى له بابه‌ته‌كه بڕوانین تێده‌گه‌ین كه ڕه‌هه‌نده‌كانى سه‌ره‌وه چه‌نده كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگادا، وه گه‌ر لێگه‌ڕین و ژینگه‌ى فێركارى كارا نه‌بێت، نه‌توانین، له ڕوه دهرونیهكهوه، منداڵان ڕابهێنین به زانستى دروست، ئامێره‌كانى هێوركردنه‌وه‌و ئارامكردنه‌وه‌ى ده‌رونى و جه‌سته‌یی منداڵان، ئامادهنهكرێت له فێرگا، بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌كى شێواو دواكه‌وتو له‌كار كهوتو دروست ده‌بێت، بۆ گواستنه‌وه‌ى زانسته دروسته‌كان و به‌رز بونه‌وه‌ى ئاستى توانستى كۆمه‌ڵگا، پێویستمان به كتێب و، نوسراو‌و به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، بێگومان لێكوڵینه‌وه‌ی ڕاستى و دروستى و بنه‌ماو یاسا‌و ڕینمایی دروست به‌رهه‌م دێنێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى شارستانى هاوچه‌رخ، پێویستى زیاترمان به هه‌وڵ و گه‌ڕانه، تاڕاستیهكان به‌دروستى و زانستیانه له فێرگاكاندا وه‌ربگرین، فێرگا جیهانیه‌كان كه وابه‌سته‌ى په‌یام و پرۆگرامى جیهانى گه‌وره‌ن، ده‌بێت به قۆناغ به‌ندى و به‌رده‌وامى فێربین، واتا بۆ ڕێگرى و كاڵكردنه‌وه‌ى ژینگه نادروسته‌كان هه‌میشه و به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌دواگه‌ڕانى زیاتر‌و زیاتدا بین، تا بتوانین ژینگه‌ى فێرگا له‌ئاست وه‌ڵام دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى مرۆڤایه‌تیدا بێت، ڕێگا دان به پرسیاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان تا منداڵى شه‌رمن و ترسنۆك و ده‌سته‌مۆ دروست نه‌بێت، په‌روه‌رده‌كردنى مرۆڤ و ئاشناكردنى به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى ،كۆمه‌ڵگاى پێشكه‌وتو به‌رهه‌م دێنێت، فێرگا ده‌بێت هه‌ڵگرى سێ شوناسی تایبه‌ت به خۆى بێت تا پێى بناسرێته‌وه: ..
یه‌كه‌م: ته‌لارسازی / شوناسیى تایبه‌ت به دیزاین كراوى خۆى هه‌یه، واتا كه پێكدێت له كارگێرى و به‌ڕێوبه‌رو وانه‌بێژ و تاقیگه، هه‌موو ئه‌مانه كایهیهكیان پێك هێناوه مرۆڤى په‌روه‌رده‌كراوى پیادا تێده‌په‌رێت، ده‌بێته هۆكارى به‌رهه‌م هێنانى مرۆڤێكى به دسپلینكراو.
دووه‌م: پرۆگرام / فێرگا ئاره‌زوو كارى تیادا نیه واتا ناكرێت به ئاره‌زو مه‌ندانه‌و به ئایدیاى مامۆستا، منداڵان په‌روه‌ده بكرێت، به‌ڵكوو به سیسته‌مێكى جیهانى و پرۆگرامێكى ئاماده‌كراو له‌لایه‌نى شاره‌زاو زانایانه‌وه، كار ده‌كرێت و وانه ده‌وترێته‌وه.
سێیه‌م: ئامانج /ناكرێت فێرگا ئامانجى دیارىكراوى نه‌بێت كه ببێته هۆكارى به‌رهه‌م هێنانى پێویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگا، به جۆرێك ئاماده بكرێت، كه بونیان بنه‌ماى هه‌میشه‌یی و بونیادى گرنگى كۆمه‌ڵگایه‌كى هاو چه‌رخ بێت.
له كۆتایدا گرنگه بڵێین بوون و بنه‌ماى ژیان، به‌رده‌وامى ژیان ده‌سه‌لمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بوونى ژیان و مانه‌وه‌ى ته‌نیا به هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به دوادا گه‌ڕان و پرسیاركردنه‌وه ده‌چێته پێش، گرنگه بزانین په‌روه‌رده‌و فێركردن، كارى ڕێكخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست و زانستى، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى میرات و كه‌لتور به شێوه‌ى دروست، تا سوود وه‌رگرین له ئه‌زمونه‌كانى، وه به دواى زانستى نوێ‌دا بگه‌ڕێن، بۆ فه‌راهه‌م هێنانى ژیانى نوێ و خۆشگوزه‌رانى مرۆڤایه‌تى.